وه‌زاره‌تی وهرزشو لاوان ناوێكی بێ ناوه‌رۆك!!……..ته‌یفور گونده‌ژۆری
وه‌زاره‌تی وهرزشو لاوان
ناوێكی بێ ناوه‌رۆك!!*ته‌یفور گونده‌ژۆری _چۆمان
به‌رچاوترین گۆڕانكاری له‌كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی راگه‌یاندنی، به‌هۆی كه‌می ژماره‌ی وه‌زیرو وه‌زاره‌ت، له‌دایك بوونی وه‌زاره‌تی وهرزشو لاوان به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تكردن بهگهنجو لاوانی كوردستان بوو، له‌گه‌ڵ هاورده‌كردنی بیرێكی پێشكه‌وتوو و پیاده‌كردنی له وڵاتێك به‌درێژای مێژوو ژێرده‌سته، له ده‌سپێكی ده‌ركه‌وتنی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردن بوو، رایی كردنی ئیشوكاری ئه‌م وه‌زاره‌ته خرایه به‌رده‌ستی كه‌سانێك كه‌نامه‌وێت هیچیان ده‌رباره بڵێم، چونكه ئه‌و هه‌موو قه‌ڵه‌مانه‌ی ده‌رباره‌ی كاره‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌یان نووسی، نه‌بوونه هۆی ئه‌وه‌ی به‌دواداچونێك له‌م ڕووه‌وه بكرێت، ته‌نها ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌ی (به‌نده) پێكدێنێت، بریتی یه لهخزمهتهكانی ئه‌م وه‌زاره‌ته كه بۆ لاوانی باڵه‌كایه‌تی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی لانكی دوو شۆڕش‌و قه‌ڵای..شۆڕشه‌كه‌ی تره فه‌راهه‌م كردووه، كردنه‌وه‌ی (خانه‌ی فه‌رهه‌نگی چۆمان) بۆ خزمه‌تكردنی گه‌نجانی خێر له‌خۆ نه‌دیوی باڵه‌كایه‌تی كاری یه‌كه‌می وه‌زاره‌تی وهرزشو لاوان بوو كه له‌ساڵی 2006 به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیر كرایه‌وه، مه‌رجی وه‌زاره‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م خانه فه‌رهه‌نگیه له چۆمان په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می خۆبه‌خشی بوو، كهخواههڵناگرێ كۆمه‌ڵێك گه‌نج له‌م ڕووه‌وه خۆیان ته‌رخانكرد، له‌كاتێكدا بۆ ته‌نها مانگێك ستافی وه‌زاره‌ت ئاماده‌نین خۆیان ئه‌م سیسته‌مه له‌سه‌ر خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن، كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگایه بووه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی بۆجاری دووه‌م وه‌زیری وهرزشولاوان سه‌ردانی ناوچه‌كه بكات‌و له‌سه‌رداوای كۆمه‌ڵه گه‌نجێك بڕیاری كردنه‌وه‌ی رادیۆیه‌كی ناوخۆیی له‌چۆمان درا، له‌مانگی (12/2007) رادیۆیه‌كی مۆدێرن له‌سه‌ر سیسته‌می سویدی له‌خانه‌ی فه‌رهه‌نگی چۆمان دانرا، جارێكی تریش مه‌رجی وه‌زاره‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی رادیۆ پێویست بوو چه‌ند گه‌نجێك به‌شێوه‌ی خۆبه‌خشی كاری تیابكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه له‌پاڵ كاری خۆبه‌خشی وه‌زاره‌تی وهرزشو لاوان پێی وایه ئه‌وگه‌نجانه‌ی كار له‌م رادیۆیهدادهكهن ده‌بێت خه‌رجی رادیۆش له‌ئه‌ستۆبگرن، به‌ڕاستی سه‌یره…!! له وه‌ڵامی پێشنیاری گه‌نجێكی چۆمان كهئامادهگی كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی بۆ كارپێكردنی رادیۆی چۆمان به‌مه‌رجێك وه‌زاره‌ت ته‌نها خه‌رجی مانگانه دابین بكات بۆ خستنه‌گه‌ڕی ئه‌م ڕادیۆیه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له‌وه‌زاره‌ت گوتبووی پێویسته به‌پاسكیل كاره‌كانی رادیۆ راپه‌ڕێنن بۆئه‌وه‌ی هیچ خه‌رجیتان نه‌بێت، هه‌رچه‌نده خۆم به‌هۆی ئه‌وه‌ی جارێكیان جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیم بینیوه‌و له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵی دانیشتوم، ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌ی ئه‌م زاته‌م به‌لاوه سه‌یر نیه، وه‌لێ ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه تاكوئێستا ده‌زگایه‌ك، لایه‌نێك، به‌رپرسێك، دڵسۆزێكو…هتد نه‌بینیوه ڕۆژێك له‌ڕۆژان به‌دواداچونێك بۆ ئه‌م رادیۆیه بكهنو بڵێن بۆ نهخراوهتهكار، كورد گوته‌نی:"نان بۆ نانه‌واو گۆشت بۆ قه‌ساب"
*سه‌رۆكی سه‌نته‌ری رۆشنبیری چۆمان