گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران …به‌نه‌خوێن ، دۆخین …دڵشاد تاقانه
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران …
به‌نه‌خوێن ، دۆخین …
له‌خۆشیان هه‌ڵده‌په‌ڕی و جار جاره‌ش مسته‌کانی توند ده‌کرد ئحه‌یه‌کی لێوه ده‌هات به ده‌روری جانتاکه ده‌سوڕا و عهجمینی نه‌بوو ، گورگهلۆقهیهکی ئه‌م سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ری ژووره‌که‌ی ده‌کرد دیسانه‌وه ده‌هاته‌وه ، ئه‌م هه‌موو خۆشی و چاوه‌ڕوانی یه به‌دیار کرانه‌وه‌ی جانتای سه‌فه‌ری دایکی کوڕه ته‌مه‌ن حه‌وت نهورۆزهکه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له کوردستان بوو . دیاری ئه‌میش وه‌ک خۆی وته‌نی : کورته و شه‌واڵه ، هه‌ر دایانه ده‌ستی ده‌یویست له‌به‌ریان کا نه‌شی ده‌زانی چۆن ده‌کرێته به‌ر ! دیاربوو به که‌مێ هاوکاری کورتهکهکهی له‌به‌رکردبوو هه‌روه‌ها شهرواڵهکهشی ، له‌ولاڕا هات دیمه‌نێکی سه‌یری هه‌بوو گه‌ڵاو گه‌ڵ ده‌ڕۆیی لاقه‌کانی زۆر لێک کردبۆوه به هه‌ردوو ده‌ستیش هه‌ردوو سه‌ری به‌نه‌خوێنه‌که‌ی له‌به‌رزیه‌وه ڕاگرتبوو ، له‌م گه‌ڕه لاوژه‌یه ته‌واو ئاگایان لێ ی بڕا ، ههربابابوو دیاری خۆی ده‌پچڕاند و ده‌ی برد تاقی ده‌کرده‌وه ، ئه‌ویش بۆڵه‌ی ده‌هات له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌ی پرسی : ئاخر ئه‌مه چۆن قاییم ده‌کرێ ؟ ده‌بێ هه‌ر ئه‌وهایی بیگرم به‌ده‌ستمه‌وه ؟ ئه‌مه چۆن چۆنی یه ؟ دوای تێڕوانین و پێکه‌نین ئه‌ویشیان بۆ گرێدا‌و پشتێندهکهشیان بۆبهست ، به‌وپه‌ڕی شانازیه‌وه هه‌ستی به کوردایه‌تی خۆی ده‌کرد ، له‌مێژ بوو سه‌ر و سه‌ودای بوون به خاوه‌نی ده‌سته پۆشاکێکی کوردی تایبه‌ت به خۆی بوو به ئه‌ندازه‌یه‌ک ده‌یویست به جله‌کانه‌وه بخه‌وێ و دای نه‌که‌نێ . ڕۆژانی دوایی خوا خوای بوو هۆیه‌ک بێته پێش دیسانه‌وه له‌به‌ریان کات ، خوای ئه‌و کردی شهواههنگێکی کوردی له شاره‌که‌یان سازکرا ، قوت خۆی پێچایه‌وه و به جلی کوردی چووه ئاهه‌نگ خۆشیه‌کی زۆری بینی به‌ڵام کاتێ ته‌نگاوی زۆری بۆ هێنا بردیانه سه‌رپێشاو له‌وێ شه‌رواڵه‌که‌ی بۆ نه‌کرایه‌وه و دۆخینه‌که‌ی بووه گرێ کوێره ! ئه‌ویش په‌له پڕوزێ ی بوو جار جاره لاقه‌کانی توند له زه‌وی ده‌دا . له‌م توهێن و من هێنه‌دا دوو گه‌نجی کورد به هێرش هاتن به هه‌ڵه‌داوان یه‌کیان چه‌قۆی دامهبۆکسی کرده‌وه ئه‌وه‌ی تریان چهقوێکی چهقۆبازانی له ناو ده‌ست بوو نزیک بوونه‌وه و یه‌کیان به‌نه‌خوێنه‌که‌ی پساند .
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com