فیدراسیۆن له سویسرا، نه‌خشه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆ به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌کێشێ
الاتحاد العام الاجئین العراقیین/سویسرا
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-SWITZERLAND
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــفیدراسیۆن له سویسرا، نه‌خشه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆ به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌کێشێ.
ئه‌مڕۆ 15.03.2009 سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن له سویسرا به ئاماده‌بوونی زیاتر له 30 که‌س کۆبونه‌وه‌ی خۆیگرت. سه‌ره‌تای کۆبونه‌وه‌که دوای به خێر هاتنی ئاماده‌بوان ،(ئه‌حمه‌د عه‌لی) سکرتێری فیدراسیۆن باسی له هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌ران و که‌مپینی جیهانی فیدراسیۆن و نه‌خشه‌کاری سویسرا کرد. (ئه‌حمه‌د) له باسه‌که‌یدا ڕه‌وشی سه‌ختی په‌نابه‌رانی عێراقی به گشتی و په‌نابه‌رانی کوردی به تایبه‌ت ، له وڵاتانی ئه‌وروپادا باسکردوبه‌ڕیخستنی که‌مپین و ناڕه‌زایه‌تیه‌کی سه‌راسه‌ری به پێویستزانی و وه نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانی به لایه‌نێک وه‌سفکرد که کاریگه‌ری له سه‌ر داڕشتنی سیاسه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌یه به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌رانی عێراقی و یه‌کێک له هۆکاره‌کانی خوڵقاندنی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی بۆ بێهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له سه‌ر کێشه‌ی په‌نابه‌ری عێراقی لێکدایه‌وه. بۆیه ئه‌م که‌مپینه ڕووبه نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به ڕێده‌خرێ.دواتریش (جه‌مال کۆشش) به وردی باسی له کاروباری که‌مپینه‌که‌کرد له ئاستی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌وکارانه‌ی که له سویسرا به ئه‌نجام گه‌شتوه ، وه ئه‌و کارانه‌ی له ڕاستای به‌ره‌پێشچوونی ئه‌م که‌مپینه پێویسته بکرێن. دواتریش به شێوه‌یه‌کی فراوان ئاماده‌بوان به‌شداریه‌کی گه‌رمیان له باسه‌که‌دا کرد‌و ڕاوبۆچون و پێشنیاری جۆراو جۆر خرایه به‌رده‌م کۆبونه‌وه‌که. دابینکردنی پێداویستی و توانایی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ی که بڕیاره له مانگی داهاتودا به ڕێبخرێ، کۆکردنه‌وه‌وبه‌شداری پێکردنی هه‌رچی زۆرتر په‌نابه‌ری عێراقی و گرتنی په‌یوه‌ندیه‌کی فراوان له گه‌ڵ حزب و ڕێکخراوه سویسری و بیانیه‌کان، ….. . گفتوگۆیه‌کی گرنگی له‌باره‌وه‌کرا.
سازدانه‌وه‌ی فیدراسیۆن و ئه‌رکه‌کانی باسێکیتری کۆبونه‌وه‌که بوو. سکرتاریه‌ت به‌گشتی پێی له‌سه‌ر خۆڕێکخستنی هه‌رچی زیاتری فیدراسیۆن و په‌نابه‌ران داگرت و کۆتایی هاتن و ڕاگرتنی هێرشی وڵاتانی ئه‌وروپای بۆ سه‌ر په‌نابه‌ری عێراقی به هاتنه‌مه‌یدان و سازدانی به‌ره‌ی په‌نابه‌ران به‌سته‌وه. له کۆتایشدا سکرتاریه‌ت بڕیاریدا:1/لیستی ناوی هه‌موو ئه‌و که‌سانه ئاماده‌بکرێ که به‌شداری له‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌دا ده‌که‌ن.
2/نامه بۆ حزبولایه‌ن و ڕێکخراوه سیاسی وپه‌نابه‌ری و مرۆڤدۆسته‌کان له زووترین کاتدا بنێردرێ.
3/درێژه به کۆبونه‌وه‌ی گشتی له گه‌ڵ په‌نابه‌ران له که‌مپ و کانتۆنه‌کان بدرێ.
4/ کۆبونه‌وه‌یه‌ک بۆ نوێنه‌رانی فیدراسیۆن له کانتۆنه‌کان له گه‌ڵ سکرتاریه‌ت ڕێکبخرێ.شایانی باسه دوابه‌دوای کۆبونه‌وه‌که له گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فونیدا( ئه‌حمه‌د عه‌لی) له سه‌ر هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌ران و که‌مپینی جیهانی فیدراسیۆن وه‌ڵامی به پرسیاره‌کانی (ڕادیۆی ناوخۆ) دایه‌وه.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا
15/03/2009
.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جه‌مال کۆشش 0787557786 0788532004 ئه‌حمه‌دعه‌لی
www.csdiraq.com www.federationifir.com
IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern
ahmadali525@hotmail.com