له‌گه‌ڵ وه‌همه‌كانی تۆدا.. …كه‌ریم سمكۆ
كه‌ریم سمكۆ _ چۆمان
Kerim_smko@yahoo.com
سه‌رده‌مێكه دڵی بێنه‌وام
له زیندانه بێ ئاكامه‌كه‌ی تۆدا
به ته‌نیایی به‌ند كراوه
هه‌موو ڕۆژێك دێیت و
گڵاسێك له ئازارم به دیاری
بۆ ده‌هێنی و
به زۆری پێم ئه‌نۆشی
یا .. پریاسكه‌یه‌ك له كۆڵ ئه‌گریت و
دوو سێ دانه نوقڵی تاڵ و
دوو په‌لكه نانی ڕه‌ق
له به‌ر ده‌مما دائه‌نێیت
زۆر جارانیش سه‌به‌ته‌یه‌ك
پڕ ئه‌كه‌یت له سێوی تفت
تاكو جگه له ژیانی زیندانی
گفتوگۆكانیش چیتر درێژه نه‌كێشن
خۆ گه‌لێ جاریش هه‌وڵت داوه
بڕیاری سێداره به سه‌رما بچه‌سپێنی ..!
ئه‌ی خونچه ناسكه‌كه‌ی گوڵزاری دڵم
ئێ خۆ من تاوانێكم نیه
ده‌سته‌كانی قه‌ده‌ریش
له گه‌ڵ خولیای من گه‌لێ جیان
ناشێ منیشت كردبێته زێڕینگری
ملوانكه ئه‌شكه‌نجه‌ییه‌كه‌ت و
ئیدی به‌م تۆمه‌ته
ڕۆژێ سه‌د جار
جه‌للاده‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته
بنێریه سه‌ر سه‌رم ..؟!
كه ده‌ستیشت نامگاتێ
هه‌ندێ له مه‌یلی زیاتر له زیز بوون
ئه‌نه‌خشێنی له سه‌ر ڕووپه‌ڕی ناخت
دواییش به مه‌سجێك بۆم ئه‌نێری
یاخود .. هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ئه‌ده‌ی
به گوێی ڕه‌شه‌بایه‌ك و
ئه‌ویش دێت و له گه‌ڵای دار مێوه‌كه‌ی
سه‌ر ساباته‌كه‌مان ده‌ئاڵێت و
تا به‌گه‌ڵایه‌كه‌وه
ئه‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و جێگایه‌ی
هێشتا ڕامنه‌خستوه
ئیدی من له دره‌نگه شه‌وێك دا
له خه‌یاڵی عه‌شقێكی به‌جێماو
ڕائه‌په‌ڕێنێت ..!