
چه‌پی چی؟؟؟؟ هاوڕێ سیروان
چه‌پی چی؟؟؟؟
هاوڕێ سیروان
2009/2/27
سالی 1792 له فه‌ره‌نسه جه‌به‌لییه‌کان به‌شی چه‌پی هۆلی په‌رله‌مانیان هه‌ڵبژارد بۆ دانیشتن ، جیرندیه‌کانیش لای راست ئه‌و کاته راست و چه‌پ که‌وته سه‌رزاری خه‌ڵکی به‌رامبه‌ر ئه‌و چه‌پ و راسته بزوتنه‌وه کۆمهلایهتییهکه هۆڵی به‌رله‌مانی ره‌تکرده‌وه و مه‌یدان و جاده‌کانی تێکۆشانیان هه‌ڵبژارد به‌رامبه‌ر دانیشتوانی هۆلی په‌رله‌مان.
ئه‌گه‌ر بتوانین چه‌پ له سێ خانه‌دا دابنێن ، ده‌بێته، چه‌پی باش ، چه‌پی باشتر، باشترین چه‌پ و له باشترین حاڵه‌تدا چه‌پ، چه‌پی راسته، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌وتوته لای چه‌پی راسته‌وه پێیان ده‌وترێ، ئه‌گینا ئه‌و چه‌په هیچ مانایه‌کی تری نیه نه له‌روی زمانه‌وه ، نه له روی کاکڵه‌ی سۆسیاله‌وه، چه‌پ ئه‌وه‌تی ناوی لێنراوه تا ئه‌مڕۆ وێنه‌ی کابرایه‌کی ریش سپی خاوه‌ن به‌زه‌یی، به‌زه‌ی به کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشاندا دێته‌وه و به گهدایان ده‌زانێ، وێنه‌ی (ڕۆبن هود) ده‌یه‌وێت له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی بسه‌نێت و بیدات به هه‌ژاران، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سکاری ده‌سه‌لات و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بکرێت ، چه‌پ چاوچنۆکی ده‌سه‌لاته و چاره‌سه‌ری گرفته کۆمه‌لایه‌تییه‌کان له ئه‌وه‌دا ده‌بینێت، که ده‌سه‌لاتیک لاببرێ و ده‌سه‌لاتیکی تر له جێگه‌ی دابمه‌زرینرێت.
چه‌پ وای نیشان ده‌دات که جهستیوێنێكی – ریکخستنێکی- پێیه، که جیاواز و دژه به جهستوێنی راست. تاقیکردنه‌وه مێژوییه‌کان سه‌لماندویانه، که ناوه‌رۆکی جهستوینی هه‌ردووکیان هه‌مان جهستوێنه، ئه‌ویش ڕێکخستی نێوان کاری کرێگرته و سه‌رمایه‌یه، ته‌نها ئه‌وه هه‌یه که چه‌پ جار جار فلچه‌یه‌کی پێدا ده‌هێنێ بۆ هه‌لخه‌له‌تاندنی جهماماوهر. کاکڵه‌ی پرسیاره‌که لێره‌دایه ؛ ده‌بێ جهستوینی میتران و شیراک و لینین و نیکۆلا دو و ئوباما و جۆرج بوش چ جیاوازییه‌کیان هه‌بێت یا بووبێت؟ دوای تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ردولایان له ده‌سه‌لاتدا ئێستا کاتی هه‌لبژاردنه‌کان، له هه‌رچ كه‌سێك بپرسی ده‌نگ بۆ چ لایه‌ک ده‌ده‌یت، چه‌پ یا راست؟ بێ یه‌ک و دوو ده‌ڵێت: جیاوازیان نییه ده‌نگی سپی ده‌ده‌م!
چاره‌نووسی چه‌پ به‌نده به هه‌ڵكشانی بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و سۆسیالیستی رادیکال و ئازادیخوازه‌وه، ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگیر له هه‌ڵکشاندا بووه، چه‌پ به‌ره‌و لای حزبه سۆسیالیسته ته‌قلیدیه‌کان بۆ لیدان و دژایه‌تیکردنی کۆره کرێكاریهکان ملی رێی گرتووه. نموونه‌کانیش زۆرن کۆره کرێكاریهکانی مۆسکۆ، پترۆگراد، کرۆنشتات، كۆڕه کریکاریه‌کانی شۆرشی ئه‌لمانیا و ئیسپانیا و کۆره‌کانی ئیتالیا… تد.
چه‌پ چاوجنۆکی ده‌سه‌لاته و حزبێك یا ڕێكخراویک که چاوی له ده‌سه‌لات بێت، ناتوانێت له بواری ریکخستندا، ریکخستنه‌که‌ی، ریکخستنیکی قوچکه‌یی ئیمتیازه کۆمه‌لایه‌تییه‌کان و دابه‌شكردنی کار به‌سه‌ر (کاری هۆشی) بۆ ده‌سته‌ی سه‌ره‌وه و کاری بازوویی بۆ رهشوروتهکانی خواره‌وه،نه‌بێت. ئێستا زۆر له چه‌په‌کان خۆیان دان به‌وه‌دا ده‌نێن، که ته‌ره‌بوون، له باڵاده‌ستی پۆپه‌ی حزبه‌کانیان بوون به چه‌پ ده‌نین، ده‌بێت خۆیان چ جۆره ریکخراو و حزبیک دروست بکه‌ن هه‌ر حزب و ریکخراوه قوچکهییهکه دروست ده‌که‌ن؟؟؟ كۆمهلهیهک چاوی له ده‌سه‌لات بیت، به‌بێ ڕێكخستنی قوچکه‌یی نایکرێت و کاری مه‌یسه‌ر نابیت. جا گه‌ر ئه‌و تهرهبووانه حزب و ریکخستنی له‌و جۆره دروست ده‌که‌ن، که – کورد واته‌نی- بۆ ئه‌وه‌ی له کورده‌ی هه‌ردوو جه‌ژنه‌که نه‌بن، باشتره بۆیان بگه‌رینه‌وه بۆ ئه‌و حزبانه‌ی که لێوه‌ی هاتوون، ئێره بێت یا ئه‌وێ بێت، جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی نییه ، گه‌ر جیاوازییه‌ك هه‌بێت، ئه‌وه‌یه که له‌وێ له پله‌ی خواره‌وه‌ن و لێره له پۆپهن و بریاردان به‌ده‌ست خۆیانه.
چه‌پ ناتوانێت مارهبری ناوه‌ندێتی نه‌بێت، له دیموکراتیه‌ت تا ناوه‌که‌وه نه‌بێته- ناوه‌ندێتی دیموکراتی- بربره‌ی پشتی حزب و رێکخراوه سه‌ربازیه‌کانه ئه‌وه‌یان له هه‌موو شتێكی تر زیاتر پێویسته له حاله‌تی حکومرانیدا!
پاش مایه‌پوچی هه‌ردوو باله‌که‌ی حزبی شیوعی عیراق، بالی سه‌رکردایه‌تی ناوه‌ندی (قیاده مه‌رکه‌زی)، عه‌زیز حاج، برایم عه‌لاوی و بالی لێژنه‌ی ناوه‌ندی (لیژنه‌ی مه‌رکه‌زی)، عه‌زیز محمد، که‌ریم ئه‌حمه‌د، عامر عهبولا و هه‌روه‌ها دوای ئاشبه‌تالی شهرهتهقهکهی به‌رزانییه‌کان و هه‌لهاتنی یه‌کێتی نیشتمانی- ماویه‌کان-ی به‌کره‌جۆ بۆشاییه‌کی سیاسی دروست بوو، ئه‌و کاته لیره‌و له‌وی ده‌بیسترا و ده‌بینرا چه‌ند که‌سێك قوت ده‌بونه‌وه و دوای که‌مێ دهمهتقێی سه‌رتوێژی به ڕاگه‌یاندنێك وه‌ک ریکخراویکی به‌ناو چه‌پ و مارکسیست- لێنینیست خۆیان ده‌ناساند و ئامانجی دورو و نزیکی خۆیان به روخانی ده‌سه‌لات و وه‌رگرتنی ده‌سه‌لات له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ده‌خسته‌ڕوو و ئه‌و دهسهلاتهشان ناو ده‌نا ده‌سه‌لاتی کریکاران و جوتیاران و ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌و مارکسیست- لێنینسته چه‌پانه، کرێکاریک بناسن و کریکاریک بیان ناسێت.
ئه‌وانه هه‌روه‌ک چۆن یه‌ک له دوایه‌ک درست ده‌بوون، ئاواش یه‌ک دوای یه‌ک بزر ده‌بوون و ده‌توانه‌وه. ئه‌و دیارده‌یه ته‌نها دیارده‌یه‌کی عیراقی و کوردوستانی نه‌بوو، هه‌موو دنیای گرتبووه‌وه. له کوردوستان ئه‌و دیارده‌یه بووبوو به‌خوو له‌وه ده‌چێت ئه‌و خووه تائیستاش وه‌ک خۆی هه‌ر مابێت. به پێی ئه‌وه‌ی، که هێشتا هه‌ن له‌وانه‌ی خه‌ریکی دروستکردنی گروپ و پارتی چه‌پن، وه‌ک بلێی کاریکی خاس ئه‌نجام ده‌ده‌ن، که که‌س ناتوانێت نکۆلی له‌وه بکات، که‌له‌سه‌ر ئاستی جیهانی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگیری ئازادیخواز و سه‌ربه‌ست له هه‌لکشان و داکشاندایه و چاره‌نووسی ئه‌و چه‌په مارکسیستانه له‌ژیر کاریگه‌ری هه‌لکشانی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگیری ئازادیخواز دایه و تا ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هه‌لکشانی به‌هیز بیت ، ئه‌وان چاره‌نوسیان نادیارتر ده‌بێت و له باشترین حاله‌تدا ملی رێ ده‌گرن و ده‌که‌ونه ڕێ بۆلای سۆسیالیستی ته‌قلیدی گه‌ر به‌زمانی مێژوو قسه بکه‌ین، میژوو ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندوه، که ئه‌و کاته‌ی کرێکاران به‌ده‌ستپێشخه‌ری و داهێنانی خۆیان دوور له ئامۆژگارییه‌کانی ده‌سبژێری پێشڕه‌وی هۆشمه‌ند شێوازی ریکخستنی کۆره کریکارهکانلهروسیا و ئه‌لمانیا و ئیتالیا و ئیسپانیا دادههینن و کارگه‌کان داگیرده‌که‌ن و ئازادانه به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن، چه‌په‌کان روه‌و ئامیزی ده‌سه‌لاتی ده‌وله‌ت و حزبه سۆسیالیسته ته‌قلیدیه‌کان ملی ڕێ ده‌گرن، تا له به‌ره‌ی دژه شۆڕشدا خۆیان ده‌بیننه‌وه؛ له ئیسپانیا ده‌بنه جاشی ستالین و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کریکارانی ئیسپانیا له ده‌می مه‌نگه‌نه‌ی خۆیان و ده‌سه‌لاتی (جه‌نه‌راڵ فرانکۆ)دا دهفلیقێننهوه، له ئه‌لمانیا سۆسیال-دیموکراته مارکسیسته‌کان به پێشره‌وی (نۆسکه) ده‌که‌ونه لیدانی کۆره کریکاریه‌کان له روسیا ئه‌وه‌ی (لێنین) و (ترۆتسکی) ته‌مه‌ن بواری نه‌دان ته‌وای بکه‌ن، ستالین و ده‌س و دائیره‌که‌ی به داهیناوه ته‌واویان کرد، له ئیتالیا (مۆسۆلۆنی) سۆسیال- پاتریۆت ، وه‌کو ستالین ئه‌و ئه‌رکه‌ی به ئه‌نجام گه‌یاند، که قه‌سابه‌کانی پیش خۆی ده‌ستیان پێ کردبوو.
دیسپلینی سه‌ربه‌ست؟؟ له هه‌موو ریکخراوه بیرۆکراتییه‌کاندا، ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌لستی ده‌که‌ن، ناچاردهکرین زمان و ته‌نانه‌ت دانههارهرهکانیان قوت بده‌ن و به‌ناوی دیسپلینی پۆڵاینی حزبیه‌وه که ده‌قی دیسپلینی کۆمه‌لگه‌ی پله کۆمه‌لایه‌تییه‌کانه؛ باوک، مامۆستا، سه‌رکار، پۆلیس، پێشه‌وا، خاوه‌نشکۆ هه‌موو ئه‌وانه بۆ چه‌سپاندنی دیسپلینی ئاسننین و دامرکانه‌وه‌ی هه‌موو ئاره‌زووه‌کانی رزگاربوون بۆ داهێنانی خۆیی و هه‌ولدان بۆ ئازادکردنی هه‌سته‌کان دژی سه‌روه‌ری. کاتێك شۆرسگێڕ به زه‌بری پێویست له‌م کۆمه‌لگه‌یه‌دا هه‌ول ده‌دات، هۆشمه‌ندی خۆی ره‌گ داکوتێ تا له پێویستی له‌ناوبردنی به‌هره‌کێشی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه له ره‌گه‌وه ببردرێته‌وه و لابردنی زوڵم و زۆردای دامه‌زراوه‌کان له سه‌ر تاکه‌کان. به‌کورتی کاروانه‌کان که به پێویست به به‌هره‌کێشی مرۆڤه‌وه لکاون، ئایا ده‌توانێت به فراوانکردنی بازنه‌ی دیسپلینی پۆڵایینی کۆمه‌ڵگه و گۆرینی به کۆمه‌ڵگه‌ی دژ، به‌و ئامانجه بگات؟ ئه‌وه‌یه پرسیاری سه‌ره‌کی که شۆڕشگێڕ له خۆی بکات و وه‌لامی بداته‌وه!
رێکخراویکی یا حزبێکی شۆڕشگێڕ گه‌ر هه‌بێت، ده‌بێت خه‌باتی بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه بێت، که پاساوی بوونی خۆیه‌تی زوڵم و زرداری باو ، پێویستی رزگاری لای قوربانیانی زوڵـمی کۆمه‌لگه ده‌سه‌پێنێت، که بێگومان خاوه‌نی هۆشمه‌ندی ئه‌و رزگاربوونهن و به‌بێ هیچ دارشه‌قێک – پێشره‌وی هۆشمه‌ند–؟؟ ملکه‌چ پێ کردنی که‌س و بێ نرخکردنی هێز و توانای که‌س هه‌ر ئه‌و پێویسیتییه مێژوهیهیه، بۆ له‌ناوبردنی کۆمه‌لگه‌ی چینایه‌تی ، نه‌ک ئه‌م و ئه‌و رێکخراوی چه‌پ یا چه‌پی ئه‌وپه‌ر گرتوو؟؟ ته‌نها دیسپلین له رێكخراوێكی شۆڕشگیردا ده‌توانێت جێگه‌ی ببێته‌وه ، ئه‌ویش كارکردنی ئازاده ، ئازادی له رێكخستنی شۆڕشگێڕ‌دا و له کۆمه‌لگه‌ی داهاتوودا پێشبرکێ و پێویستی پێكه‌وه‌بوونیان نییه. ئازادی شۆڕشگێڕانه ئه‌و ئازادیه‌یه که تینوێتی هه‌مووان و تاک ده‌شکێنێ. ئه‌و تاکه که له‌ناو ملیۆنه‌ها هاوتاکی تردا بوونی خۆی ون کردوه ، که پاساوی بوونی خۆی ته‌نها له په‌یوه‌ندی کاری ئازاد‌دا له‌گه‌ل ملوێنه‌ها ونبووه‌که‌ی تردا ده‌بینێته‌وه. ئه‌وه زیاتر له خه‌و و خه‌یاڵ ده‌چێت، خه‌و و خه‌یاڵێك، كه ئه‌نجامدانی له‌سه‌ر ره‌فه‌ی خه‌و و خه‌یالی که‌سانی دژه‌شۆڕش دانراوه.
ئایدلۆژیای دژه‌شۆڕش، ئه‌وه‌یه که واقیع ئه‌قڵانییه و ئه‌قڵانی، واقیعه، له راستیدا واقعی ئه‌قڵانی، داپلۆسین رابوردوو و داهاتووی مرۆڤایه‌تییه ، ئاوا هه‌موو هه‌وڵێک بۆ ئازادی مرۆڤ که نه‌کرێته مهری پێغمبه‌ر و تاکی پانکراوه‌ی کۆمه‌لگه‌ی ڕێکخستن و‌ر ێکخستنی کۆمه‌لگه ته‌نها هه‌لته‌کاندنی کۆمه‌لگه‌ی مرۆیی، رێكخستن و رێكخستنی مرۆیی دابینی ده‌کات!
وه‌کو باسمان کرد، به وته‌ی ئه‌و چه‌پانه خۆیان له حزبه ریشسپییه‌کان ته‌ره و یاخی بوون دژی ده‌سه‌لاتی ره‌های بابهعهمرهکانی حزب، ئه‌وان ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی تیایدا ژیاون، ده‌یانه‌وێت له به‌رگی چه‌پدا ئه‌و مه‌رگه‌ساته دووباره بکه‌نه‌وه بۆ که‌سانی تر ی خوار خۆیان، دیمه‌نه‌که زیاتر له دووباره‌بوونه‌وه‌ی گرێی ده‌رونی ده‌چێت، وه‌کو بلێی ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت تۆله‌ی خۆیان له که‌سانێک بکه‌نه‌وه، که له مه‌رگه‌ساته‌که‌ی ئه‌واندا هیچ تاوانبارنین. دروستکردنی پارت، رێكخراو له وێنه‌ی کۆمه‌لگه دووباره کردنه‌وه‌ی تاوانه به‌رامبه‌ر به‌سه‌دان که‌سی تر، که به تاسه‌وه عه‌ودالی دۆزینه‌وه‌ی وه‌لامی پرسیاره‌کانن، که واقعه کۆمهلایهتییهکه وروژاندویه‌تی!له به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌دا و له گارگه گه‌وره‌کاندا کریکاران کاتژێره‌کانی ئهمرویان ته‌واو نه‌کردوه، نه‌خشه‌ی دابه‌شكردنی کاری سبه‌یان بۆ ئاماده‌کراوه و بریاره‌کان هه‌موو وه‌رگیراون و سبه‌ی کریکاران بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانیان به سه‌رپه‌رشتی سه‌رکاره‌کان ، کاره‌کانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌کرێ و سه‌رکاره‌کانیان له ژیر چاودیری چه‌ند سهرکاریکی تردا، ده‌ست به جیبه‌جیکردنی بریاره‌کانی سه‌ره‌وه ده‌که‌ن. ئه‌و بریارانه که جیبهجیکهران–کریکاران- به‌شداریان تێدا نه‌کردوه، هه‌مان پرۆسه‌یه که له‌حزب و ریکخراوه هه‌ره‌مییه‌کاندا چ چه‌پ و چ راستدا دووباره ده‌بنه‌وه. حزبیک، ریکخراویک ئه‌وه ره‌وشت و هه‌لسوکه‌وتی بیت له‌گه‌ل پیکهاتهکانیدا، ده‌بێت، چ ئازادییه‌ک به‌رقه‌رار بۆ کۆمه‌لگه‌ی داهاتوو بکات. وه‌لامه‌که‌ی ئاسانه، ئه‌و جۆرانه ناتوانن ئازادیخوازی شۆڕشگیر بن، چونکه ناوهندێتیان له دیموکراتییه‌ت ماره کردووه و بربره‌ی پشتی پرهنسیپهکانیانه، له خیزانی کۆمه‌لگه‌ی بۆژوازیدا شانه‌ی سه‌ره‌کی کۆمه‌لگه، ده‌سه‌لاتی سه‌ره‌وه‌یی و سولتانییه، منالی تێدا ده‌گونجێنرێت و تێیدا حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له قالب ده‌درێن و خۆبه‌خۆیی ئه‌و مناله دادهپڵۆسێنرێت و له‌روی ده‌رونییه‌وه وای لیده‌کرێت، ببێته جیبهجیکهریکی نیگه‌تیڤی فه‌رمانه‌کان، خۆشه ده‌کرێت تا ئه‌و پله‌یه که قوتابخانه‌ی بۆرژوازی وه‌ریده‌گری بۆ ته‌واوکردنی ئه‌و ئه‌رکانه که دامه‌زراوه‌ی یه‌که‌م –خیزان–ده‌ستی پیکردوه تا وزه‌ی داهینان و ره‌وشتی خۆبه‌خۆیی حه‌زی زیاتر زانینی پێ نه‌هێڵێت. ئه‌و مناله له خیزان و قوتابخانه‌وه ده‌چێته خیزانیکی گه‌وره تره‌وه -کۆمه‌لگه-، گه‌ر شۆڕشگێر بوو و هۆشمه‌ند بوو به به‌شمه‌ینه‌تی خۆی و توانای گۆرینی، گۆرانیکی رادیکالی، ئه‌وه گومانی تیادا نییه که ده‌که‌ویته گه‌ران به دوای ئه‌و که‌سانه‌دا که که‌م و زۆر وه‌ک خۆی وان، تا ده‌نگی بکاته یه‌ک ده‌نگی ره‌خنه‌گرانه دژی کۆمه‌لگه‌ی باو، تا ئه‌و کاته ، ئه‌وه کۆمه‌له‌یه‌ک پیکه‌وه پیک بهینن دژی کۆمه‌لگه‌ی بۆرژوازی کۆمه‌له‌یه‌ک له وینه‌ی کۆمه‌لگه‌ی داهاتوو، که‌خۆیان سه‌روه‌ر و خاوه‌نی خۆیانن – ریکخستنی شۆڕشگیر- ریکخستنیک وه‌ک کۆمه‌لگه‌ی داهاتوو، په‌یوه‌ندیه‌کان تێیدا پیوه‌ندی مرۆیانه و هاورییانهن و په‌یوه‌ندی سه‌رکاری و ژیرکاری تێیدا نییه ، په‌یوه‌ندی داهینانی هۆشمه‌ندانه‌ی رۆژانه‌یه‌ی تازه، له بهردهوامبونیکی مرۆیی و هاورێیانه‌دا بۆ سه‌لماندی خۆ له‌و په‌یوه‌ندییه مرۆییه کۆمه‌ڵگه بی پێپلیکانهیهدا، که هه‌ر له په‌یوه‌ندییه‌کی وادا تاك حه‌ز و ئاره‌زووه بێشوماره‌کانی ده‌سه‌لمێنێت، به موماره‌سه‌یه‌کی ئازادانه‌ی بێ‌سنوور، له ریکخستنیکی وادا، کریکار، بروژیتاری دابراو له هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهینان و به‌رهه‌می خۆی نییه، کریکاری نامۆ له‌و ریکخستنهدا ده‌بیته خاوه‌نی بوونی خۆیی و جلهوگرتنی تواناکانی، خۆی وه‌ک مرۆڤێک تا ئه‌و پله‌یه که له هه‌مووشته سه‌ربه‌خۆکان، سه‌ربه‌خۆ بیت، پراکتیزه‌کردنی سه‌روه‌ری و سه‌رکاری توانای ده‌ستپێشخه‌ری و داهینان ده‌مرێنێت و بنبرکردنی توانای ده‌سپیشخه‌ری و داهینان مایه‌ی به‌هیزبوون و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی تویژی سه‌ره‌وه‌یه و ئاسۆی کۆمه‌لگه‌ی ئازادی داهاتوو، به داته‌پینی ریکخراوه سه‌روه‌رییه‌کان روناکتر ده‌بیت.
له رێکخراوه‌ی حزبیدا دیموکراتی راسته‌وخۆ و به‌ریوه‌بردنی خۆیی دوور له بیرۆکراتی، ناتوانێت گه‌را دابنێت و بژی ئه‌و چه‌شنه رێکخستنه شۆڕشگێڕه ئیلهامی هۆنراوه‌کانی له کۆمه‌لگه‌ی داهاتووی بی چین و پله‌و ئیمتیازی کۆمه‌لایه‌تییه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ریکخراو و حزبه قوچکهییهکانهوه که ئیلهامی هۆنراوه‌کانیان له کۆمه‌لگه‌ی بۆرژوازی پله و ئیمتیازه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان وه‌رده‌گرن و داهینان و فه‌نتازی تیا ده‌که‌ن. ریکخراوه قوچکه‌ییه‌کان پیکهاته‌کانی خواه‌وه ده‌که‌نه خزمه‌تکار و کاره‌که‌ر، به‌راده‌یه‌ک بچوکیان ده‌که‌نه‌وه، تا زه‌به‌لاحی سه‌رکاره‌کان زیاتر له‌به‌رچاو بیت، بچوكردنه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌یه‌ننه پله‌ی نه‌مانی به‌های مرۆیی جۆری پیکهاتن له‌کارگه‌دا:
خاوه‌نکار
جیگری خاوه‌نکار
ده‌سته‌ی بالای به‌ریوه‌بردن
ده‌سته‌ی سه‌رکاران
سه‌رکاران
یه‌کیه‌تییه بهرههمهینهرهکان،
کریکاران لای حزب و ریکخراوه قوچکه‌ییه‌کان (ههرهمیهکان) وایان لێدێت:
سکرتیری یه‌که‌م
جیگری سکرتیر
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
نووسینگه‌ی رامیاری (پۆلیت بیرۆ(
کادره پیشکه‌وتوه‌کان
لێپرسراوانی لقه‌کان
شانه و لیژنه‌کانی خواره‌وه
ره‌ش و روته‌که
پیکهاتنی ریکخراوه ئازادیخوازه‌کان واته ریکخراوی دیموکراتی راسته‌وخۆ و به‌ریوه‌بردنی خۆیی (تسیر ژاتی(
کۆرهههلبژیرراوهکان- هه‌روه‌ها- هه‌روه‌ها- -هه‌روه‌ها- نه‌خوا و نه سه‌روه‌ر