بۆ یادی 5000 قوربانی هه‌ڵه‌بجه….شێرزاد فاتح
بۆ یادی 5000 قوربانی هه‌ڵه‌بجه
له بیست و یه‌كه‌مین ساڵیادی قوربانیانی ههڵهبجهدابیست و یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا یه‌كێك له گه‌ره‌ترین تاوانه‌كانی دژی به‌شه‌ری له مێژوودا تۆمار كرا، له‌م ڕۆژه‌دا خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه وه‌كو هه‌موو ڕۆژانی تر سه‌رقاڵی ژیانی ئاسایی خۆیان بوون، سه‌رما به‌ره‌و كۆتایی و وه‌به‌رهاتنه‌وه‌ی ژیان بۆ دره‌خته‌كان و سه‌ره‌تای به‌هار خۆی ده‌نواند، دارودره‌خت خه‌ریكبوون چرۆیان ده‌رده‌هێناوقه‌دپاڵ و ده‌شتایی و چیاكانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه خه‌ریك بوون به‌رگی سه‌وزی به‌هاریان ده‌پۆشی و گوڵه‌كانیش ده‌م به‌خونچه بۆ به‌هار پێده‌كه‌نین.
له‌م ڕۆژه‌دا ئیتر هیچ كه‌س خه‌به‌ری له مه‌رامی گڵاوی دژی ئینسانی ڕژێمی به‌عسی خوێنڕژو نه‌بوو، نه محمه‌دی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵه‌ی باوه‌شی گه‌رمی عومه‌ری خاوه‌ر و نه هیچ كه‌س له مناڵان و لاو بیر‌و جوانی شاری هه‌ڵه‌بجه نه‌یانده‌زانی كه ئیتر ئه‌مڕۆ به‌عس به ڕابه‌ری عه‌لی كیمیای بڕیاری قڕ كردنی كوردیان داوه. ئه‌وه‌بوو له چه‌ند چركه‌یه‌كدا زیاتر له پێنج هه‌زار منداڵ و ژن و پیاو بوون به قوربانی بۆمبه ژه‌هراوییه‌كانی به‌عس به هاوكاری ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندین ووڵاتی تری غه‌رب.
هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له شاره جوانه‌كانی كوردستان و دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 80000 كه‌سێك ده‌بێت، كه به زاراوه‌ی سۆرانی و هه‌ورامی قسه‌ده‌كه‌ن، ئه‌مشاره ده‌كه‌وێته دووری 150 میل (240 كیلومه‌تر) باكوری ڕۆهه‌ڵاتی به‌غداوه‌و نزیكه‌ی 8 – 10 میلێك له سنوری ئێرانه‌وه دوور ده‌بێت.
جگه‌له‌وه‌ی كه حكومه‌تی تازه‌ی عێراقی دوای به‌عس هیچ له هه‌گبه‌كه‌یدا نه‌بووه‌و نییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌تیش بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵبجه‌و كه‌س و كاری قوربانیان، دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه ئیتر بڕیاری له سێداره‌دانی ئه‌نجامده‌رو به‌پرسی ئه‌م كاره‌ساته عه‌لی كیمیاوی ده‌رچووه‌و كه ده‌نگی ئه‌وه هه‌یه كه له هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌م بڕیاره له دژی جێبه‌جێ بكرێت" كه من هیچ كات له گه‌ڵ سزای له‌سێداره‌دانی هیچ ئینسانێكدا نیم، و به كوشتن و مل كێشانی هیچ مرۆڤێك خۆشحاڵ نابم و به‌ڵام ده‌كرێت هه‌موو ژیانی له زینداندا به‌سه‌ر به‌رێت و سزای زیندانی هه‌تایی بدرێت". دوای نزیك به 18 ساڵی ته‌مه‌نی حكومه‌تی خۆماڵی كوردیش (حكومه‌تی یه‌كێتی و پارتی) هێشتا برینه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ساڕ‌ێژ نه‌كراون، هێشتا به‌شێكی زۆری ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه برینداری چه‌كی كیمیاوی 21 ساڵ له‌مه‌وبه‌رن هه‌ر به‌و برینه‌وه ده‌تلێنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ری پێویست "جگه له به‌شێكی كه‌م نه‌بێت"بۆ هه‌موویان كرابێت به‌شێوه‌یه‌ك كه بتوانن ژیانی نۆرماڵی خۆیان ده‌ست پێبكه‌ن. دیاره تا ئه‌و جێگایه‌ی كه به بیانووی نه‌بوونی ئیمكاناتی ماددی و نه‌بوونی پاره بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی ئه‌م شاره ده‌گه‌ڕێته‌وه، بێجگه له بیانوویه‌كی پوچ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانه‌وه هیچی تر نییه، بۆ خۆیان و ده‌ست وپێوه‌نده‌كانیان ئه‌وه‌نده پاره زۆره كه سه‌ریان سوڕ ماوه‌و نازانن چی لێبكه‌ن. كه‌چی له ئاست بوژاندنه‌وه‌و چاره‌سه‌ری خه‌ڵكی بریندار‌و قوربانیانی چه‌كی كیمیاویدا ده‌سته‌وه‌ستانن و گۆی خۆیان كه‌ڕ ده‌كه‌ن له داخوازییه‌كانیان.
خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌جۆرێك له‌م ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵییه كه‌مته‌رخه‌مه توڕه و نیگه‌رانن كه له 18 هه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ڕایانگه‌یاند كه ئیتر ده‌سه‌ڵاتداران بۆیان نییه بێنه هه‌ڵه‌بجه‌و فرمێسكی تیمساحی بۆ ئه‌و یاده هه‌ڵڕێژن، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان جامی غه‌زه‌ب و توڕه‌یی خۆیان به‌سه‌ر مێنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌دا كه هێمایه‌ك بوو بۆ 5000 قوربانی ئه‌و شاره به‌ڵام چونكه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دروست كرابوو، گڕ تێبه‌رداو وێرانیان كرد، و له لایه‌ن پۆلیسه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانه‌وه ته‌قه له خۆپیشانده‌ران كرا‌و كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه. چونكه له په‌نای ئه‌م بالخانه جوانه‌دا ده‌یان خه‌ڵكی قوربانی چه‌كی كیمیاوی هه‌ن كه هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراون، بۆیه ئه‌م مێنۆمێنته هێمایه‌كی یادو خۆشه‌ویستی كه‌س و كاری قوربانیان نه‌بوو له دڵی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌دا.
ئه‌گه‌ر بۆ هۆكاری ئه‌م ڕووداوه‌و توڕه‌یی خه‌ڵك بگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌وا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه چه‌نده توانراوه كاری خزمه‌ت گوزاری، ئاوه‌دان كردنه‌وه بونیاتنانه‌وه‌ی ئه‌م شاره له ئاو‌و، كاره‌با، جاده، قوتابخانه وباخچه‌ی ساوایان و بنكه‌ی ته‌ندروستییه‌وه بگره تا هه‌موو پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی تری خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه دابین بكرێت، پێم وایه دروست نییه ئه‌گه‌ر مرۆڤ بڵێ هیچ بۆ ئه‌م شاره‌و بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه هێشتا پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵكی به‌پێی پێویست نین و هێشتا برینی بیست ساڵه‌ی ده‌یان برینداری ئه‌و شاره ساڕ‌ێژ نه‌كراوه، هه‌ر جار ناجاره‌و هه‌واڵی یه‌كێكی تر له قورابانیانی چه‌كی كیمیایی به‌عس پاش 21 ساڵ له تلانه‌وه به‌و ئازاره‌وه گیانی له ده‌ستدا، له میدیاكانه‌وه ده‌بیستین.
له لایه‌ك و له ئاستی ناخۆدا، له بیست و یه‌كه‌مین ساڵیادی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كاره‌ساته مرۆییه پڕ تراژیدییه‌كاندا كه له‌دژی كورد و له شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌نجامدراوه، له یادی پێج هه‌زار مرۆڤی بێتاواندا، سه‌رباری زیندووبوونی ئه‌م یاده بۆ هه‌میشه له دڵی ئێمه‌دا، چه‌ند ووشه به پێویست ده‌زانم بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌و بریندارانی چه‌كی كیمیاوی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و به‌تایبه‌تیش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌رچی پێداویستی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌یه دابین بكات، شار ئاوه‌دان بكاته‌وه، باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه، لایه‌نه خزمه‌ت گوزارییه‌كانی خه‌ڵك، نه‌خۆشخانه‌ی پێویست و له پێش هه‌مووشیانه‌وه فریا كه‌وتن و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه پاش 21 ساڵ له ڕوودانی ئه‌م كاره‌ساته هێشتا چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ نه‌كراوه، ئه‌مه ئه‌ركێكی هه‌نووكه‌ییه‌و پاش 18 ساڵ ته‌مه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لانی كه‌می پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك له چاو گه‌وره‌یی ئه‌م كاره‌ساته‌و كاول كارییه‌دا دابین نه‌كراوه و پێویسته دابین بكرێت.
له لایه‌كی تره‌وه و له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیدا، ده‌بێت كار بۆ ئه‌وه بكرێت كه ڕۆژی 16 مارس، به ڕۆژی جینۆسایتی خه‌ڵكی كورد له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه‌و به هاوكاری به‌شێك له ووڵاتانی غه‌رب و ئه‌مریكاوه، بناسێنرێت و ناو‌و ببرێت هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه‌ی له پشتی ئه‌م تاوانه‌وه بوون ئاشكرا‌و ڕیسوا بكرێن.شێرزاد فاتح
13 مارسی 2009
tel: 004673 57 15 449
sherzad_f@yahoo.com