دادگاییه‌کی نادادپه‌روه‌رانه…یوسف کانی مارانی
دادگاییه‌کی نادادپه‌روه‌رانه
یوسف کانی مارانی/ فه‌ڕه‌نسا
15.3.2009
رۆژانه‌له‌م وڵاته‌ی ئێمه ده‌یان قسه‌وباسی سه‌رسوڕهێنه‌رانه به‌رگوێ ده‌که‌وێت، که نه‌ک هه‌ر هیچ مانایه‌ک نابه‌خشێت به‌ڵکووات لێدێت نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ده‌سته‌ڵاتایه به‌ڵکوبه‌بازنه‌یه‌کی دووریش له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌قیزه‌ونی سه‌یر بکه‌یت، زۆرجار دان به‌خۆمان دائه‌گرین وئه‌ڵێین با له‌هه‌مووشتێک نه‌یه‌ینه‌گۆو باپێمان نه‌ڵێن سوری پێش له‌شکرم به‌ڵام هه‌ندێک جاروبه‌رانبه‌ر هه‌ندێک نا عه‌داله‌تی هیچ مرۆڤێک توانای خۆپه‌نادان و بێده‌نگ بوونی بۆ نامێنێته‌وه‌ئه‌گه‌ر بۆی گرنگ بێت له‌وهه‌رێمه سه‌رابستانه‌ی ئازادی‌دا چی ڕووئه‌دات.
به‌داخه‌وه بۆ دادگای به‌ناو دادگای سلێمانی وناسه‌ربه‌خۆیی و‌وبه‌چاوه‌ڕوانکراویش له‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌ی کوردستان ئه‌مڕۆ هه‌واڵی دادگایی کردنی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی وسه‌رنوسه‌ره‌که‌یم له ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌دا خوێنده‌وه، زۆربه‌داخه‌وه مام جه‌لال سه‌رۆک کۆماری عێراق وسکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هاوکێشه‌ی ته‌بایی نێوان سونه‌و شیعه‌و ئه‌ندازیاری هێرشه‌کانی تورکیا‌و ئێران بۆسه‌رگوند نشینه‌کانی سه‌رسنور، که تائه‌و ڕاده‌یه دیکتاتۆریانه بیربکاته‌وه که هیچ ئومێدێکی تیا نه‌مێنێته‌وه، به‌داخه‌وه له‌کاتێکدا مام جه‌لال له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و گروپه‌ڕیفۆرمیسته‌کانی ناو یه‌کێتی به‌تاوانباری یه‌که‌می خیانه‌تی ده‌رباز کردن وفرۆشتنی هه‌ردووفڕۆکه‌وانه‌که‌ی به‌شدار له کیمیاوی باران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌کانی تری کوردستان ئه‌زانرێت ئاماده‌نیه ڕێز له‌ڕای ئه‌وهه‌موو خه‌ڵکه بگرێت و کورترین ڕونکردنه‌وه‌ی بۆی هه‌بێت و خۆی بچێته به‌رده‌می دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان وبڵێت تاوانی من زۆر له هی ڤان ئانرانت گه‌وره‌تره‌که به 15 ساڵ له‌سه‌رده‌ستی ناوه‌ندی چاک دادگایی کرا.
ئه‌وه‌ی که پێوسته ڕۆژانه پێ یه‌کی له دادگاکانی کوردستان و دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بێت ئه‌وه ئه‌بێت مام جه‌لال وبازنه‌ی ته‌سکی ده‌وری ئه‌وبێت ،نه‌ک ڕۆژنامه نوسان وڕیفۆرمیسته‌کانی کوردستان.
پێوسته ڕۆشنبیران وڕۆژنامه نوسانی کوردستان له تاوانی ناعه‌داله‌تی دادگایی کردنی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی وسه‌رنوسه‌ره‌که‌ی بێده‌نگ نه‌بن و سنورێک بۆ ئه‌و هه‌موو ده‌ستدرێژیانه دابنرێت، هاوکات کێشه‌ی ئه‌و دادگایی کردنه کۆمه‌ڵێک شتی ترمان بیر نه‌باته‌وه که پێوسته له‌م سه‌روبه‌ندی خۆئاماده‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و گۆڕانکاری وچاکسازی پێویسته. .