Skip to Content

Sunday, May 19th, 2024
به‌یــانی بوو…هێمن بـابـان

به‌یــانی بوو…هێمن بـابـان

Closed
by March 17, 2009 هۆنراوە
   به‌یــانی بوو
 
هێمن بـابـان
 
 
له‌ وه‌ختێكی ناوه‌ختێكا  
له‌ پڕێكا
له‌گه‌ڵ زیڕه‌ی مناڵێكا
چاوه‌كانم هه‌ڵفڕین و
نیشتنه‌وه‌ سه‌ر ئامێزێكا
ئه‌و ئامێزه‌ی به‌ر له‌ دوو ساڵ
وه‌ك تیله‌ مار
له‌ شه‌وێكی وه‌رزی به‌هار
ده‌ستی مه‌رگی پێ‌ نیشاندام
دزێوترین ووشه‌ی دونیای به‌ گوێ‌ دادام
كه‌ ماڵئاوایی لێ‌ كردم
هێشتا ته‌مه‌ن زۆری مابوو
ئاخر هه‌رزه‌كاری ته‌مه‌ن
هێشتا سه‌ری هه‌ڵنه‌دابوو
لێوی ووشكم
هێشتا تێنوێتی نه‌شكابوو
زۆری مابوو
كه‌ تۆ ماڵئاواییت لێم كرد
پێكی خه‌مت له‌ جامم كرد
له‌وڕۆژه‌وه‌
 به‌ پێكی ئه‌و خه‌مه‌ مه‌ستم
ئێستاكه‌ش من
چاوه‌كانت ده‌په‌رستم
بۆیه‌ منیش له‌ دوای تۆدا
بڕیارمدا
ڕازی نابم گه‌ر جوانترین كچی ووڵات
بێت و له‌ ده‌رگای دڵمدا
گه‌ر ڕازی بووم
توخوا وه‌ره‌
 له‌شه‌وێكی وه‌رزی به‌هاردا
له‌ خاچمده‌
له‌ ناو گۆڕه‌پانی شاردا…

                                                                                                  hemnbaban@yahoo.com                    

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.