
په‌یامی «مه‌ریوان و کوردۆ» له «هه‌ڵه‌بجه«وه بۆ …. *…..هه‌ژێن
په‌یامی «مه‌ریوان و کوردۆ» له «هه‌ڵه‌بجه«وه بۆ …. *
هه‌ژێن
13ی ئازاری 2009
مه‌ریوان**
هاوڕێم کوردۆ، له کاتێكدا که له ساڵی 1981ه‌وه تا دوێنێ ئه‌م شاره ڕۆژانه له‌لایه‌ن تۆپخانه‌کانی دزڵی و گۆزیڵ و له‌شکرگه)ه‌وه هه‌ر له‌ته‌ك ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانی ئاخونده‌کان به‌وه‌ی که بێجگه له شاره “پیرۆزه‌کانی” عیراق «که‌ربه‌لا» و «نه‌جه‌ف» -خۆیان واته‌نی- ته‌واوی شاره‌کانی عیراق ده‌که‌ونه به‌ر تۆپباران، تۆپباران ده‌کرا و ئه‌مه وای لێ هاتبوو، هه‌ر که ڕژێمی عیراق په‌لاماری شاره‌کانی ئێرانی بدایه، ئه‌وا بێ گوێگرتن له رادیۆکانی ئێران، ده‌مانزانی که دیسانه‌وه هه‌ڵه‌بجه یه‌که‌مین شاره، که تۆپباران ده‌کرێت و له‌و ساته‌وه ترپه‌ی دڵمان به‌رزده‌بووه و له‌نێو پۆله‌کانی خوێندن، له‌سه‌ر خوانی به‌یانیان و نیوه‌ڕوان و ئێواران یا له شیرین خه‌ودا، ده‌بوو خۆمان بگه‌یێنه ژێرخانه‌کان، که دروستکردنیان له‌و ڕۆژانه‌دا بوو بوو به پێویست و باو. له‌و سالانه‌دا ئێمه نه خه‌ومان، خه‌و بوو و نه خوادنمان، خواردن. چه‌ند سه‌د که‌سێکمان لێ کوژران و یه‌کێك له‌و ڕوداوانه، ڕوداوی ته‌قینه‌وه و سوتانی نزیکه‌ی 100 مناڵ و پیر و په‌ککه‌وته‌ئ خۆحهشارداوی ناو کارگه‌ی په‌تاته‌که‌ی سیروان بوو، له ئێواره بۆمبارانێکی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا گیانیان له‌ده‌ست دا. که‌چی پارته رامیارییه‌کانی باشوری کوردستان، هه‌موو کار و چالاکیان بوو بووه هێنان و بردنه‌وه‌ی پاسدار و دانانی بنکه بۆیان له قه‌ره‌داخ و گه‌رمیان، پێشله‌شکری سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر بیره نه‌وته‌کانی باباگوڕگوڕ.هاوڕێم، ڕژێمی به‌عس پاش تێکچوونی ڕێکه‌وتنه‌که‌یان له‌ته‌ك (ینک)دا «سه‌دام»ی خوێن‌ڕێژ له وه‌ڵامی نوێنه‌رانی (ینک)دا، که وتبویان ئێمه پاسدار ده‌هێنینه قوڵایی عیراق، وتبووی “له هه‌ر گوندێکه‌وه ته‌قه‌مان لێ بکرێت، وێرانی ده‌که‌ین، له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌کدا پاسدار ببینین، کیمیاوی پێدا ده‌که‌ین و چۆڵی ده‌که‌ین و قه‌ده‌خه‌ی ده‌که‌ین”. ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه گونده‌کان بوون به سه‌نگه‌ری ته‌قه‌کردن و ناوچه‌کانی کوردستان بوون به مه‌یدانی ته‌ڕاتێنی پاسدار و به‌سیجی ئێرانی و گونده‌کانی شاره‌زوور بوونه به‌شێك له جێبه‌جیکردنی هه‌ڕه‌شه‌کانی به‌عس و هه‌ر ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی هاندا ڕاپه‌ڕین و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی گونده‌کان و ئازادی و ته‌نه‌نات ڕوخانی ڕژێم بکه‌ین. ئێمه چه‌ند ڕۆژ بوو کارمان بۆ ئه‌وه کردوو، که‌چی ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندان لای پارته چه‌کداره‌کان هێنده‌ی هاوکاری پاسدارێك گرنگی نه‌بوو.
هاوڕێم، من له‌وێدا جوانه‌مه‌رگ کرام و ئیتر گێڕانه‌وه‌ی له‌وه‌و دوای به تۆ و هاوڕیاکانت ده‌سپێرم، ئێوه‌ش خۆتان و ئه‌رکی مێژوویی سه‌رشانتان. منیش ده‌متوانی له‌و ڕۆژه‌دا وه‌ك کوڕه ده‌وڵه‌نده‌کانی شار له ناو نوێنی گه‌رم و نه‌رمدا خۆم بشارمه‌وه و ده‌ست به کڵاوی به‌رژه‌وه‌ندیمه‌وه بگرم. به‌ڵام تامه‌زرۆی بۆ ئازادی، له‌لام زۆرتر له چێژه هاوبه‌شه‌کانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ، له پێشتر و پێویستر بوو!
کوردۆ***
هاوڕێم، مه‌ریوان، هاوڕێی پێشه‌نگ. پاش ئه‌وه‌ی که جه‌سته‌ی تۆ بوو به ئاڵای ڕاپه‌ینی شار، ڕژێمی به‌عس که‌وته بۆمباران و زینده‌به‌چاڵکردنی برینداران و ته‌قانده‌وه‌ی گه‌ڕه‌کی کانییه‌که‌ی ئاشقان (کانی ئاشقان) و گرتن و ڕاونانی خه‌ڵکی هه‌ڵسوراو و چالاكی ڕامیار. زۆرێكمان ناچار بوون په‌نابه‌رینه به‌ر بۆمبارانکه‌رانی 1981- 1988 و له ئوردوگه‌کانی ئێران‌دا چاوه‌ڕێی له‌تێك نان بمێننه‌وه، ئه‌وانه‌شمان که مانه‌وه یا گه‌ڕانه‌وه بۆ شار، هه‌موو ساتێك دڵمان له مشتماندا بوو. چونکه سه‌ره‌رای ڕاپه‌ڕینی شار دژی ڕژێمی به‌عس و ئاواره‌بوونی نیوه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی بۆ ئێران، که‌چی بۆردومانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دۆستی پارته به‌رهه‌ڵستکاره چه‌کداره‌کان له‌سه‌ر شار تاکو 16ی ئازاری 1988 هه‌ر به‌رده‌وام بوون و سه‌دانیتر بوونه قوربانی سه‌وداومامه‌ڵه‌ی ئه‌وان و کۆماری ئیسلامی ئیران و بێده‌نگه له‌و تاوانانه کرا.هاوڕێم، له 13ی ئازاری 1988ه‌وه که‌وتینه به‌ر تۆپبارانی تۆپخانه‌کانی له‌شکری کۆماری ئیسلامی ئێران و تا له دوانیوه‌ڕۆی ئازاری 1988دا سوپای عیراق به پێی پیلانی پێشووتر خۆی دا به‌ده‌سته‌وه یا له شار به‌ره‌و سه‌یساده‌ق کشایه‌وه و سوپای پاسداران و له‌شکری ئێران به به‌ربووکی (پ‌د‌ک) و (ینک) و (حسک) و (بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له کوردستانی عیراق) و (جندوڵڵا) و …تد هاتنه ناو شار و هه‌موو شاڕێگه‌کانی شاریان داخستن و له‌ناو شاردا مۆڵدراین و بۆ ڕۆژی دوایی فڕۆکه‌کانی سوپای بۆرژوازی عیراق که‌وتنه ساخکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می کارگه‌کانی کیمیایی دروستکردن و پێنج هه‌زار مۆم له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی تۆ له شه‌هیدان داگیرسان. ببووره هاوڕێم له‌بیرم چوو، بۆت بگێڕمه‌وه، که چۆن له پاش گیانبه‌خشینی تۆ و زینده‌باچاڵکردنی برینداره‌کان، ماڵی مه‌لا و سه‌رۆکخێڵ و سه‌رۆکچه‌کداره‌کان -فرسان سه‌لاحه‌دین و سووکه‌کان- بوو به میوانخانه بۆ پێشوازی فه‌رمانده‌کانی (قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان) و (قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا) و له‌وێدا پلانی وێرانکردنی شاره‌که‌م کێشرا. من زۆرم به‌بیر نایێت و زۆریم له گێرانه‌وه‌ی که‌سوکاره‌وه به‌رگوێ که‌وتووه، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی بۆتی ده‌گیڕمه‌وه، زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه ده‌یزانن و ڕۆژێك ده‌بێت، وه‌ك لاپه‌ڕه‌ی پڕ تاوانی (نازییه‌کان) و (فاشییه‌کان) و (فرانکۆییه‌کان) و (ستالینییه‌کان) و ،،تد ده‌که‌ونه به‌رچاوی هه‌مووان، چونکه تاسه‌ر مێژوو بۆ که‌س په‌رده‌پۆش ناکرێت!
به‌ڵام هاوڕێم، ئه‌وه ده‌زانم، که پاش ڕاپه‌ڕین ئێمه گه‌ڕاینه‌وه سه‌ر وێرانه‌یه‌ك، له هه‌ر چوارلاوه گه‌ڕاینه‌وه هه‌ڵه‌بجه و هۆرامان و شاره‌زوور، تا یاداوه‌رییه‌کانمان لێك گرێ بده‌ینه‌وه و له‌وێوه ده‌ست به نوسینه‌وه‌ی مێژوومان بکه‌ین. به‌ڵام له‌وه ده‌چوو ئه‌وانه‌ی که له 16ی ئازاری 1988دا پێشله‌شکری ئێرانیانکرد و بیانوویان دایه ده‌ست خوێنرێژه‌که‌ی به‌خداد، تاوه‌کو کیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی که‌ڵه‌که‌بووی زه‌ڕاتخانه‌کانی گه‌وره هێزه‌کان به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا ساخ بکه‌نه‌وه، هێشتاکه دڵیان ئاوی نه خواردبیتهوه و له ساڵی 1993- 2003 کۆمه‌ڵێك شه‌ڕی میلیشیاییان کێشایه شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه و هۆرامان و لاوانی هه‌ڵه‌بجه‌یان به ده‌ستبه‌سراوی و به فه‌رمانی جه‌نه‌ڕاڵه‌کانی شه‌ڕ له ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌دا گوله‌باران کرد و قه‌سابخانه‌که‌ی خێڵی حه‌مه‌یان ئافه‌راند.
هاوڕێم، نازانم له کوێوه ده‌ست پێ بکه‌م و چیت بۆ بگێڕمه‌وه، شته‌کان زۆر و ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان خێڕا.. وه‌ك وتم پاش ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991، کاتێك که جه‌ماوه‌ر له شاره‌کانی خوارووی عیراق، وه‌ك کاردانه‌وه‌ی پاش تیکشکانی هێزه‌کانی عیراق له کوێت دا، ڕاپه‌ڕین و ئه‌مه بوو به په‌یامێك بۆ ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر له کوردستان و تێكشکاندنی دامودهزهگانی ڕژێمی به‌عس. به‌ڵام به‌ره‌ی کوردستانی هه‌روه‌ك چۆن پێشله‌شکری ئێرانی بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه کرد، هه‌رواش له یه‌که‌م ڕۆژه‌کانی ڕاپهێنهوه که‌وته گفتوگۆ له‌ته‌ك ڕژێمی نیوه‌گیانی به‌عس و کۆڕه‌وێکیان سازکرد و پاشان ڕێگه‌یان بۆ خۆش بوو، تاوه‌کو گفتوگۆی پشتپه‌رده‌یان بێننه پێش په‌رده و به هاوبه‌شی له‌ته‌ك به‌عس، کۆنترۆڵی شاره‌کانیان کرد. به‌ڵام جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو، ملکه‌چی سه‌وداومامه‌ڵه‌ی ئه‌وان و به‌عس نه‌بوو و جارێکی تر له جونی 1991دا خه‌ڵکی له سلێمانی و هه‌ولێر ڕاپه‌ڕییه‌وه و له هه‌ولێر «ئاراس مه‌ولود****» به کاروانه‌که‌ی تۆوه په‌یوه‌ست بوو. ڕژێم ناچار بوو کشایه‌وه و له کوردستان دێوه‌جامه‌ی هه‌ڵبژاردن و پارله‌مانیان به‌سه‌ر مێژووی پڕ شه‌ڕه میلیشیاییاندا دا و له‌و ساوه هه‌موو ساڵێك له 16ی ئازاردا که‌وتنه به‌ڵێن و به‌ڵێنکاری به خه‌ڵکی و ئه‌مه خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی توڕه کرد و بڕیارمان دا له ساڵیادی 2006دا په‌لاماری ده‌سه‌لاتی قه‌ره‌قوشی بۆرژوازی کورد بده‌ین و شاربه‌ده‌ریان بکه‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا ڕووی دا، پێچه‌وانه‌ی خۆشباوه‌ڕی زۆرێك ده‌رچوو و ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرژوازی کوردیش وه‌ك ده‌سه‌لاتدارانی بۆرژوازی عیراق (به‌عس) منیان وه‌ك تۆ گوله‌باران کرد و ئیتر له‌وه‌و لا منیش ئاگادار نیم و مه‌گه‌ر خوێنه‌رانی ئه‌م یاداوه‌رییانه، بیخه‌نه سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌کی تری مێژوو.
هاوڕێ، منیش وه‌ك تۆ له‌وه‌ی که جه‌سته‌م بۆ ئازادی کردووه به به‌یداخ و ژیانم به‌خشیوه، هیچ په‌شیمان نیم و دڵنیاشم تاوه‌کو مرۆڤ سه‌روه‌ری مرۆڤ بێت، تاوه‌کو ئازادی له کونجی زیندانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداراندا چوارمێخه کێشرابێت، تاوه‌کو مێژووی ڕاسته‌قینه له بری تۆماری فه‌رمی له‌سه‌ر دیواری زیندان و ژووره‌کانی چاوه‌ڕوانی له‌سێداره‌داندا بنووسرێته‌وه، تاوه‌کو منالان ده‌ستگێڕ و کچان له‌شفرۆش و پیران ده‌رۆزه‌که‌ر و دایکان و باوکان بێکار بن، پێویست ده‌کات هه‌زارانی تری وه‌کو من و تۆ به خوێنی خۆیان ئاڵای ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی سوور بکه‌ن. له‌م ڕۆ به‌دواوه تا ئازادی سه‌راپای کۆمه‌ڵگه، ئاڵای هه‌ر بزاڤیکی کۆمه‌ڵایه‌تی نیوه‌ی به خوێنی چه‌وساوان سوور و نیوه‌که‌ی تری ڕه‌ش، هێمایه‌ك بۆ خه‌موپه‌ژاره‌ی ئازیزان و به‌جێماوانمان، ئاڵایه‌ك که خه‌می ئێمه و ئه‌وان پێکه‌وه گرێ بداته‌وه، ڕۆژێك دێته پێشه‌وه، له‌سه‌ر هه‌ر که‌لاوه‌یه‌کی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵبکرێت، ئه‌و ڕۆژه‌ی که خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بڕیاری شاربه‌ده‌رکردنی ده‌سه‌لات و پارته ڕامیارییه‌کان ده‌دات و هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته هه‌رێمێك بۆ هاتنه‌دی خه‌ونه‌کانی من و تۆ و ئاراس و ئه‌وان…
* ئه‌م په‌یامانه، نامه‌یه‌کی کراوه‌ن و ئاراسته‌ی هه‌موو که‌سێکی به‌ویژدان ده‌کرێن، به‌و هیوایه‌ی هه‌رکه‌سه‌و له جێی خۆیه‌وه په‌یام و وه‌ڵامی خۆی بخاته‌سه‌ر، تاوه‌کو لاپه‌ڕه شاراوه‌کانی ڕاپه‌ڕینی ئایاری 1987 و چۆنیه‌تی له‌شکرکێشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه و کیمیابارانکردنی له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عس و هۆی بێده‌نگه‌ی ده‌وڵه‌ته چه‌پ (بلۆکی خۆرهه‌ڵاتی) و ئیسلامی (ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان) و دیموکراته‌کانی (ده‌وڵه‌تانی ئه‌مه‌ریکا و ئۆروپا و ئوسترالیا) دونیا به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه و دواجار گولله‌بارانکردنی لاوانی هه‌ڵه‌بجه له شه‌ڕی میلیشیاکان و ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌رانی 2006ی ساڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و بریاری له‌سێداره‌دانی چالاکانی ئه‌و خۆپیشاندانه، له ساخته‌کردن و ئاوه‌ژووکردنه‌وه بپارێزین و بزاڤێکی جه‌ماوه‌ری به به‌شداری هه‌موولایه‌ك بۆ دادگایی‌کردنی تاونبارانی به‌رله‌شکری ئێران و کیمیابارانکه‌ران و گولله‌بارانکه‌ران و ته‌قه‌که‌ران له خۆپیشاندانه‌که‌ی ساڵیادی 2006 ی هه‌ڵه‌بجه له دادگه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌ی بێلایه‌ندا به سزای ڕه‌وای خۆیان بگه‌ن، ئه‌وسا هه‌موومان پێکه‌وه زامه‌کانی هه‌ڵه‌بجه ساڕ‌ێژ بکه‌ین…
** مه‌ریوان ، لاوێکی خوێندکاری شاری هه‌ڵه‌بجه بوو، که له ڕاپه‌ڕینی ئایاری 1987ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا له چوارڕیانی شاردا به گوله‌ی زرێپۆشی سوپای بۆرژوازی عیراق گیانی له‌ده‌ست دا و لاوێتی له پێناو ئازادی و وه‌ده‌رنانی له‌شکری ڕژێمی بۆرژوازی عیراق له کوردستان به‌خشی و دروشمی به‌ڕێکردنی ته‌رمه‌که‌ی له ئایاری 1987دا "کرێکاران له‌م شۆڕشه‌دا بێجگه له زنجیره‌کانی ده‌ستوپێیان هیچ له‌ده‌ست ناده‌ن، به‌ڵام جیهانێك به‌ده‌ست ده‌هێنن" بوو.
*** کوردۆ، لاوێکی هه‌ڵه‌بجه‌یی، که له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ئازاری 2006ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌پێناو ئازادی‌دا به گوله‌ی سیخوڕ و پێشمه‌رگه‌کانی بۆرژوازی کورد گیانی له‌ده‌ست دا. کوردۆ گیانی خۆی کرده مۆمێك بۆ ڕوناکی خستنه‌سه‌ر په‌رده‌ی ڕه‌شی تاوانه به‌رده‌وامه‌کانی ده‌سه‌لاتی بۆرژوازی کورد.
**** ئاراس مه‌ولود، هه‌ڵسوڕاوێکی کۆمونیست، کوڕهکرێکارێکی هه‌ولێر، چالاکێکی ڕاپه‌رینه‌کانی ئازار و جونی 1991، که به گوله‌ی لیژنه ته‌نسیقییه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی و ڕژێمی به‌عس له‌به‌رده‌م پارێزگه‌ی هه‌ولێردا له راپه‌ڕینی دووه‌مدا کوژرا و جه‌سته‌ی گیانبه‌خشیوی چه‌ند ڕۆژێك له‌لایه‌ن لێژنه‌ی ته‌نسیقی (به‌ره و به‌عس)ه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا. ئاراس له ڕاپه‌ڕینی دووه‌مدا گیانی به‌خشی تا له‌شکر و دامودهزگهکانی ڕژێمی بۆرژوازی به‌عس له کوردستان، کوردستانبه‌ده‌ر بکرێنه‌وه.