(بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) له‌به‌رده‌م شانۆگه‌ریه سیاسیه‌كاندا …… ئه‌نوه‌ر نه‌جمه‌دین
(بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) له‌به‌رده‌م شانۆگه‌ریه سیاسیه‌كاندا
ئه‌نوه‌ر نه‌جمه‌دین
پێشینه‌ی میژوویی
له هه‌موو جیگایه‌كی جیهاندا، بزووتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان، هه‌میشه نیشانه بوون بۆ ئه‌و ئه‌زمه ئابووری و كۆمه‌لایه‌تیانه‌ی به ئیداره‌یه‌كی سیاسی چاره‌سه‌ر نه‌كراون و ناكرین. بزووتنه‌وه‌ی سۆلیداریتی پۆلۆنیا له هه‌شتاكاندا، یه‌كیك بوو له‌و بزووتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه ئیجگار فراوانه‌ی كه زیاتر له 10 ملیۆن كه‌سی له خۆیدا كۆكردبۆوه، بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه هه‌موو هیزه ئه‌منی و عه‌سكه‌ریه‌كانی ئه‌وروپای رۆژهه‌لات و ئیمپراتۆریه‌تی سۆڤیتیی خستبووه له‌رزین و چیتر ده‌سته‌لاتیان به‌سه‌ر ئه‌و هیزه كۆمه‌لایه‌تیه یه‌كگرتووه‌دا نه‌ده‌شكا كه له یاخی بوونی شۆرشگیرانه‌یدا، به‌ته‌واوی ده‌سته‌لاتی سیاسی خستبووه كه‌ناریكی په‌رگیره‌وه‌و ته‌نانه‌ت هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیشی به ئیداره‌ی كۆمه‌لگاوه نه‌مابوو. ئه‌مه‌یش ده‌رئه‌نجامی راسته‌خۆی ئه‌زمه‌یه‌كی ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی فراوان بوو كه ده‌سته‌لاتی تووشی ئه‌زمه‌یه‌كی سیاسی قوول هینا بوو، ئه‌زمه‌یه‌ك كه هه‌ر له سالانی حه‌فتاكانه‌وه یه‌خه‌ی به پۆلۆنیاو گه‌لێ وولاتی تر گرتبوو له جیهاندا. ئه‌و ئه‌زمه‌یه هه‌ر له سالی 1970 دا، بووه مایه‌ی یه‌كه‌مین مانگرتن له پۆلۆنیادا، وه ئیتر له نیوان ساله‌كانی 1970 و 1980 دا، پۆلۆنیا رووبه‌رووی سێ راپه‌رینی گه‌وره بووه‌وه: 1970، 1976، وه 1980.
ئه‌مرۆیش به هه‌مان شیوه، ئه‌زمه ئابووریه‌كان، بزووتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانیش ده‌كه‌نه ده‌بری ئه‌و حاله‌ته‌ی كه هه‌موو بیده‌نگیه‌كی تیا ده‌شكینریت و ده‌سته‌لاتی سیاسی به‌ره‌و په‌رگیر بوون ده‌به‌نه‌وه.ئه‌زمه‌ی ئابووری جیهان
له‌م رۆژگاره‌دا كه سه‌رله‌نوێ ئه‌زمه‌یه‌كی ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی فراوان به جیهاندا ده‌سووریته‌وه، سه‌رله‌نوێ بزووتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان دینه‌وه پیشه‌وه‌ی شانۆی میژوو. ئه‌وه‌تا به‌به‌رچاومانه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌لایه‌تی، هه‌موو سووچیكی جیهانی ته‌نیوه، ئه‌مه‌یش هیچ نیه جگه له ده‌ربری ئه‌و واقیعه تاله‌ی ژیانی چه‌ندان ملیار مرۆڤی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ی بردۆته خوار هیلی هه‌ژاریه‌وه.
به پیچه‌وانه‌ی ئه‌م چه‌ند ده‌یه‌یه‌ی دواییه‌وه، ئه‌زمه‌ی ئه‌مرۆی ئابووری جیهان، هه‌موو بواره جیاجیاكانی به‌رهه‌مهینان و بازرگانی و دارایی گرتۆته‌وه، به ئاستیك كه تاكه ناوچه‌یه‌ك نه‌ماوه له جیهاندا، پریشكی ئه‌و ئه‌زمه ئابووریه‌ی به‌رنه‌كه‌وتبیت. له سالی 2008 دا، ئه‌زمه‌ی پیشه‌سازی ئۆتۆمۆبیل له یابان و ئه‌مریكادا، ئاسیا‌و ئه‌مریكاو ئه‌وروپای وه‌ك یه‌ك له‌رزانده‌وه، وه هه‌ر ته‌نیا له كارگه‌ی جینرال مۆتۆرزی ئه‌مریكیدا، 73.000 كریكار مانگرتنیان راگه‌یاند. ئه‌زمه‌ی هاتووچۆی ئاسمانی و ئه‌زمه‌ی خوارده‌مه‌نی و عه‌قارات و گه‌شت و گوزارو بانكه‌كان و له‌گه‌لیشیاندا چوونه سه‌ره‌وه‌ی ریژه‌ی بیكاری به ئه‌ندازه‌یه‌كی به‌رز، به‌شیكی ئه‌و ئه‌زمه ئابووریه‌یه كه رۆژ له دوای رۆژ، ئابووری جیهان به‌ره‌و كه‌سادیكی فراوان ده‌بات و هه‌ر ئیستا ئه‌و ده‌رده، ئابووری ئه‌وروپایشی گرتۆته‌وه.
ئا ئام حاله‌ته ئابووریه چی به‌دوای خۆیدا دینیت جگه له شه‌رو ناكۆكی و پیكاكیشانی سه‌رشه‌قامه‌كان و جه‌نگی شۆرشگیری؟
چی به دوای خۆیدا دینیت جگه له سه‌رله‌نوێ خۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌لات و به‌هیزكردنی سوپا‌و هیزه پۆلیسیه‌كان و پیلاندانان بۆ قه‌لاچۆكردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی له برسی و بیكار، كه بوونه‌ته مایه‌ی گیروگرفتیكی بیچاره بۆ ده‌سته‌لاتی سیاسی؟ هه‌میشه هه‌روا بینراوه له میژوودا: ده‌سته‌لاتی سیاسی هه‌رده‌م به له‌ناوبردنی ئه‌و ژماره زۆره له مرۆڤ، چاره‌سه‌ر بۆ گرفته ئابووری و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان داده‌نیت. بۆیه هیچ به سه‌یری نابینین له هه‌موو سووچیكی ئه‌م جیهانه‌دا، شه‌پۆله شۆرشگیریه‌كان، سه‌رله‌نوێ، جه‌ماوه‌ر له بزووتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه‌كاندا ریكبخه‌نه‌وه و له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سته‌لاتی سیاسی‌دا، پشت ئه‌سوور به هاریكاریه‌كی كۆمه‌لایه‌تی، ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ئه‌وانه ببنه‌وه كه به كۆیلایه‌تیانه‌وه ناوه‌ستن و به‌س، به‌لكو ته‌نانه‌ت له جه‌نگه ویرانكاریه‌كانیشیاندا، به كۆمه‌ل زینده به‌چالیان ده‌كه‌ن.
(بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) یش له كوردستاندا، به‌شیكه له‌و جوولانه‌وه فراوانه‌ی به جیهانی به‌ریندا ده‌گوزه‌ریت و چیتر له ئاستی هه‌ژاركردن و بیكار كردن‌دا، بیده‌نگ نامینیته‌وه.(بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) كوردستان
رۆژ به رۆژ هه‌ژاری فراوانتر ده‌بیت له كوردستاندا، ده‌وله‌مه‌ند ده‌وله‌مه‌ند تر‌و هه‌ژار هه‌ژار تر ده‌كه‌ویت، داهاتی زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌ل ده‌چیته خوار ئه‌و ئاسته‌وه كه به پیداویستییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌دا ڕا بگات. دابه‌زینی به‌رده‌وامی هیزی كرین، گرانی پیداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی رۆژانه‌ی ژیان، نزمی كرێی كار، گیروگرفتی خانووبه‌ره، به‌رزی كرێی خانوو، به‌رزبوونه‌وه‌ی ریژه‌ی بیكاری .. رسته‌یه‌كن له‌و گرفته ئابووری و كۆمه‌لایه‌تیانه‌ی تا دیت قوولتر ده‌بنه‌وه. بۆیه تا دیت جوولانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، شان به‌شانی جوولانه‌وه گه‌وره‌كانی جیهان، ده‌چیته پیشه‌وه‌و له ریكخستنیكی نویدا خۆی ده‌بینیته‌وه. (بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) ده‌ربری ئه‌و حاله‌ته‌یه كه هه‌لچوونه جه‌ماوه‌ریه‌كانی تیا دووباره‌و دووباره ده‌بیته‌وه، بانگه‌وازه بۆ یه‌كریزی كۆمه‌لگا دژی هه‌موو ئه‌و هیزه حیزبیانه‌ی بزووتنه‌وه‌كه له‌ناوخۆیدا له‌توپه‌ت ده‌كه‌ن و پاشان دابه‌شی ده‌كه‌نه‌وه به‌سه‌ر حیزبه‌كانداو به هه‌مووشیان هه‌ولئه‌ده‌ن، تیكرای جه‌ماوه‌ر، له ریگای پارله‌مانه‌كه‌یانه‌وه، بگیرینه‌وه بۆ ژیر سیبه‌ری خودی ده‌سته‌لات خۆی. وه هه‌ر به‌و شیوه‌یه، شكست به هه‌موو هیزیكی كۆمه‌لایه‌تی بهینن و له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی سیاسیه مشه‌خۆره‌كاندا، هیزی یه‌كگرتووی جه‌ماوه‌ر تیكوپیك بشكینن. وه هه‌ولیش ئه‌ده‌ن به یاریه سیاسیه‌كانیان، ره‌زامه‌ندی كۆمه‌لگا بۆ خۆیان بپچرن و (ئاشتی كۆمه‌لایه‌تی) به‌رقه‌رار بكه‌ن. به‌لام ئه‌و ئاشتیه تا ئه‌و جیگایه بر ده‌كات كه چیتر جه‌ماوه‌ر به‌و یاریه سیاسیانه هه‌لناخه‌له‌تیت. بۆیه بینیمان، هه‌رئه‌وه‌نده‌ی جه‌ماوه‌ر له یاری پارله‌مانتاریسته‌كان تیگه‌یشت، ئیتر ژماره‌یه‌كی بیئه‌ندازه له خه‌لكی، پشتیان كرده سیاسیه‌كان و چیتر ئاماده‌گی خۆیان نیشان نه‌دا بۆ ده‌نگدان. بۆیه هه‌ر ئیستا‌و له‌به‌رده‌م هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتوودا، ده‌سته‌لات به هه‌موو حیزبه سیاسیه‌كانیه‌وه، له ئاماده‌كردنی شانۆگه‌ریه‌كی سیاسی نوێَدان بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و سه‌رله‌نوێ راكیشانه‌وه‌یان به دوای هیزه پارله‌مانتاریسته‌كاندا، ئه‌و هیزانه‌ی كه له نیوسه‌ده‌ی ئه‌م دواییه‌دا، هه‌موو توانای خۆیان تاقیكرده‌وه‌و چه‌ندانجاریش شكستیان به بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كان هینا. به‌لام ئه‌وان هه‌رگیز ئاماده‌نین واز له جه‌ماوه‌ر بهینن، چونكه هه‌موو شه‌ره گوریسێكی كورسیه پارله‌مانیه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی سامان و گیرفان هه‌لئاخنین، له‌سه‌ر حیسابی جه‌ماوه‌ر دریژ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی له سه‌ده‌ی رابووردوودا، كرانه پلیكانه‌ی سه‌رخستنی حیزبه سیاسیه‌كان بۆ سه‌ر ته‌ختی ده‌سته‌لات و ئه‌مرۆیش ده‌كرینه بنچینه‌ی راگرتنی ئه‌و ده‌سته‌لاته. به‌لام به‌پیچه‌وانه‌ی هه‌موو كاتیكی تره‌وه، ئه‌مرۆ یاریه سیاسیه‌كان به‌ره‌و ئاشكرابوون ده‌چن، وه چیتر پارله‌مانتاریسته‌كان، كه هه‌ر حیزبه گیرفان پڕكه‌ره‌كانن، ته‌نیا نه‌ماونه‌ته‌وه له گۆره‌پانه‌كه‌دا، ئه‌و حیزبانه‌ی بازرگانی به هه‌موو شتیكه‌وه ده‌كه‌ن، ئیتر هه‌ر له سامانی كۆمه‌لگاوه تابه یادی هه‌له‌بجه ده‌گات، هه‌له‌بجه‌یه‌ك كه به رووباریك له خوێن، یاریه سیاسیه‌كانی ئه‌و حیزبانه ئاشكرا ده‌كات، هه‌له‌بجه‌یه‌ك كه به ده‌شتیك له لاشه‌ی مرۆڤ بازرگانه سیاسیه‌كانمان پێ ده‌ناسینێ، هه‌له‌بجه‌یه‌ك كه ده‌بیت رۆژێ له رۆژان، مۆنۆمێنتێكیش له ده‌ستی خویناوی ئه‌و سیاسیانه دروست بكات كه ریگا خۆشكه‌ری تاوانیكی ئاوا گه‌وره‌ن به‌حه‌قی مرۆڤایه‌تی، هه‌له‌بجه‌یه‌ك كه چیتر ریگامان نادات به یاریه سیاسیه‌كانی ئه‌مرۆی پارله‌مانتاریسته‌كان هه‌لخه‌له‌تێین. پارله‌مانتاریسته‌كان هه‌ر زۆر به خیرایی رووخساری خۆیان له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا ئاشكرا كرد. ئه‌وان هه‌ر له یادی 18 ساله‌ی هه‌له‌بجه‌دا، له سالی 2006 دا، به گووله‌باران كردن، ده‌ستیان به خوینی هه‌له‌بجه‌ییه‌كان سوور كرده‌وه، وه هه‌ر له‌و ساله‌دا، جاریكی تر، ده‌ستیان به خوینی كریكارانی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسلوجه سوور كرد. ئیستایش هه‌ر ئه‌وانن داوا له‌و بریندارانه ده‌كه‌ن ده‌نگیان بۆ بده‌ن بۆ سه‌رخستنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كورسیه پڕ له به‌ره‌كه‌ته‌كانی پارله‌مان. به‌لام به‌پیچه‌وانه‌ی خه‌یاله خۆشه‌كانی ئه‌وانه‌وه، (ئه‌نتی پارله‌مانتاریزم) هه‌ر زۆر به خیرایی بووه به‌شیك له‌و هیزه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی پارله‌ماندا خۆی ریكده‌خات، ئه‌مه‌یش دیارده‌یه‌كه له‌میژه له هه‌موو جیهاندا له بره‌وسه‌ندندایه، چونكه یاریه پارله‌مانیه‌كان، زۆر له‌وه ئاشكراترن كه ئیمه‌ی ساویلكه‌ی پێ هه‌لبخه‌له‌تێین. بۆیه به‌رده‌وام شه‌ره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان، له شیوه‌ی (پارله‌مانتاریسته‌كان) و (ئه‌نتی پارله‌مانتاریسته‌كان) دا، له گه‌شه‌دان و ده‌بنه دوو هیزی كۆمه‌لایه‌تی جیاواز، هیزیكی شلۆق كه بوونی نیه به‌بێ بوونی پایه ئه‌منی و پۆلیسی و عه‌سكه‌ریه ویرانكاره‌كان، وه هیزیكی بالا كه ناوبه‌ناو له هه‌لكشانیدا، ته‌نانه‌ت هیزه عه‌سكه‌ریه‌كانیش به‌كیش ده‌كاته ریزه‌كانی خۆیه‌وه. (بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) ئه‌و هیزه بالایه‌یه، بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه شان به شانی ئه‌زمه‌ی ئابووری جیهان و ناوخۆ‌و هه‌لكشانی بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگیری جیهان و ناوخۆ، له هه‌لكشاندایه‌و نه یاریه سیاسیه‌كان و نه هیزه عه‌سكه‌ریه‌كان، نووچی پیناده‌ن.
به‌ره‌و خۆ ریكخستن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو پارته سیاسیه‌كان و پارله‌مانتاریسته‌كاندا!
Email: anwar.nori@gmail.com