
بۆچوونێک هه‌یه، ڕه‌خنه‌گرتن له ئیسلام بۆ ناوبانگ په‌یداکردنه
بۆچوونێک هه‌یه، ڕه‌خنه‌گرتن له ئیسلام بۆ ناوبانگ په‌یداکردنه
(گفتوگۆی ڕۆژنامه‌ی "کوردستان ڕاپۆرت" له‌گه‌ڵ "ئارام ڕه‌شید")کوردستان ڕاپۆرت: له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا که‌سانێک هه‌ن، به‌رده‌وام ڕه‌خنه له ئایینه‌کان ده‌گرن به قسه، به‌ڵام تا ئێستا که‌م که‌س هاتووه ئه‌م قسانه بگوازێته‌وه بۆ نێو نووسین به شێوه‌یه‌کی زانستییانه. هۆکار و به‌ربه‌سته‌کان، هه‌ڕه‌شه‌ی پیاوه ئایینییه‌کانن، که تا ئێستا ڕه‌خنه‌مان نییه له‌م بواره‌دا، یان نووسه‌رانی ئێمه بۆ کردنه‌وه‌ی کۆده‌کان به شێوه‌یه‌کی قووڵ ته‌ماشای ئایینه‌کان ناکه‌ن؟
ئارام ڕه‌شید: له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا که‌سانێکی زۆر هه‌ن، که ئایینیان قه‌بووڵ نییه و خۆیان به بێخودا و ئاته‌ئیست ده‌زانن، وه‌لێ که‌میان له‌و بواره‌دا قه‌ڵه‌مه‌که‌یان ده‌خه‌نه کار. دیاره ئه‌مه بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئایینی ئیسلامی تێدا بڵاوه، هه‌ر وایه، ئه‌گه‌ر خراپتریش نه‌بێ. به بڕوای من نه‌ک یه‌کێک له‌و دوو هۆکاره‌ی که ئاماژه‌ت بۆ کردوون، به‌ڵکه ئه‌و دووانه هه‌ردووک، هه‌روه‌ها هۆکاری دیکه‌ش له‌و نێوه‌دا کاریگه‌رییان هه‌بووه و هه‌یه.
پێش هه‌ر شتێک، ئه‌بێ باسی ئه‌و بکه‌ین، که چۆن ئایین هه‌زاران ساڵه قورسایی له‌سه‌ر زه‌ینی مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگا داناوه. هه‌ر ئایینێک بگری، ئاوێنه‌ی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆیه‌تی. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئایینه‌کان زاده‌ی ڕۆژگاری خۆیانن، ئه‌وا ئایینی ئیسلامیش، که ئایینی بڵاوی ناوچه‌که‌ی ئێمه‌یه، به هه‌مان شێوه زاده‌ی ئه‌و ڕۆژگاره‌ی خۆیه‌تی و له ئاوێنه‌ی ئیسلامه‌وه، ده‌کرێ ڕوانین و لێکدانه‌وه و بار و دۆخی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌و ده‌مه‌ی کۆمه‌ڵی عه‌ره‌ب له مه‌ککه، ناوچه‌ی حیجاز و جه‌زیره ته‌ماشا بکه‌ین. ئه‌م ئایینه، ئه‌وا بۆ 14_ 15 سه‌ده‌یه باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا کێشاوه و نه‌ک هه‌ر له وه‌چه‌یه‌که‌وه بۆ وه‌چه‌یه‌کی دی، به‌ڵکوو له حوکوومه‌تێکه‌وه بۆ یه‌کێکی دیش ده‌ستاوده‌ستی پێ ده‌کرێت. ڕوانین و هه‌ڵوێستێکیش که له ده‌زگای فکری ئه‌م ئایینه‌دا هه‌یه و گه‌لێک بۆ ئه‌م ڕۆژگاره نامۆیه، نه‌ک هه‌ر له‌نێوبردنی جه‌سته‌یی، وه به شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌ک هه‌ر ڕه‌خنه له‌م ئایینه ده‌گرن، به‌ڵکه ئه‌وانه‌ش که گه‌ره‌کیان نییه، له‌سه‌ر ئه‌م ئایینه بمێننه‌وه! جا ئه‌وه‌نده سه‌ده‌یه، که ئه‌م ئایینه ئه‌م شتانه و باقی شته‌کانی تری خۆی، که بۆخۆی به‌رهه‌می فه‌رهه‌نگ و کولتووری خێڵایه‌تی ئه‌و ڕۆژگاره‌یه، تێکه‌ڵ به کو‌لتوور و فه‌رهه‌نگی کۆنی کۆمه‌ڵگای ئێمه بووه و سه‌رباری ئه‌وه‌ی له زۆر لایه‌نه‌وه، مه‌سه‌له‌گه‌لی سه‌رده‌م پاشه‌کشه‌ی به زۆرێک له‌و شتانه کردووه، وه‌لی هێشتا قورسایی خۆیان له زۆر مه‌سه‌له‌ی دیکه له‌سه‌ر زه‌ینی مرۆڤه‌کان هه‌ر هێشتۆته‌وه! دیاره ئه‌مه تابلۆی باوی مه‌سه‌له‌که‌یه، به‌ڵام هێزی عه‌لمانی و ئاته‌ئیستیش له کوردستان گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌رچی بواری هێزنواندنی حه‌قیقی نییه. ئه‌وه‌تا له نێوه‌ندێکی فراواندا، وه به تایبه‌تی له‌نێو که‌سانی پێشڕه‌و و پێشکه‌وتوودا، عه‌بدلخالق مه‌عروف، وه‌ک سیمبۆلی ئاته‌ئیسته‌کان، خۆشناو و به‌رز و به‌ڕێزه.
یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که قورسایی خۆیان هێشتا به شێوه‌یه‌کی فراوان له‌سه‌ر زه‌ینی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ هێشتۆته‌وه و هێشتا به جۆرێکی به‌رچاو نه‌شکاوه، مه‌سه‌له‌ی ڕه‌خنه و توێژینه‌وه‌ی ڕاشکاوانه‌یه له ئایین. تۆ ده‌بینی که‌سانێکی زۆری کۆمه‌ڵ هه‌ن، که ئه‌وه‌ی خودای ئایینه‌کان پێیان ناخۆشه ده‌یکه‌ن، که‌چی که باس هاته سه‌ر ڕه‌خنه له ئه‌فسانه‌ی دینی، لێی ده‌وه‌ستنه‌وه و نایانه‌وێ ئه‌و هێڵه ببه‌زێنن. ئێ خۆ ئه‌وه ئایینه‌که‌شه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ت لێ ده‌کات که له‌و مه‌سه‌له‌گه‌له نابێت بکۆڵیته‌وه، چونکه به‌وه تووشی له دینوه‌رگه‌ڕان ده‌بیت و ئه‌وه وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه!
جا ئه‌م دۆخه به‌ربڵاوه‌ی له‌نێو خه‌ڵکیدا وه‌ک نه‌ریتێک باڵی کێشاوه، قورسایییه‌ک له‌سه‌ر هه‌ندێک داده‌نێ، که نه‌توانن و زات نه‌که‌ن که ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه. ئه‌م که‌سانه له کۆڕ و کۆمه‌ڵی هاوچه‌شنی خۆیان ده‌میان گه‌رمه و له شوێنی دیکه‌ش، وه له نووسینه‌کانیاندا، خۆیان کڕ ئه‌که‌ن!! ئه‌مانه ته‌نانه‌ت زاتی ئه‌وه ناکه‌ن، که داکۆکی له ئازادیی بیروباوه‌ڕی ئه‌و نووسه‌رانه‌ش بکه‌ن، که بوێرانه چوونه‌ته شه‌ڕی خورافه‌وه! نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده، هه‌ندێک جار سه‌رکۆنه‌شیان ده‌که‌ن، که بۆچی ڕاشکاوانه ڕه‌خنه‌کانیان ده‌نووسنه‌وه.
خاڵێکی دیکه ئه‌وه‌یه که ئاماژه‌تان پێ کردووه، واته، هه‌ڕه‌شه‌ی پیاوه ئایینییه‌کان، یان ڕاستر ئیسلامه سیاسییه‌کان. چونکه پیاوی ئایینی ئه‌گه‌ر سیاسی نه‌بێت، ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی هه‌واڵه به خوات ده‌کات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیاسی بوو، ئه‌وا بۆ خوای جێناهێڵێ، به‌ڵکوو هه‌ڕه‌شه‌ت لێ ده‌کات و هه‌واڵه به خۆیت ده‌کات. بێگومان ئه‌مه کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه.
هه‌ندێک پێیان وایه، ئه‌مه نه‌ک هه‌ر کاریگه‌ری نییه، به‌ڵکه به پێچه‌وانه‌وه، ده‌بێته هۆی ناساندنی ئه‌و نووسین و په‌ڕاوه و ناودارکردنی نووسه‌ره‌که‌یشی. ئه‌ڵێن، ئه‌گه‌ر خومه‌ینی فه‌توای کوشتنی سه‌لمان ڕوشدی نه‌دایه، له کوێ ئێستا دنیا به‌و جۆره ده‌یناسی. وه یان زۆرێک له ئیسلامییه‌کانیش بۆخۆیان شتێکی له‌م جۆره ده‌ڵێنه‌وه. ئه‌وه‌تا له زۆر شوێن باسی ئه‌وه ده‌که‌ن، که فڵانه نووسه‌ر بۆیه له‌سه‌ر ئیسلام شتی نووسیوه، تاوه‌کوو ناو ده‌رکات! دیاره ئه‌وان به مه‌به‌ستی کولکردنی ڕه‌خنه‌که‌ی وا ده‌ڵێن، له کاتێکدا ناتوانن وه‌ڵامێکی بابه‌تی و لۆژیکانه‌ی پێ بده‌نه‌وه. به‌ڵام به بڕوای من ئه‌مه زۆر هه‌ڵه‌یه. ڕاسته هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی ئیسلامه سیاسییه‌کان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی بچن به دووی ئه‌و نووسراو و په‌ڕاوه‌دا بگه‌ڕێن که بۆته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی نووسه‌ره‌که‌ی، هه‌روه‌ها ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و په‌ڕاوه کڕیاری زۆر بێت، وه‌لی ئه‌م فه‌توا و هه‌ڕه‌شانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی، که ژماره‌ی ئه‌و نووسه‌رانه نه‌بێته ده‌یان و سه‌دان، وه کۆڕ و کۆمه‌ڵه ئاشکراکان و ڕادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کانیش نه‌بنه ناوه‌ندی پلمیک و سه‌کۆی ئازاد و ڕاشکاوی خه‌ڵکانی دژ به جه‌هل و تاریکی. زیانه گه‌وره‌که ئا لێره‌دایه!
هه‌روه‌ها باسی نووسه‌رانت کردووه، که ئاخۆ که‌می ڕه‌خنه له دژی دین، هی ئه‌وه نییه، که نووسه‌رانی ئێمه به قووڵی ته‌ماشای ئایین ناکه‌ن؟
هه‌ر وه‌کوو له خاڵی پێشوودا ئاماژه‌م پێ کرد، که چۆن هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن، ئازادیی بیروباوڕی ئینسانه‌کان و ئازادیی ده‌ربڕینی ئه‌و بیروباوه‌ڕه ده‌کوژێ و وا له نووسه‌ران ده‌کات که ته‌نها له کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کانی خۆیاندا قسه‌ی دڵی خۆیان بکه‌ن، به‌ڵام لایه‌نێکی دیکه‌ی مه‌سه‌له‌که‌ش په‌یوه‌سته به خودی نووسه‌ران خۆیانه‌وه، یانی ئه‌وه‌ی که تۆ ئاماژه‌ت پێ کردووه، به‌قووڵی ته‌ماشانه‌کردنی نووسه‌ران، وه یان دروستتر، میتۆدی ته‌ماشاکردنی ئه‌و نووسه‌رانه‌یه بۆ ئایین. چونکه که‌م نین ئه‌وانه‌ی به‌قووڵی له ئایین گه‌ییشتوون، به‌ڵام میتۆدی بیرکردنه‌ویان بۆ به‌رخورد له‌گه‌ڵ ئایین، ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م کارایی‌یان. ئه‌مانه‌ش به شێوه‌یه‌کی گشتی دوو جۆرن، جۆرێکیان هه‌یه، که به هیچ جۆرێک توخنی ڕه‌خنه‌گرتن له ئایین ناکه‌وێت و پێی وایه ئه‌وه بێڕێزیکردنه به‌و که‌سانه‌ی که بڕوایان به ئایین هه‌یه. به‌ڵام جۆره‌که‌ی تریان له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی ڕوون و ڕاشکاودا نییه و ڕه‌خنه‌کانی به پێچ و ده‌وره و له‌ژێر په‌رده و سه‌ڵه‌واتدایه. زۆرێک له‌مانه له‌گه‌ڵ ڕێفۆرمی ئایینین، نه‌ک هه‌وڵدان بۆ په‌راوێزکردن و لادانی چنگاڵی دین له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا. دیاره ئه‌مانه پێیان خۆشه ئاسه‌واری دین به‌یه‌کجاری بسڕێته‌وه، به‌ڵان پێیان وایه ئه‌مه ناکرێت، وه یان پێیان وایه ئه‌مه وه‌ختی گه‌ره‌که و ده‌بێت هێدی هێدی لێی بچیته پێش.
به‌ڵام خاڵێکی دیکه که کارایی گه‌لێک له‌و‌انی دی زیاتره، مه‌سه‌له‌ی پاڵپشتی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه له ئایین. به بڕوای من، ئه‌و سێ فاکته‌ره‌ی پێشوو، پشتیان به‌م پاڵپشته به‌ستووه و هێز و توانستی لێ وه‌رده‌گرن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان یه‌ک ڕوویان نییه. ئیسلامییه‌کان به عه‌لمانییان له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن و گله‌یی و گازه‌نده‌یان لێیان هه‌یه، به‌ڵام عه‌لمانییه‌کانیش به عه‌لمانییان نازانن. بۆیه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، که به حیسابی خۆی ده‌یه‌وێ، هه‌ردووک لا ڕازی بکات، له کورده‌که‌ی هه‌ردوو جه‌ژن بووه. له ڕاستیشدا ئه‌مانه نه عه‌لمانین و نه ئیسلامی، به‌ڵام به کرده‌وه، له خزمه‌تی ئیسلامییه‌کا‌ندان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ئایینی ئیسلامیان کردووه به ئایینی ڕه‌سمی، به‌مه‌ش گه‌وره‌ترین تاوانیان به‌رامبه‌ر به ئازادیی بیروباوه‌ڕ و ئازادیی ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕ کردووه، واته، گه‌وره‌ترین تاوانیان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و خه‌ڵکانی ئاته‌ئیست و باوه‌ڕدارانی ئایینه‌کانی دی کردووه. وه گه‌وره‌ترین خه‌ڵات و خزمه‌تیشیشیان به حیزبه ئیسلامییه‌کان کردووه. ئه‌مه بۆ خۆی پێش هه‌ر شتێک، ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ، که مه‌سه‌له‌ی بڕوابوون به ئایینی ئیسلام مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌خسی نییه. وه پێش هه‌ر شتێک یانی، ئاته‌ئیستبوون تاوانه. پاشان ئه‌مه یانی، هه‌ڵگۆزینی یاساکانی وڵات له ئیسلامه‌وه، که له ئێستادا و به لای که‌مه‌وه، نابێت یاساکانی وڵات پێچه‌وانه‌ی حوکمه بنه‌ڕه‌تی و جێگیره‌کانی ئیسلام بێت. هه‌ر وه‌کوو سه‌رۆکی حوکوومه‌تی کوردستان ئه‌مه‌ی به ئاشکرا و ڕاشکاوانه ڕاگه‌یاند.
ڕاسته ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌چێت ده‌رسی دینی له مزگه‌وته‌کان قه‌ده‌غه ئه‌کات و هه‌وڵ ئه‌دات له‌ژێر ده‌ستی ئیسلامییه‌کانی ده‌ربهێنێ، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها بۆ به‌رگرتنه به نفووزی حیزبه ئیسلامییه‌کان، نه‌ک به‌رگرتن به نفووزی دین، چونکه له‌ده‌ستی ئه‌وانی ده‌رئه‌هێنێ و ئه‌یخاته ژێر ده‌ستی ئه‌وقاف، یانی خۆی. ڕاسته هه‌وڵی قه‌ده‌غه‌کردنی فه‌توای مه‌لاکان له مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه ئه‌دات، به‌ڵام له‌ولاوه پێیان ئه‌ڵێت، وه‌رن بۆ دادگا و سکاڵایان له دژ تۆمار بکه‌ن، ئێمه یاسامان هه‌یه، هه‌ر که‌سێک به‌رامبه‌ر به داب و نه‌ریت و پیرۆزییه‌کانی خه‌ڵک شتێک بڵێت، به تاوانبار دێته هه‌ژمار، وه‌ره داوای له‌سه‌ر تۆمار که، ئێمه خۆمان مه‌رامه‌که‌ت بۆ جێبه‌جێ ده‌که‌ین.
ڕاسته ئه‌گه‌ر بۆچوون و بیروباوه‌ڕی خۆمان له به‌رامبه‌ر ئیسلامدا خسته ڕوو، وه به هۆی ئه‌مه‌وه ئیسلامییه‌کان ده‌ستیان کرده هاوار و هه‌ڕه‌شه، له باشترین حاڵه‌تدا، ئه‌وان دێن په‌نامان ئه‌ده‌ن و بۆ به‌جێهێشتنی وڵات کۆمه‌کمان ئه‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مه چ شه‌رمه‌زارییه‌که بۆ ده‌سه‌ڵات، که بۆ ئیسلامییه‌کان هه‌یه، به‌رده‌وام و ئازادانه، بیروباوه‌ڕی خۆیان نه‌ک هه‌ر له کتێب و گۆڤار و ڕادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆن، به‌ڵکه له هه‌زاره‌ها مزگه‌وته‌وه، نه‌ک ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌ی که سه‌ردانی مزگه‌وتیان کردووه، به‌ڵکه بۆ ئه‌وانه‌ش که له حوکمی قوڕگی مه‌لا و هێزی بڵندگۆدان، بڵاو بکه‌نه‌وه، وه‌لی بۆ ئێمه‌و‌مانان، ساده‌ترین ماف، یانی مافی ڕاده‌ربڕین و هه‌ڵبژاردنی شوێنی زینده‌گیمان نه‌بێت!
بۆیه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له زگه‌وه عه‌لمانییه، به کرده‌وه خزمه‌ت به ئایین ده‌کات.
ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵات و زۆر شتی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵات، وای کردووه، که قورسایی سه‌دان ساڵه‌ی نه‌ریتی ئایینی، ئه‌وه‌ی که باسمان کرد، هه‌ر وا بۆ خۆی درێژه‌ی هه‌بێت، نووسه‌ران زاتی ده‌ربڕینی ڕاشکاوانه‌ی بیروباوه‌ڕیان له هه‌مبه‌ر دیندا نه‌که‌ن، ئیسلامییه‌کان ئه‌و یاسا کۆنه‌په‌رستانه‌یه وه‌ک گۆپاڵێک بۆ سه‌رکوتی ئازادیی ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕ به ده‌سته‌وه بگرن.
کوردستان ڕاپۆرت: به‌رده‌وام کۆمه‌ڵێک که‌س هه‌ن، که پێیان وایه، ئایین نه‌بێ باشتره، ئه‌م ڕوانینه بنچینه‌یه‌کی ته‌ندرووستی هه‌یه؟ ئه‌مه ده‌رهاویشته‌ی دنیای مۆدێرنه‌یه، یان شتێکی دی؟ هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ده‌توانێ به بێ ئایین درێژه به (بوون)ی خۆی بدات؟ئارام ڕه‌شید: ئه‌گه‌ر چاوێک به مێژووی مرۆڤایه‌تیدا بخشێنین، به ڕوونی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رئه‌که‌وێت، که چۆن ڕۆڵی دین به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا هه‌تا هاتووه که‌متر بووه. دیاره مه‌به‌ستی من بڕگه مێژوویییه‌کان نییه، که هه‌ندیک جار وا ده‌بێ، بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک دینێک بووژانه‌وه‌یه‌ک به خۆیه‌وه ببینێ، به‌ڵکوو مه‌به‌ستم سه‌رده‌مه دوور مه‌وداکانه. ئه‌توانین بڵێین، ئه‌گه‌رچی دین هه‌تا هه‌نووکه هه‌ر ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رده‌می کۆمه‌ڵگا ئایینییه‌کان ده‌مێکه کۆتایی پێ هاتووه. به بڕوای من، مرۆڤایه‌تی له میانه‌ی پراتیکی خۆیه‌وه به‌وه گه‌ییشتووه که دین نه‌بێ باشتره، نه‌ک ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک که‌س پێیان وابێت یان نه‌بێت. هه‌ر ئه‌وه‌ی که بۆ چه‌ندین سه‌ده ئه‌چێ، له ئه‌ورووپای پێشه‌نگی دنیا، دینیان له ده‌وڵه‌ت جیا کرده‌وه و وتیان، پێویستمان به یاسایه‌ک نییه، که له ئاسمانه‌وه هه‌نارده‌ی زه‌وی بکه‌ن، به‌ڵکوو خۆمان به یاسای چاتر و ئینسانی‌تر گه‌ییشتووین و پێویستمان به نوێنه‌ری خودا له‌سه‌ر زه‌وی نییه، وه ئه‌گه‌ر که‌سانێکیش هه‌ن، که پێیان وایه پێویستییان به خودایه‌ک هه‌یه، ئه‌وا په‌یوه‌ندی به خۆیانه‌وه هه‌یه و با بۆخۆیان چه‌ند خودای خۆیان ئه‌دوێنن و زیکری ئه‌که‌ن با بیکه‌ن. هه‌ر ئه‌مه بۆخۆی به کرده‌وه پیشانی داوه، که ئه‌و ڕوانگه‌یه چه‌ند ته‌ندروسته. ئه‌گه‌رچی هه‌تا هه‌نووکه‌ش له (په‌راوێز)ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ش دین هه‌ناسه ئه‌دا، به‌ڵام ئه‌توانین بڵێین، ئه‌وه‌تا له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا، کۆمه‌ڵگا چاتر به بێ (ده‌خاڵه‌تی) دین درێژه به بوونی خۆی ئه‌دات، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵکه ئه‌گه‌ر بهاتبایه و دینیان ئاوها په‌راوێز نه‌خستایه، نه کۆمه‌ڵگا و نه زانست به‌م ئاسته‌ی ئێستایان نه‌ده‌گه‌ییشتن.
کوردستان ڕاپۆرت: ئایا قسه‌کردن له باره‌ی نه‌بوونی ئایینه‌وه شتێکه له وڕێنه و خه‌یاڵه‌وه نزیکه تا واقیع، وه‌ک ده‌ڵێن، ڕه‌نگه مرۆڤ هه‌بێ به بێ ئایین بژی، به‌ڵام سه‌پاندنی ئه‌و بۆچوونه‌ی که ئایین نه‌بێ، وه‌ک ڕاوکردن وایه له ئاوی لێڵدا. بێگومان هیچ بنچینه‌یه‌کی ته‌ندروست و بگره زانستیشی نییه. تۆ ئه‌م ڕایه چۆن ده‌بینیت؟
ئارام ڕه‌شید: هه‌روه‌کوو باسمان کرد، ئه‌مه شتێک نییه، که تازه به تازه ئێمه بێین لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکه‌ین! ئه‌وا بۆ سه‌ده و نیوێک ده‌چێت وڵاتانی ئه‌ورووپا گومانێکیان له‌وه‌دا نه‌هێشتووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر پێش ئه‌و ده‌مه پرسیارێکی له‌و جۆره جێگای مشت‌ومڕ بووبێت، ئه‌وا ئێستا هیچ مشتومڕێک هه‌ڵناگرێ.
ئایا گومان له‌وه‌دا هه‌یه که مرۆڤ به بێ ئایین بژێت؟! ئه‌ی ئه‌وه نییه من له‌سه‌ر بێ ئایینی قسه‌ت له ته‌کدا ده‌که‌م؟! قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وانه نییه که پێیان وایه خودایه‌ک هه‌یه، به‌ڵام ڕێژه‌ی ئه‌وانه له کۆمه‌ڵگاکاندا چه‌نده، که پێیان وایه، ده‌بێ، کۆمه‌ڵگا به ئایین ئیداره بکرێت؟ من پێم وایه ئه‌ونده که‌من، که ئه‌کرێت فه‌رامۆشی بکه‌یت. جا ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی ئه‌سڵییه، نه‌ک ئه‌وه‌ی چه‌ندێک له خه‌ڵک، بڕوای به هه‌بوون یان نه‌بوونی خودایه‌ک هه‌یه. گرنگ ئه‌وه‌یه، ئایا وه‌زیفه‌یه‌ک به خودا ئه‌ده‌یت، یان نا؟ ئایا بوار به خودا ئه‌ده‌یت، که ده‌خاڵه‌ت له زینده‌گی خۆت و کۆمه‌ڵگادا بکات، یان نا؟ ئیتر ئه‌مه‌ش یانی نه‌بوونی دین.
سه‌باره‌ت به سه‌پاندن و نه ساپاندنیش، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستان سه‌پاندنی بێ دینییه، ئه‌وا ڕێک وه‌ک ئه‌وه وایه، که دین به زۆر بسه‌پێنی. من چه‌ندێک دژی سه‌پاندنی دینم، ئه‌وه‌نده‌ش دژی سه‌پاندنی بێ دینیم. به لای منه‌وه هه‌ردووکی تاوانه و ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره ئه‌نجام ئه‌دات، تاوانباره.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشتان له‌وه، سه‌لماندن و نه‌سه‌لمانده، ئه‌وه له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی پێشوودا باسم کرد. دیاره ئه‌مه قسه‌ی کابرایه‌کی مه‌زهه‌بییه، به‌ڵام ئه‌وانه ئه‌بێ به هیچ جۆرێک باسی زانست و بنچینه‌ی زانستی نه‌که‌ن. ڕۆژانه پێشکه‌وتنی مرۆڤ و دۆزینه‌وه‌کانی، پووچی دین ده‌رئه‌خا. ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌کانی دنیا باسی داهێنانێکی تری زانست ئه‌که‌ن و ئه‌ڵێن، دوو کلینیک له ئه‌مه‌ریکا دێزاینی ئه‌و مناڵه‌ی که تۆ ده‌ته‌وێ بتبێت، چاوی، پێستی، قژی چۆن بێت، چاو شین یان چاو ڕه‌ش، قژ زه‌رد یان … هتد. چۆنت بوێت، ئاوهات بۆ بکات! به ڕاستی ئه‌وانه ئه‌بێ زاتی ئه‌وه نه‌که‌ن، که هه‌رگیز باسی زانست بکه‌ن.
کوردستان ڕاپۆرت: که‌نگێ ئایین به‌ربه‌ست دروست ده‌کات له به‌رده‌م زیاتر کرانه‌وه‌ی جیهاندا، هاوکاتیش تا چه‌ند کراوه‌یه له به‌رده‌م به‌ربه‌سته گه‌وره‌کاندا؟ئارام ڕه‌شید: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایین ئایدیۆلۆژیا و تێڕوانینێکی کۆنه‌په‌رستانه، نامرۆڤانه و نازانستییه بۆ کۆمه‌ڵ و بۆ سرووشت، به گوێره‌ی هێز و نفووزی، به ڕاده‌ی ده‌خاڵه‌تی ئه‌و له کۆمه‌ڵگادا، له به‌رده‌م پێشکه‌وتن و کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی کۆسپ و به‌ربه‌ست پێک ده‌هێنێ.
هه‌ر بۆیه هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ڕێگای پێشکه‌وتن و ئاسووده‌گی ئینسانه‌کان بگرێته به‌ر، ده‌بێ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت، که چۆن ئه‌م درمه له کۆمه‌ڵگادا بنه‌بڕ بکات، که چۆن چنگاڵی خوێناوی دین له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا هه‌ڵبگرێ، که چۆن دین له قه‌فه‌س بنێ، که چۆن دانی ئه‌م ماره ده‌ربهێنێت و نه‌توانێت ئیدی ژه‌هر بڕژێنێته جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگاوه. یه‌که‌مین هه‌نگاویش له‌م ڕێگایه‌دا، جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده و فێرکردنه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که دین چه‌ند کراوه‌یه له به‌رده‌م به‌ربه‌سته گه‌وره‌کاندا، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان کرانه‌وه‌ی دینه له به‌رامبه‌ر پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی، ئه‌وا مێژووی کۆمه‌ڵ به جوانی هه‌موو کار و کرده‌وه‌یه‌کی دینی تۆمار کردووه و هیچ پێویست به لێکدانه‌وه ناکات.
له ڕاستیدا ئه‌وه ته‌نها بزووتنه‌وه پێشکه‌وتنخواز و ئازادیخوازه‌کانه که ده‌توانن دین چوارمشقی دابنێن و بڵێن، کۆمه‌ڵگا پێویستی نه‌ک هه‌ر به تۆ نییه، به‌ڵکه تۆ زیاده و نامۆی به کۆمه‌ڵگا و چیتر کارت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه نه‌بێت و ئیدی تاوان به‌سه!07. 03. 2009
تێبینی: ئه‌م گفتوگۆیه له ڕۆژنامه‌ی "کوردستان ڕاپۆرت"، ژماره (603)، 17 ئاداری 2009 بڵاو کراوه‌ته‌وه.
ناونیشانی ئه‌م گفتوگۆیه له لایه‌ن ڕۆژنامه‌که‌وه به بێ ئاگاداری من دانراوه و پرسیاری کۆتاییشیان قرتاندووه.