گۆڕانی هاوكێشه‌كان و ترسی كورد … یاد به‌رزنجی
گۆڕانی هاوكێشه‌كان و ترسی كوردیاد به‌رزنجی
ساڵی 2009 كۆمه‌ڵێك پێش هات و كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له هه‌گبه‌دا هه‌ڵگرتبوو كه هه‌ندێكیان بۆ زۆرێك له ئێراقیه‌كان و چاودێران پێش بینی كراو‌و هه‌ندێكیشیان جێی سه‌رسوڕمان بوون , یه‌كه‌م وێستگه‌ی ئه‌م گۆڕانكاری و پێشهاتانه‌ش هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان بوو كه له (14) پارێزگای عێراقدا بێجگه له شاری كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد , هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كه له 31/1 ئه‌نجام درا ده‌ستكه‌وتێكی تر بو كه خرایه سه‌ر خه‌رمانی ئه‌و دیموكراسیه‌ی كه له ساڵی 2003 و له دوای رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه هاتۆته كایه‌وه , چونكه هه‌ر سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنن كه ده‌بنه سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی هێز و توانا و ده‌سه‌ڵاتی پارته سیاسیه‌كان و ئاڵ‌و گۆڕكردنێكی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات , هه‌ڵبژاردنه كه بڕیار ده‌دات كێ ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتدار له‌م وڵاته‌دا و كێ ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن .
هه‌رچه‌نده به به‌رده‌وامی باس له‌وه ده‌كرا كه موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت به‌كارهاتووه بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به تایبه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكیه‌وه و ئه‌م كاره‌ش وا وه‌سف ده‌كرا كه پێشێل كردنی یاسایه و مالكی تاكڕه‌وی ده‌كات له ده‌سه‌ڵات دا و هه‌موو شته‌كانیشی بۆ خۆی مۆنۆپۆل كردووه و به‌و هه‌موو توانا مادیه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیه‌تی كار بۆ سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كه‌ی ده‌كات , به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتایی پێهات و له رۆژی (19-2-2009) ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كان راگه‌یه‌ندران و له كۆی 14 پارێزگا له (10) پارێزگا لیستی ئیتیلافی ده‌وله‌تی قانوون كه نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات پله‌ی یه‌كه‌می به ده‌ستهێناو و ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گله‌یی و ڕه‌خنه‌و سكاڵایه‌ش كه هه‌بوون قبوڵ كرا .
ئێمه لێره‌دا ده‌مانه‌وێت باس له‌وه بكه‌ین كه ئایا ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان پرۆسه‌ی سیاسی له ئێراقدا به چ ئاقارێكدا ده‌بات ؟ ئایا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته فریادره‌سێك بۆ به كۆتا هێنانی هه‌موو كێشه و ململانێكانی كه له ئێراقدا هه‌یه یان ده‌بێته دێوه‌زمه‌یه‌ك و جارێكی تر به‌رۆكی ئێراقیه‌كان و كورد به تایبه‌تی ده‌گرێته‌وه ؟
هه‌ڵبژاردن خۆی بۆ خۆی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیه و ته‌كانێكی به‌هێزیشه به ئاراسته‌ی به‌ره‌و پێشچوونی پرۆسه‌ی دیموكراسی , لێ ره‌نگه له وڵاتێكی وه‌ك ئێراقدا كه هێشتا به‌شێكی زۆری خه‌ڵك و به‌رپرسه‌كانی بارگاوین به كه‌لتورو په‌روه‌رده‌ی خێڵه‌كی و دیكتاتوریهتگهرا ی به‌عس ملنانی سیسته‌می حوكمرانی به‌ره‌و سیسته‌مێكی تۆتالیتا‌ر و شمولی و پاوانكراو له ده‌ستی كه‌سانێكی دیاریكراودا مه‌ترسیه‌كی واقیعی بێت و خه‌می گه‌وره‌ی له‌باربردنی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی كه له پێشوودا دراون بۆ به دیموكراتیزه‌كردنی ئه‌م ووڵاته و هه‌ره‌س هێنانی ئاوات و ئامانجه‌كانی ئازادیخوازان و دیموكراسیخوازان خه‌مێك بێت له جێی خۆیدا بێت .
له ساڵی 1992 په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا فیدراڵیه‌ت بكرێته دروشمی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م سیسته‌مه‌ش وه‌ك شێوازی حوكم ڕانی بۆعێراق پێشنیاركرا , له دوای رووخانی رژێمی به‌عسیشه‌وه ئه‌م داوایه له ده‌ستووری ئێراق دا چه‌سپا , به‌ڵام تا هه‌نوكه‌ش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌ندا وه‌ك كێشه‌یه‌كی قوڵ یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌و زۆربه‌ی زۆری لایه‌نه‌كان و به‌شێكی زۆریش له‌شه‌قامی عه‌ره‌بی عێراق ناچنه ژێرباری قبوڵ كردنی سه‌ره‌رای چه‌سپاندنیشی له ده‌ستوری عێراقدا .
كێشه‌كان له نێوان هه‌رێم و ناوه‌ندا رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌ڕۆن نه‌وه‌ك به‌ره‌و چاره‌سه‌ر , ئه‌مه‌ش به پشت به‌ستن به‌و لێدوانانه‌ی كه ڕۆژانه گوێمان لێ ده‌بێت هه‌م له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستانه‌وه هه‌م له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی ئێراقه‌وه , كه هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌دایه كه كورد رۆژ به رۆژ ترسه‌كانی روو له زیادبوونن و ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیشی له‌گه‌ڵ به‌غدا كه‌متر ده‌بنه‌وه .
له‌م رۆژانه‌شدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان له لێدوانێكی دا بۆ ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس , داوای له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد كه فشار بخه‌نه سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی مالكی تاوه‌كو كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات , هه‌رله‌و لێدوانه‌شدا باسی له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ری نێوان كورد و عه‌ره‌ب كرد له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا .
پێویسته لێره‌دا بپرسین تۆ بڵێی ئه‌م ترسه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت ؟
ئایا ترسه‌كه له‌وه‌وه‌یه كه رابردووی كورد له‌گه‌ل َحكوومهته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق رابردوویه‌كی تاڵ بووه , وه ئایا بێ متمانه‌ییه له نێوان كورد و حاكمه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عێراق و شه‌قامی عه‌ره‌بی كه ئه‌گه‌ری ته‌نازول كردن و دان نان به مافه‌كانی كوردیان لێ به‌دی ناكرێت ؟ یاخود تۆبڵێی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌و شاراوه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی كوردی ببینێت و به‌ڵام له‌به‌ر ترسی تێك چونی باری ئه‌منی كوردستان نه‌یه‌وێت ئاشكرای بكات ؟
به پێی ئه‌زمونه دوور‌و درێژه‌كانی كورد له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق ئه‌توانین بڵێین ئه‌و ترسه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت بنه‌مایه‌كی شه‌رعی هه‌یه و له جێی خۆیدایه .
له‌شه‌ڕی عێراق – ئه‌مریكا كورد یه‌كێك بوو له هاوپه‌یمانه گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا و له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان خوێنی به‌خشی بۆ ڕزگاركردنی ئه‌م ووڵاته له ده‌ستی دیكتاتۆریه‌ت , ئه‌ی بۆ ئێستا ئه‌مریكا له‌سه‌ر خۆدزینه‌وه‌و پشت گوێ خستن و پێشێلكردنی داواكانی كورد له‌لایه‌ن به‌غداوه به ده‌نگ نایه‌ت و وه‌ك هاوپه‌یمانێك نایه‌ته‌پێش ؟
تۆبڵێی گرفته‌كه ئه‌وه بێت كه ئێمه تا ئێستا نه‌مان توانیوه پلانێكی ستراتیژی تۆكمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان دابڕ‌ێژین تاكو به سوودی میلله‌ته‌كه‌مان بشكێته‌وه و نه‌مان توانیووه میكانیزمێكی باش بدۆزینه‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ حكومهتهكهماندا له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا ؟
تۆ بڵێی كاتێك كه ئه‌مریكا له ئێراق پاشه‌كشه‌ی كرد ئیتر خۆری كورد ئاوا ئه‌بێت ؟ یاخود ئه‌مریكاییه‌كان هه‌رگیز ئێراق به‌جێ ناهێڵن و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ته‌نها مانۆڕی سیاسیه‌و هیچی تر ؟
ئه‌مانه ئه‌و پرسیارانه‌ن كه خه‌یاڵی هه‌موو كوردێكی به خۆیه‌وه خه‌ریك كردوه , هه‌مومان ده‌زانین ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر چی زۆر جار ئیدیعای نوێنه‌رایه‌تی كردنی بههاباڵاكانی وه‌ك ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ ده‌كات بۆ جیهان به‌ڵام ئه‌مه ڕێ ی له‌وه نه‌گرتوه كه بڵێین ئه‌م وڵاته هه‌میشه سیاسه‌ته‌كانی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی داده‌ڕێژێت , هه‌ربۆیه ئه‌م وڵاته هه‌میشه جێ گۆڕكێ به دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات و به پێی تیۆرێك كار ده‌كات كه ده‌ڵێت دۆست و دوژمنی هه‌میشه‌یی نیه ئه‌وه‌ی هه‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی هه‌میشه‌ییه .
كورد نابێت ده‌سته‌وه‌ستان دا‌نیشێت و چاوه‌ڕوانی ئه‌وانی تر بكات , ئه‌بێت خۆیشی به‌رنامه‌و ئه‌جێندای هه‌بێت بۆ ههرڕووداوو پێشهاتێكی مه‌ترسیدار له‌ئاینده‌دا , كورد پێویسته به هاوپهیمانیهتیهكانیدا بچێته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی ئێراق , ده‌بێت كورد به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی و جێبه‌جێكردنی زیاتری ئه‌و داخوازییه ره‌وایانه‌ی كه هه‌یه‌تی پلانی هاوپهیمانیهتیهكانی دابڕێژێت , ناكرێت سه‌ركردایه‌تیی كورد به شێوازی ساڵانی له‌مه‌و پێش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕوودا و پێشهاته سیاسیه‌كان دا بكات , ده‌بێت سات له دوای سات به سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه و هه‌ڵیسه‌نگێنێ و په‌نجه له‌سه‌ر خاڵه خراپ و لاوازه‌كان دابنێ و به‌رنامه‌ی كۆنكرێتی بۆ داهاتوو دابڕێژێت.
كاتێك كه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان پشتگیری له جه‌عفه‌ری وه‌رده‌گرێته‌وه‌و پشتگیری مالیكی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك وه‌زیران , ده‌بێت ئێستاش بیر له ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی تر بكاته‌وه بۆ مالیكی , بیر كردنه‌وه له گۆڕینی مالیكی ده‌ست بردن نییه بۆ حه‌رامه‌كان و هێلی سوور نییه و گهلهكۆمهش نییه كه لێی ده‌كرێت به‌ڵكو لابردنی به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی كه دروست ده‌بێت له نێوان لایه‌نه‌كانی تری به‌شداربووی نێو پرۆسه‌ی سیاسی كارێكی یاسایی و ده‌ستورییه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی عێراق و جڤاتی كوردیدایه به تایبه‌تی , به‌ڵام ئه‌وه‌ش گرنگه كورد بزانێت ئه‌م جاره پشتیوانی له كێ ده‌كات ؟
له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان چ له هه‌ولێر و چ له به‌غدا كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ئاكام بگه‌یه‌نن و داخوازیه ڕه‌واكانی كورد لهلێوارهكانی ته‌حقیق بوون نزیك بكه‌نه‌وه و له‌و پێناوه‌شدا سڵ له هیچ ڕێگاو شێوازێك نه‌كه‌نه‌وه مادام داخوازیه‌كان داخوازی ڕه‌واو شه‌رعین و ته‌جاوزی تێدانیه بۆسه‌ر مافی هیچ لایه‌ك , نابێت له‌وه زیاتر ئه‌م كێشه گرنگ و چاره‌نوس سازانه به هه‌ڵپه‌سێردراوی بهێڵدرێنه‌وه تا له‌وه‌زیاتر نائومێدانه چاوه‌ڕوانی نه‌كات و ئه‌و سه‌ری تونێلی داهاتوی بێ تروسكایی نه‌بێت .