كتێبی هه‌ژان كاره‌سات له لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیدا…سواره نه‌جمه‌دین
كتێبی هه‌ژان
كاره‌سات له لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیدا
سواره نه‌جمه‌دین
زۆر وترا و زۆر نووسرا له‌سه‌ر كتێبه‌كانی به‌ختیار عه‌لی، به‌ڵام هیچیان ئه‌وه‌نده‌ی كتێبی(هه‌ژان)، بۆ زه‌ینم بێ به‌ره‌كه‌ت نه‌بوون.
هه‌ر كه وشه‌ی هه‌ژان ده‌بیستم، وێنه‌ی كیژێكم دێته پێش چاو كه به دوو چاوی ڕه‌شه‌وه، شه‌قامێك به سه‌یری خۆی بێده‌نگ ده‌كات و تا فرسه‌خێك ڕێگا خه‌ڵك تاسه به‌ریان نادات، من ئه‌وه ده‌مهه‌ژێنێت كه له ژێر چاوه‌وه نیگایه‌ك ده‌مپێكێت و به جووڵه‌ی لێوه‌كانی پێم ده‌ڵێت به‌یانیت باش و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامه‌كه‌ی من ناكات، ده‌یان به‌یانی وه‌ها هه‌ژاووم و تووشی شۆك بووم،
یاخود هه‌ردی ست فاتیمه ده‌یهه‌ژێنێت نه‌ك شیعر، نالی ئه‌گه‌ر عه‌شق نه‌ی تاساندبێت ناتوانێت، وێنه‌ی حه‌بیبه له دارته‌لێكه‌وه بكات به ڤینۆس، من لای خۆم شكستم له خانمێكدا پێ ئه‌سته‌متره وه‌ك له شكست له دۆڕاندنی وڵاتێكدا، به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی نیگایه‌ك هه‌ژان دروست ده‌كات، له‌و باوه‌ڕه‌دانیم هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك یه‌ك و سه‌دی ئه‌وه بمجوڵێنێت، نیگایه‌ك ده‌مهه‌ژێنێت، ڕه‌نگه دوای خۆی ده‌قێك بخاته دونیاوه، به‌ڵام باوه‌ڕناكه‌م ئه‌وه‌ی زاده‌ی هه‌ژانبێت بتوانێت هه‌ژان دروست بكات، هه‌رچۆن شاری مۆسقاره سپیه‌كان دونیایه‌ك جوانی لا جێهێشتم و نه‌یهه‌ژاندم، ده‌كرێ یه‌كێك له‌و ویستگانه بێت، كه تیایدا چاوه‌ڕوانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌ده‌بم ده‌كرد، ئێستاش كه دێم قسه له‌سه‌ر كتێبێك ده‌كه‌م به ناوی (هه‌ژان)، به گوومان نیم له‌وه‌ی ئه‌و كتێبه كه‌سی نه‌هاژاندبێت، به‌ڵام كتێبی (هه‌ژان) چه‌ند تێبینیه‌كی لا جێهێشتم:
ئه‌م كتێبه له به‌رگه‌كه‌یدا نووسراوه (بروسكه گه‌ڕانێكه…)، به‌ڵام له كۆتایه‌كه‌یدا نووسراوه (ئه‌م لێكۆلێینه‌وه‌یه ئه‌نجامی یه‌ك خوێندنه‌وه‌یه)، كێ هه‌یه به جارێك خوێندنه‌وه كه‌شفی كتێبێكی ئاوها بكات! دوای ئه‌وه له ناسنامه‌ی كتێبه‌كه‌دا هاتووه، كه (ئه‌مه لێكۆڵینه‌وه‌یه)، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه كه له (90لا) نووسیندا یه‌ك سه‌ر چاوه به‌كار نه‌هاتووه، جگه له چه‌ندجێگایه‌ك ناوی چه‌ند نووسه‌رێكی جیهانی هاتووه، كه هیچیان نابنه سه‌رچاوه، هاوكات گه‌رچی له پێشه‌كیه‌كه‌یدا هاتووه، كه نایه‌وێت هیچ وه‌سف و پیا هه‌ڵدانێكی بكات، به‌ڵام به درێژای نه‌وه‌د لاپه‌ڕه وه‌سفی (نووسه‌ر، پاڵه‌وان، كتێبه‌كه، وێنه‌كانی ناو كتێبه‌كه) ده‌كات، تا له جێگایه‌كدا ده‌یچووێنێت به كتێبه ئاسمانیه‌كان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه لای من به جێده‌هیڵێت كه خوا ڕه‌حمی كرد ئه‌م به‌ڕێزه حه‌زی له پیاهه‌ڵدان نه‌بووه، ئه‌و كاته ده‌بوو چی نووسیبایه! هه‌ڵبه‌ت نه‌كتێبه‌كه و نه به‌ختیار عه‌لیش پێویستیان به وه‌سف و پیا هه‌ڵدان نیه، گه‌وره‌ترین دیاری بۆ نووسه‌ر تێگه‌یشتنی خوێنه‌ره له به‌رهه‌مه‌كه‌ی، دۆزینه‌وه‌ی بچووكترین كۆدی كتێبه‌كه له ده‌یان وه‌سفی گه‌وره جوانتره، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌م واعیزه به‌ڕێزه كتێبی وه‌عزه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ساسی بێده‌نگ نه‌بوون بنیات نابێت، بۆیه جگه له ڕه‌ئی خۆی هیچی تری نه‌وتووه، خۆشی ده‌ڵێت ئه‌مه بۆچوونی خوێنه‌رێكی ئاساییه، (چما بۆچوونی خوێنه‌رێكی ئاسایی ده‌كرێت به كتێب؟! ئه‌مه له‌و ده‌زگایه بپرسن كه چاپی كردووه)، دیاره من چاوم له‌سه‌ر زۆر شت داخستووه، كه ڕه‌نگه دوو هێنده‌ی خۆی بووێت تاكو ڕئی خۆمیان له‌سه‌ر بڵێم.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌مه خاڵیكی دیكه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت هه‌قیقه‌تی كتێبیك وه‌ك خۆی ده‌ركه‌وێت، كه ڕه‌نگه به‌ختیار عه‌لی یه‌كه‌م نووسه‌ر بێت، ئه‌م مۆدێله‌ی له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكرابێت، به‌وه‌ی هه‌ندێك، به‌ڵێنیان داوه دژی بن و هه‌ندێك زبڵیش بنووسێت وه‌سفی ده‌كه‌ن، لێرشدا مه‌ودایه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت، وه‌ك خۆی بیبینن،
له كۆتایدا ده‌مه‌وێت ئاماژه به خاڵێك بكه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆ بێده‌نگ نه‌بووم، له به‌رده‌م ئه‌م كتێبه‌دا؟ كه هاوكات كتێبخانه‌ی كوردی ڕۆژانه كتێبی له‌وه كاره‌ساتتری تیادا ساغ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام كاره‌ساتی ئه‌م كتێبه له‌وه دایه كه ده‌زگایه‌ك بڵاوی كردۆته‌وه، بڕبڕه‌ی پشتی كتێبی ئه‌مڕۆی كوردیه، كه نه‌ده‌بوو هه‌رگیز وا به ئاسانی ئه‌مه‌یان به‌سه‌ردا بڕوات، هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم له‌بری ئه‌وه كتێبی گه‌نجێكتان چاپبكردیایه باشتر نه‌بوو؟، كه ئه‌مڕۆ توله‌ڕێیه و سبه‌ینێ ڕه‌نگه ببێته شاڕێیه‌ك كه ده‌گاته‌وه به پایته‌ختی ئه‌ده‌بیات، به‌ڕێزانم ئێوه كتێبێكتان چاپكدرووه، هه‌ورێكی فه‌رامۆشكدووه و دێت وه‌سفی باران ده‌كات، لێی گه‌ڕێن هه‌وره‌كه خۆی هه‌موو ساڵێك ده‌بارێت.