له‌یادی 8ی مارسدا …ستاره عارف
له‌یادی 8ی مارسدا
ستاره عارف
له‌دوای رووداوی 8ی مارسه‌وه هه‌نگاوی جیدی‌و چاكسازی له‌ژیانی ژناندا زۆر كه‌مه‌و بگره له‌سێبه‌ری سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا ژنان زۆر مامه‌ڵه‌ی نه‌گونجاویان له‌ته‌كدا ده‌كرێت.
مرۆڤ به‌گشتی له‌م سیسته‌مه‌دا سته‌م لێكراوه‌و ژنیش به‌تایبه‌تی دوو تا سێ‌جار نادادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر ده‌كرێت‌و وه‌ك ره‌گه‌زیش ده‌چه‌وسێنرێته‌وه.
مامه‌ڵه‌ی بازرگانیانه‌و سه‌رمایه‌داری له‌كوردستاندا ده‌ستی پێكردوه، وه‌ك لاوازبوونی لایه‌نی مۆڕاڵ‌و مانه‌ویی‌و به‌كاڵاكردن‌و قازانج له‌پێشه‌وه هه‌موو شتێكه‌وه، له‌ئاستی ژن‌دا سوود لێوه‌رگرتنی بۆ مه‌رامی پیاوان‌و ده‌رك نه‌كردن به‌رۆڵ‌و گرنگی كه‌سایه‌تی.
له‌ئاستی ئابوری‌دا كار‌و كاتژمێری زۆر‌و زیاد له‌داهات‌و كه‌می موچه‌ی كاركردن هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین بڕی قازانج‌و تاكڕه‌وی پێش ده‌كه‌وێت، بێ ره‌چاوكردنی قازانجی كه‌سانی تر‌و ئاوڕدانه‌وه له‌خواستی به‌رامبه‌ر‌و بێ ده‌ربه‌ستبون به‌رامبه‌ر كه‌سانی خاوه‌ن داهاتی كه‌م‌و پاڕانه‌وه‌و ده‌ستگرتنه‌وه‌ی هێنده‌و ژن‌و منداڵ له‌شه‌قام‌و كۆڵان‌و شوێنه گشتیه‌كاندا.
له‌وانه‌یه بوترێت شێوه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنیك‌و پێویست نه‌بون به‌ژماره‌یه‌كی زۆر كارمه‌ند‌و خێرایی سه‌رده‌م‌و زانست‌و سه‌رقاڵًبونی زۆری مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خێرایی قۆناغدا بێت، وایكردوه لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مانه‌وی كه‌م بێته‌وه، شێوازی ژیانی سه‌رده‌م وای سه‌پاندووه‌و پێشكه‌وتنی ته‌كنیك كه‌كاری زۆرێك له‌كارمه‌ندان به‌ڕێوه‌ده‌بات، ناچار كه‌سانێكی زۆر بێ كار‌و شوێن ده‌بن.
ئه‌مه راسته، به‌ڵام بیمه‌ی بێكاری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ژنان‌و كرێكاران له‌م سیسته‌مه‌دا ئاوڕی لێدراوه‌ته‌وه‌و یاسایه‌ك هه‌یه مرۆڤ له‌كاتی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی‌و هه‌ر كارێكی تردا بپارێزێت‌و ئه‌گه‌ر وه‌ك پێویستیش نه‌بێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی سیسته‌مێكی جیهانی‌و مه‌ده‌نی په‌یڕه‌وی هه‌ندێك خاڵی گرنگ ده‌كات.
واته ئه‌مه هێنانی هێڵ نیه به‌سه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌كانی سه‌رمایه‌داریدا، به‌ڵكو بۆ هه‌رێمێكی بێ ده‌ستور‌و بێ یاسای وه‌ك كوردستان ئه‌و په‌ڕی نادادپه‌روه‌رییه كه‌خۆی قه‌واره‌ی نه‌بێت‌و بانگهێشتی هه‌موو خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنان‌و كاركردن له‌م مه‌یدانه‌دا بكات.
لێره چینێكی ده‌سه‌ڵاتدار‌و بازرگانی سیاسی هه‌موو ئه‌م كایانه‌یان قۆرغكردوه‌و له‌سه‌ره‌وه وه‌ك ئیمپراتۆر ده‌ژین‌و خه‌ڵكیش بێ خزمه‌تگوزاری‌و بێكار‌و بێ پاراستنی ماف‌و بێ گه‌ره‌نتین، كه‌چی ده‌رهاویشته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم،له‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داری مه‌ترسیدارتره‌و سه‌ره‌ڕای بینینی ئه‌م دیمه‌نه تراژیدیانه‌ش ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ڵپه‌و قازانجی تاكه‌كه‌سی به‌رده‌وامن‌و بژێوی ژیانی خه‌ڵكیشیان هێنده قورس كردوه.
ده‌ركه‌وتن‌و گه‌وره‌بونی كه‌رتی تایبه‌ت‌و كێبه‌ڕكێ له‌نێوان كۆمپانیا‌و دامه‌زراوه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌به‌رهه‌مهێن نین‌و بنه‌مای نیشتمانیان لاوازه‌و په‌نای سه‌ره‌كیان هاورده‌و بنه‌ما ئابوریه ده‌ره‌كیه‌كانن‌و به‌حوكمی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا‌و جیهانگیریش، ئابوری بیانی بازاڕی ناوخۆی گه‌رم كردوه‌و ئه‌م كایه‌ش بۆ پیاوان فراوانتره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، هه‌وڵ ناده‌ن ئه‌م كێبه‌ڕكێیه بگۆڕن بۆ ناوخۆیی‌و زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی، چونكه قازانجی لا گرنگتره نه‌ك ئاسایش‌و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی.
رۆژانه ئه‌وانه‌ی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر شۆسته‌و ناو شه‌قامه‌كان ده‌بینرێن ئه‌و ژنانه‌ن كه‌سه‌وزه‌و شتی سروشتی ناو بێستان‌و كێڵگه‌كانی خۆیان ده‌فرۆشن‌و ئێوارانیش هێزی پۆلیس وه‌ك كابوس شوێنیان پێ له‌ق ده‌كه‌ن، وا هه‌ستده‌كه‌یت ئه‌مانه راسته‌وخۆ ركابه‌رێتی سیسته‌می تاكڕه‌و ده‌كه‌ن‌و مه‌به‌ستیانه به‌رهه‌می ناوخۆیی‌و مافی ژنانه‌یان بسه‌پێنن.!!! هه‌ریه‌كێك له‌و ژنانه له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وه هاتون‌و بژێوی قورسی ژیان ناچاری ئه‌م سه‌فه‌ره سه‌خته‌ی كردوون.
به‌شێكیش له‌ژنان له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه سواڵ‌و ده‌رۆزه ده‌كه‌ن‌و قه‌ت حكومه‌ت به‌بیریدا نه‌هاتوه ئاوڕێكیان لێ بداته‌وه‌و له‌م نه‌هامه‌تیه رزگاریان بكات، ئه‌ی كه‌ی ده‌بێت حكومه‌ت بیر له‌دروستكردنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و لانه‌یه‌ك بۆ ئه‌م تویژه سته‌مدیده‌یه بكاته‌وه.
زۆرێكیش له‌ژنانی كۆمه‌ڵی ئێمه ئه‌وانه‌ن كه‌ره‌فتاری زۆر‌و چه‌وسێنه‌ری پیاو‌و ده‌سه‌ڵات توشی كاری له‌شفرۆشی‌و بێچاره‌یی كردوون، ئه‌مه ئێستا دیاریده‌یه كه‌زۆرینه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له‌ش ده‌فرۆشن پیاو له‌ناو خێزان یان شوێنی كار دووچاری كردوون‌و ئێستاش به‌چاوی كه‌م ته‌ماشایان ده‌كرێت.
كێ ده‌توانێت نكۆڵی له‌وه بكات كه ئه‌و منداڵه كچانه‌ی بێ دایك گه‌وره ده‌بن له‌لایه‌ن باوك‌و پیاوه‌وه به‌ره‌و چاره‌نوسێكی شوم ده‌برێن، هه‌زاران نمونه‌و چیرۆكی ئه‌و كچانه هه‌یه، كه دوای له‌ده‌ستدانی دایكیان هه‌ر به‌منداڵی له‌لایه‌ن باوك یان پیاوێكیانه‌وه بێ ئاره‌زو به‌شو ده‌درێن‌و به‌ره‌و هه‌ڵدێریان ره‌وانه ده‌كه‌ن كه تا له‌ژیاندایه خۆشی نابینێت، یان ته‌ڵاق‌و كوله‌مه‌رگی یان له‌شفرۆشی‌و كه‌سایه‌تیه‌كی شكستخواردوی لێده‌رده‌چێت، كه‌بێجگه له‌مانه هۆكاری تریش زۆرن.
به‌شێكیش له‌ژنان ده‌ستیان به‌كڵاوه‌كه‌ی خۆیانه‌وه گرتوه، كه‌توندوتیژییه‌كی زۆریش ده‌بینن، هه‌رچه‌نده له‌گه‌وهه‌ری خۆیاندا شێوه‌ی ره‌فتاری پیاو و كۆمه‌ڵیان په‌سندنه‌كردوه، به‌ڵام له‌رواڵه‌تدا ئاسایی له‌گه‌ڵیدا ده‌ڕۆن‌و به‌ناچاری وه‌ك قه‌ده‌رێك وه‌ریانگرتووه، بۆیه ناخی هه‌ر ژنێك پڕه له‌ئاه و كه‌سه‌ر بێ ئه‌وه‌ی كه‌س لێی تێبگات.
به‌شێكیتریش له‌ژنان وه‌ك هه‌موو وڵاتان ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ره‌وه ته‌ماشای خواره‌وه ده‌كه‌ن‌و به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدایه‌و هیچ ره‌خنه‌یان له‌ره‌وشی ناپه‌سندی ژنان نیه، ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزب‌و ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بێت، بۆیه به‌كردنه‌وه‌ی رێكخراوێكی نه‌ریتی‌و هه‌ندێك گۆڕانی ناڕیشه‌یی كۆمه‌ڵ فریوو ده‌ده‌ن.
زۆرینه‌ش ئه‌و ژنانه‌ن كه‌راسته‌وخۆ توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، هه‌ڵبه‌ته ئێمه رۆژانه ناڕاسته‌وخۆ رووبه‌ڕوی توندوتیژیین، كه‌واته توندوتیژی ته‌نها روبه‌ڕوی ژنانی ماڵ‌و ماندوو له‌بازاڕ‌و فه‌رمانگه‌و بێ بِڕوانامه‌و نه‌خوێنده‌وار نیه، یان به‌رامبه‌ر دایكان‌و ژنانی ده‌ره‌وه‌ی كایه سیاسی‌و رۆشنبیریه‌كان، به‌ڵكو خاوه‌ن بڕوانامه‌و كارو‌و رۆشنبیر‌و سیاسیه‌كانیش رووبه‌ری توندوتیژیین، چونكه له‌چاوی كۆمه‌ڵدا ئێمه هه‌موومان ژنین.
بۆ پیاو ئاساییه له‌چوارچێوه‌ی ماڵ‌و كار‌و ده‌زگاكه‌یدا توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژن بنوێنێت‌و لای كاڵایه‌ك بێت بۆ مه‌رام‌و غه‌ریزه‌كانی‌و له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌و راگه‌یاندنیشدا خۆی به‌به‌رگریكار له‌مافی ژن‌و مرۆڤ پیشانبدات، بۆیه گه‌ر وردترین ئامار‌و به‌هێزترین تیۆریش له‌م روه‌وه پیشانبدات، هیچ نیه جگه له‌تاكێكی توندوتیژ‌و بێ ویژدان به‌رامبه‌ر به‌ژن، چونكه هه‌موو داتا‌و تیۆریه‌كانی هه‌ڵقوڵاوی ناخی خۆی نین‌و وه‌رگیراون.
پێویسته شێوازی كۆمه‌ڵ‌و مامه‌ڵه‌ی نێوان ژن‌و پیاو بگۆڕدرێت، به‌پێداگرتن له‌سه‌ر گۆڕینی كه‌لتوری كۆن‌و فشار كردن به‌چالاكی مه‌ده‌نیانه بۆ چاكسازی‌و به‌رێكخستنی ژنان‌و كۆبونه‌وه له‌ده‌وری یه‌ك دۆزی گرنگ كه‌دۆزی ژنه، پێویستی به‌هه‌نگاوی سه‌رده‌میانه هه‌یه، هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان له‌داهاتوو ئێستاشدا رێكه‌وتنه جیهانی‌و مرۆییه‌كان به‌سه‌ره‌كی وه‌ربگرن‌و جێبه‌جێی بكه‌ن له‌وانه رێكه‌وتننامه‌ی سیداو له‌به‌شی یه‌كه‌م، مادده‌ی 5 دا هاتووه"گۆڕینی شێوازی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیری، هه‌ڵسوكه‌وتی ژنان‌و پیاوان به‌ئامانجی له‌ناوبردنی لایه‌نداری‌و نه‌ریتی عورفی‌و هه‌موو موماره‌سه‌كانی تر كه‌له‌سه‌ر ئه‌وه دامه‌زراوه كه‌یه‌كێك له‌ره‌گه‌زه‌كان له‌ویتر كه‌متره یان زیاتره، یان له‌سه‌ر رۆڵی باوی ژن‌و پیاو دامه‌زرابێـت".
هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وكردنی بیرۆكه‌و تێزی بیرمه‌ند‌و تێكۆشه‌رانی كورد كه‌وه‌ك كه‌سایه‌تی‌و بیرمه‌ند‌و تێزه‌كه‌یان ده‌گمه‌نن‌و له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ژن‌دا قوڵ‌و چڕ‌و سه‌رده‌مین.
دابه‌زینی توێژی سه‌ره‌وه‌ی ژنان له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا بۆ ناو ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌كانی ژن چونكه دۆزی ئێمه به‌شێوه‌ی بورژوازییانه‌و له‌سه‌ره‌وه‌ڕا چاره‌سه‌ر ناكرێت، كه هه‌میشه چینی چه‌وساوه‌یین، هه‌روه‌ها هوشیاری دانه گشت له‌باره‌ی به‌ڕاستی ماف‌و ئه‌ركی ژن چیه؟ گه‌رچی گۆڕینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری له‌هه‌رێمدا بۆ سیسته‌مێكی دیموكراسی‌و یاسایی گه‌ره‌نتی پاراستنی مافه‌كانی ژنن، به‌ڵام هوشیاری ژن له‌رووی هزرییه‌وه خاڵی وه‌رچه‌رخێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌و گۆڕینی ده‌سه‌ڵات لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات،زاڵده‌ستی‌و تانه‌و ته‌شه‌ری پیاو له‌خێزان‌و كۆمه‌ڵدا فاكته‌رێكه كه‌ژنان‌و كچان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه به‌ر ئه‌م لێشاوه‌و پارێزراو بن، ڕه‌زامه‌ندی پیشانبده‌ن‌و رۆتینانه له‌گه‌ڵ ته‌رزی ژیاندا بڕۆن‌و خۆیان بگونجێنن، ئه‌مه‌ش ژنی له‌زۆر كایه‌و راهێزانی زۆربه‌ی خواست‌و پێویستی‌و تواناكانی دوورخستۆته‌وه له‌ئه‌نجامدا ژنێك هه‌یه، كه‌سه‌رانسه‌ره‌و گرنگی به‌بواری هزری‌و فیكری نادات‌و ته‌نها كات پڕ ده‌كاته‌وه، چونكه تواناكانی نه‌خستۆته كار‌و پێویستی گۆڕانكاری به‌سه‌ره‌كی نه‌گرتووه، ئه‌م كه‌لتوره‌ش له‌ناو گه‌لی ئێمه‌دا گه‌شه‌ی نه‌كردوه‌و بوونی نیه.
به‌رجه‌سته‌كردنی سیسته‌مێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی‌و گۆڕینی پیاو و كۆمه‌ڵ به‌زیادكردنی ژن وه‌ك چه‌ندایه‌تی‌و هه‌م چۆنایه‌تی له‌دام‌و ده‌زگا حكومی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیه‌كاندا گرنگه، له‌وه‌ش گرنگتر ده‌رفه‌ت دروستكردنی ژنان خۆیانه بۆ هوشیاری فیكری‌و سیاسی‌و متمانه دروستكردن به‌دۆزه‌كه‌ی‌و گه‌ڕان به‌شوێن ناسنامه‌و چاره‌سه‌ری گونجا‌وو شیكردنه‌وه‌ی ره‌فتاری ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر كه ئێمه له‌مێژوماندا شاژنانی وه‌ك" خانزاد‌و مارگرێت‌و له‌یلاقاسم‌و عادیله خانمان هه‌بێت، له‌رۆژی ئه‌مڕۆدا چۆن توانای هه‌نگاومان نیه.
ره‌وشی سیاسی‌و كه‌لتوری له‌هه‌ر قۆناغێكدا بنه‌مایه بۆ گۆڕانكاری‌و پێشڤه‌چوون واته هه‌بوونی زه‌مینه‌یه‌كی كه‌لتوری كه‌پشتی به‌ژێرخانێكی هزری‌و كه‌لتوری به‌ستبێت هۆكاری سه‌ره‌كیه بۆ گۆڕانكاری، نه‌بونی ئه‌م زه‌مینه‌یه‌و كار نه‌كردن بۆی له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا، تاكی به‌ره‌و ڕووی هه‌ڵدێرێكی فیكری كردوه‌ته‌وه.
ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی فیمینستی له‌كۆتایی سه‌ده‌ی ناوین‌و سه‌ره‌تای سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا، ده‌رفه‌تێك بوو كه‌ژنانیش داوای مافی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری‌و هه‌ڵبژاردن بكه‌ن‌و گۆڕانی هزری له‌ناو توێژه‌كاندا ره‌خساند، بۆیه 8هه‌زار ژنی كرێكار‌و سه‌وزه‌فرۆش توانیان هێرش بكه‌نه سه‌ر كۆشكی ڤیرسای‌و سه‌ندنی مافه‌كانیان راگه‌یاند‌و 8ی مارسیش تاكه هانده‌ری جیاواز بوو، كه‌ئیتر ژنان ساڵانه كۆنگره‌یان ده‌به‌ست‌و له‌دووه‌م كۆنگره‌ی ژنانی جیهاندا له‌كۆپنهاگن "كلارازتكین" پێشنیاری كرد 8ی مارس ببێته رۆژی جیهانی ژنان‌و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
ئه‌م خه‌باته ته‌واو ناوه‌ڕۆكی فیمینستیه چونكه یه‌كده‌نگ‌و مه‌به‌ست بێ جیاوازی ئایدیا‌و چین‌و توێژ هه‌نگاویان نا، خه‌باتێكی به‌م جۆره‌و به‌گوتارێكی ژنانه كه له‌ناوخۆیدا را‌و بۆچونه جیاوازه‌كانی هه‌ڵگرتبێت، له‌ناو ئێمه‌ی ژناندا پێویستیه‌كی سه‌رده‌میه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای سوود وه‌رگرتن له‌هه‌ڵه‌و جیابونه‌وه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی فیمینستی جیهان، كه له‌دوایدا به‌سه‌ر بۆچونه پیاوانه‌كاندا دابه‌ش بوون.
له‌هه‌رێمدا به‌هۆی راوه‌ستانی ململانێ‌و كێبه‌ڕكێی فیكری‌و عه‌قڵانیه‌كان گۆڕانكاری زۆر هێواش‌و ساردن‌و زه‌مینه‌یه‌كی واقیعی‌و بابه‌تی كه‌توانای جوڵاندنی هه‌بێت به‌دیناكرێت، بۆیه كات‌و مه‌ودایه‌كی زۆری ده‌وێت بۆ گۆڕانی ریشه‌یی.
له‌به‌ر نه‌بونی میراتێكی كه‌لتوری‌و هزری كه وه‌ك سه‌رخانێكی دامه‌زراو ببینرێت نه‌بوه یان كه‌م‌و لاوازه، واته كه‌سانی بیرمه‌ند‌و خودی بیرۆكه‌و پڕۆژه‌ی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی كه‌توانای خۆخستنه مه‌یدانیان هه‌بێت‌و زه‌مینه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌م سه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه پێكبهێنن‌و خه‌ڵك بۆ گۆڕانكاری هزری بجوڵینن كه‌م بون یان ده‌رفه‌تیان پێنه‌دراوه یان ده‌رنه‌كه‌وتوون، له‌به‌رئه‌وه بۆخه‌باتێكی ژنانه‌ی به‌ناوه‌ڕۆك بۆئه‌وه‌ی دوباره كه‌ره‌وه‌ی خه‌باتی رۆژئاوایی نه‌بین‌و به‌هه‌مان هه‌ڵه‌و قۆناغه‌كانی ئه‌واندا تێنه‌په‌ڕین، ده‌بێت به‌شوێن پێكهاته‌یه‌كی خۆیی ژنانی كوردا بڕۆین‌و كار بۆ جێبه‌جێكردنی بكه‌ین، له‌گه‌ڵ به‌هێز بونی زه‌مینه‌دا كار بۆ راهێزانی توانا خۆدیی‌و هزریه‌كانمان بكه‌ین.
بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ژنان ره‌نجده‌ر‌و پیاوان سه‌رمایه‌دار نه‌بن‌و هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی بگه‌ڕێته‌وه.