هه‌ڵه‌بجه‌ی باره‌سێو….ناسر تۆفیق
هه‌ڵه‌بجه‌ی باره‌سێو
ناسر تۆفیق
ئه‌ڵمانیا.. 12.03.2009
کوڕگه‌ل بێنۆ
بۆ شه‌کره‌سێو
کوڕگه‌ل بێنۆ بۆ مزره سێ‌و
من سێوی شاری سێوانم ،
من( ده‌رمانی حه‌وت ده‌ردانم) ..
دایکه سێوم
ناسکهسێوی مۆردانه‌یه ،
باوهلێشم
باره سێوی زه‌ردو سووری
باخه ئه‌نفالێکی گه‌رمیانه .!
چاوه‌کانم له‌باخی میر
هه‌ڵهێناوه..
کوڵمه‌کانم
ره‌نگی سووری شه‌هیدێکه..
من سێوهگوڵی قدپاڵهکانی
عه‌واوه‌یلێ و عهنهو و سازانم .!
هۆ خه‌لکینه !
من له(گرێعاتهوه)* نه‌هاتووم
تاگهروی ساواکانتان بتاسێنم..
من له قه‌ڵاکانی عروبه‌وه نه‌هاتووم
تاخۆم بکه‌مه
په‌یکه‌رێکی قیزه‌ونی ده‌روازه‌ی شار..
من سێوه گوڵوهدهمی
بهرکانیلهی هه‌ورامانم..
ئه‌وه من نهوم هه‌ناسه‌ی
به‌رماڵێکم بڕی و
فریای دوا وشه‌کانی ئهلتهحیات نه‌که‌وت.!
ئه‌وه بۆی من نهوو
چاوه‌کانی( که‌ژاڵی )
کرده وێنه‌یه‌کی فۆتۆگراف و
ناوه‌که‌شی کرده گواره‌و بازنی کێلێ..
چه‌ندین ساڵه
باوه‌کۆچه‌کی برالهم
ده‌س وهسهرمادێنێ و
پرچه‌کانم شانه ده‌کاو
دهموا بۆ دیوه‌خانه‌که‌ی
ئه‌حمه‌د موختار و
ده‌مخاته شیعرێکی( هه‌ژار) ه‌وه و
له رهسمخانهکهی کاکه عومه‌را
ماره‌م لهچواچێوهیێ ده‌کا..
ئه‌و خۆی سێ‌و بوو
خۆی شه‌کره سێ‌و بوو،!
که‌چی له‌ئێواره‌ی شانزه‌ی سێ‌دا
بۆنێ زۆڵه سێوێکی غه‌واره کوشتی.. !
کورگه‌ل بێنۆ
بۆ شه‌کره سێ‌و
بۆ مزره سێوی باخی میر.!
پووڵی فرۆختم کۆده‌که‌م و
بۆ کۆرپه‌له بێنازه‌کان
ده‌یده‌م وه‌شیر ..
ده‌یده‌م وه نان
بۆکهنیشکێکی
بێشیوی ئێواران ی
لای حه‌مه‌وخان..
ئه‌و کیژۆڵه‌ی
که رووناکی چاوه‌کانی
له ئێواره‌ی شانزه‌ی سێ‌دا
به‌خشی به هه‌ڵه‌بجه‌ی نیشتمان..
ده‌یده‌م وهگوڵ
بۆ سه‌ر قه‌وری شاره‌زووری و
وه‌ستا ئه‌نوه‌ر ،
بۆ زاڕۆڵه شه‌هیدێکی مهکتهولی
ده‌یکه‌مه په‌یکه‌ر.
ده‌یده‌م وهکراس ده‌یده‌م وهجل
بۆ ئه‌و میمکهی
له‌باتی نان..!
برسیه‌تی دهکابهپاروو و
منه‌تی گه‌نده‌ڵێکی
پێیستهمه بیخاته بری
هه‌ڵه‌بجه‌ی ژان .
nassertofiq@hotmail.com
(*)گرێعات/ باخه‌کانی (عوده‌ی)
له‌باکووری به‌غدا