نامه‌كانی فرانز كافكا بۆ ڤیلیس باوه‌ر….و: غه‌فور ساڵَح عه‌بدوڵا
فرانز كافكا
بۆ ڤیلیس باوه‌ر….
و: غه‌فور ساڵَح عه‌بدوڵا
،
ڤیلیس باوه‌ر كه دواجار بووه ده‌زگیرانی كافكا له‌دایك بووی 18ی نۆڤامبه‌ری ساڵی (1887)ه.
نامه‌كانی كافكا بۆ باوه‌ر تا پێنج ساڵا درێژه‌یان هه‌بووه، ساڵی 1960 ڤیلیس باوه‌ر مرد، پێنج ساڵا به‌ر له مردنی مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌كانی كافكای فرۆشتبوو، به بڵاوكه‌ره‌وه‌ی كاره‌كانی كافكا، ئه‌مه‌یش واتای ئه‌وه‌یه كه نامه‌كانی دوای مردنی كافكا به چل‌وسێ ساڵا بڵاوبوونه‌وه. یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی كافكا‌و ڤیلیس له 13ی ئۆگستی ساڵی 1912 بوو له ماڵی خێزانه‌كه‌ی ماكس بروود و له‌ئێواره‌یه‌كی دره‌نگدا، كافكا زۆر جار ئاماژه‌ی به‌م چاوپێكه‌وتنه كردووه‌و یادی ده‌كرده‌وه، له نامه‌كه‌یدا كافكا بۆ ماكس بروود ده‌نووسێت: "دوێنی، كاتێ بڕگه‌كانمان رێكده‌خست، له‌ژێر كاریگه‌ری كچێك دا بوو، له‌وانه‌یشه ئه‌وه شتێك بێ له سووكی‌و سه‌ركێشی یان كارتێكردنێكی شاراوه".