گله‌یی و گازانده‌كردن ئه‌نوه‌ر. س
گله‌یی و گازانده‌كردن
ئه‌نوه‌ر. س.له كوردستاندا، زۆرن ئه‌وانه‌ی گله‌یی و گازانده ده‌كه‌ن، به هۆ و به‌بێ هۆ، هه‌ندێك گله‌یی و گازانده له حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانی ده‌كه‌ن و خه‌ڵكانێكیش هه‌ن گله‌یی و گازانده له یه‌كتر ده‌كه‌ن، واته گله‌یی و گازانده له تاك.
ئه‌مه بۆته دیارده‌یه‌كی زۆر ئاسایی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، بۆ هه‌ندێكیان گرنگ نییه ئه‌گه‌ر گله‌یی و گازاندهكانیشیان له جێگه‌ی خۆیدا نه‌بێت، یان باشتره بڵێین گله‌یی و گازانده‌ی بێ بنه‌ما ده‌كه‌ن، له زۆربه‌ی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا ، خه‌ڵك هه‌ر گله‌یی و گازاندهیانه، وای لێ هاتووه ئه‌گه‌ر دوو كه‌س به یه‌كه‌وه دابنیشن ئه‌وه گله‌یی و گازانده ده‌كه‌ن، گله‌یی له براده‌رێك یان دۆستێكی بێت كه رۆژگار گۆڕیویه‌تی و به‌ها بۆ هیچ شتێك دانانێ و نهبرادهرایهتی ده‌زانێت ، به‌راستی ته‌نیا و ته‌نیا كه‌وتۆته دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی.
خه‌ڵكانێكی تر هه‌ن كار و پیشه‌یان بۆته گله‌یی و گازانده‌كردن له حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی، جا به قسه بێت یان له رێگه‌ی كۆمێنته‌كان بێت، هه‌ندێكیان كه‌موكوڕییه‌كانی حكومه‌ت ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن و رێگا چاره‌یه‌كی به بیروباوه‌ڕی خۆیان باش بێت ده‌یخه‌نه‌ڕوو ، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێكی تر هه‌ن ته‌نیا ده‌یانه‌وێت گله‌یی بكه‌ن و بڵێن حكومه‌ت گه‌نده‌ڵه، كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه…تاد، دیاره ئه‌وانه له خه‌می خاك و نیشتمانه‌كه‌یانن،بۆیه ئه‌وه‌نده گله‌یی و گازانده ده‌كه‌ن، به‌ڵكو رۆژێك له رۆژان یه‌كێك به‌دوای ئه‌م گله‌یی و گازاندانه دابێت و ورده ورده هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گیروگرفته‌كان بكه‌ن، له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه له وڵاتی ئێمه‌دا كه‌سانێك هه‌ن تا سه‌ر ئێسقان گه‌نده‌ڵن و هیچ به‌زه‌ییه‌كیان به‌م خه‌ڵكه هه‌ژار و دوا رۆژی میلله‌ته‌كه‌یان نایه‌ته‌وه و ئه‌وی له ده‌ستیان بێت له گه‌نده‌ڵی سڵی لێ ناكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی كه ناشیكه‌ن پێیان ناكرێت، یان له‌ده‌ستیان نایه‌ت و ده‌رفه‌تیان بۆ ناڕه‌خسێت، ئه‌وانیش گله‌یی و گازانده له حكومه‌ت و جه‌ماوه‌ریش ده‌كه‌ن و هه‌موو شتێكیان پێ هه‌ڵه‌یه ، ته‌نیا خۆیان نه‌بێت.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا پیاوێكم بینی، كه پۆستێكی زۆر باشی وه‌رگرتووه له سایه‌ی خه‌بات و ماندووبوونی ئه‌م خه‌ڵكه و خوێنی شه‌هیدان، گله‌یی و گازانده‌ی وای ده‌كرد، خۆی وا نیشان ده‌دا كه له‌م ره‌وشه زۆر زه‌ره‌رمه‌نده و شایه‌نی زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه هه‌یه‌تی و وه‌ریگرتووه!
باوه‌ڕبكه‌ن ئه‌و كه‌سه نه خۆی و نه بنه‌ماڵه‌كه‌ی رۆژێك له رۆژان ناوی كوردستانیان به باشی نه‌هێناوه، باوه‌ڕ ناكه‌م تاكو ئێستاكه‌ش تهققهیهكی خۆشیشیان به ئاسمانه‌وه نابێ.
ئه‌و كه‌سه خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یان پاره‌ی كهرێكیان نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی كه من بزانم زیاتر له سێ خانووی زۆر گه‌وره‌و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی هه‌یه، خواش ده‌زانێت داخوا چیتری له‌م جۆره‌ی هه‌یه هێشتا نه‌زانراوه، له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ش كه بۆی ده‌سته‌به‌ر بووه، ئه‌فه‌ندی گله‌یی و گازانده‌ش ده‌كات، دیاره ئه‌ویش به هه‌قی خۆی ده‌زانێت و ا بكات، ده‌زانێت كه‌س نایه‌ت رۆژێك له رۆژان لێی بپرسێت وه‌كو عه‌ره‌ب گوته‌نی"من اين لك هذا".
خۆزگه هه‌وڵ بدرێت چاره‌سه‌رێكی كه‌موكوریه‌كان بكرێت تاخهلكیش چیتر گله‌یی و گازانده له حكومه‌ت نه‌كات و لێپێچینه‌وه‌یه‌كیش بكرێت له گه‌ل ئه‌وانه‌ی بونه‌ته هۆی ئه‌م گهندهلیهو گله‌یی و گازاندانه.