هاواری سه‌ربه‌خۆیی له پاش راپه‌ڕینی ساڵی1991 دا!…..سه‌دیق ڕه‌نجبه‌ر
هاواری سه‌ربه‌خۆیی له پاش راپه‌ڕینی ساڵی1991 دا!
سه‌دیق ڕهنجبهربهبیرمه چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی له‌خۆبوردوو و هه‌ڵگری خه‌می کوردایه‌تی و چینایه‌تی دوای راپه‌ڕین بووین، ئه‌زموونێکی له‌بارمان هه‌بوو له شێوه جیاوازه‌کانی خه‌بات به‌گویره‌ی بارودۆخی کوردستان، هه‌ڵگری بیر‌و بۆچوون و ئاواته‌کانی خه‌ڵک بووین که هێشتا حیزبایه‌تی نه‌یتوانیبوو ده‌سته‌مۆمان بکات، نه‌وه‌یه‌ک که زۆربه‌مان شایه‌دی هه‌ره‌س و کاره‌ساته‌کانی جینۆسایدی کورد‌و ئه‌نفال و کیمیاباران بووین، بۆیه له خه‌م و ئازار‌و ئاوات و داخوازیه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک تێده‌گه‌یشتین، وه‌ک ڕێکخراوێکی کارای بێ‌ناونیشان، ده‌تگوت بۆ مزگه‌وتی ده‌که‌ین، چالاکیه‌کانمان کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌کانی ئه‌وێ ڕۆژێدا.
هه‌رکه پارتی و یه‌کێتی له‌دوای ڕاپه‌ڕین کورسی ده‌سه‌ڵاتیان که‌وته ده‌ست، وه‌ک زانراوه ده‌سه‌ڵات لێپرسراوان بۆگه‌ن ده‌کات، زوو زانیمان به‌هۆی کورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌و لێپرسراوانه به‌بێ سڵه‌مینه‌وه که‌وتوونه‌ته بازرگانی کردن به سیاسه‌ته‌وه، ئاگایان له ئاوات و داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کورد نه‌ماوه، خه‌ریکی سامان کۆکردنه‌وه‌ن، دروشمی ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی هه‌رکه‌س بۆخۆیان هه‌لبژاردووه. ئاکامی خراپ به‌کارهێنانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992 ی په‌رله‌ماندا به‌جوانی ده‌رکه‌وت، نموونه‌یه‌کی ئیفلیجی دیموکراسیان پێشکه‌ش کرد، یه‌که‌م ده‌رفه‌تی دیموکراسی کوردستانیان به ساخته‌کاری و پاشان به 50 به 50 و شه‌ڕی براکوژی سه‌قه‌ت کرد، له‌دوای ئه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌موومان ده‌یزانین.
ئه‌م سه‌رکردانه‌ی ناو شاخ که زۆر که‌س پێی وایه ئه‌وکاته گه‌نده‌ڵ نه‌بوون، به‌ڵام له‌راستیدا، ئه‌وان به‌کتریای گه‌نده‌لیان له ناو شاخه‌وه گواسته‌وه ناو شار. له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌سووله‌کان له‌ناو شاخ، هه‌روه‌ک پێشمه‌رگه‌ی ساده، جگه له هه‌ندێ ئیمتیازاتی بچووک هیچی تریان نه‌بوو، ئه‌وانیش له‌وپه‌ڕی هه‌ژاریدا ده‌ژیان، دابه‌شکردنی سامان له‌گۆڕیدا نه‌بوو، بیروباوه‌ڕی شۆڕشگێڕانه و ئازایه‌تی ڕه‌وشتی زاڵبوو، جه‌ماوه‌ر هێشتا وه‌ک ئێستا نه‌یده‌ناسین، بۆیه نه‌خۆشی گه‌نده‌ڵی وه‌ک ئاگری بنکا نادیار بوو. ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه له‌دوای ڕاپه‌ڕین جۆره هه‌وایه‌ک و خۆبه‌زلزانینێکیان لا درووست بوو، نازیان به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه ده‌کردو به حه‌قیقه‌تیش خه‌ڵک باوه‌شی بۆ ده‌کردنه‌وه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی پێشتر له‌ناو شاخ بۆ یه‌کسانی و دادپه‌وه‌ری و کوردایه‌تی خزمه‌تی خه‌ڵک ده‌یان کرد، ئیدی کاتی ئه‌وه‌یه بیهێننه بواری پراکتیکه‌وه، ئه‌مڕۆش ده‌رکه‌وت که ئه‌م هیوایه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌وانه له‌سه‌رابێک زیاتر نه‌بووه، ده‌رکه‌وت ئه‌م سه‌رکردانه ته‌نیا کورسی گه‌رمی ده‌سه‌ڵاتیان لا مه‌به‌ست بووه.
ئه‌وکاته ئێمه به ئاگاییه‌وه ده‌رکمان به دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو حیزبه ده‌کرد له به‌رژه‌وه‌ندی و ئاواته‌کانی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه. ده‌مانزانی که پێویسته ڕێکخراوێک هه‌بێ، ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی نه‌شتوانێ ببێته هێڵی سێیه‌م، به‌ڵام خۆ ده‌کرێ ببێته گروپێکی به‌هێزی گوشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به هیوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی جیاواز کاریگه‌ری خۆی دابنێ له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان، تا هه‌ر هێج نه‌بێ ئه‌و حیزبانه به ئاره‌زووی خۆیان ڕێڕه‌وی ئامانجه‌کانی خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمان به لاڕێدا نه‌به‌ن. ئێمه له‌وه زیاتر ده‌سه‌لاتمان نه‌بوو، به‌هه‌رحاڵ وه‌ک ده‌ڵێن چاو ده‌بینێ به‌ڵام ده‌ست کورتی دێنێ.
ئه‌م گروپه‌ی ئێمه که به‌چۆنایه‌تیه‌کی باشی ئه‌و کاته ئه‌ژمارده‌کراین، سه‌ربه‌خۆیانه به‌ڵام به‌ئاگاییه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناونیشانێکمان هه‌بێ، هیچ په‌یوه‌ندیه‌کمان به یه‌کێتی یان پارتیه‌وه هه‌بێ، بێئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی پاداشت له‌لایه‌نێک بکه‌ین، وه‌ک سه‌ربازێکی نه‌ناسراو، به‌رده‌وام و خۆرسکانه، ئاکتیڤانه، به‌گوێره‌ی پێویستی چالاکیه‌کان کۆبوونه‌وه‌مان پێکه‌وه ده‌کرد، بۆ ئاماده‌کاری به‌شداری چالاکیه‌کان، له ڕێپێوانی بۆنه‌و یاده جیاوازه‌کانی راپه‌ڕین و کیمیاباران و ئه‌نفال، مانگرتنه‌کان، هتد.
ئه‌وکاته پارتی هێشتا درووشمی حوکمی زاتی هه‌بوو، ئاڵای عیراقی به‌عسیان له‌سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر ده‌شه‌کایه‌وه، پارێزگاره‌که پارتی بوو، دیاره ئه‌وکاته زه‌حمه‌تبوو ده‌سبه‌رداری دروشمی کۆنی حوکمی زاتی بێت. هه‌رچی یه‌کێتیش بوو، دروشمی مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌بوو، تاکوو ئه‌و دروشمه وه‌ک هه‌ویرێک، چۆنی بوێ به‌گوێره‌ی بارودۆخی ته‌رازووی هێزه‌کان، ته‌فسیری بۆ بدۆزێته‌وه، هه‌ر له مافی حوکمی زاتی و فیدراڵی و کۆنفیدراڵیه‌وه هه‌تا ده‌گاته سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌وکاتی، یه‌کێتی دروشمی فیدراڵی به‌رزکردبووه‌وه، به‌ڵام پارتی هێشتا له‌سه‌ر حوکمیزاتیه‌که‌ی خۆی سووربوو. که هه‌ستمان به‌لاوازی و ته‌م و مژاوی ستراتیجی ئه‌م حیزبانه کرد، به پێویستمان زانی، جه‌ماوه‌ر ئاماده بکه‌ین بۆ پاراستنی ئامانجه‌کانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕین.
دروشمه‌کانمان به‌کورتی ده‌نووسیه‌وه که ئاسان بێت بۆ گوتنه‌وه‌و له‌به‌رکردن، هه‌رجاره‌ی هه‌ندێ ئاگاداری و ڕێنمایی تیا بوو، چه‌ند کۆپیه‌کمان لێ‌دروست ده‌کرد، هه‌ریه‌که‌و له راست خۆمانه‌وه، دابه‌شمان ده‌کرد به‌سه‌ر چه‌ندین که‌سی که‌سانی چالاکی تر که هیندێکیان ته‌نانه‌ت له‌ناو ڕێکخستنه‌کانی ئه‌و دوو حیزبه‌دا بوون، وه‌کوو تۆڕێکی فراوان شۆڕده‌بوونه‌وه به‌ناو کۆمه‌لانی خه‌ڵکدا. هه‌روه‌ها زۆرترین ئالای کوردستان‌مان په‌یدا ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێ ئاشنا بکه‌ین. هه‌تا به‌بیرمه من بۆ خۆم و چه‌ند براده‌رێکی تر، سه‌ردانی ڕێکخراوه‌که‌ی خوالیخۆشبوو عه‌زیز ئه‌قراوی و سه‌ردانی حیزبی پاسۆکمان ده‌کرد، بۆ په‌یدا کردنی ئاڵایه‌کانی کوردستان، چونکه ڕاستیه‌که‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه، نه‌پارتی و نه‌یه‌کێتی ئه‌م ئاڵایه‌ی ئێستایان نه‌کردبووه هێمایه‌ک. وه‌ک راستیه‌کی میژوویی، ئه‌و دوو لایه‌نه بچووکه و هێندێکی تر ئاڵای کوردستانیان له‌لا ده‌سده‌که‌وت. ئه‌وان چه‌ند ئاڵایه‌کیان داینێ و چه‌ند ئالایه‌کیشمان به‌خۆمان درووستکرد. دیاربوو ئه‌و ڕیکخراوانه زۆریان پێ‌خۆش‌بوو، بۆیه به‌شداریه‌کی گه‌رمی ئه‌و چالاکیانه‌یان ده‌کرد.
ئه‌و دروشمانه و چه‌ند داخوازیه‌کی ڕه‌نجده‌ران و هه‌ژاران، هاواری به‌هێزی یاده‌کانی راپه‌ڕین و به‌هاری ساڵانی 1992 و 1993 بوون له هه‌ولێردا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌و براده‌رانه‌مان به ئاگایی، هه‌ریه‌ک له شوێنێکه‌وه ده‌خزایه ناو چالاکیه‌کانه‌وه، به‌تایبه‌تی له ڕێپێوانه‌کاندا، بۆ نموونه، پڕ به‌ده‌م له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکدا هاواریان ده‌کرد،( فیدرال و حوکمزاتی، سه‌ربه‌خۆیی له‌جیاتی) هه‌روه‌ها( حوکمیزاتی درۆیه، ئامانجمان سه‌ربه‌خۆیه)، ئینجا شه‌پۆڵی ڕێپێوانیش به‌وپه‌ڕی گه‌رمیه‌وه ده‌یانگوته‌وه. به‌داخه‌وه هاوارو هوتافه‌کانی ترم به‌بیر نه‌ماوه. ته‌نانه‌ت به‌بیرمه جارێکیان کوردستانی نوێ له باسکردنی یه‌کێ له یاده‌وه‌ریه‌کاندا نووسیبووی، جه‌ماوه‌ری کوردستان داخوازیه‌کانی خۆی به هاواری (حوکمی زاتی درۆیه ئامانجمان سه‌ربه‌خۆیه) به‌رجه‌سته کردبوو.
ئه‌م جوولانه‌وانه‌ی جه‌ماوه‌ر ڕه‌نگه بووبێته جێگه‌ی واق ووڕمان و حه‌په‌سان، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕێکخستنه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی و لقی پارتی له هه‌ولێر، به‌دوریش نیه هه‌ریه‌که‌و به‌فیتی ئه‌ویتری زانیبێ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه ته‌نیا داهێنانی گوشاری گروپه‌که‌ی ئێمه بوو.
ئه‌و چالاکیانه، تا ئێستا وه‌ک نهێنیه‌ک بوون، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستیه له‌فه‌وتان ڕزگاری ببێ، به‌پێویستم زانی بیخه‌مه روو، براده‌رانی تریش که به‌شداری چالاکانه‌ی ئه‌م جولانه‌وه‌یان ده‌کرد له ژیاندا ماون، ڕه‌نگه هه‌ریه‌که‌و قسه‌و یادگاری زۆر له‌وه زیاتریشی هه‌بێ.
به‌ڵێ جه‌ماوه‌ر به گیانی ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی خه‌باتی ده‌کرد، ئه‌مڕۆش ڕاست و دروستی ئه‌م دروشمانه، به‌تایبه‌تی له ڕیفراندۆمه‌که‌ی دوای ڕوخانی ڕژێم که جه‌ماوه‌ر ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆییدا، له هه‌موو ڕۆژێک باشتر ده‌رکه‌وتووه. دیسان هاوارده‌که‌ین و چه‌ندباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه، هه‌ر سه‌ربه‌خۆییه ده‌رمانی برینی کوردان، نه‌وه‌ک فیدرالی و حوکمی زاتی، به‌ڵام ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی ئاوامان ده‌وێ، که تاکی کوردستانی خۆی به نامۆ نه‌زانێ له‌ووڵاتی خۆی، تیایا سامانی ووڵات به دادپه‌روه‌ری له نێوان خه‌ڵکدا دابه‌شبکرێ.
Hoshmend-salih@hotmail.com
11-03-2009