یاسین قادر به‌رزنجی له کۆڕێکی ڕووبه‌ڕوودا له ڕۆتردام
ڕاپۆرته هه‌واڵ
چالاکیه‌کی نوسه‌رانی کورد لههۆڵهندهنوسهر و شانۆکاری ناسراو
یاسین قادر به‌رزنجی له کۆڕێکی ڕووبه‌ڕوودا له ڕۆتردام
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 14/03/2009 کاژێر 14:00 دووی پاشنیوەڕۆ، لە شاری ڕۆتردامی هۆڵه‌نده ڕێکخراوی نوسه‌رانی کورد له‌هۆڵه‌نده، کۆڕێکی بۆ هونه‌رمه‌ندی شانۆکار و نوسه‌ر (یاسین قادر به‌رزنجی) ساز کرد.
سه‌ره‌تای کۆڕه‌که له لایه‌ن (سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین)ه‌وه له جیاتی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوه‌که، به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان و کاک یاسین کرا، سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی کۆچی دوایی نوسه‌ری ناسراو مامۆستا (ئه‌كره‌م قه‌ره‌داغی)ه‌وه، وه‌ک ڕێزلێنانێک به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی سه‌رجه‌م نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی کۆچکردووی کورد و مامۆستا ئه‌کره‌م، کۆڕه‌که ده‌ستی پێ‌کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که ڕێکخراوی نوسه‌رانی کورد، ڕێکخراوێكی کوردیه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی خامه‌ی نوسه‌ران و ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی کورد دامه‌زراوه و له سایتێکی ئه‌له‌کترۆنیدا به‌رهه‌می تێکڕای نوسه‌ران په‌خش ده‌کات و له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا سێ چالاکی هه‌مه‌جۆری گرنگی ئه‌نجامداوه، که جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ئاماده‌بووانی بووه و له وه‌رزی نوێی ئه‌مساڵیشدا، چه‌پکێک چالاکی ئاماده‌کردووه و به‌م کۆڕه‌ی هونه‌رمه‌ند (یاسین قادر به‌رزنجی) به‌رنامه‌کانی خۆی ده‌ست پێکردووه.
ئینجا هونه‌رمه‌ندی شانۆکار (کامه‌ران ڕه‌ووف) که کۆڕه‌که‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بر‌د دوای ووته‌یه‌کی کورت، خاوه‌ن کۆڕی پێشکه‌ش کرد و ئاماژه‌ی به به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی و چاپکراوه‌کانی دا‌و ووتی(کۆڕه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له دوو ته‌وه‌ر پێک هاتووه، کە تێیدا نوسه‌ر دەرباره‌ی سه‌ره‌تایه‌کی مێژوویی درامای کوردی ده‌دوێت و یاسین چه‌ند چیرۆکێکی خۆی ده‌خوێنێته‌وه، که وه‌ک پرۆژه‌یه‌ک بۆ سیناریۆی نوێ نوسیونی).
هونه‌رمه‌ند کامه‌ران ڕه‌ووف ووتی هه‌رچه‌نده نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند یاسین قادر به‌رزنجی له لای زۆربه‌تان ناسراوه، به‌ڵام پێویسته ئه‌و ڕاستییه دووپات بکه‌ینه‌وه، که هونه‌رمه‌ند یه‌کێکه له‌و ئه‌کته‌ر و شانۆکاره ناسراوه کوردانه‌ی ڕۆڵێکی گرنگی بینیوه له مێژووی هاوچه‌رخی شانۆ و درامای کوردییدا و له بواری نوسین و وه‌رگێڕان و ڕۆژنامه‌وانیشدا جێ په‌نجه‌ی دیاره.
* ساڵی 1956 له شاری سلێمانی له‌دایک بووه.
* له ساڵی 1972 ه‌وه وه‌ک ئه‌کته‌ر و نوسه‌ر له شانۆی کوردی‌دا کار ده‌کات.
* به‌شداری ده‌یان شانۆگه‌ری و دراما و فلیمی سینه‌مایی کردووه.
* ده‌رچووی به‌شی ڕاگه‌یاندنه له زانکۆیی سلێمانی.
* کارمه‌ندی دێرینی کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانییه.
*تا ئێستا جگه له‌و شانۆگه‌ری و درامایانه‌ی وه‌ک ئه‌کته‌ر به‌شداری تێدا کردوون و له زۆربه‌شیاندا ڕۆڵی سه‌ره‌کی تێدا بینیون و 19 کتێبی ئه‌ده‌بی و شانۆیی و توێژنه‌وه و ڕۆژنامه‌وانی و وه‌رگێڕانی بڵاوکردۆته‌وه.
* سکرتێری تیپی شانۆی سالار و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری هونه‌ری (شاکار)ه.
* ساڵی 1982 خێزانی پێکه‌وه ناوه و هاوسه‌ره‌که‌ی(خاتوو سوهام عه‌لی) و هه‌رسێ جگه‌رگۆشه‌که‌ی (ڕاستی و ڕه‌وه‌ز و شانۆ) له گه‌لێک به‌رهه‌می شانۆیی و درامیدا وه‌ک ئه‌کته‌ر به‌شدارییان کردووه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری کۆڕه‌که وتی: هاوڕێی هونه‌رمه‌ندم (یاسین قادر به‌رزنجی) خاوه‌نی چه‌ندین کتێبی گرنگیشه له‌وانه (مردووه‌کان بنێژن، له ئه‌رشیفی شانۆی کوردییه‌وه، چه‌ند بابه‌تێکی شانۆیی– وه‌رگێڕان، ئه‌کته‌ره کورده‌کان، چه‌ند باسێک ده‌رباره‌ی شانۆی کوردی، شانۆی کوردی – تێکست و ئه‌رشیف – نمایش و بینه‌ر، به‌ره‌و ئه‌ستێره‌یه‌کی تر، له ئێواره‌یه‌کدا، چه‌ند باسێکی شانۆیی، دوای کتێبی چاپکراویشی فه‌رهه‌نگی شانۆیی – به‌رگی یه‌که‌م، که ساڵی 2008 چاپکراوه).
هه‌روه‌ها سێ کتێبی ڕۆژنامه‌وانی به ناوی (مه‌رگی وه‌نه‌شه، که ئاگر ده‌ریای خامۆش کرد، چاوه‌کانی تابان) بڵاوکردۆته‌وه.پاشان خاوه‌ن کۆڕ به چڕوپڕی باسی له هونه‌ری درامای کوردی کرد، له ساڵانی هه‌فتاوه و مامۆستا عومه‌ری عه‌لی ئه‌مین و هونه‌رمه‌ندان ئه‌حمه‌د سالار و مه‌کی عه‌بدوڵڵا، سمکۆ ناکام، ناسر حه‌سه‌ن، حسێن میسری، جه‌لیل زه‌نگه‌نه، ته‌لعه‌ت سامان، کامه‌ران ره‌ووف، ئه‌رسه‌لان ده‌روێش، چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی دیکه‌ی به نموونه هێنایه‌وه و باسێکی ده‌رباره‌ی سیناریۆ و کاره‌کانی ئه‌وان پێشکه‌ش کرد و دواتریش ده‌قێکی به ناوی( شه‌وی سوور و ڕۆژی ڕه‌ش) خوێنده‌وه، که هونه‌رمه‌ند عه‌باس عه‌بدولڕه‌زاق ئێستا کاری له‌سه‌ر ده‌کات. نوسه‌ر ڕه‌گه‌زی زمانی وه‌ک ئامرازی گوزارشت پێناسه کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که مرۆڤی هونه‌رمه‌ند به بێ زمان هیچ بوونێکی نییه و دواتریش چه‌ند لایه‌نێکی دیکه‌ی سه‌باره‌ت به ڕه‌گه‌زه‌کانی سیناریۆی کوردی خسته به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه.
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند (یاسین قادر به‌رزنجی) له کۆڕه‌که‌دا چه‌ند بابه‌تێکی ڕۆژنامه‌وانی تێهه‌ڵکێش کرد، که یه‌کێکیان ده‌رباره‌ی دوا ساته‌کانی شه‌هیدی نه‌مر ئه‌کره‌می حه‌پسه بوو، نوسه‌ر لایه‌نێکی ئەزموونی هونه‌ری و ئه‌ده‌بیی خۆیشی له‌و کۆڕه‌دا گێڕایه‌وه.پاشان له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له ئاماده‌بووانه‌وه گفتوگۆ و ئاخافتن و پرسیار و سه‌رنجی هه‌مه‌جۆر خرایه ڕوو گفتوگۆی دوولایه‌نه‌ش به گه‌رم و گوڕی دروست بوو.
ئه‌وانیش بریتی بوون له به‌ڕێزان مامۆستا ساڵح محه‌مه‌دئه‌مین، هونه‌رمه‌ند سه‌لاح ڕه‌ووف، ئازاد کا‌که ڕه‌ش، موحه‌مه‌د جه‌زا به‌رزنجی، له‌تیف عومه‌ر، هۆگر عه‌لی، موحسین ئیبراهیم حه‌سه‌ن، سیروان جه‌مال، ئازاد خالید، هاوڕێ حه‌مه ساڵح، نه‌وزاد شێخ قادر، خاتوو سایه چیرۆک و به‌ختیار حه‌مه که‌ریم براخاس.
له کۆتایی کۆڕه‌که‌دا، به ناوی ڕێکخراوی نوسه‌رانی کورد له هۆڵه‌نده‌وه، جگه له دیاریه‌کی تایبه‌تی ڕێزلێنان، که بۆ هونه‌رمه‌ند (یاسین به‌رزنجی) ئاماده‌کرابوو، دوو چه‌پک گوڵیش له لایه‌ن مامۆستا (ساڵح محه‌مه‌دئه‌مین) به هونه‌رمه‌ند (یاسین به‌رزنجی) و له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (سه‌لاح ڕه‌ووف)ه‌وه به هونه‌رمه‌ند (کامه‌ران ڕه‌ووف) کران و ده‌ستخۆشیان لێ‌کرا، پاشان ئاماده‌بووانیش چه‌ندین چه‌پکه گوڵیان پێشکه‌ش کردن..