لیستی یه‌كه‌می پشتگیری كردن له كه‌مپه‌ینی نیونه‌ته‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
لیستی یه‌كه‌می پشتگیری كردن له كه‌مپه‌ینی نیونه‌ته‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
له‌گه‌ل ده‌ست به‌كاربوونی كه‌مپه‌ینی داكۆكی كردن له‌مافه‌كانی په‌نابه‌راندا ته‌وای ماتریالی كه‌مپه‌ینه‌كه‌مان ئاراسته‌ی هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان كرد‌و هاوكات ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نووسه‌ر، ئه‌دیب، هونه‌رمه‌ند، كه‌سایه‌تی سیاسی وكۆمه‌لایه‌تی پشتگیری كردنی خۆیان له‌م كه‌مپه‌ینه ڕاگه‌یاند.
له‌مباره‌وه جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا ئه‌وه دووپات بكه‌ینه‌وه كه چاوه‌ڕوانین هه‌موو ئه‌و نووسه‌رو ئه‌دیب و هونه‌مه‌ندو كه‌سایه‌تیانه‌ی كه گیروگرفته گشتیه‌كانی په‌نابه‌ران به به‌شێك له كێشه‌ی خۆیان ده‌زانن و ئه‌ركێكی ئینسانی له‌م باره‌وه بۆ خۆیان قایلن، ئه‌وا هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن له ڕێگه‌ی ده‌خاله‌ت و هاوكاری كردنێكی هه‌رچی زیاتره‌وه ئه‌م كه‌مپه‌ینه له جیكه‌وریگه‌یه‌كی به‌هیزتر به‌هره‌مه‌ند بكه‌ن و پانتایه‌كی به‌رچاوتر له مه‌یدانی داكۆكیكردن له‌ماف وحورمه‌تی ئینسانی هاوچاره‌نووسانماندا داگیربكه‌ن.
كه دیاره پشتگیری كردنی خۆیان ته‌نیا هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیاره ده‌روازه له ڕووی به‌گه‌رخستنی هه‌رجۆره ئیبتكاراتێك ئاوالایه. ئاپوریه‌ك له نووسین وكۆڕو كۆبوونه‌وه‌و به‌شداری كردن له كار‌و چالاكیه كۆمه‌لایه‌تی و هونه‌ریه‌كانی فیدراسیۆندا ده‌توانێت چه‌ندین مه‌یدانی تربێت. به دڵنیای ده‌خاله‌ت و هاوكاری ده‌یان حزب ولایه‌ن وكۆڕوكۆمه‌ڵ و ڕێكخراوی سیاسی، كۆمه‌لایه‌تی، هونه‌ری، ئه‌ده‌بی، پیشه‌ی و ئینسان دۆست ده‌توانێت ئاراسته‌ی ئه‌و بڕیارانه بگۆڕێت و به‌ر به‌مه‌ترسی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌زاران كه‌سه بگرێت كه هه‌ر ئێسته به‌شێكیان له زیندانه‌كانی سوید‌و به‌ریتانیا له چاوه‌ڕوانی دیپۆرتكردنه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌شداری كردنتان له‌م جولانه‌وه‌یه‌دا هێمای به غه‌مبوون و هه‌ستی لێپسراویه‌تیه‌كی گه‌وره‌یه‌و به‌هیواین هیچ به‌رژه‌وه‌ندی و به‌هانه‌یه‌ك ڕێگه به هه‌ڵوێستی شایسته‌ی ئینسانیمان نه‌گرێت و پاراستنی ژیانی ئه‌و ئینسانانه خاڵی یه‌كانگیری هه‌ڵوێستمان بێت.تیبینی / هاوپیچ له‌گه‌ل به‌شێك له لیستی ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه تائێسته پشگیریان له كه‌مپه‌ینه كردوه، هه‌روه‌ها پشتگیری مه‌كته‌بی سیاسی حزبی ڕزگاری كوردستانیش بلاوده‌كه‌ینه‌وه.
ڕێبوار عارف
لێپسراوی كه‌مپه‌ینی نیونه‌ته‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی بۆداكۆكیكردن له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران
به‌م ئیمله ده‌توانن له پشتگیرو هه‌ڵوێستی خۆتان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه rebwar.arif@hotmail.comبا پێكه‌وه به ته‌نگ ماف و ئازادیه‌كانی دۆستان و ئازیزانه‌مانه‌وه بچین
بۆ داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران !ئه‌مڕۆ هه‌موو ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان و نووسه‌ران، ئاگاداری دۆخی نائه‌من وپڕمه‌ترسی وولاتین ده‌زانین كه‌بۆچی ئه‌و خه‌ڵكه ناچار به‌قبوڵكردنی ئه‌و دۆخه ناله‌بارو پڕ كاره‌ساته ده‌بن و ڕووده‌كه‌نه ئه‌م وولاتانه. دیاره ئامانج له‌و كاره به‌هره‌مه‌ندبوونه له ژیانێكی ئاسایش وئینسانیتر، كه ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه زۆرجار به‌نرخی گیان له‌ده‌ستدانی دۆستان وئازیزانمان كۆتایی هاتووه‌و هه‌موومان ئاگاداری گه‌لێك ڕووداو كاره‌ساتی دڵته‌زین و هه‌ژێنه‌رین.
ئه‌وه‌ی له‌مڕۆژانه‌دا گوێ بسیستی ده‌بین و له نزیگه‌وه ئاگادارین بڕیاره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌م وولاتانه‌یه بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی هه‌زاران په‌نابه‌ری كورد‌و عیراقی له‌م وولاتانه‌دا. ئه‌گه‌رچی له‌م قۆناغه‌دا زیاتر ڕه‌شبگیری وشه‌یپۆری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران زیاتر له به‌ریتانیا و سوید به‌رچاوه، به‌لام به‌دڵنیای تارمای ئه‌م مه‌ترسیه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ماڵی هه‌موومان و یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌م وولاتانه به‌م ڕیگه‌و ڕه‌وشته‌ی حكومه‌تی سوید‌و به‌ریتانیاوه په‌یوه‌ست ده‌بن و له‌هه‌وڵی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی پۆل پۆلی ئازیزانماندا ده‌بن.
هه‌ربۆیه ئه‌مه لێپسراویه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رشانی هه‌موومانه‌وه ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر به‌م دۆخ و بڕیارانه‌دا ڕاوه‌ستینه‌وه‌و كارێك بكه‌ین بۆ پاشه‌كشه پێكردنی ئه‌م حكومه‌تانه. بۆیه په‌یوه‌ست بوونی یه‌ك به‌یه‌كی ئێمه‌و هه‌ر حزب و ڕێكخراو لایه‌نێك به كه‌مپه‌ینێك كه فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ری عیراقی ده‌ستی بۆ بردوه هه‌نگاوێكی شایسته‌یه‌و ئه‌ركی ئینسانی و مۆرالی سه‌رشانی ئێمه‌شه كه ئه‌م جولانه‌وه‌یه به‌هێزتر بكه‌ین و داكۆكی له هه‌موو داواكاریه ڕاگه‌ینراوه‌كانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه بكه‌ین. بۆیه لێره‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نین كه خوازایاری جێ به‌جێكردنی هه‌موو داخوازیه‌كانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ین و داوا له ( UNHCR )و وولاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین كه‌چاوێك به سیاسه‌ته‌كانی خۆیاندا بخشێنه‌وه‌و په‌یڕه‌وی ڕیكه‌وتنامه نێونه‌ته‌وه‌یه په‌یوه‌نداره‌كان و جارنامه‌ی مافی مرۆڤ بكه‌ن و په‌نابه‌ران له مافه‌كانی خۆیان به‌هره‌مه‌ندبكه‌ن.هیوا قادر / نووسه‌ر / سوید
سه‌حه‌ر ڕه‌سایی / چیرۆكنووس / سوید
كازاێوه سالح / نووسه‌ر / ڕۆژنامه‌نووس و چالاك له بواری مافی مرۆڤ / كه‌ندا
مه‌ریوان سه‌فادین / گۆرانی بێژ / ئایسلاند
تاڤگه محمه‌د علی / ئه‌ندام په‌رله‌مانی گوردستان / كوردستان – عیراق
حه‌مه‌شوان شریف / شاعیر / سوید
جیهاد محه‌ممه‌د حه‌مه‌كریم / چالاك له بواری مافی مرۆڤدا
ح . س . سۆران / نووسه‌ر / ئیران
كاوه ئه‌مین / نووسه‌ر / سوید
دلێر محمه‌د شریف / پارێزه‌ر/ ڕۆژنامه‌سوس / ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان
پێشره‌وی سه‌ید برایمی / نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس / ئه‌لمَان
جه‌میل قاسم / ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان – عیراق
…….