گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران ..ئه‌رێ له‌یلێ … دڵشاد تاقانه
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران …
ئه‌رێ له‌یلێ …
منداڵه‌کان له هه‌نده‌ران دروێنه‌ی نه‌ورۆزه‌کانی ته‌مه‌نی خۆیان ده‌کرد هه‌راش بوون چیتر سه‌لکه و بنکه نه‌مابوون ئیدی گه‌وره و هه‌ر یه‌که ڕای تایبه‌تی ، ئاره‌زووی جیا جیایان هه‌بوو یه‌کێ وه‌رزش ، یه‌کێ نوسین ، یه‌کێکی تر گورانی و مۆسیقا ئه‌وی تریش وێنه‌کێشان . هه‌سته‌کانیان جوڵاو گه‌ر له هه‌موو شتێک ناکۆک بان به‌ڵام له‌سه‌ر گوێگرتن و پێکه‌وه گۆتنی گۆرانی ئه‌رێ له‌یلێ ی هونه‌رمه‌ندی خوالێ خۆش‌بوو شه‌ماڵ صائب کۆک بوون . سه‌ره‌تا هه‌ر به‌کاسێت له ناو ماشێنی باوکیان گوێ بیستی ببوون دواییش به ده‌نگ و ڕه‌نگ بینیان وشه و ئاوازه‌که‌یان ده‌رخ بوو ، جیا له هه‌موو گۆرانیه‌کی تری کوردی هه‌موو جارێ به ده‌م ڕێگای سه‌یران یا له‌به‌ر بۆنی چڕه‌دوکه‌ڵی ده‌وری مقاره‌ی گۆشت برژان یانیش له‌دوای هه‌ر نان خواردنێکی به کۆمه‌ڵ به‌تایبه‌ت ڕۆژانی یه‌ک شه‌مه که پشووه و هه‌مووان له ماڵه‌وه‌ن پێکڕا به‌ده‌م چه‌پڵه‌وه ده‌ستیان پێ ده‌کرد . له‌وه‌ش سه‌یرتر کچێکی بیانی هاوڕێ ی منداڵه‌کان به‌بێ زانینی واتا و به په‌په‌گایی له‌گه‌ڵ ئه‌وان فێر ببوو گۆرانیه‌که‌ی به وشه و ئاواز ده‌گۆته‌وه ، له‌ماڵی خۆشیان لای باوک و دایکی وتبووی : نه‌ریتێکی کوردان زۆر جوان و خۆشه ئه‌وه‌یه له دوای نان خواردن هه‌موو به‌یه‌که‌وه گۆرانی ده‌ڵێن ! ئه‌رێ له‌یلێ و مناڵه‌کان په‌یوه‌ندیه‌کی ڕۆحی پێکه‌وه‌ی ده‌به‌ستنه‌وه سه‌ره‌ڕای کۆنی سه‌رده‌می گۆرانیه‌که و به‌ستنه‌وه‌ی به ئێستای ئه‌وان ، نازاندری له‌به‌ر ده‌نگ خۆشی یان ساده و پاراوی هۆنراوه‌که یانیش ڤیدیۆ کلیپه‌که‌ی یانه‌خۆ مۆسیقا و ئاواز و ڕتمی گۆرانیه‌که‌یه ! زۆر له‌سه‌ری نه‌ڕۆین : کامیان هۆکار بێ ئه‌وه به‌رهه‌می شاکار و خۆشی گۆرانی ئه‌رێ له‌یلێ یه هه‌رکه‌سێکیش گوێ بیستیان بێ شاگه‌شکه‌یه و خۆی ڕاناگرێ یه‌کسه‌ر له‌گه‌ڵیان ده‌سپێ ده‌کا “ تۆش ده‌توانی“ ده‌ی : ئه‌رێ له‌یلێ ، ئه‌رێ له‌یلێ ، ئه‌رێ له‌یلێ له‌یلێ له‌یلێ له‌یلێ له‌یلێ ، ئۆۆۆۆۆ هاوار له‌یلێ ، عه‌مرم له‌یلێ ، ئه‌مـان له‌یلێ ، ئـۆۆۆۆ هاوار له‌یلێ ، ئـۆۆۆۆ ئه‌مـــان له‌یلێ .
له‌یلێ بیستومه ئه‌ڵێن گۆڕا…….
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com