کۆ شیعری (سه‌راپام خه‌ونه ) ی (ئالان په‌ری) به‌م نزیکانه بڵاو ده‌کرێته‌وه
کۆ شیعری (سه‌راپام خه‌ونه ) ی (ئالان په‌ری) به‌م نزیکانه بڵاو ده‌کرێته‌وه
دوای ماوه‌یکی زۆر له چاوه‌ڕوانی و دوای نه‌فه‌س درێژییه‌کی چه‌ند ساڵه، یه‌که‌مین کۆ شیعری (ئالان په‌ری ) به ناوی (سه‌راپام خه‌ونه ) له‌م نزیکانه بڵاو ده‌کرێته‌وه ، که به یارمه‌تی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م له چاپ دراوه . له دوتوێی 192 لاپه‌ڕه و به به‌رگێکی قه‌شه‌نگ دێته به‌ر خوێنه‌ره ئازیزه‌کانی ، که شاعیر خۆی پێشه‌کییه‌کی کورتی بۆ نووسیوه . به‌شیک له ناونیشانی هۆنراوه‌کان : (خانمێک له شه‌هوه‌تی (با) ) ـ (شاری له‌رینه‌وه ) ـ (بۆشاییه‌ک نه‌ماوه ناوی بنێین (ئامێز ) ) ـ (نانسی فلوت ) ـ(سوریالییه ئه‌م گه‌رده ) ـ (کیژێکی ڕه‌ش پۆش ) ـ (شه‌وانی کۆپنهاگن ) ـ (شه‌وێک له جادده‌ی ئه‌ڤه‌نین )
سوریالیه ئه‌م گه‌رده
(1) </1)
له‌م جیهانه شورای ته‌ل
ده‌وروو پشتمی ته‌نیوه
له تووکی جه‌سته‌م بێزارم
له نووکی پێم یاخیم
(2) </2)
له فه‌زای ئاسمان ….
له کۆتره‌کان ده‌پاڕێمه‌وه
له سه‌ر مانگ …
دوکه‌ڵ به گه‌شتیاره‌کان ده‌فرۆشم
ئه‌و شه‌وه که‌سێک له‌سه‌ر زه‌وی پێی وتم :
" کردنه‌وه‌ی پیتزایه‌کی خڕ ئاسانتره یان
نوسینی شیعرێک ؟ "
(3) </3)
که مانگ پشتی دانه‌واند
پارچه‌یه‌ک ته‌پووتۆز له له‌شی پڕ سۆزی به‌ده‌رکه‌وت !!
05/03/2008
کتێبخانه‌ی شاژنی دانمارک ـ کۆپنهاگن