بۆچی چووم، چیم بینی؟
بۆچی چووم، چیم بینی !؟
Why I went, What I saw ?
By: Dr Christine Gosden, The Washington Post 11 March 1998بیست و یه‌کساڵ پاش کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و به‌تایبه‌ت ئه‌و ناره‌زایی ده‌ربڕینانه‌ی که له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له لایه‌ن خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌وه نیشاندراوه، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که برینی هه‌ڵه‌بجه هه‌ر تازه‌یه‌و قوربانییه‌کان هێشتا کێشه‌کانیان زۆر و گرانن. هه‌رچه‌ند ئه‌م وتاره کاتی خۆی به بۆنه‌ی ده‌یه‌مین ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر گرینگ‌بوونی بابه‌ته‌که‌و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وباروودخه‌ی ئێستای هه‌ڵه‌بجه به پێویستم زانی جارێکی دیکه‌ش بڵاو بکرێته‌وه. وه‌رگێڕ.
**********************
خاتوو دوکتور کریستین گوسدین که پزشکێکی متخصصی ئینگلیسییه و یارمه‌تییه‌کی زۆری خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی کردووه، ۱۰ سال پاش بۆمبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه سه‌فه‌رێکی کردووه بۆ ئه‌م شاره و له‌سه‌ر داوای رۆژنامه‌ی واشنگتن پۆست ئه‌م راپۆرته‌ی نووسیوه؛رۆژی ۱۶‌ی مانگی مارسی ۱۹۸۸ شاری کوردی هه‌ڵه‌بجه که له شیمالی عیراقه و دانیشتووانی ده‌گه‌یشته ۴۵۰۰۰ که‌س، که‌وته‌به‌ر په‌لاماری هێرشێکی ئه‌رته‌شی عیراق. ئه‌م بومبارانه هه‌تا ئێستا گه‌وره‌ترین هێرشی چه‌کی کیمیاوییه که دژبه خه‌ڵکی سیفیل به‌کارده‌هێندرێت. ئه‌و مه‌وادی کیمیاوییه‌ی که‌به‌کارهێندران تیکه‌ڵاوێک بوون له گازی خه‌رده‌ل (که له‌سه‌ر پێست، چاو، دیوی ناوه‌وه‌ی لووت، گه‌روو وه‌هه‌روه‌ها سییه‌کان شوێن داده‌نێت)، هه‌روه‌ها گازی دژبه ئه‌عصابی سارین، تابون و ڤی‌ئیکس . ئه‌و مه‌واده کیمیاوییه پێست‌و جل‌وبه‌رگی خه‌ڵکی ته‌ڕ کرد، کاریکرده سه‌ر چاو و رێگاکانی هه‌ناسه‌کێشانیان و ئاو و خواردنیانی ژه‌هراوی‌کرد.
خه‌ڵکیکی زۆر هه‌رله‌وشوێنه‌ی که لێی‌بوون که‌وتن و بوون به‌قوربانی ده‌سبه‌جێی ئه‌و هێرشه. به‌راورد ئه‌کرێت که نزیکه‌ی ۵۰۰۰ که‌س کوژرابن. به‌خێرایی فریای ژماره‌یه‌کی که‌م له‌و خه‌ڵکه که‌وتن ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی که گوێزرانه‌وه بۆ ئه‌مریکا، ئورووپا ویان ئێران. به‌ڵام زۆربه‌یان گه‌رانه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه. له‌وکاته‌وه، هیچ ده‌سته‌یه‌کی پزشکی، نه له‌عیراقه‌وه، نه له ئورووپا و ئه‌مریکا و نه له هیچ رێکخراوێکی ناونه‌ته‌وه‌یییه‌وه ئاگایان له ئه‌نجامه‌کانی کورت‌ماوه و یان درێژخایه‌نی ئه‌م هێرشه کیمیاوییه نه‌بووه. Gwynne Roberts که رێژیسۆری سینه‌مایه فیلمێکی به‌ناوی «ره‌شه‌بای مه‌رگ » (The Winds of Death) له‌سه‌رئه‌م هێرشه دروستکرد که‌خه‌لاتیشی وه‌رگرت. من ئه‌م فیلمه‌م بینی و کارێکی ئێجگار زۆری تێ‌کردم . Gwynne دیسان سالی ۱۹۹۷ چووه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه و زۆر نیگه‌رانی به‌جێماوان وئه‌وکه‌سانه بوو که زیندوو مابوون، له‌به‌رئه‌وه ی زۆر نه‌خۆش بوون. تێنه‌ده‌گه‌یشت بۆچی هیچکه‌س هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌دابوو بزانێت ئه‌وانه له‌چ حاڵ‌و وه‌زعێکدان. ئه‌و، منی هێنایه سه‌ر ئه‌وباوه‌ره که ئه‌وه کارێکه من ئه‌بێ بیکه‌م.
بۆچی ژنێکی مامۆستای گبی ژێنێتیک (Genetics) ده‌بوو وه‌ها سه‌فه‌رێک بکا؟ من بۆ فیربوون و بۆ یارمه‌تیدان وه‌رێکه‌وتم. ئه‌مه یه‌که‌م جار بوو که تێکه‌ڵاوێکی ئێجگار ترسناکی چه‌کی کیمیاوی له دژی ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵکی بێ‌دیفاع به‌کارهێندرابوو. من ده‌مه‌ویست ناوه‌رۆک وهه‌روه‌ها به‌ربڵاوی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی که ئه‌م خه‌ڵکه له‌گه‌لی به‌ره‌وروو ببوون ببینم. هه‌روه‌ها له‌وه دڵ‌نیگه‌ران بووم که ده ساڵ پاش هێرشه‌که هیچکه‌س، ته‌نانه‌ت ریکخراوه فریاگوزارییه گه‌وره‌کانیش سه‌ریان له هه‌ڵه‌بجه نه‌دابوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له راستیدا شوێنه‌واری ئه‌م چه‌کانه چی بووه.
تخصصی پزشکی من به‌تایبه‌تی زۆر بۆ ئه‌م کاره به‌جێ‌بوو. مه‌یدانی تایبه‌تی لێکۆلینه‌وه‌ی کاره‌که‌ی من هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگات هۆ سه‌ره‌کییه‌کانی بێقه‌واره‌یی زگماکی، نه‌زۆکبوون و سه‌ره‌تان، له‌وانه سه‌ره‌تانی مه‌مک، توخمدان، پرۆستات و ریخوڵه، چین . من خه‌ریکی لێکدانه‌وه‌یه‌کم له‌سه‌ر ۱۵ ژێن (Genes) که پییان ده‌گوترێ ژێنی له‌ناوبه‌ری غوده (Tumor)، که بریتین له ژێنی سه‌ره‌تانی مه‌مک و توخمدانی BRCA1 و BRCA2، ژێنی سه‌ره‌تانی ریخۆڵه و ژێنی غوده‌ی Retinoblastoma and Wilm که ئاوێته‌ن له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تانه‌کانی (شێرپه‌نجه‌ی) منداڵی. کاتێک که ئه‌م ژێنانه دابڕان یان گۆڕانی کتووپڕیان به‌سه‌ردادێت، چه‌ند کارتێکردنێکیان هه‌یه.
گۆرانکارییه‌کان رێگا به‌ره‌و نائاسایی‌بوونه‌کانی زگماکی و له‌کیس چوونی سکپڕی ده‌به‌ن. پاش له‌دایک بوونیش رۆڵی ئه‌وان ئه‌وه‌یه که نه‌هێڵن سه‌ره‌تان شکڵ‌بگرێت. دواتر و له درێژه‌ی ژیاندا له‌کیسچوون و یان گۆڕانی کتووپر له‌وانه‌یه ئه‌نجامه‌که‌ی ببێته نه‌زۆکبوون و یان سه‌ره‌تان.
من به‌تایبه‌تی نیگه‌رانی شوێنه‌واری ئه‌و وه‌زعه له‌سه‌ر ژنان ومنداڵان بووم. زۆربه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی پێشوو سه‌باره‌ت به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی و گازی خه‌رده‌ل له‌سه‌ر پیاوان بووه که له هێزی چه‌کداردا به‌شدارییان کردووه. له‌رابردوودا قه‌ت به‌م به‌ربڵاوییه چه‌کی شیمیایی له دژی خه‌ڵکی ئاسایی به‌کار نه‌هێنراوه. من نه‌ک هه‌ر نیگه‌رانی شوێنه‌واری ئێحتیمالی له‌سه‌ر شکڵ‌گرتنی نائاسایی زگماکی، نه‌زۆکی و سه‌ره‌تان له‌سه‌ر ژنان و منداڵان، به‌ڵکوو نیگه‌رانی کارتێکردنه‌کانی له‌سه‌ر تێکرای دانیشتووان بووم. هه‌روه‌ها له‌وه ده‌ترسام که له وانه‌یه شوێنه‌واری درێژخایه‌نی تریش وه‌کوو کوێری‌و زیانی ده‌زگای عصبی‌شی به‌دواوه‌بێت، که هیچ چه‌شنه تیمارکردنێکی بۆ نه‌ناسراوه.
ئه‌وه‌ی که‌من دیتم و ئێجگار له‌وه‌ی که‌چاوه‌روانم ده‌کرد خراپتر بوو، ئه‌و گیروگرفته رووخێنه‌رانه بوو که ده‌ساڵ دوای هێرشه‌که رووی ئه‌دا. ئه‌م مه‌وادی کیمیاییه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر جیددی شوێنه‌واری له‌سه ر چاو و سیسته‌می هه‌ناسه‌کێشان و ئه‌عصابی خه‌ڵکه‌که دانابوو. زۆرکه‌س کوێر ببوون. تێکچوونی باری ئاسایی پێست که برینی پێوه‌ده‌بێت زۆر ده‌بینرێت و زۆرجاریش ده‌بێته سه‌ره‌تانی پێست. به هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌و دوکتورانه‌ی که له ناوچه‌که‌دا کاریان ده‌کرد، من موقایه‌سه‌یه‌کم کرد له نێوان چه‌ندایه‌تی ئه‌و شتانه‌ی وه‌کوو نه‌زۆکبوون، شکل‌گرتنی نائاسایی زگماکی و چه‌نده‌ها چه‌شنی سه‌ره‌تان (له‌وانه هی پێست، سه‌ر، مل، سیسته‌می هه‌ناسه‌کێشان، ده‌زگای خواردن‌و ریخۆڵه‌کان، مه‌مک و هه‌روه‌ها سه‌ره‌تانی منداڵی) له نێوان ئه‌وانه‌ی وا له هه‌ڵه‌بجه بوون و ئه‌وانه‌ی له شارێکی نزیک که نه‌که‌وتبوونه به‌ر چه‌کی شیمیایی. ژماره‌ی ئه‌م نه‌خۆشینانه له هه‌ڵه‌بجه ده‌ساڵ دوای هێرشه‌که لانیکه‌م ۳ یان ۴ جار زیاتره. ژماره‌یه‌کی هه‌رچی زۆرتری منداڵان هه‌مووساڵێک به سه‌ره‌تانی خوێن و یان به Lymphomas ده‌مرن. له‌وه ده‌چێت که سه‌ره‌تان له هه‌ڵه‌بجه زیاتر له هه‌موو شوێنێکی دیکه له‌ناو گه‌نجه‌کاندا ببیندرێت و خه‌ڵکێکی زۆر غوده‌ی هێرشبه‌ریان هه‌یه و به‌م چه‌شنه رێژه‌ی مردن زۆر له‌سه‌ره‌وه‌یه. هیچ‌چه‌شنه شیموتێراپی و یان رادیوتێراپییه‌ک له ناوچه‌که‌دا نیه.
من بۆمده‌رکه‌وت که نه‌بوونی دوکتوری نه‌شته‌رگه‌ری منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت تیماری ناره‌حه‌تی گه‌وره‌ی دڵ ،Hare Lipو Cleft Palate یان باقی شکڵگرتنه نائاساییه‌کانی سه‌ره‌کی منداڵان بکات، بۆشاییه‌کی گه‌وره‌یه. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه که منداڵانی هه‌ڵه‌بجه به ناره‌حه‌تی دڵ ئه‌مرن له‌کاتێکدا منداڵانی تر به‌هه‌مان ناره‌حه‌تی دڵ ئه‌گه‌ر له ئه‌مریکا و ئورووپا بۆیان بکرێت نه‌شته‌رگه‌ری بکه‌ن نه‌جاتیان ئه‌بێت. بۆ من داخێکی گران بوو کاتێک منداڵانی جوانم ئه‌دیت که ده‌موچاویان به‌هۆی Hare Lip و یان Cleft Palate تێکچوبوو. ئه‌مه له‌کاتێکدا که دوکتورانی لێهاتووی شاره زا له ئه‌مریکا و ئورووپا هه‌موو رۆژێ له‌م چه‌شنه ده‌موچاوانه چاک ده‌که‌نه‌وه. ئاکامه ده‌روونی – عه‌صه‌بییه‌کان له چه‌شنی تراژێدییه‌کی ئینسانی له هه‌موو شه‌قامێک، له‌وانه‌یه له هه‌موو ماڵێک و له‌هه‌موو نه‌خۆشخانه‌یه‌ک ده‌بیندرێت. خه‌ڵک ئه‌گرین و له ناره‌حه‌تییه‌کی گه‌وره‌دان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وپه‌ری نائومێدی دان و، مه‌یل بۆ خۆکوشتن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رچاو و هۆشدارده‌رانه ده‌بیندرێت. پزشکانی نه‌شته‌رگه‌ری زۆرجار ناچارن گولله له له‌شی ئه‌وکه‌سانه بێننه‌ده‌ره وه که له ئه‌نجامی خۆکوشتندا ناسه‌رکه‌وتووبوون. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه که‌له «خه‌سته‌خانه‌ی شه‌هیدان» کۆمکرده‌وه دوکتوره‌کان ئه‌ڵێن توانایی ئه‌وه‌یان نییه نه‌خۆشه ده‌روونی و عه‌صه‌بییه‌کان ببینن له‌به‌ر نه‌بوونی ئیمکانات و ئه‌وه‌ی که‌ناتوانن به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌رانه تیماریان بکه‌ن. زۆرکه‌س تووشی تێکچوونی سیسته‌می اعصاب بوون و یان تووشی شوێنه‌واری درێژخایه‌نی نێڤروماسکیولار بوون. زۆربه‌ی خه‌ڵک ته‌نانه‌ت پاره‌ی ئه‌وه‌یان نییه بو هه‌رزانترین تیمارکردنیش بچن‌و یان ده‌رمان بکڕن؛ هه‌ربۆیه مه‌یلیان نییه سه‌ر له خه‌سته‌خانه بده‌ن. ئێستاکه له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا له هه‌ڵه‌بجه، ته‌نانه‌ت بو ئه‌وانه‌ش که‌وه‌زعه‌که‌یان مه‌ترسی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆگیانیان، هیچ چه‌شنه تیمارکردنێک که به‌که‌ڵک‌بێت، ده‌ستنادات.
له یه‌که‌م رۆژی چاوپێکه‌وتنی به‌شی ژنان ومنداڵبوونی خه‌سته‌خانه‌که‌دا هیچ ژنێک نه‌بوو که ژانگرتنی ئاسایی ببێت و هیچ که‌سیش له‌ودواییانه‌دا منداڵێکی ئاسایی نه‌ببوو. ۳ ژن به تازه‌یی منداڵیان له‌بارچوبوو. کارمه‌ندانی به‌شی ئاگاداری له ژنانی ژانگرتوو ده‌یانگێرایه‌وه که به‌شی هه‌ره زوری ئه‌و منداڵانه‌ی له‌وێ له‌دایک ئه‌بن تووشی بێقه‌واره‌یین. سه‌ره‌رای له‌ده‌ستچوونی منداڵ له‌مناڵداندا و مه‌رگی پێش له‌دایک بوون، ژماره‌یه‌کی زور له منداڵانی ساوا ده‌مرن . راده‌ی پێشهاتنی ئه‌م وه‌زعه له‌ناو ژنانی هه‌له‌بجه دا چوارجار زیاتره له‌وه‌ی که له شاری دراوسێی واته سلێمانی هه‌یه. په‌یدابوونی بێقه‌واره‌یی زگماکی به‌هوی ژێنێتیکییه‌وه له ناو منداڵاندا ساڵه‌ها دوای هێرشه کیمیاییه‌که، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که شوێنه‌واره‌کانی مه‌وادی چه‌که کیمیاییه‌کان بۆ نه‌وه‌کانی یه‌ک له‌دوای یه‌ک گوێزراوه‌ته‌وه.
منداڵ له‌بارچوون، مه‌رگی ساواکان و نه‌زۆکبوون مانای ئه‌وه یه که ژیان له‌م کومه‌ڵگایه‌دا پرنابێته‌وه، به‌وشێوه‌یه‌ی که ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌کانه ئاکامی درێژخایه‌نیان نه‌بوایه ، پرده‌بوونه‌وه . خه‌ڵک به‌و هیوایه‌بوون که پاش هێرشه‌که ده‌توانن دیسانه‌وه بنه‌ماڵه‌کان و ئه‌و کومه‌ڵگایه‌ی که رووخابوو، پێکه‌وه‌بنێنه‌وه. ئه‌وه‌ی که له توانایاندا نییه ئه‌م ئه‌رکه به‌جێ‌بهێنن بووه ته هۆی نائومێدی هه‌رچی زیاتریان. هیوایان و ژیانیان تێکشکێندراوه. یه‌ک له‌وانه‌ی که زیندوو ماوه، بۆی گێرامه‌وه که ئه‌و له‌گه‌ڵ نزیکه‌ی سه‌د که‌سی دیکه له ژێرزه‌وینیێدا بوون و ئه‌وانیتر هه‌موویان له‌هێرشه‌که‌دا کوژران. ئه‌وانه‌ی که‌زیندووماون، هه‌رئه‌وه‌نده‌نییه که ده‌بێت له‌گه‌ل ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌دا بژین که خزم‌و که‌سه‌که‌یان کتووپر و له‌باوه‌شیاندا مردن، به‌ڵکوو ئه‌بێ هه‌وڵی ئه‌وه‌بده‌ن که‌رێگا چاره‌یه‌کیش بۆ ئێش‌وئازاری خۆیان و دۆست و خزمه زیندووماوه‌کانیشیان بدۆزنه‌وه.
بۆنموونه، ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک زیاتر له یه‌ک چه‌شنه گیرووگرفتی گه‌وره‌یان هه‌یه: له‌وانه،
موشکیله‌ی ده‌زگای هه‌ناسه‌کێشان، چاو، ناته‌بایی اعصاب، گیرووگرفتی پێست، سه‌ره‌تان و منداڵانێک که توووشی بێقه‌واره‌یی زگماکی و په‌ککه‌وته‌یی منداڵی ، په‌ککه‌وته‌یی مێشک، ئیفلیج‌بوونی مێشک و سیندرۆمی Down بوون . په‌یدابوونی گۆڕانی کتووپری ژێنێتیکی و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهاتنی سه‌ره‌تان له‌ناو ئه‌م خه‌ڵکه دا ئه‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه به‌راورد بکرێت که ۱تا ۲ کیلومه‌تر له ناوه‌ندی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه ئه‌تۆمییه‌کانی هیروشیماو ناگازاکی دووربوون. ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌و مه‌وادی کیمیاوییه‌ی که له‌م هێرشه‌دا به‌کارهێنران، به‌تایبه‌ت گازی خه‌رده‌ل ، شوێنه‌واری گشتی له‌سه‌ر له‌شی ئینسان هه‌یه که له‌شێوه‌ی ته‌جزیه‌ی یۆن (ion) له بلاوبوونه‌وه‌ی تیشکدایه.
ده‌سال دوای هێرشه‌که خه‌ڵک له کارتێکردنی جۆراوجۆری زۆر ره‌نج‌ده‌به‌ن که ده‌کرێت بڵێین هه‌مووی ئه‌بێته‌هۆی زیانگه‌یشتنی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر DNA. ڕۆژێک پێش گه‌یشتنه‌که‌مان خه‌ڵک به‌رادیو ئاگادارکرابوون که ئه‌وانه‌ی وا نه‌خۆشن بێنه خه‌سته‌خانه بۆهه‌ڵسه‌نگاندنی کێشه‌ه‌کانیان. ڕۆژی یه‌که‌م ۷۰۰ که‌س هاتن که له‌وانه ۴۹۵ که‌سیان دوو یان زیاتر له دوو گیرووگرفتی گه‌وره‌یان بوو. ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵی به‌ره‌وروو بووین لامان بوو به‌داخ‌وکه‌سه‌رێکی ئێجگار گه‌وره.
خه‌لکی هه‌ڵه‌بجه به‌په‌له پێویستیان به‌یارمه‌تیدان هه‌یه. پزشکی متخصص (بونموونه جه‌راحی منداڵان)، که‌ره‌سته‌ی پزشکی و ده‌رمان پێویسته. هه‌رچه‌ند، زۆر زیاتر له‌م شته بنه‌ره‌تییانه‌ش، پێویستیان به‌گه‌رمکردنه‌وه، ئاوی خاوێن و ئاگاداری تایبه‌تی هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌هێرشی زیاتر بیانپارێزێت. ئه‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاوبگرین که زانیاری پزشکی و زانستی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌چۆن به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر تیماری قوربانییه‌کانی هێرشی چه‌کی شیمیایی بکرێت، زۆرکه‌م له به‌رده‌ستدایه. پێویسته‌که گوێ‌بگرین، بیربکه‌ینه‌وه‌و هه‌روه‌ها لێهاتوانه به‌راوردی وه‌زعه‌که بکه‌ین له به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه که‌وتوونه‌ته‌به‌ر په‌لاماری تێکه‌لاوێکی سه‌یر له‌چه‌نده‌ها گازی کوشنده. حاڵه‌تی وایان هه‌یه که‌پێشتر نه‌بیندراوه و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌کراوه. ئه‌گه‌ر ئێمه له‌باری بیرووبۆچوونه‌وه خۆبه‌زلزان بین و نه‌توانین ئه‌مه قبووڵ بکه‌ین که له‌راستیدا هیچ زانیارییه‌کمان له‌سه‌ر ئه‌وه ی چۆن تیماری ئه‌و موشکیلانه بکه‌ین که له ئه‌نجامی به‌کارهینانی ئه‌م چه‌که درندانه‌یه‌دا ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌هێز و نائینسانییانه‌ی بێوێنه پێش‌هاتووه، ئه‌وا ئێمه به‌م چه‌شنه به‌زیانی خه‌ڵکی لاواز کارمان کردووه و ئه‌وانمان له ئیمکانی لێکۆلینه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌کان و تیمارکردنێکی کاریگه‌ر بێبه‌ش کردووه.
وێنه‌کانی دوای ئه‌م هێرشه،که ده‌ستبه‌جێ له ساڵی ۱۹۸۸دا له رۆژنامه‌و ته‌له‌ڤیزیۆنی هه‌موو دنیادا بڵاو بوونه‌وه، تۆقێنه‌ربوون . یه‌ک له وێنه‌کان هی باوکێکه به‌وه مرد که هه‌وڵیدا بۆئه‌وه‌ی کوڕه دوانه‌که‌ی له‌و هێرشه بپارێزێت. په‌یکه‌ره‌که‌ی سه‌رئه‌و جاده‌ی ده‌چێته ناوشاری هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌و باوکه دروستکراوه. ئه‌مه په‌یکه‌ره‌یه‌کی نه‌ریتیی نییه که که‌سێک راوه‌ستاوه، گه‌ردنکه‌ش و سه‌رفه‌راز، که له به‌رد یان له برۆنز درووستکرابێت، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری سه‌رکه‌وتنێک و یان بردنه‌وه‌یه‌ک بێت، به‌ڵکوو پیاوێکه که‌وتووه‌ته سه‌ر عه‌رزو به ره‌نجه‌وه ده‌مرێت له‌وکاته‌دا که تێده‌کۆشێت منداڵه‌کانی بپارێزێت. کاتێک که چوومه ناو شاره‌که و ئه‌و په‌یکه‌ره‌یه‌م بینی، کزه‌بایه‌ک قووڵ و درێژخایه‌ن به‌ناو له‌شمدا گه‌را و وه‌کوو هه‌ورێکی سایکۆلۆژیکی ژه‌هراوی نشستی‌کرد. واده‌رکه‌وت که به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی زۆر زه‌حمه‌ت بێت؛ ئه‌وکاته‌ی خه‌ڵکه‌که‌م بینی، به‌سه‌رهاته‌که‌یانم بیست و به‌ربڵاوبوونی نه‌خۆشینه درێژخایه‌نه‌کانیانم بینی که به‌هۆی هێرشه‌که‌وه تووشی‌ببوون، ئه‌و هه‌سته‌م لابه‌هیزتربوو. دیمه‌نه ترسناکه‌کانی خه‌لکی هه‌ڵه‌بجه و وه‌زعه‌که‌یان له‌لام هه‌رماون و له خه‌ونه خۆفناکه‌کانمدا دووباره ده‌بنه‌وه و بیره وه‌خه‌به‌رهاتووه‌کانم لێده‌شێوێنن. له‌وانه‌یه ئه‌م بیرانه هه‌روا به‌زیندوویی بمێننه‌وه وه‌کوو وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌یه‌ک بۆمن که ئه‌رکی گه‌وره‌ی ئێستا ئه‌وه‌یه ده‌ست بده‌ینه یارمه‌تی دانی ئه‌و خه‌لکه.
وه‌رگێران : ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری 15/3/1998تێبینی:
ئه‌م وه‌رگێران وکورته‌لێکدانه‌وه‌یه‌ک رۆژی 15/3/1998 له کۆڕێکی گه‌وره‌دا که بۆ یادی ده ساڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه له شاری ستۆکهۆلم له‌لایه‌ن "کۆمه‌ڵه‌ی کوردستان ئاواره"وه پێکهاتبوو، خوێندرایه‌وه.