Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
دڵم نیشتمانی تۆیه…كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی

دڵم نیشتمانی تۆیه…كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی

Closed
by March 15, 2009 هۆنراوە
      دڵم نیشتمانی تۆیه‌

                                                                       * كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی *    

وه‌ره‌ له‌نێو دڵی من دا
ئیتربه‌غه‌ریبی مه‌ژی
پاسه‌پۆرت و
ئیقامه‌ی هاووڵاتی بوونت پێ‌ ده‌ده‌م ,
وه‌ره‌ له‌م نیشتمانه‌ی من
بۆكوێ‌ ده‌چی پیاسه‌بكه‌
به‌س له‌سنووری ده‌رنه‌چی
ئابه‌ومه‌رجه‌  رێ‌ هاتووچونت پێ‌ ده‌ده‌م,
یاخۆمن دێم
به‌یه‌كجاری له‌نێودڵت بمهێڵه‌وه‌و
له‌دادگای ناخ
حوكمی ئه‌به‌دیم به‌سه‌ردا بسه‌پێنه‌,
من ده‌مه‌وێت هه‌تاماوم
له‌نێودڵی تۆده‌رنه‌چم
ده‌یكه‌م به‌دوا نیشتمانم و له‌وێ‌ كۆتایم پێ‌ بێنه‌.

                                                    30/12/2008    
kawa_kiwiny@yahoo.co.uk

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.