سیناریۆی هه‌ڵبژاردن گه‌مه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵات، نه‌ک هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی…ئازاد به‌کر
ئازاد به‌کر
سیناریۆی هه‌ڵبژاردن گه‌مه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵات، نه‌ک هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕیبێ هاتنه‌مه‌یدان و ڕۆڵگێڕانی ئه‌کتیڤی جه‌ماوه‌ری کرێکار و چه‌وساوه، هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌کی ناپاکی پڕخه‌وش و ئه‌فسانه‌یی یه، وه هه‌ڵبژاردن ده‌بێته پرۆسه‌ی زه‌وتکردن و دابه‌شکردنی داهات و ده‌سه‌ڵات له نێو حیزبه سیاسیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری بۆرژوازیدا. واتا پێشوه‌خت ڕاگه‌یاندنی مه‌رگی هه‌ڵبژاردنه له‌هه‌ناوی سیاسه‌تی فه‌رمانڕه‌وایی کوردی‌دا، که ده‌یان ساڵه له‌بنده‌ستی دووحیزب و دووسه‌رۆکی خێڵه‌کیدا گیری خواردووه. بێ بوونی ئازادی ڕاسته‌قینه خه‌ڵکی کوردستان ناتوانن نوێنه‌ری باوه‌ڕپێکراوی خۆیان هه‌ڵبژێرن، چونکه ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان هه‌روه‌کو قۆرخکردنی سامان و موڵکی خه‌ڵکی به تۆپزی ، به پاره و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازی ده‌نگه‌کان بۆخۆیان و ده‌سه‌ڵاتیش بۆ وه‌چه دوای وه‌چه‌یان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن. ئه‌گینا ده‌سه‌ڵاتێک 18 ساڵ نه‌توانێ داخوازی و پێویستی و خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تایه‌کانی خه‌ڵکی دابین بکات، نه‌توانێ ئارامی و ئاسایش و مافه‌کانی دانیشتوان بپارێزێ، جگه له ده‌وڵه‌مه‌ندبوونیان له‌سه‌ر ڕه‌نجی خه‌ڵکی هه‌ژار، چ حیکمه‌تێک له مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه‌دا هه‌یه. قه‌یرانی بنه‌ڕه‌تی له پرۆسه‌ی بنیاتنانی سیسته‌می ده‌وڵه‌تدایه، چونکه به‌شێوه‌کی سه‌ربه‌ست و ڕاست و به‌ئیراده‌ی خه‌ڵک دانه‌مه‌زراوه، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ بنیاتناتی ده‌وڵه‌تی فیدرالیش دراوه شکستخوارد و له‌بارچووه، ئه‌وه هه‌ژده ساڵه کوردستان نه‌به‌ڕاستی به‌شێکه له ئێراق و نه ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیه، کاتێ باسی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی کوردستان بکه‌ی ناسیۆنالیزمی کوردی به‌خه‌ون و خه‌یاڵی شاعیرانه‌ی ده‌زانێ. کوردستان تا ساڵی 2003 ناسنامه‌یه‌کی دیاری نه‌بوو، وه دوای ئه‌و به‌رواره‌ش ئه‌وه پێنج ساڵه ناسیۆنالیزمی کوردی هاوپه‌یمانی حکومه‌تی به‌غدایه و که‌چی ڕۆژانه له‌سه‌ر قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ناکۆکی و کێشمه‌کێشیانه و تا ئێستاکه نه‌یان توانیوه بگه‌نه ڕێکه‌وتنێکی کۆتایی و هه‌رلایه‌کیان پێچه‌وانه‌ی ئه‌ویتریان ده‌جووڵێته‌وه و به‌پێشێلکردنی یاسا‌و ده‌ستورێک که‌خۆیان دایان ناوه یه‌کتری تاوانبارده‌که‌ن. فه‌رمانڕه‌وایی به‌غداش دامه‌زراوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی و سه‌رده‌میانه نی یه و زیاتر ده‌سه‌ڵاتێکی میلیشیایی وتایه‌فه‌گه‌ری و دیینی و قه‌ومی و سیاسی و دروستکراوی ده‌ستی ئه‌مه‌ریکاو ده‌وڵه‌تانی تره، که هه‌ریه‌که‌یان په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانێتی نهێنی و ئاشکرای ده‌ره‌کی و ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیان هه‌یه، که‌ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وابه‌سته‌ییان و کرداره‌کانیان داناوه. ئیتر ئه‌مه به جۆرێکه نه ده‌ستوری ئێراق و نه‌هه‌رێمی بێده‌ستوری کوردستان ناتوانن به‌رگری له دامه‌زراوه‌یه‌کی خزمه‌تگوزار به‌خه‌ڵکی بکه‌ن. تێڕوانین و لێکۆڵینه‌وه له‌و ده‌ستوره‌ی له ئێراقیشدا هه‌یه زیاتر له گونجان و ڕێکه‌وتنێکیی تایه‌فه‌گه‌ری و قه‌ومی و دیینی ده‌چێ نه‌ک له ده‌ستوورێکی شارستانی ووڵاتێک، وه هێزه سیاسیه سه‌رکوتگه‌ره‌کان چۆن و به چ ئاڕاستایه‌کدا بیانه‌وێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانیان به‌کاریده‌هێنن وه‌ک چۆن ده‌سه‌ڵاته‌که‌شیان له نێوان خۆیاندا دابه‌شکردووه، په‌رله‌مانه بێ گیانه‌که‌شیان سڕ و مت نووستووه و چوار مانگ زیاتره له‌جه‌مسه‌ری نیوه دوورگه‌ی سونه‌دا ده‌گه‌ڕێن سه‌رۆکێکی بۆ بدۆزنه‌وه. ده‌بوایه ئێستا خه‌ڵکی کوردستان خۆشباوه‌ڕیان به ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی نه‌مایه‌و ڕیفراندۆم و ده‌نگدانیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دیاریکردنی چاره‌نووسیان بکردایه و خۆیان له‌و بارودۆخی نائارامی ئێراق به‌دووربگرتایه، که ده‌سه‌ڵاتی کوردی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیدا له‌ساڵی 2003دا .کوردستانیان لکانده‌وه به‌ئێراقه‌وه. ئه‌مڕۆ باس له هه‌ڵبژاردنێک ده‌کرێت که ئۆپۆزسیۆنێکی ئازاد و ئاشکرا له ئارادا نی یه تا نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی زۆرینه‌ی خه‌ڵک که کرێکاران و هه‌ژارانن بکات. هه‌ڵبژاردن ته‌نیا بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی نێوان هێزه کۆنه‌په‌رسته سیاسیه‌کانه که خۆیان سه‌رچاوه‌ی که‌م و کوڕی و ناته‌واوی و سه‌رجه‌م چه‌وسانه‌وه‌کانن که کۆمه‌ڵگه پێیه‌وه ده‌ناڵێنێ. نابێ خه‌ڵکی کوردستان بهێڵن سیناریۆی هه‌ڵبژاردن ببێته ده‌رچه و که‌له‌به‌رێک بۆ ده‌سه‌ڵات تا له‌و ڕێیه‌وه و جارێکی تریش وه‌ک له ساڵی 1992 ڕوویدا، خۆیان بسه‌پێننه‌وه به‌سه‌ر کاروباری کۆمه‌ڵگه‌دا و سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست. ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان هێزی یه‌کگرتوو و ئیراده‌ی پۆڵاینی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ تا ئاڵ‌وگۆڕێک له باری ئابووری و سیاسی‌دا بێته دی و له هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی ئازاد و سکولاردابن، تا چیتر ئه‌م مشه‌خۆرانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ده‌سه‌ڵاتدان به ئاره‌زووی ویستی خۆیان یاری به‌چاره‌نووسیانه‌وه نه‌که‌ن. له سایه‌ی سیسته‌می هه‌ڵبژاردندا پاڵێوراوانی حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان به‌رژوه‌ندیه‌کانی حیزبه‌کانیان ده‌خه‌نه پێش ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه و له به‌تاڵان بردنی داهات و ماڵی ووڵاتدا خۆیان و حیزبه‌کانیانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن. مافه ئابووری و سیاسی و ئینسانیه‌کانی هه‌ژاران و کرێکاران و ژنان و گه‌نجان و مناڵان پێشێلده‌که‌ن، سیمای شارستانی کۆمه‌ڵگه به‌ره‌وپاش ده‌به‌ن و حیزبه ئیسلامیه‌کانی هاوپه‌یمانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان به‌کارده‌هێنن و له سه‌رکوت و تاڵان‌کردنی سامانی خه‌ڵکدا به‌شداریان پێ ده‌که‌ن. ده‌کرێ ئێمه تێڕوانینێکی چینایه‌تی بۆ بابه‌تی هه‌ڵبژاردن بکه‌ین چونکه له ڕوانگه‌ی مه‌سه‌له‌ی چینایه‌تیه‌وه هه‌ڵبژاردن له بارودۆخێکی وادا زیاتر له سیناریۆیه‌کی بۆرژوازیانه ده‌چێت تا هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی بێ‌ماف به‌شخوراو وه چه‌وسانه‌وه‌یان به‌ده‌ستی هه‌مان ده‌سه‌ڵات که ئێستاکه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆی بلوێت ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی خۆی و چینه‌که‌یدا ده‌هێڵێته‌وه، نه‌ک چینی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. هه‌ڵبژاردنێک نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی کرێکاران و بێبه‌شانی کۆمه‌ڵگه‌ی تێدا به‌شدار نه‌بێت و ڕێگری بکرێت له هه‌موو حیزب و کاندیدێکی ئازاد، به‌ویست و ئاره‌زووی ئه‌حزابی بۆرژوازی هه‌مه‌ڕه‌نگ پرۆسه‌که به‌ڕێوه‌بچیت و پێشێلی هه‌موو بنه‌مایه‌کی ئازادی و دیموکراسی بکه‌ن و به‌زۆر و فڕ‌ت وفێڵ و کڕینی ده‌نگ و هه‌ڕه‌شه و چاوسوورکردنه‌وه و گۆڕینی سندوقه‌کانی ده‌نگدان وه‌ک له ئێراقدا خۆیان و هاوکاره‌کانیان کردیان. ئه‌و چینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه دژی هه‌موو بزووتنه‌وه و چالاکیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماوه‌ری و کرێکاری یه، بۆیه ناکرێ ئه‌و بارودۆخه به هه‌ڵبژاردن و چاکسازی له چوارچێوه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌دا بکرێت، ئه‌وانه دژی گۆڕانی ڕیشه‌یی و شۆڕشی جه‌ماوه‌ری و کرێکاری ده‌وه‌ستنه‌وه. به‌درێژایی قۆناغه جیاجیاکانی مێژووی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه خوێنڕشتن و قوربانیدانه‌کانی کرێکاران و بێبه‌شان و مافخوراوان و کۆمۆنیسته‌کان شاهیدی هه‌ڵوێستی به‌نرخ و شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌و ڕووباره خوێنه ڕژاوه‌ن له پێناوی باشکردنی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌دا به‌خشراوه. که‌واته ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێ کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و کۆمۆنیسته‌کانی کۆمه‌ڵگه لێکدانه‌وه‌ی ڕۆشنی بۆ بکه‌ن و بزانن ئه‌م پرۆسه‌یه تاچه‌ند له ڕووی تیۆری و پراکتیکه‌وه قازانج و ده‌سکه‌وت و خزمه‌تی بۆ چینی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگه هه‌یه. ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ هه‌ڵبژاردن له ئارادایه ته‌نیا پارێزگاریکردنه له به‌رژه‌وه‌ندی بۆرژوازی فێڵباز، که ده‌یه‌وێ به‌زمانی لوسی چاکسازی و ڕیفۆرم و نوێبوونه‌وه، زیاتر ده‌سه‌ڵاتی ئابووری و سیاسی له‌هه‌مان په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵاتی سه‌رمایه‌دارانه‌دا له‌ده‌ستی خۆیدا بهێڵێته‌وه که سه‌رچاوه‌ی نایه‌کسانی و ناکۆکیه‌کانی هه‌ناوی کۆمه‌ڵگه‌یه. ئه‌وانه‌ی بڕوایان به ئه‌فسانه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه له‌م دۆخه ناله‌باره‌ی ئێستادا زیاتر ڕوانینێکی یۆتۆپیایانه‌یه وه ڕوانینه له گۆشه‌یه‌کی ته‌سکه‌وه و زه‌بردانه له به‌رژه‌وه‌ندی کرێکاران و ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه. داخوازی کرێکاران و به‌شمه‌ینه‌تان ئازادی و یه‌کسانی و پاشان دامه‌زراندنی سۆشیالیزمه نه‌ک ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی بۆرژوازی به پێشکه‌وتوو و پاشکه‌وتوویه‌وه. ئێمه له ڕوانگه‌ی مارکسیزمه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌م چه‌مکه و بێ هۆشیاربوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری زۆرلێکراو له خۆڕێکخستن و یه‌گرتووی هێزی خۆی له‌به‌ره‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌دا، ناتوانرێ هیواو ئامانج و داخوازیه‌کان به‌خۆشباوه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ناسینالیستی کوردی بێته دی. هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له تایبه‌تمه‌ندێتی مێژوویی خۆیدا شکستخواردووه، له هیچ ووڵاتێکی ئه‌م جیهانه‌دا له‌ڕێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی چه‌وساوه‌دا کاری نه‌کردووه تا له کوردسانی ژێرده‌سته‌ی ناسیۆنالیزمی ئیسلامی‌دا سوودی هه‌بێت. هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کێشمه‌کێشی نێوان خێزانی بۆرژوازیه‌و په‌یوه‌ندی به‌به‌رژه‌وه‌ندی و ژیانی کرێکاران و توێژه که‌مده‌سته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه نی یه، به‌ڵکو سازشکردن و کۆکردنه‌وه‌ی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانه بۆ زیاتر چه‌وسانه‌وه‌یان له ژێر چه‌تری بۆرژوازیدا. هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی کوردی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی سته‌می بۆرژوازیه له‌به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگداندا، کێبڕکێی نێوان حیزبه‌کانی ناسیونالسزمی کوردی و ئیسلامیه‌کانه بۆگرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، له‌م پێناوه‌شدا چه‌ندان کرده‌وه‌ی کڕین و یاریکردن و گۆڕینی ده‌نگه‌کان و سوود وه‌رگرتن و به‌کاربردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان حیزب و ده‌سته‌و تاقمه مشه‌خۆره‌کاندایه، که ئه‌مه‌ش ڕوویه‌کی تری دزێوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی نا ئازادانه‌یه. ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووی سه‌یرتر کاندیده‌کانی نێو په‌رله‌مانی کوردی نوێنه‌ری حیزبه‌کانی کوردایه‌تین که 18 ساڵه بونه‌ته مۆرانه بۆ گیانی خه‌ڵکی ئازادیخواز و مافخوراوی کوردستان، ئه‌زموونی ئه‌و چه‌ند ساڵه نیشانی‌دا که ئه‌مانه نوێنه‌ری زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان نه‌بوون، به‌ڵکو نوێنه‌ری خۆیان و حیزب و چینه‌که‌یان بوون. کار و ڕه‌فتاره‌کانیان سه‌لماندی هێزی جه‌ماوه‌ر جاریکی تر بڕوای به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه و گومانی ته‌واوی له‌و نوێنه‌رانه‌ش هه‌یه که جارێکی تر داده‌نرێنه‌وه، چونکه ده‌بنه‌وه نوێنه‌ری حیزبه‌کانیان و وه‌ک لاشه‌یه‌کی بێ گیان هیچ ڕۆڵ و بایه‌خێکیان نی یه. ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردن له کوردستاندا له نێوان دووباڵ و دوو جه‌مسه‌ری چه‌پ و ڕاستدا نی یه به‌ڵکو ته‌نیا له نێوان باڵه‌کانی بۆرژوازی خۆیدایه ئه‌مانه‌ش به‌پێی سیماتی چینایه‌تیان شه‌ڕیان له‌سه‌ر سامان و داهات و ده‌سه‌ڵاته نه‌ک ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی بۆ جه‌ماوه‌ری زۆرلێکراو. قۆناغی ئه‌مڕۆی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له ویستگه‌ی هه‌ڵبژاردندا قه‌تیس ناکرێت، چونکه سه‌خت و زه‌حمه‌ته ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ڕێگه‌ی ئاشتیانه‌وه مل بدات به‌ویستی جه‌ماوه‌ر و واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت. به‌ڵکو پێویستی به زنجیره‌یه‌ک هه‌وڵ و تێکۆشانی یه‌ک له دوای یه‌کی گۆڕانکاری و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه یه، سه‌ره‌تای کاره‌کان خه‌باته بۆ دامه‌زراندن و بنیاتنانی هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی شۆڕشگێڕ تا بتوانێ که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازاد و کرانه‌وه‌یه‌کی سیاسی بسه‌پێنێ. بخوازێ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له گێژاوی ئایدۆلۆژی و سیاسی بۆرژوازی کاڵبکرێته‌وه و ئاڕاسته‌ی کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و شارستانیه‌ت و پێشکه‌وتن و پێکه‌وه ژیانی یه‌کسان و ئازاد و مرۆڤ په‌روه‌رانه به‌رێت و له پێناوی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سکولاری کوردستاندا تێ‌بکۆشین. چاره‌نووسی دانیشتوانی کوردستان نه‌به‌ستراوه به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه چونکه گه‌نده‌ڵی و دزی و بێمافی و هه‌ژاری و گشت ناته‌واویه‌کان به هه‌ڵبژاردن کۆتایی نایه‌ت، چونکه گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مان یاسا‌و ڕژێمه به‌ڕوپۆشێکی واڵاتره‌وه، به‌ڵام فاکته‌ری سه‌ره‌کی بۆ دیاریکردنی قۆناغی داهاتوو، هه‌ڵته‌کاندنی سیسته‌می ئابووری و سیاسی و ڕۆشنبیری پێشووه. باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ قه‌یرانی ئه‌مڕۆیی کوردستان هه‌وڵدانه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژێراو له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه، نه‌ک مانه‌وه له‌گه‌ڵ ئێراق و درێژه‌دان به‌و ده‌سه‌ڵاته کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ی ووڵاتی ئێراقی له‌تاریکیدا ڕاگرتووه.
17.03.2009