
ڕۆژێکیش بۆ وویژدان….نوری حه‌مه‌ئه‌مین
ڕۆژێکیش بۆ وویژدان
نوری حه‌مه‌ئه‌مین
یان (لووت سوور)(Red Nose)
ناوی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ڕۆژی کۆمه‌کی ووڵاتی به‌ریتانیایه که‌وا هه‌موو ساڵێک له ڕۆژی 13/3 دا به رێوه ده‌چێت، ئه‌مه‌ش وێڕای به‌شدار بوونی تێکڕایی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ل، هه‌روه‌ها چه‌ندان خه‌لکی ناودارو ئه‌ستێره‌ی تیڤی و سه‌رمایه‌داری ئه‌و ووڵاته بێ گوێدانه هیچ پێودانگێک به گیانی له خۆ بوردهیو هه‌مئاهه‌نگییه‌وه به‌هه‌ر چه‌شنێک هه‌وڵه‌کانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ هه‌رچی ده‌ستکه‌وتێکی زیاتره نه‌ک بۆ خۆیان، به‌ڵکو بۆ خستنه سه‌ر ژماره‌ی بانکی (لووت سوور) هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به گه‌وره‌ترین ڕۆژی هه‌ڵوێست ده‌ژمێردرێت له‌و ووڵاته‌و ده‌ست پێکێکیشه بۆ خۆ ڕزگار کردن له هه‌ندی گرێی وویژدانی.
شایه‌نی باسه ده‌ستکه‌وتی کۆمه‌کی ئه‌مساڵی (لووت سوور) له مێژووی 21 ساڵه‌یدا له چاو ساڵانی پێشوی به مه‌زنترین ژماره‌ی پێوانه‌یی هاته ژماردن، وه‌ک له ساڵی 2007 دا چل ملیۆن و نیو بوو، ئه‌م ساڵی 2009ش په‌نجاو حه‌وت ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار پاوه‌ند بوو. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بووترێت که‌وا له حه‌مله‌یه‌کی وادا وێڕای چه‌ندان چالاکی جۆراو جۆر له سه‌ر جاده‌و له سه‌ر شاشه‌ی تهلهڤزێۆنهکان، هه‌روه‌ها له خوێندنگا و زانکۆ و نێو مارکێته‌کانیشدا نمایشی جۆراو جۆر ده‌کرێت. هه‌ر بۆ نمونه له سه‌رتاسه‌ری ووڵاتدا ده‌ست ده‌کرێت به فرۆشتنی تۆپێکی سوور که وه‌ک نیشانه بۆ ئه‌و ڕۆژه ده‌یچه‌سپێنن به لووتیانه‌وه ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی پێکه‌نینێکی دڵخۆشکه‌رانه ، سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ش قوتابییانی نێو خوێندنگاکان له‌و ڕۆژه‌دا ئازادن هه‌ر جۆره جلوو به‌رگێک بپۆشن جیا له جلووبه‌رگی فه‌رمی، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له بڕی شتێک پاره وه‌ک کۆمه‌ک ببه‌خشێت.
( لووت سوور) له درێژایی ماوه‌ی 21 ساڵه‌یدا توانیویه‌تی ده‌ستی بگاته زۆر خێزانی نه‌دارو هه‌ژارو خه‌ڵکی په‌ککه‌وته‌و نهخۆشو منداڵان له ناوخۆی به‌ریتانیاو هه‌روه‌ها ووڵاتانی کیشوه‌ری ئه‌فریقا هه‌ر بۆ نمونه کۆمه‌کی ئه‌مساڵ بڕێکی باشی ته‌رخان ده‌کرێت بۆ قه‌ڵاچۆ کردنی نه‌خۆشی (مه‌لارییا) له (ڕوواندا) که هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له سه‌ر ژییانی هه‌زاره‌ها منداڵ له‌و ووڵاته .
دیاره ئامانج له‌م نوسینه له‌وه‌دایه که‌وا وه‌ک یاداشتێک بۆ به‌رده‌م کۆمه‌ڵگایی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و هه‌موو ڕۆژنامه نووس ودهرهێنهروئامادهکاری تیڤی وشاعیرو هونه‌رمه‌ندو نوسه‌رو سه‌رمایه‌دارانه‌ی که له درێژایی ساڵ خۆیان له گۆشه‌نیگای ئیلتیزامی سیاسه‌تدا به‌رته‌سک ده‌که‌نه‌وه با ( ڕۆژێکیش بۆ وویژدان) ته‌رخان بکرێت تێکڕای چین و توێژه‌کان تیایدا به‌شدار بن بۆ خڕ کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌ژارو په‌ککه‌وته‌و نه‌خۆش و ده‌ستگێڕانه‌ی که لا به هه‌ر لایه‌کدا وه‌رچه‌رخێنی ده‌یان بینی، به تایبه‌تی به‌رکه‌وتوانی کیمیاوی و پیره‌ژن و بێوه‌ژنانی به جێ ما‌و و پهراوێزاوی دوای ئه‌نفال، یان ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشانه‌ی که له ته‌رمیناڵی مردندان و چاره‌سه‌ریان له ده‌ره‌وه ده‌کرێت و هه‌رچی ئومێدیکیان هه‌یه ((به‌شکو به‌رپرسێکی دزی ده‌وڵه‌مه‌ندی نا مه‌ند دڵی بجوڵێ و کۆمه‌کی بکات بۆ ده‌ره‌وه )). من ئه‌توانم بێژم : ئه‌گه‌ر ئه‌م بواره به هه‌ند وه‌ربگیرێت ده‌توانرێت دێوه‌زمه‌ی هه‌ژاری له نێو زۆر خێزاندا وه‌ده‌ر نرێت و ژیان له ده‌می مردن وه‌ربگرینه‌وه بۆ سه‌دان که‌س.
لێره‌وه دوباره ئه‌وه به بیری هه‌مولایه‌کدا ده‌هێنمه‌وه که‌وا دیاری کردنی ڕۆژێکی وا له ڕاستیدا ده‌کرێت ببێته ڕۆژی حه‌سانه‌وه‌ی وویژدان وگۆڕانی ژییانی سه‌دان که‌س و خێزان.nuri.amin@yahoo.co.uk بۆ زانییاری زییاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ئیمیڵ ئه‌دره‌سه‌وه