
شێوه‌کار عه‌لی له‌تیف له‌کۆمه‌ڵێک داهێنانی نوێ‌دا …به‌ندی عه‌لی
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار /مامۆستا عه‌لی له‌تیف
له‌کۆمه‌ڵێک داهێنانی نوێ‌دا
پاش سه‌ردانێکم بۆگه‌له‌ریه‌که‌ی که‌دیاری ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌کانی ئه‌ڵمانیایه بۆ ئه‌م هه‌نه‌ر مه‌نده ، له‌کوچه‌ی ئارهایلیگنی شاری دارمشتادو دیتنی باخێکی هه‌مه‌ڕه‌نگ له‌داهێنان که‌زیاتر له 800 تابلۆ ده‌بوون و به‌شی زۆریان ، به‌رهه‌می نوێن و به‌ستایل و که‌ره‌سته‌ی نوێ کاری تێدا کردوون ،وه‌ک خۆی ده‌ڵێت .. له‌م قۆناغه‌یه‌مداو به‌هیچ جۆرێ فڵچه به‌کار ناهێنم و هه‌ندێ که‌ره‌سته‌ی تر نه‌بێت که‌ده‌گونجێن له‌گه‌ڵ ئه‌م ستایله تازه‌یه‌دا .. هه‌روه‌ها مامۆستا ده‌ڵێت .. له‌م قۆناغه‌یه‌مدا ، ڕه‌نگ ڕۆڵێکی گه‌وره ده‌بینێ
وه ده‌مێت زیاتر به‌ڕه‌نگ بدوێم ، چونکه من پێم وایه ڕه‌نگ ، سنووری دیاریکراوی نیه‌و له‌تێکه‌ڵکردنی ڕه‌نگدا ، هه‌وڵم داوه هه‌موو سنووره‌کان ببه‌زێنم ، وه‌ک چۆن فکرو ده‌ربڕینی مرۆڤ سنووردار نیه ، منیش بێ ترس وسڵکردن ،ڕه‌نگه‌کان داده‌ڕیژم
سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌کانی ئه‌مساڵ 2009 .. مامۆستا ده‌ڵێت
پێشانگایه‌کم له‌شاری کاسل کرده‌وه له24/1 تاکو 10/3 به‌کۆی 52 تابلۆ
وه له3/5 وه بۆ ماوه‌ی 6 هه‌فته ، پێشانگایه‌کی تر ده‌که‌مه‌وه له‌شاری دارمشتاد که‌ڕه‌نگه ژماره‌ی تابلۆکانی بگاته 70 تابلۆ
هه‌روه‌ها دوو پێشانگه‌ی تریشم به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌داهاتوودا ، له‌شاری
زاربرۆکن و شاری شپایه‌ری ئه‌ڵمانیا
شایه‌نی باسه که‌هه‌موو پێشانگاکانی مامۆستا عه‌لی له‌تیف .. جێی سه‌رنجی خه‌ڵکانێکی زۆرن به‌تایبه‌تی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی پرۆفیشنالی ئه‌ڵمانی .. شایه‌نی باسه ئه‌وش بڵێێن که هونه‌ری مامۆستا عه‌لی له‌تیف ، مۆرکی نه‌ته‌وایه‌تی زیاتر زاڵه به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی دا .. ده‌با زیاتر له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێ تابلۆوه .. هۆش وهه‌ستی ئه‌م هونه‌ر مه‌نده بخوێنینه‌وه
ئاماده‌کار .. به‌ندی عه‌لی .. مارسی 2008