![وێنه چێژ به‌خشه‌كانی( نۆستالیژیاله ترۆپكی سووتاندا)ی ئیسماعیل به‌رزنجی…..شێروان ئیبراهیم حه‌یده‌ری وێنه چێژ به‌خشه‌كانی( نۆستالیژیاله ترۆپكی سووتاندا)ی ئیسماعیل به‌رزنجی…..شێروان ئیبراهیم حه‌یده‌ری](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/sherwanEbrahimHaidari2_702768557.jpg)
وێنه چێژ به‌خشه‌كانی( نۆستالیژیاله ترۆپكی سووتاندا)ی ئیسماعیل به‌رزنجی…..شێروان ئیبراهیم حه‌یده‌ری
وێنه چێژ به‌خشه‌كانی( نۆستالیژیاله ترۆپكی سووتاندا)ی ئیسماعیل به‌رزنجی
شێروان ئیبراهیم حه‌یده‌ری
نۆستالیژیا له ترۆپكی سووتاندا, ده‌قێكی (ئیسماعیل به‌رزنجی)یه له گۆڤاری كاروان, ژماره (231 – 2008) بڵاو بۆته‌وه, هه‌ر له كۆپله‌ی یه‌كه‌مه‌وه شاعیر به‌یانی په‌یامی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی ده‌كات بۆ رابردوو, به‌ڵام چ رابردوویه‌ك له ئاكامدا به‌دیار ده‌كه‌وێ. وه‌ك ده‌ڵێت:
"بیریان ده‌كه‌م
به‌چركه، به ده‌قه، به سه‌عات
به‌رۆژ، به‌هه‌فته، به مانگ، به ساڵ
له‌بیریان ناكه‌م"
ده‌مه‌وێت به‌رسته‌یه‌كی شاعیری به‌ناوبانگ "ئه‌نس ئه‌لحاج" ده‌ست پێبكه‌م، كه له كتێبی (الخواتم)دا ده‌ڵێت" كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه رابردووه له‌به‌رده‌م چركه‌یه‌كی خۆش ده‌گرین, ئه‌وا دانپیانانێكه كه‌وا ژیانی به‌رده‌ممان له سارایه‌ك ده‌چێت". واته ئه‌و چركانه‌ی له ناوی ده‌ژین هه‌مان خۆشی و له‌زه‌تی دنیای ساكاری پێشووی نییه, له كۆی هه‌موو كۆپله‌كاندا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دنیای پڕ له یاده‌وه‌ری ره‌نگاو ره‌نگ, گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و وێنانه‌ی، كه له یادوه‌رییدا هه‌میشه زیندوون, شاعیر له چركه ساتێك بۆیان ده‌سووتێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ئه‌و یادوه‌ری و خه‌ونه جوانانه‌ی كه له بیر ناكرێت, هه‌ر كۆرپه‌له‌یه‌ك یادوه‌رییه‌كی جوان و پاك و بێگه‌ردی له‌خۆی گرتووه، كه پارێزراوه له زاكیره‌یه‌كی زیندوودا. باسی رابردووێكی تاڵ و تف و زه‌ق ناكات، كه‌وه‌كو ژه‌هری مار تاڵ بێت.
باسی رابردووێك ناكات، كه تیایدا شاعیر هه‌ست به گوناه و هه‌ست به تاوان بكات. باسی رابردووێك ناكات، كه تیادا شاعیر هه‌ست به‌ناگوزووری خۆی بكات. واته گرێی (عه‌قده النقص) نییه، هه‌روه‌كو ئه‌نس ئه‌لحاج هه‌ر له هه‌مان كتێبدا ئاماژه‌ی پێده‌دات و ده‌ڵێت" پیاو هه‌یه بیركردنه‌وه ده‌یكوژێت، پیاو هه‌یه یاده‌وه‌ری ده‌یكوژێت."
واته هی واهه‌یه به‌رده‌وام له‌ناو ئه‌و چركه تاڵانه‌یه هه‌ست به تاڵاوی ژیان ده‌كات, هه‌ست ده‌كات ژیانی پێشووی سه‌حرایه‌كی دوورودرێژ و پڕ له نیعمه‌ت بووه. مه‌رج نییه هه‌موو وێنه‌كانی رابردوو هه‌ر شیرین بن, ئه‌گه‌رچی وته‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێ" له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی رۆژگاردا وێنه تاڵ و تفته‌كانی لای مرۆڤ شیرین ده‌بن." به‌ڵام وانییه چركه‌ی وا ئازار به‌خش هه‌یه، كه له گۆشه‌ی یاده‌وه‌ریدا به‌رده‌وام مرۆڤ ده‌گه‌زێ و كاتێك بیری ده‌كه‌وێته‌وه ژه‌هر نۆش ده‌كات, به‌ڵام هه‌موو كۆپله‌كانی ئیسماعیل به‌رزنجی ده‌كه‌ونه خانه‌ی یه‌كه‌م، خانه ئیحساسی جوان له‌به‌رده‌م زنجیره‌یه‌ك له‌وێنه‌ی سه‌ختكراوی جوانتر. بۆ نمونه، له كۆپله‌ی یه‌كه‌م ده‌ڵێ :
"بیری ده‌نگی پڕ له هه‌ستی
مه‌لا عومه‌ر مه‌ولود دیبه‌گه‌یی ده‌كه‌م
كه دایكمی ده‌هێنایه گریان"
گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌نگێك كه‌له ناخه‌وه هه‌ڵئه‌قووڵێ و نزیكترین مرۆڤ له خودا ده‌جوڵێنێ كه سۆزی دایكه و ده‌یهێنێته گڕ وگریان. لێره‌دا، دوو بوونی له‌یه‌كچوون هه‌یه.
یه‌كه‌میان: ده‌نگێكی پڕ له غوربه‌ت و پڕ له هه‌یبه‌ت كه‌له ئاقارێكی پڕ له سه‌خاوه‌ت دێت بارگاویه به‌سۆز.
دووه‌میان: گوێگرێكی دایكیه له ده‌نگێكی پڕ له جۆش و خرۆش وا كه ریتم بۆ هاتنه خواره‌وه‌ی فرمێسك ده‌سازێنێ, له ساتێك‌دا گریان ده‌ركردنی ئازار و ژانه‌كانه, له هه‌مانكاتدا ئاسوده‌یی و دڵ خۆشبوونه به هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ناخ و پاكبوونه‌وه‌ی له ژه‌نگ و ژار و خه‌فه‌ت و …
له كۆپله‌ی دووه‌م شاعیر ده‌ڵێت:
" بیری راكێشانی سه‌ربان و
خرمه خرمی ترێخواردن و
میاوه میاوی پشیلان ده‌كه‌م "
عه‌لی عیزه‌ت بێگوڤیچ له كتێبی (الائیسلام بین الشرق و الغرب) ده‌ڵێ" له رۆژئاوادا شوقه و باڵاخانه گه‌وره‌كان سه‌یركردنی ئاسمانیان كوشتووه، به‌تایبه‌تی له كاتێكدا كه ماڵه‌كان سه‌ربانی خۆیان نییه و شه‌وانی هاوینان ئه‌ستێره و مانگه‌شه‌و جوانی شه‌و نابینن, له كاتێكدا نووستن له‌سه‌ر كه‌پرێك یان له‌سه‌ربانێكی قوڕ له گوندێكی تاریكدا دیمه‌نی ئه‌ستێره‌كان دره‌وشاوه‌تره و چێژی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
له كوێ كۆپله‌كانی دیكه هه‌ر هه‌مووی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه‌جاران زیندوو بوون, ئێستا كاڵ بوونه‌ته‌وه یان نه‌ماون یان له‌بیر كراون و پیشتگوێ خراون، جا كه‌ره‌سته بن یان پێشاندانی حاڵه‌ت بن، كه له سه‌رده‌می ئێستا خۆڵه‌مێشی له‌سه‌ر نووستووه, به‌ڵام ئه‌و یادگارییانه وه‌كو پشكۆیه‌كی گه‌شه خۆڵه‌مێشێكی سپی له‌سه‌ر نیشتووه له‌ناخی شاعیران‌دا ..
ته‌نیا كۆپله‌ی كۆتایی نه‌بێت كه‌له شێوازی دوعایه په‌نابردنه بۆ دنیای داهێنه‌ری بوون و ده‌ستپێكردنی دایه‌لۆگێكه و داواكردنی تێدایه وه‌كو ده‌ڵێ:
"ئه‌ی خوای میهره‌بان و جوانی
جامن بیری چ ناكه‌م
حه‌وت ساڵان له جێگام بخه
زمانم له گۆ بكه
به‌س بیرم لێ مه‌سێنه
مه‌مخڵه‌فێنه"
شاعیر خۆی سازداوه بۆ ئه‌و داواكردنه، شێوازی دوعاكردنه‌كه‌ی په‌سنده, چونكه بنچینه‌ی مه‌رجه‌كانه دوعای تێدایه, ئه‌ویش له‌سه‌ره‌تادا
– خوا وه‌كو بوونه‌وه‌رێكی پیرۆز و به‌ره‌حم و به جوانی راده‌گرێ.
– پاشان داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات, به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی هه‌موو خه‌ڵكێكی ئاساییه كه ده‌ڵێ:
"حه‌وت ساڵان له جێگام بخه
زمانم له گۆ بكه
به‌س بیرم لێ مه‌سێنه"
له كاتێكدا خه‌ڵكی ئاسایی له كانگه‌ی دڵیه‌وه رۆژانه چه‌ند جارێك ده‌پارێته‌وه، دلاڵێته‌وه ده‌ڵێ: خوایه زه‌لیلم نه‌كه‌یت.
ئومێدخوازه كه نه‌گا به‌و رۆژه‌ی خه‌ڵكانی دیكه ئه‌زیه‌تی پێ بخۆن له‌پێناو خزمه‌تكردنی ئه‌ودا, چونكه جۆرێكه له مردنێكی دره‌نگ وه‌خته, به‌ڵام زه‌لیل بوون لای شاعیر یه‌كسانه به له‌ده‌ستدانی بیر و یاده‌وه‌ری, به‌ڵام داماو بوون لای شاعیر بریتیه له خافڵ بوون و خه‌ڵه‌فان واته دووركه‌وتنه‌وه له‌وێنه جوانه‌كانی یاده‌وه‌ری و ره‌ش بوونه‌وه‌ی گۆشه‌ی یاده‌وه‌ری. كاتێك وێنه جوان و ده‌گمه‌نه‌كان ره‌ش ده‌بنه‌وه، شاعیریش به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت و نامێنێت, چونكه بوونی ئه‌و په‌یوه‌سته به‌و دنیای جوان و سه‌راسیمه, به‌ڵام كاتێك یادگارییه‌كان و چركه زیندووه‌كان په‌رپووت ده‌بن, ژیانیش به‌ره‌و په‌رت بوون وشاش بوون و لاوازی ده‌چێت, چونكه مانا زیندووه‌كانی ژیان كۆتایی دێت.
شاعیر به (بیر + یاده‌وه‌ری + ناكامی + گه‌ڕانه‌وه) ده‌ژیت و ژیان ته‌ی ده‌كات), ئه‌وانه‌ی لێ بسێتێنه‌وه به مردنێكی ناكامی له‌سه‌رخۆ ده‌مرێت. لێره‌دا بیركردنه‌وه نیعمه‌ته و نیعمه‌تیش نییه، به‌ڵام زۆر ده‌روون هه‌ن لێی بێ‌ئاگان هه‌ستی پێ ناكه‌ن, به‌ڵام كه له‌ده‌ستی ده‌ده‌ن ده‌بن به فیلم و به‌زمی منداڵان و كه‌س و كاریان. لای شاعیر بیر ده‌جوڵێ و گه‌شه ده‌كا و ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئۆقره ناگرێ و ناوه‌ستێ, ئه‌گه‌ر بوه‌ستێ ده‌روونی ده‌بێ به زه‌ڵكاو …" روجیه گارودی " قسه‌یه‌كی جوانی هه‌یه كه ده‌ڵێت " ژینم خاڵی وه‌ستانی تێدا نه‌بوو " واتا به‌رده‌وام فیكر‌و ئه‌ندیشه و خه‌یاڵم له گه‌ڕان و له پیاهه‌ڵگه‌ڕان بووه له پێشكه‌وتن و رۆیشتن بووه بۆ گه‌یشتن به چڵه به‌رزه‌كانی ژیان, ئه‌و چڵانه‌ی كه مرۆڤی ئاسایی به خه‌ونیش نایگاتێ …
شێوازی كۆپله‌ی كۆتایی ده‌قه‌كه‌ی شاعیر له " دوعاكانی تاگور" ده‌چێت كه زۆر به قووڵی داوا ده‌كات و كڕنۆش ده‌با بۆ خوا كه گه‌وره‌ترین و مه‌زنترین شتی لێنه‌ستێنێ تاكو رۆژی خۆی، ئه‌ویش نیعمه‌تی فیكره, زۆرن ئه‌وانه‌ی كه بێخه‌م سه‌ر ده‌خه‌نه سه‌ر سه‌رین و فیكریش یان نووستووه به خه‌ێڵێكی راحه‌ت لێی ده‌نون, به‌ڵام شاعیر وه‌ك مه‌حوی سه‌ری بێهۆشی ناوێ سه‌ری بێ یاده‌وه‌ری و بیركردنه‌وه‌ی بۆ چییه؟
زمانی شیعری له‌و تێكسته زمانێكی روونی ساده‌ی بێ گرێیه, ئه‌و زمانه به‌شێوه‌یه‌ك هاتۆته گۆ كه په‌ناو كه‌نداو و پێَچاوپێچی تێدا نییه. له پشت ئه‌و زمانه كۆمه‌ڵێك یادگاری روون به‌رچاو ده‌كه‌ون, ئه‌و زمانه قسه‌كردنێكه له‌گه‌ڵ خود, به‌ڵام به شێوازێكی تیژ تێپه‌ڕی راسته‌وخۆ. له‌وانه‌یه زۆربه‌مان به‌بێده‌نگ بۆ ئه‌و وێنه و یادگاریانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه, له‌وانه‌یه له پیاسه‌یه‌كدا بێت دنیایه‌ك شتی به‌خه‌یاڵ دابێت, له‌وانه‌یه له باخچه‌یه‌كدا بێت یان له كاتی ده‌رچوونی ماڵات بۆ له‌وه‌ڕ, یان له كاتی ئێواره و هاتنه‌وه‌ی شوان و ماڵات بێ شۆڕ ده‌بنه‌وه به‌ناو ئه‌و دنیایه، یان له كاتی خواردنی هێشووه ترێیه‌ك بێت له‌ناو باخچه‌یه‌كی شێ‌دار, هه‌ریه‌ك له ئێمه له‌گه‌ڵ به‌شێك له یادگارییه‌كانی خۆی ده‌ژیت, به‌ڵام هاتنه‌كایه‌وه‌ی ئه‌م شێوازه شیعریه، من پێموایه ده‌رئانجامی چه‌ند خاڵێكه له‌وانه:
1- مرۆڤ له سه‌رده‌مێكی جه‌نجاڵیدا ئاماده نییه گوێ له رسته‌ی پڕ له په‌نهان و پڕ له سێبه‌ر بگرێ.
2- مرۆڤی ئێستا توانای چووه له ده‌رئه‌نجامی وتنی هه‌ندێك شتی بێ‌مانا, ئێستا په‌سته حه‌ز ده‌كات شتێك راسته‌وخۆ فێنكی بكاته‌وه, یان شۆڕی بكاته‌وه بۆ ناو دنیای رابردوو ناو دنیای گوند و ساده بوونه‌وه.
3- ئه‌گه‌ر سه‌ر ژمێریه‌ك بكه‌ین, هه‌ست ده‌كه‌ین زۆرێك له خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و شیعرانه ئاوێزان ده‌بن و به موڵكی خۆیان ده‌زانن, ده‌كرێ بڵێین ئه‌و شێوازه نووسینه شێوازێكی جه‌ماوه‌رییه.
4- بێجگه له ئیسماعیل به‌رزنجی بۆ نمونه فه‌رهاد پیرباڵ ده‌یه‌وێت قسه و باس و مێژوو بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو دنیای شیعر به نزیك ده‌خاته‌وه له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی ژیان و له هه‌موو ئاقاره نزیكه‌كانی رۆژانه.
5- نزیك بوونه‌وه‌ی شیعره له دوه‌نیای شته نزیكه‌كان.
6- به‌ڵام من پێموایه ئه‌وه‌ی زۆر نزیكه له دنیای ئه‌و شیعره گۆرانی (دوو گردكانی) هۆمه‌ر دزه‌ییه, له هه‌ر دووكیان غه‌ریبی هه‌یه, به‌ڵام له ئه‌وه‌ی هۆمه‌ر دزه‌یی ده‌نگه زیاتر كاریگه‌رتره, له هه‌ر دووكیان باسی خه‌وی سه‌ربانی هاوینان و باسی وه‌ردو جه‌نجه‌ڕو و … مه‌شهه‌ده‌كانیان له‌یه‌ك نزیكه.
لای هۆمه‌ر دزه‌یی ده‌روونێك ده‌سووتێ له‌و په‌ڕی دنیای بێ به‌زه‌یی شارستانیه‌ت بۆ ئه‌و په‌ڕی سۆزی حه‌یران و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ شوێنێكی دیاریكراو، شوێنی زێدی له دایكبوونی یادگاریه‌كان. ئه‌م شێوازه گۆرانییه تاسه‌ر ئێسقانی ئه‌و كه‌سانه ده‌چێت كه یادگارییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ژیانه فرمێسك راده‌ته‌نێ, سۆز ده‌بزوێنێ و جیهانێكی پڕ له رۆمانسیه‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنێت, ئه‌م شێوازه گۆرانییه‌ش جێی خۆی ده‌كاته‌وه له‌ناو گۆرانییه بێ ئیحساسه‌كان, چونكه له‌سه‌ر ده‌مێك به‌ر له ئێستا گوێگر به‌ناوی شیعر دنیایه‌ك شتی به‌رگوێ ده‌كه‌ون كه لامه‌عقول بێ و مانا وشك و برینگ بوو, هیچ مانا و هیچ ئاوازێكی له گوێی به‌رامبه‌ر دروست نه‌ده‌كرد, به هه‌مانشێوه له دنیای گۆرانیشدا هه‌ر وابوو سه‌رده‌مێك بوو گۆرانی رووت ببووه بۆ دنیایه‌كی بێتام و بیسۆز و بێ راونین, گوێگر ته‌نیا هه‌ستی به هه‌ڵپه‌ڕینی جه‌سته ده‌كرد، له‌پاڵ ئه‌و هه‌ڵپه‌ڕینه دنیایه‌ك وشه‌ی بێتام یان وشه‌ی لاواز سه‌ره‌تاتكێ ده‌كرد له پاڵ ئه‌و هه‌ڵپه‌ڕینه دنیایه‌ك هه‌بوو ئه‌ویش ره‌نگاو ره‌نگی جل و به‌ر گ و شاشه بوو به شێوازێكی بێزاكه‌ر, به‌ڵام هۆمه‌ر دزه‌یی به‌ردێكی فڕێدایه ناو ئه‌و گۆمه وه‌ستاوه، گوێگری جارێكی دیكه گه‌ڕانده‌وه بۆ ناو دنیای فرمێسك و خۆزگه و ئاوات و ئومێد و سه‌ر له‌به‌ری شته زیندوه‌كانی پێشوو.
به‌ڵام له كۆتاییدا بڵێن ئه‌و ستایله ستایلێكی تازه و نوێ نییه, به‌ڵكو گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كه بۆ ماناكانی ژیان, گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كه بۆ ناو له‌زه‌تی ژین و هه‌ست.
سه‌رچاوه
1- الخواتم -1- ان‌س الحاج –پاریس -1995
2- الاسلام بین الشرق و الغرب – علی عیزت بیگوڤیچ