په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و سیسته‌می فێرکاری …هۆمه‌ر قه‌ره‌دا‌غی
په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و سیسته‌می فێرکاری
به‌شی یه‌ک
هۆمه‌ر قه‌ره‌دا‌غی
سویددوو سه‌د ساڵه وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا له‌ناو پرۆسه‌ی به دیموکراتکردنی سیسته‌می سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌ژین. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به کوردستانیشه‌وه ئه‌و مێژووه‌ی نیه. ده‌سه‌ڵات به‌هێز وه‌رگیراوه و به هێزیش پارێزگاری لێکراوه.
دیموکراتیه‌ت گه‌ر له ناو مێشکی مرۆڤه‌کاندا، له ویژدان و بیرکردنه‌وه‌یاندا نه‌چه‌سپابێت، زۆر ئاسته‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له پرۆسه سیاسیه‌که‌دا. ئه‌گه‌ر بشبێت، یا وه‌ک شانۆگه‌ریه‌کی لاواز و گه‌مه‌یه‌کی بێتام خۆی ده‌رده‌خات. یا له‌باشترین کاتدا له‌بونی هه‌ندێ ئازادی تاکه‌که‌سیدا خۆی ده‌نوێنێت که ئه‌ویش هه‌رکاتێک بووه مه‌ترسی بۆ سه‌رده‌سه‌ڵات، به زه‌بری هێزی توندوتیژی سنووردار ده‌کرێت.
دیموکراتیه‌ت ده‌بێت له پێش پرۆسه سیاسیه‌که‌دا، له‌ناو په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت، به‌هێز و چه‌سپاو بێت.
خێزان، گه‌ڕه‌ک و قوتابخانه سێ ژینگه‌ی تایبه‌تین که کاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی منداڵه‌کان هه‌یه. له‌ناو خێزاندا منداڵ سه‌یری هه‌ڵسوکه‌وت و په‌یوه‌ندی دایک‌وباوک ده‌کات، بۆ نمونه په‌یوه‌ندی پیاو به ژن و منداڵه‌کانیه‌وه له خێزاندا ئه‌گه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی دیموکراتی تیانه‌بوو، ئه‌وه سیسته‌می سیاسی، دیموکراتی نابێت. له‌گه‌ڕه‌کدا منداڵ سه‌یری هاوڕێکانی و له قوتابخانه‌دا سه‌یری گه‌وره‌ساڵانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری خێزان ده‌کات، واته مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه. ئه‌گه‌ر مێژووی دوور و نزیکی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتێک پڕبێت له‌زه‌بروزه‌نگ و جه‌نگ، ئاسته‌مه په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان مامۆستا و قوتابی یا باوک و منداڵ په‌یوه‌ندیه‌کی دیموکراتی بێت و هه‌ر که‌سه له ناو په‌یوه‌ندییه‌که‌دا خاوه‌ن ده‌نگ و ڕه‌نگی سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت و ته‌مه‌ن نه‌کرێته سه‌نگی گوێگرتن یا گوێنه‌گرتن له بیروبۆچوونی تایبه‌تی تاکه‌که‌س.
له کوردستان مێژووی دوو سه‌د ساڵی دیموکرا‌تیمان نیه، هه‌ر بۆیه سیسته‌می سیاسی و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی تاکه‌که‌سی که‌م پێوه دیاره. له ئێراق ڕۆژ به ڕۆژ سیسته‌می عه‌شایه‌ری به‌هێزده‌کرێت و سه‌رۆک عه‌شیره‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خوێنده‌واریش بێت، قسه‌ی له قسه‌ی مرۆڤێکی ئه‌کادیمی زیاتر بڕ ده‌کات. گوێگرتن له ڕیش سپی، تا ئێستاش له دێهاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به کوردستانیشه‌وه هه‌ر ماوه و به‌هێزتریش ده‌کرێت. رۆڵی دین له ئێستادا له سعودییه‌ی عه‌ره‌بی زۆر به هێز تره له بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. هێزه تاریکه‌کان له ئێستای روژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زۆر به‌تواناترن له ته‌نانه‌ت ده ساڵ له نه‌وه‌ده‌کان. نه‌بونی دیموکراتیه‌ت و شه‌فافیه‌ت باشترین ژینگه‌ن بۆ دروستبونی گه‌نده‌ڵی. هه‌رواشه ئه‌مڕۆ له کوردستان. گه‌نده‌ڵی هه‌موو سیسته‌م و داموده‌زگاکانی کۆمه‌ڵگای کوردستانی گرتۆته‌وه، به‌ڵام له هه‌مووی خراپتر گه‌نده‌ڵی به شاده‌ماری په‌یوه‌نده‌ییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیشدا چۆته‌خواره‌وه. چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیه کوشنده‌یه، نه له‌ناو سیسته‌مه گه‌نده‌ڵیه‌که‌دا و نه به‌خێرایش ده‌کرێت. پرۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌نه و به‌دروستکردنی لیژنه و دوو لیژنه چاره‌سه‌ر نابێت. پرۆسه‌یه‌که ده‌بێت له ویژدانی سه‌ربه‌خۆی دادپه‌روانه‌وه له سیسته‌می دادوه‌ریدا ده‌ستپیده‌کات، دوور له ده‌سه‌ڵات. ته‌نها پرۆسه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ که سه‌رچاوه‌ی له دادپه‌روه‌رییه‌وه هاتبێت، متمانه لای خه‌ڵک دروستده‌کات. بۆ نمونه له سوید گه‌نده‌ڵی نیه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک له کاره‌که‌یدا هه‌ڵه بکات که بۆنی گه‌نده‌ڵی لێبێت ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆی نیه لێپرسینه‌وه‌ی هه‌بێت. ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه که به‌هۆی دادوه‌رێکه‌وه له گرفته‌که ده‌کۆڵێته‌وه و به پێی یا‌سا، دور له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، بڕیاڕی کۆتایی ده‌دات. واته سیسته‌مێک هه‌یه که ناهێڵێت گه‌نده‌ڵی هه‌بێت، ئه‌و سیسته‌مه گه‌ره‌نته بۆ سنوردانان بۆ ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌که. له عێراقی ئه‌مڕۆدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌سه‌ر یاساوه‌یه، هه‌ر بۆیه گه‌نده‌ڵی هه‌یه. ئه‌گه‌ر نا، بۆ رۆژانه یا‌سا پێشێلده‌کرێت. ماده‌ی 140 و مانه‌وه‌ی عه‌لی کیمیاوی مشتێکن له خه‌رمانێ.
به شێوه‌یه‌کی گشتی، نه‌بونی دیموکراتیه‌ت و کراوه‌یی له هه‌ر وڵاتێک‌دا، گه‌نده‌ڵی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و ده‌بێته کۆبونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ناو بازنه‌یه‌کی داخراودا. ده‌سه‌ڵات به‌رچاو تاریک ده‌کات و کوێرایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی دروستده‌کات. ده‌سه‌ڵاتدار له سیسته‌می دیموکراتیدا کوێر نیه. به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدار له سیسته‌می دیکتاتۆری‌دا نابینایه، سه‌ربه‌خۆیی تاکه‌که‌س له‌به‌ر ده‌میدایه و نایه‌وێت بیبینێت. پێشێلی ده‌کات. تاکه‌کان له به‌رامبه‌ردا، له‌ترسا، قسه‌یان جۆرێکه و هه‌ستی ناو ده‌روونیان جۆرێکی تر. شێزوفرینیای کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌خۆشی ده‌رونی دووکه‌سایه‌تی ده‌بنه دیارده‌ی باو‌و کۆمه‌ڵگا کۆده‌نگیه‌کی بێده‌نگ کۆیکردونه‌ته‌وه، مافه‌کانی تاکه‌که‌س، به تایبه‌تی منداڵ و ئافره‌ت پێشێل ده‌کرێن.
له ئه‌فه‌ریقای باشوور و نامیبیا سیسته‌می ئه‌پارته‌ید نه‌یده‌هێشت ڕه‌شه‌کان وانه‌ی ماتماتیک بخوێنن. ساڵی 1999 له نامیبیا بووم، له ریستۆرانێک گروپێک مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ر بووین نانمان خوارد. یه‌ک کاتژمێر پاش نانخواردن هێشتا نه‌یانده‌توانی پاره‌که کۆبکه‌نه‌وه و له پاشاندا دابه‌شیبکه‌ن به‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که نانیان خواردوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌که پاره‌ی خۆیبدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وه له دوای نه‌وه ئه‌لف و بێی ماتماتیکیان فێرنه‌کرابوو.
مرۆڤ که تواناکانت نه‌خسته به‌رده‌می له‌کوێوه شت فێر‌بێت؟ که نه‌تهێشت له مافه‌کانی خۆی بگات چۆن به‌رگری لێبکات؟ به‌گری له چیبکات، که نه‌زانێ مافی هه‌یه یان نا؟
له کوردستان خۆکوشتنی ئافره‌ت زۆر زۆره. له‌جاران زیاتر ده‌یبیستین، سه‌رکوتکردنی پیاوی کورد به‌رامبه‌ر ژنی کورد له‌م بیست ساڵه‌ی دواییدا له چاو کۆندا زیادی نه‌کردووه، به‌ڵام خۆکوشتنی ئافره‌ت زیادبووه. یه‌کێک له هۆکاره‌کان ئه‌وه‌یه که به‌هۆی گڵوبالیزم و پێشکه‌وتنی ته‌کنیکه‌وه زانیاری ئاسانتر به‌ده‌ست ده‌هێنرێت. جیهان بچوکبۆته‌وه و مرۆڤه‌کان به ئاسانتر له مافه‌کانیان ده‌گه‌ن. کچان و ژنانی کوردستانیش زیاتر به مافه‌کانیان ئاشنابون، داواکاری ڕه‌وای خۆیان له‌سه‌ر ژیان و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان زیاتر بووه. که گوێیان لێناگرێت به‌رهه‌ڵستی ده‌نوێنن، به‌ره‌نگار ده‌بنه‌وه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تی پیاوی کورد و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه نه‌یتوانیوه شانبه‌شانی ته‌کنیک و فه‌رهه‌نگی کراوه‌یی گه‌شه‌بکات، کچان و ژنانی توشی به‌ره‌نگاری هێزی به‌رامبه‌ره‌کانیان ده‌بنه‌وه. له‌به‌رنه‌بونی سیسته‌مێکی دیموکراتی دادپه‌روه‌ر، دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری، ئافره‌ت توانای گۆڕانکاری پێنامێنێت و خۆی ده‌کوژێت. خۆکوشتن چاره‌سه‌رێکی هه‌میشه‌ییه بۆ گیروگرفتێکی کاتی. ڕاکردنێکی هه‌میشه‌ییه له کۆسپێکی سنووردار.
له کوردستان خۆکوشتنی ئافره‌تان قۆناغێکی پڕ ئازاره، کاتێک کۆتایی دێت که کچان و ژنان ده‌زانن که ئه‌ڵته‌رناتیڤی گۆڕاناکری هه‌یه بۆ ئه‌و گرفته‌ی که تێیکه‌وتون که هه‌ر هه‌مووی له چه‌وساندنه‌وه و سه‌رکوتکردن و ده‌سه‌ڵاتی پیاو دا خۆیده‌بینێته‌وه. له سیسته‌می دیموکراتیدا، هه‌موو کات ئه‌لته‌ناتیڤی جیاواز هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری کێسه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان. له کوردستان هێشتا ئه‌لته‌رناتیڤه‌کانی چاره‌سه‌ر که‌من و خۆکۆشتن وه‌ک ڕێگاچاره‌یه‌ک ده‌مێنێته‌وه. ئه‌م قۆناغه پڕ ئازاره به‌ره‌وکۆتایی دێت و له قۆناغی ئاینده‌دا کچان و ژنان خۆیان ناکوژن به‌ڵکو یاخیده‌بن له په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵاتیه‌کان و به‌رهه‌ڵستی به جۆرێکی به‌رهه‌مدار تر ده‌که‌ن. هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن و چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی هه‌ڵنابژێرن. ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری کاتی ده‌گرنه‌به‌ر. کۆمه‌ڵگاش پارێزگاری له مافه‌کانیان ده‌کات. هه‌ر هیچ نه‌بێت له هه‌ڵبژاردنی چاره‌سه‌ره‌کاندا سه‌رزه‌نشتیان ناکات. خۆکوشتن یاخیبونێکی بێده‌سه‌ڵاتانه‌یه له په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵاتیه‌کان. یاخیبون له په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌ژێر کۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی تاکه‌که‌سدا ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێده‌که‌وێته‌وه و دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له تراژیدیا پڕ ئازارکه‌ی خۆکوشتن.لێره‌دا زۆر به کورتی جیاوازی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات له چه‌ند خاڵێکی کورت‌دا چڕده‌که‌مه‌وه:
سیسته‌می دیموکراتی، سه‌ربه‌ستی تاکه‌که‌س، نه‌بونی گه‌نده‌ڵی، یه‌کسانی ژن و پیاو و به‌رامبه‌ری نرخی مرۆڤه‌کان. ئه‌م به‌هابنه‌ماییانه ڕه‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه له په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا، خێزان، گه‌ڕه‌ک و قوتابخانه. له سیسته‌می هه‌ڵسوکه‌وتی نێوان ئه‌ندامانی ناو یه‌ک خێزاندا، هاوڕێیه‌تی ناو یه‌ک گه‌ڕه‌ک و ناوچه‌دا. هه‌روه‌ها له‌ناو پرۆسه‌ی فێرکاری وڵاته‌که‌دا که بناغه‌که‌ی بریتیه له په‌یوه‌ندی مامۆستا و قوتابی له ناو پۆلدا.