
خۆم وه‌ك هێڵێكی چه‌ماوه…ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین
خۆم وه‌ك هێڵێكی چه‌ماوه
ئیسماعیل حهمهئهمینتێبینیهكی پێویست
خۆم وه‌ك هێڵێكی چه‌ماوه .. ئه‌م چیرۆكه و چه‌نده‌ها چیرۆكی دیكه و نوسینی تر كه‌به‌دوایدا دێت، پڕۆژه‌ی كتێب و كاتالۆگێكی نێوان من و به‌هادینی شێوه‌كاره. پێكه‌وه بیرمان له‌وپه‌یوه‌ندیه ڕۆحیه كرده‌وه، كه‌ئه‌م دووهونه‌ره پێكه‌وه پابه‌ند ده‌كات. له‌هه‌موو تابلۆیه‌كدا چیرۆكێك خۆی شاردۆته‌وه، له‌هه‌موو هێڵكاریه‌كدا چه‌نده‌ها جیهانبینی له‌هێڵه‌كانیدا دێن و ده‌چن. له‌م بیرۆكه بچوكه‌وه بڕیارماندا پێكه‌وه كارێكی هاوبه‌ش بكه‌ین كه‌هه‌ردوو هونه‌ره‌كه له‌چه‌قی ڕێگه‌دا ڕوویان بێت به‌ڕووی یه‌كتره‌وه. به‌هادین چیرۆكه‌كانی، بیرۆكه و جیهانبینیه‌كانی خۆی له‌هێڵكاریه‌كاندا ده‌نوسێته‌وه، منیش چیرۆكی هێڵكاریه‌كان ده‌كه‌م به‌نوسین. هێڵكاریه‌كان به‌ره‌و چیرۆكی كه‌سه‌كان، به‌ره‌و بیره‌په‌رش وبڵاوه ونبووه‌كانمان ده‌به‌ن. چیرۆك و بیره په‌رتبووه‌كانی ژیانێكی لێكترازاویش ده‌مانبه‌نه‌وه به‌رده‌م هێڵكاریه‌كان. ئاوه‌ها یاری چاوشاركێ له‌نێوان هێڵكاری و چیرۆكدا له‌ژیانێكی په‌رتبووی نامۆبوون و بۆهیمیه‌وه، خۆی ده‌هاوێته سه‌ر ڕووبه‌ری په‌ڕه‌كاغه‌زی سپی.
به‌دیوێكی تردا ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه له‌هه‌ردوو هونه‌ری شێوه‌كاری و چیرۆكنوسین، نێزیكمان ده‌خاته‌وه له‌ڕه‌گه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كانمان، له‌خوێنی گه‌رممان وه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كی ئه‌به‌دی. ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ زه‌مه‌نێك كه‌خه‌یاڵ له‌سه‌ر خوانی هه‌موو ماڵێك، خوێ و نمه‌كی ڕۆژانه‌یان بووه. زه‌مه‌نێك نیگاره‌كان به‌شێك بوون له‌حكایه‌تی نێو كتێبه‌كان. هیچ كتێبی حكایه‌تێك، یان حیكمه‌تی عاریف و شاعیره گه‌و‌ره‌كان، به‌بێ بوونی نه‌قشی نه‌قاشان به‌های نه‌بووه. هیچ كتێبی پادشایه‌ك، پاڵه‌وانێك، ئاشقێك، زاهیدێكی ته‌ریقه‌ته‌كان، بێ بوونی نیگاری نه‌قاشه‌كه‌ی هه‌ناسه‌ی هه‌ڵنه‌كێشاوه. هیچ نه‌قشێك، میناتۆرێك، به‌بێ خه‌یاڵی ڕه‌نگ و هێڵ وكارامه‌یی وه‌ستاكانی نه‌ده‌چووه نێو كتێبه‌كانه‌وه. له‌م گۆشه‌نیگایه ڕۆژهه‌ڵاتیه قه‌دیمه‌وه، به‌هادینی شێوه‌كار ئه‌و نه‌قاشه‌یه كه‌میناتۆره‌كان ده‌نه‌خشێنێ و منیش هه‌وڵده‌ده‌م ببم به‌حكایه‌تخوانێكی گه‌ڕیده، كه‌لێره‌و له‌وێ چیرۆكی ئه‌شق و شه‌ڕی دۆڕاو و پادشا بێبه‌خت و حیكمه‌ته له‌بیركراوه‌كان كۆده‌كاته‌وه. له‌یه‌كه‌م قاوه‌خانه یان چایخانه‌یه‌كی ته‌ریكدا له‌سه‌ر كورسی حكایه‌تخوانێك داده‌نیشێت و هه‌وڵده‌دات دڵدار و ئاشق و چه‌ته و به‌دمه‌سته‌كانی شه‌وان بخاته گریان، سه‌رمه‌ستیان بكات به‌هونه‌ری گێڕانه‌وه‌ی حیكمه‌ته له‌بیرچووه‌كان..
ئاوه‌ها ئازیزانم…من و به‌هادین، ئه‌و به‌هێڵكاری و منیش به‌حكایه‌ته‌كانم، ده‌مانه‌وێت چیرۆكی ئه‌و ونبوونه كریستالیزه‌كه‌ین كه‌ناوی مرۆڤی مۆدێرێنه‌یه، ئه‌و حیكمه‌ته قه‌دیمانه ڕاوبكه‌ین ده‌مێكه مرۆڤ له‌هه‌ڵپه‌ی ژیانی گڵۆباڵ و پۆست مۆدێرندا له‌بیری كردووه. ئه‌و ڕۆچوونانه وه‌بیر یه‌كدی بێنینه‌وه،كه‌ده‌مێكه خۆمانی گێژداوه…لێره‌وه ونبوون ده‌بێته هێڵكاری، ده‌بێت به‌گێڕانه‌وه، ده‌بێت به‌مۆراڵی په‌رتبووی نێو ژیانێكی درێژ بۆوه له‌نێو نامۆیــیدا.