ئه‌لف و بای یاسا …. سەباح یاسین
ئه‌لف و بای یاسا
مۆری لوله‌ی بابل “ مه‌ردۆک‌و ئه‌ژدیهای و بڵنده‌و قلا وه‌ک تاج".
ده‌رئه‌نجامی پلان‌و پێوستی که‌مپانی پترۆکیمکاڵه‌کان ناوه‌ندی خۆرهه‌ڵاتی له‌دوای شه‌ڕی یه‌که‌می گێتی دابه‌شکرا و کورد وه‌ک کولتور نه‌ک له‌ده‌سته‌ڵات بێبه‌شکرا ناره‌وایانه‌ش مرۆڤه‌کان و خاکه‌ی دابه‌شکران. عێراق ناوی به‌شێکه له‌و دابه‌شکردنه که چ رێزیک بۆ مرۆڤ و کولتوری له‌به‌ر روشنانی میژووی جیاوازی مرۆڤ دانه‌نراوه. هه‌ربۆیه له‌ره‌تای ئه‌و دابه‌شیه‌وه ناوچکه و مرۆڤه‌کانی تاهاتوون و زه‌لیل و بێده‌سته‌ڵات ماونه‌ته‌وه وچه‌ند تاکێک لێره‌وه له‌وی به‌ناوی نه‌ته‌وه و دین و خواوه تاکڕه‌وایان فه‌رمان ره‌وای ده‌که‌ن. فه‌رمان ره‌وای ئه‌وان وابه‌سته‌ی پیاوی زه‌لیل و مێنه‌ی زه‌عیفه‌ی و خێزانی ئه‌خلاقیش بیه له‌و مه‌کینه چ مانایه‌کی تری مرۆڤی گه‌ردوونی یان شارستانی ناگه‌ێنت.. له‌دوای 2003 ئه‌و که‌مپانیه زه‌به‌لاحان بۆ تونگکردنه‌وه‌ی لغاوی رابردوویان له‌جێ په‌رت و زاڵی کولتور، به ناو ده‌زگای چێک و به‌ڵانس (ره‌چاوو هاوسه‌نگی) گروپ و مرۆڤیان دامه‌زراند تا له ریگه‌یه‌وه سه‌رکرده‌ی ئه‌و گروپانه‌وه که پارته ته‌وافقیه‌کان ده‌شێت ناوبرێن، به‌ش و دابه‌شی مرۆڤ و کولتور به‌ریوه ده‌برێت. ئه‌م یاسا له ژیانی رۆژانه ناره‌وایه‌ن به‌دید ده‌کریت، جا نووینه‌ری ئه‌و ناره‌ویا چۆن ته‌بری بوونکه‌ی ده‌که‌ن، ئه‌و به‌ئاشکرا دیار که به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی تایه‌بتی خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌مریکای و به‌ریتانیه‌کان ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاتی سه‌دامایان به به هه‌بوونی کیمای و تاونبارکرد و عیراقیان گرت و به ئاشکراش باسیان له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی دوڵه‌تی خۆیان کرد.
ئه‌وه‌ی له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا ئیستا عیراقدا ئاشکرایه، بنه‌مای ده‌سه‌ڵات به ناوی یاساوه دانراوه. یاساش له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌زگاکانی سه‌دام‌و شه‌ریعه‌ت‌و میکانیزمی چێک‌و به‌لانسی خۆئاوا دانراوه. ئه‌و پیکهاته‌ی ناوی ده‌ستوری لێنراوه. ده‌ستور به‌و پێیه رێگه‌ی به‌سه‌رکرده‌ی پارته‌کان داوه، که به‌ناوی "نووسینه‌گه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر" یان "نووسینه‌گه‌ی سه‌رۆکه"ه‌وه له‌شکری تایبه‌تیان هه‌بێت‌و له‌شکره‌که‌ش دیار که بۆ مه‌بستی تایبه‌تی به‌کراده‌برێت. ده‌سه‌ڵات له‌م بوونه ناره‌ویه‌دا، به‌تواناو ئابوری نه‌ته‌وه‌و به‌ناوی دین‌و دنیاوه به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی دوو لایه‌نه‌ی بازاڕ ناوه‌و ده‌ره‌وه به‌ڕێووه‌ده‌بات. په‌رته‌کانی ناو عیراق به گه‌وره‌و بچووکه‌وه که به‌م هاوکێشه‌یه رازین و بۆیان هه‌یه که کێبرکی یاسای بکه‌ن و ئه‌وانه‌ی که به‌م سه‌پاندنه نارازین، ئه‌وا ئۆپوزیشن نه‌ک سه‌یر ناکرین، به‌ڵکو وه‌ک دژ به‌نگاریان ده‌بنه‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ئه‌وه روون ده‌کاته‌وه که پارته‌کان و سه‌رکرده‌کان زه‌لیلام وه‌ک زعیفه‌یه‌ک هه‌ر فه‌رمان به‌جێگه ده‌گه‌ێن.
زه‌لیلی مرۆڤکه دیار به‌س بۆ ئه‌م گۆرانه‌ی دوای ده‌سته‌ڵاتی عیراقی ناگه‌ریته‌وه، به‌ڵکو نه‌خۆشبوونی تاک و گروپ بۆ ئه‌و ده‌مانه ده‌گه‌ریته‌وه که مرۆڤ به‌ناوی گه‌ردوون یان خواوه له مرۆڤ بوونی ئاسای (نیرومی) کراوه. ئیستا مۆدیرنه‌تیه‌وه ده‌سته‌ڵات وه‌ک کویخا به‌ناوی دیموکراتی کردنه‌وه به‌رده‌وام به‌و هاوکیشه‌ی ده‌دا که له‌سه‌رده‌م ئه‌خلافه‌ته‌وه بۆ مافیا مۆدیرن ماوه‌ته‌وه.
به‌مه‌رجێ خاکی ناوه‌ندی خۆرهه‌ڵات به‌لانکی یاسا له‌مێژودا داده‌نرێت. رونکردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش پێویستی به‌که‌مێک له‌سه‌ر وه‌ستانه: وشه‌ی "بۆرگ" که له‌زمانی ئاڤیستاو لاتینیدا به‌مانای قه‌ڵا هاتووه. مرۆڤ قه‌ڵای بۆ پاراستنی له‌داگیرکه‌ر به ده‌وری شاردا قه‌لای دروستکردوه. شاری بابلدا که پۆپه‌ی ئه‌و به‌یاسا کردنه بووه. قه‌ڵای وه‌ک ئێسکی سه‌ر له‌ده‌وری شاره‌که بیناکردوه و له‌مۆری لوله‌یی شاره‌که‌دا، وێنه‌یه‌کی خوای "مه‌ردوک" هه‌ڵکه‌نراوه. خوا له‌و مۆره‌دا، قه‌ڵای وه‌ک تاج له‌سه‌ر سه‌ری خۆی داناوه. قه‌ڵاکه که ئاماژه به تاج ده‌دا، تاجی له‌و بوونه‌دا باس له یاسای ئاوه‌دانی ده‌کات، که مرۆڤ دایهانیووه. قه‌ڵاش وه‌ک یاسا مرۆڤی پارستووه. له‌هه‌مانکاتد که بیر له خاڵی یه‌که‌می یاسای حامورابی" مه‌لیک بۆی نیه ئه‌رزی که‌س داگیر بکات" ده‌که‌ینه‌وه. تێده‌گه‌ین که یاسا له‌و سه‌رده‌مه‌شدا ئه‌نجومه‌ن مۆغه‌کانه‌وه داهێنراوه، و مه‌لیکیش ده‌سته‌ڵاتی ره‌هایی نه‌بووه. هه‌روه‌ها داستانی گه‌لگامێش سۆمه‌ر ئاماژه به ته‌حداکردنی مه‌لیک له ده‌سته‌ڵات وه‌ک یاسایه‌کی کێبرکی، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی مه‌لیکی میراتی ده‌سته‌ڵاتگرتنه ده‌ستی له باوکه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه. یاسا به‌و مانای، مانای به‌شداری تاک و گروپ ده‌کا له‌وه که چۆن خۆیان به‌رێوه‌بردوه.
ئه‌مه‌ریکه‌یه‌کان که له دیر زه‌ماندا ده‌وڵه‌تی یاسایان له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌چاوی چێک و به‌ڵانسی ده‌سته‌ڵات دامه‌زراندوه و ئه‌وان ئه‌و که مێکانیزمی چێک و به‌ڵانسیان بۆ هاوسه‌نگی تاک و گروپ دامه‌زران، هانده‌رانه‌وه داهینه‌رانه هه‌وڵیان داوه و ده‌یده‌ن که مرۆڤ مرۆڤ ئاسای له بنیان راگرتنی یاساکاندا له بڕیاردا به‌شداری بکه‌ن، نه‌ک به چاوی سوکه‌وه به‌سه‌دان هه‌زار مرۆڤ به قاپیه‌وانی ده‌گانیان بکه‌ن و ته‌مڵ ئاسایش پیناسه‌یان بکه‌ن. کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکی وێنه‌یه‌کی که‌لهه‌سه‌ر‌ی حامورابی له‌سه‌ر ده‌ر‌گاکه‌ی هه‌ڵواسیوه، ئه‌و مانای ئه‌وه‌یه که باوکه داهینه‌ره‌کانی ئه‌مریکا ئه‌و راسته‌یان زانیووه که بنه‌مای یاساکانی شارستانی له‌سه‌ر به‌رد هه‌ڵکه‌نراون. هه‌روه‌ها کورد که ئاماژه‌ی به مرۆڤ وه‌ک (سه‌ر"و"کرده) کردوه و وشه‌ی موغ و ده‌سته‌واژه‌ی "پیری مۆغان" له کۆنه‌وه داهێناوه، ئه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌ێنیت که باپیرانی ئێمه مرۆڤ ئاسای بێریان له خۆیان و له‌دنیا و یاسا کردۆته‌وه. به‌ڵام مام جه‌لال و کاک مسعود که لایه‌ک فرۆکه‌ون به‌رده‌ن و له‌لایک به له عیراقی نویده‌که‌ن که تاکره‌وه‌ی تیدا بته‌وه ده‌کرێت، ئه‌و خۆ له چاو خه‌ڵک ده‌که‌ن و دنیاش ترایک به‌دیده‌که‌ن وبه‌وکاره‌شیان خۆشیان و پارته‌کانیشیان زیاتر هه‌زیل ده‌که‌ن.
گرفتی نوێکار و بازدان به‌سه‌ر به‌شدارکرنی مرۆڤ له ده‌سته‌ڵات و دورکه‌وتنه‌وه له یاسا گه‌ردوون و کولتوریه‌کان بیرم بۆ لای دوو نووکته راکیشاکردم. یه‌کیکیان ئه‌گه‌رچی باس له‌سه‌رده‌می به‌رگری کوردی ده‌کا، به‌ڵام ئاماژه به هه‌زیلی پیشمه‌رگه ده‌دا که چۆن له دنیا گۆران گه‌شتووه. نوکته ئاو بوو، ئامر مه‌فرزیه‌ک و رابه‌ر سیاسی که‌رتی شارباژیر که به‌ناوی شورشی نوێووه، له ساڵه‌کانی76 دا کۆبوونه‌ویان به‌گوندیه‌کان ئه‌و ناچه‌یه ده‌کرد. مه‌فرزه‌که چوار پیشمه‌رگه بوون. له‌کۆتایی کۆبوونه‌وه‌کاندا ئامر مه‌فرزه‌که بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی خۆی له‌سه‌رو رابه‌ر سیاسی که‌رته‌که‌وه پیشان بدا ده‌ڵێت: "دار مه‌بڕنه‌وه، چونکه که ته‌یاره هات، ئێمه خۆمانی له‌بندا ده‌شارینه‌وه، که جه‌یش هجومیکرد ئه‌وا له‌ته‌نیشتی داره‌کانه‌وه سه‌نگه‌ر له‌جه‌یش ده‌گرین". بۆ ماوه‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌کانیان به‌وشێوه‌یه به‌رێوه‌ده‌به‌ن. به‌ڵام رۆژێک رابه‌ر سیاسیه‌که له کۆبۆنه‌وه‌یه‌کدا ئه‌م قسانه‌ی ئامر مه‌فره‌زه‌که‌ش ده‌کا. ئامر مه‌فرزه‌که خیش ده‌کاو رابه‌ر سیاسیه‌که‌ش له پیشمه‌رگه‌یه‌کیان ده‌پرسی: ئه‌رێ کاکی ئامر مه‌فرزه بۆ وا توڕه‌یه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئه‌و دوو قسه‌ی ده‌زانی‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌وه ده‌رده‌خست، تۆ ئه‌و دوو قسه‌یه‌ش کرد. وه‌ک ده‌ڵێن مام جه‌لال جار ناجار ئه‌م نوکته‌یه ده‌گێڕێته‌وه.
نوکته‌یه‌کی دووهه‌میش بۆ ساڵه‌کانی هه‌شتاکانی سوید ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌هاوڕێی کاره‌که‌م پرسی: "سوید چۆن وا پێشکه‌وتووه؟" وتی: با ئه‌م نووکته‌یه‌ت بۆ بگێڕمه‌وه: له‌دوای شه‌ری دووهه‌مه‌وه، سۆشیال دیمکراته‌کان وتیان، سوید پیوسته کار‌و تێڕوانینی خۆی به‌عه‌قڵانی بکا تا له‌قه‌یرانی دوای شه‌ر ده‌ر‌چێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نێکیان له‌باشترین مۆغی سویدی پێکهانی. ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یان، به ئه‌نجومه‌نی مۆغه‌کان ناونا. ئه‌نجومه‌نه‌که که‌وتنه گه‌ران به‌ناو ده‌زگاکانی خویندن‌و په‌رورده‌و زانکۆ‌و که‌مپانی‌و سه‌ندیکا‌کانی کرێکار‌و جوتیارو بازرگان‌و دادگا‌و پولیس‌و ئاسایش‌و به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گه‌رکه‌کاندا تا خاڵه لاوازه‌کانی کار‌و تێڕوانینیان ئه‌و ده‌زگایانه ره‌چاکه‌ن و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه. له‌و گه‌ڕان‌و چاوپێکه‌وتنانه‌دا که ئه‌نجامیاندا، ده‌نگه ره‌خنه‌گره‌کانیان کۆ‌کرده‌وه که داهێنه‌رانه پیشنیاریان ده‌کرد. ئه‌نجومه‌نێکیان له‌وان دروستکرد تا سه‌رپه‌رشتی چاکسازی ئه‌و ده‌زگایانه بگرنه ئه‌ستۆ. ده‌رئه‌نجام ئه‌نجومه‌نی مۆغه‌کان له‌و رێگه‌یه‌وه لاوازی ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان بنبڕکرد". هاورێکه‌م له‌کۆتایدا وتی "ئه‌نجومه‌نی مۆغ که به‌ده‌وری خۆیاندا روانیان، بینیان که کۆمه‌ڵگا وه‌ک سه‌عات کارده‌کا. بۆیه وتیان ته‌نها کار که ماوه بۆ ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه که بیکات ئه‌وه‌یه خۆی خانه‌نشین بکات، ئه‌وه‌شیان کرد."
هاورێکه‌م که بینی من به‌کۆتایی نوکته‌که پێنه‌که‌نیم. زانی له‌گه‌وهه‌ری نوکته‌که تێنه‌گه‌یشتوم. وتی تۆ نابینی که له‌سوید "عه‌قڵ‌و مۆغ" نه‌ماوه، به‌ڵام له‌جێگه‌ی "مۆغ" سیسته‌مێکی تۆکمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دامه‌زراوه، که به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی کار ده‌کات، ئیتر پێویستمان به‌سه‌رۆک‌و سه‌رکرده‌ی قاره‌مان نه‌ماوه که فه‌رمان ده‌رکات.
سوید وڵاتێکه که رێز له منداڵ ومیرمنداڵ و لاو‌و نێرومێ له رێگه‌ی به‌شدارکردنیانه‌وه له‌بریاردا ده‌گرێت. ئیستا که باس له نویکردنه‌وه ده‌کرێت، نویکردنه‌وه ته‌نها ئه‌و کاته سه‌ر ده‌گرێت که‌سه‌رکرده وه‌ک مرۆڤ نه‌ترسان باس له لاوزازی روحی و گیان خۆی بکات یان کۆمه‌ڵه گۆشار له‌سه‌ر بوونیان لاوازی خۆی بکات و نه‌ترسان رووکاری مێژوو و سه‌ردمی ئاشکرا بکات، تا له‌و رێگه‌یه‌وه بیر له دامه‌زراندی بنه‌ماکانی به‌شداربوون له بریاردا بکرێت و دامه‌زرێنرێت. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ستراتیجی که‌مپانی نه‌وتیه‌کان ناره‌واویان کاره چه‌په‌ڵه‌كه‌ی خۆی جاریک به ده‌ست مافیا و جارێک به ده‌سته له‌چ جێبه‌جی ده‌کا. ئه‌و ستراتیجی که‌مپانیه نه‌وتیه‌کان که هه‌ڵبژاردن عیراقی نوی ده‌ریده‌خات.
ئه‌م نووسیانه‌ی له‌وه‌به‌ر به‌ڵاوکرانه‌ته‌وه. هه‌ریه‌که‌ی له ره‌هه‌ندێکه‌وه باس له گرفتی ده‌ستوری و ناره‌وای ده‌سته‌ڵات و لاوازی کومه‌ڵایه‌تی و چاره‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه. خۆینه‌ردنه‌وه‌یان مه‌دای خۆینه‌ر بۆ قوڵی گرفته‌کان و چاره‌سه‌ره‌کانی به‌رفراون تر ده‌کات.
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان نوێنه‌ری حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
http://www.sbeiy.com/ku/Inter_Report_Detail.aspx?id=223&cat=2
ته‌ها عومه‌ر: له كوردستان یاساكان به میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
http://www.sbeiy.com/ku/Inter_Report_Detail.aspx?id=212&cat=2&title=2
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێش‌و به‌ده‌ست بهێنێته‌وه
http://www.sbeiy.com/ku/Inter_Report_Detail.aspx?id=213&cat=2&title=2
حاکم شیخ له‌تیف: یه‌کێت و پارتی باوه‌ڕیان به ده‌سور نیه
http://www.sbeiy.com/ku/Inter_Report_Detail.aspx?id=4&cat=2&title=2