سێ شیعری كورت *…..محه‌مه‌د كوردۆ
سێ شیعری كورت *
محه‌مه‌د كوردۆ
(1)
جه‌ژن
به‌یانیانێ
تۆ له نامه‌یه‌كدا بۆت نوسیبوم:
جه‌ژنت لێ پیرۆزبێت
منیش وتم كوانێ
ئه‌مه كه‌ی جه‌ژنی ئێمه‌یه؟
-ئه‌ی جه‌ژنی ئێمه كامه‌یه؟
-ئه‌وه‌یه ئێوارانێ
تۆ بێیت و ئیتر نه‌ڕۆیته‌وه
به‌یه‌كه‌وه ماڵێكی بچكۆلانه
بۆ خۆمان بكه‌ین به نیشتمانێ
له‌و نیشتمانه‌دا
من به‌وێنه‌ی منداڵێك
كه پێشتر نازی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه،
كه هیچ شتێك،
له ئادابی نازكردن نازانێ…
به‌رده‌وام داوای ماچت لێبكه‌م و
تۆش به‌رده‌وام بڵێی هانێ!!
(2)
مه‌رگ‌و ئه‌وین
مرۆڤ شوشه‌یه‌كی بلورینه
هه‌ر ئه‌وه‌نده مه‌رگ
تێپه‌ڕبێت به‌لایدا، ده‌شكێ!
مرۆڤ چڵه‌دارێكی خه‌مگینه
ئه‌گه‌ر مه‌رگ
به‌گاڵته‌ش بایدا، ده‌شكێ!
تاكه په‌ناگه‌یه‌ك
كه مرۆڤ هانای بۆ ببات ئه‌وینه..
ئه‌وین،
تاكه شوێنی سه‌ر رووی زه‌مینه
كه ترسی مه‌رگ
له‌په‌نایدا، ده‌شكێ!
ره‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بێ
مرۆڤ زۆرجار هه‌ستده‌كات:
مه‌رگی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كاته‌یه
كه له‌ئه‌وین نا‌ئومێد ده‌بێت و
دڵی تیایدا ده‌شكێ!
(3)
چاوه‌ڕوانیی
چاوه‌ڕوانیی زۆر سه‌خته
وه‌كو ئه‌وه وایه
به‌سه‌ر جولانه‌یه‌كی ئاگریینه‌وه
دڵت قوڵپ بدات و
ناچار بیت جۆلانیی بكه‌یت!
چاوه‌ڕوانیی زۆر سه‌خته
وه‌كو ئه‌وه وایه
شمشێری جه‌لادێك
له‌گه‌ردنت نزیك بووبێته‌وه و
تۆش خه‌یاڵی میهره‌بانیی بكه‌یت!
چاوه‌ڕوانیی زۆر سه‌خته
وه‌كو ئه‌وه وایه
له‌یه‌كێك له زیندانه‌كانی سنه‌دا
حه‌وت ده‌رگات لێ كڵۆم درابێت و
تاسه‌ی سلێمانیی بكه‌یت!
ته‌نها‌و ته‌نها
یه‌ك شت هه‌یه له چاوه‌ڕوانی سه‌ختتر
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه:
كه‌سێك له ژیانتدا نه‌بێت
چاوه‌ڕوانی بكه‌یت!
*ئه‌م شیعرانه له دیوانی (ژه‌نه‌راڵی خۆشه‌ویستیی) دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه یه‌كێكه له كتێبه چاپكراوه‌كانی گۆڤاری )هه‌نار(و له‌و رۆژانه‌دا كه‌وتۆته بازاڕوه.