شانزه‌ی سێ ئه‌دوێنم (په‌خشان)…. فه‌لاح تریفه‌یی
شانزه‌ی سێ ئه‌دوێنم (په‌خشان)
فه‌لاح تریفه‌یی
11 -3-2009هه‌تاو، ئه‌وه تیشكی زه‌ردی تۆ نیه كه ئاونگی سه‌ر په‌ره‌ی گوڵ ئه‌یداته‌وه!، ئه‌وه زاخاوی پرچی ئه‌و كیژه‌یه له‌و مێرگ‌و چیمه‌نه‌دا ئاوێزانی مه‌رگه‌و جه‌سته‌ی كه‌وتوه‌به بێ‌ناز، مانگی چوارده، زۆر مه‌نازه ئه‌وه كه‌ی عه‌كسی رووی تۆیه له‌ناو ئه‌و حه‌وزه لیخنه؟! ئه‌وه شه‌وقی روی جوانمه‌ردانی رێی (عه‌نه‌ب*)ه یه‌ك یه‌ك له‌ناوهه‌ستێری سه‌رڕێی مه‌رگ وێنه‌یان ئه‌شكێته‌وه ، په‌لكه‌زیرینه‌ی پاش باران، خه‌مزه‌ونازی چیم بۆ ئه‌كه‌یت؟! ئه‌وه كه‌ی تۆیت ره‌نگی ئه‌گریجه‌ت ئه‌كێشی له‌هه‌ورامان هه‌تا سیروان ،ئه‌وه ئه‌گریجه‌ی ئه‌و كچه‌یه، له‌گه‌ل بارینی (خه‌رده‌ل*) له‌ترسی مه‌رگ ، ده‌ستی به‌به‌ر پژوێنی ئه‌وینداره‌كه‌یه‌وه‌گرتوه ،له‌سه‌ر لوتكه‌ی ژوان‌و دیتن گیان ئه‌سپیرێ، وه‌ره سروه‌ی سه‌حه‌ر ئه‌وه كه‌ی بۆی نه‌سیمی تۆیه ئه‌م ئاواییه‌ی له‌م به‌هاره ته‌ڕه‌دا مه‌ست كردوه ئه‌وه بۆنی سێوی (سیانیده)* وابارئه‌كا بۆ هه‌ڵه‌بجه ، ده‌ی تۆش وه‌ره (شه‌و له‌بان)* تۆش وه‌ره (گورگانه شه‌وێ)* ئه‌وه كه‌ی ئێوه‌ن ئه‌و كیژۆله منداڵ له‌كۆڵه ئه‌ترسێنن ، كوره ئه‌وه هه‌ر مه‌رگ خۆیه‌تی به راسه‌رییه‌وه به‌ره‌نگی دوكه‌ڵو بۆنی سیر ئه‌یخنكینێت،
وه‌ره سرووشـــــــــت،دڵنیابه.. لێتنه‌گۆرێ وه‌رز هه‌ر ده‌مه‌و به‌هاره ئه‌وه كه‌ی تۆیت گه‌ڵا ئه‌وه‌رێنیت به‌م فه‌سڵه، ئه‌وه ده‌ستی خاوه‌ندی شه‌ڕه چرۆكان هه‌ڵئه‌پرۆكینی وخونچه‌ش هه‌پـرون هه‌پـرون ئه‌كات.
وه‌رن پاسارییه‌كان وه‌رن ،سوێندتان بۆ ئه‌خۆم زه‌رنه‌قوته‌ی ئه‌م به‌هاره به‌ده‌ست منداله‌َ لاساره‌كانی (كانی قولكه*) و (پیرمحمد*) له هێلانه‌ی پرنازی ئیوه نه‌كه‌وتنه خوار ،ئه‌وه‌تان مندالان هه‌ر خۆیان ئه‌لیی زه‌رنه‌قوته‌ی ئێوه‌ن، له‌گه‌ل ئێوه دواهه‌ناسه له‌بن دیواری كۆلانان ئه‌سپێرن،
بێشكه‌ی لانكه‌ی منداڵی، سوێند به هه‌موو به‌رائه‌تی مندالییه‌ك كه‌له‌یـــه‌كه‌م به‌ره‌به‌یانی ژین رایده‌ژه‌نیت ،عومه‌ری خاوه‌ر زارۆی قوماتكراوی له‌تۆ نه‌فڕاند بیبات بۆ مه‌رگ! ،نه‌یده‌زانی مه‌رگ له‌تۆ زۆر ده‌ترسێت ئه‌گه‌ر نا بۆ هه‌میشه له‌لای تۆ به‌جیـَی ده‌هێڵا .
وه‌ره سۆزی دایكایه‌تی سویندت ئه‌ده‌م به قرچه‌ی هه‌ناوی هه‌موو دایكێكی جه‌رگ سووتاو، تۆ له كوێ بوویت؟ له‌ترسی كێ له‌وێ نه‌بوویت؟ كه دایه‌ی له‌په‌لوپۆ كه‌وتو كۆرپه قومات كراوه‌كه‌ی فڕێدایه‌شیوی (دووئاو*)؟! یان ئه‌ورۆژه خواوه‌ند هه‌موو سۆزیكی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ڵگرتبوو ؟! ئه‌ی (هۆش) بۆ كوێ هه‌ڵیانگرتی ئه‌وده‌مه‌ی كه باوكی خێر له‌خۆ نه‌دیو له‌نێو ته‌رمی منداله‌كانیدا (قاقایپیكه‌نینه‌كه‌ی*) عه‌رشی خواوه‌ندی ده‌هه‌ژاند ؟؟؟!!!!
وه‌ره ووشه، ئه‌وه تۆ بوویت له‌په‌راوێزی دیوانه‌كــــــــــــه‌ی مه‌وله‌ویدا؟! له‌پێشه‌كی هۆنراوه‌یه‌كی ناسكی گۆران‌دا خۆت حه‌شار دابوو؟! ، ، ئه‌و ده‌مانه تۆ له دووتویی په‌ڕاوی نه‌رمی شاعیرێكی كاسه‌لێسو ده‌ربار له‌ژوواندا بوویت؟! ، یان له‌گه‌ڵ دوا هه‌ناسه‌ی (عازه‌بانی*) دوا نوكی قه‌له‌مت شكاند؟!.ئه‌و ده‌مانه تۆ له كوێ بوویت ؟!.
وه‌ره ده‌نگی ره‌واو راستی ، ئه‌وێ سه‌رده‌م كه‌هه‌ڵه‌بجه‌م په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگی ئه‌كرد ،ئه‌وه‌تۆبوویت له‌شانۆگه‌ری ریكخراوه مرۆڤدۆسته‌كاندا ، هه‌لپه‌رستان له‌بنی به‌ڕه‌یان نابوویت ؟!، له بلندگۆی گاڵته‌جاری مرۆڤدۆستی ده‌نگی دوڕوو ریابازان له‌و سه‌رته‌ختی شانۆیه‌دا بۆڕیان دابوویت؟!…….• (عه‌نه‌ب) دێیه‌كه له باكوری رۆژهه‌لاتی هه‌له‌بجه به دووری دووتا سی كیلۆ مه‌تر له‌كاتی مه‌رگه‌ساتی كیمیا بارانه‌كه‌دا زۆربه‌ی قوربانیه‌كان له‌وی بوون كه خه‌لكی هه‌له‌بجه له‌هه‌لهاتندا رویان له‌وی كردبوو بۆیه قوربانیه‌كان له‌سه‌ر هه‌ستێری ئاوه‌كه‌ی عه‌نه‌ب گیانیان سپاردبوو
• (خه‌رده‌ل)(سیانید) ناوی دووجۆر گازی ژه‌هراوییه كه‌له كاره‌ساتی هه‌له‌بجه‌دا به‌كار هاتوه
• (شه‌وله‌بان)و(گورگانه شه‌وی) دووكاراكته‌ری ئه‌فسانه‌یین كه له‌كۆندا دایك زۆرجار مناله‌كانی پی ده‌ترساندن له‌به‌ر خه‌وتن وژیربوونه‌وه
• (كانی قولكه) و(پیرمحه‌مه‌د) دووگه‌ره‌كی دیرینی شاری هه‌له‌بجه‌ن
• شیوی (دووئاو) ئاوی سیروانه له سه‌ر سنور ی هه‌لبجه‌و ناوچه‌ی پاوه كه له‌كاتی مه‌رگه‌ساتی هه‌له‌بجه‌دا خه‌لكی له‌ویوه ریی ئاواره‌ییان گرته‌به‌ر
• قاقای پیكه‌نین لیره‌دا مه‌به‌ست له‌و كاتانه‌یه كه‌جۆریكی ئه‌و چه‌كه كوشنده‌یه وای له خه‌لك ده‌كرد هه‌ستو شعوریان له‌ده‌ست بده‌ن بۆیه زۆر كه‌س دیتبویان له‌گه‌رمه‌ی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌دا كۆمه‌لیك خه‌لك گۆرانیان ده‌ووتو هه‌لده‌په‌رین.
• (عازه‌بانی) مه‌به‌ست شاعیری جوانه‌مه‌رگی كیمیاباران (جه‌لال عازه‌بانی)یه