بۆ پێش‌گرتن له له‌نێونەبردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵات و دوو پێشنیار ….ته‌یفور گونده‌ژۆری
بۆ پێش‌گرتن له له‌نێونەبردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵات و دوو پێشنیار
ته‌یفور گونده‌ژۆری__باشوری كوردستان
سه‌رجه‌می ئه‌و رژێمانه‌ی به‌شێكی لادڵی كوردستانیان داگیركردووه، به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌مێژوویه‌كان، به‌رده‌وام و تابه‌ئێستاش ده‌گات خه‌ریكی كۆشتوبڕو له‌نێو بردنی گه‌لی كوردن، به‌هیوای سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیاتر له(40)ملیۆنی‌و تاپۆكۆدنی نیشتیمانه‌كه‌ی، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر چاوێكی خێرا به‌سیاسه‌ته دڕندانه‌كه‌ی كۆماری به‌ناو ئیسلامی‌دا بخشێنین ده‌بینین به‌رده‌وام سه‌رقاڵی داڕشتن‌و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی له‌نێو بردنی كوردانی رۆژهه‌ڵاته، ده‌ستخستنه نێو ریزه‌كانی پارت‌و لایه‌نه شۆرشگێرشه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و نانه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی بۆ لێكترازانی ریزه‌كانی گه‌ل له‌ڕێگه‌ی نۆكه‌رو به‌كرێگیراوه‌كانیدا كه‌به‌داخه‌وه له‌م ڕووه‌وه تا ئێره له‌پیلانه گڵاوه‌كانیدا تاراده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوبووه، له‌مه‌شیان ترسناكتر په‌یڕه‌وكردنی پیلانی به‌ته‌واوی له‌نێوبردن و پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، به‌جۆرێك دوور له هه‌موو یاسا‌و رێساكانی ئاسمانی و سه‌رزه‌مینی و به‌ده‌ر له‌هه‌موو به‌ها پیرۆزه‌كانی مرۆڤایه‌تی، له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی پێكهاته جۆربه‌جۆره‌كانی هۆشبه‌ر پیلانی ده‌سته‌مۆكردن‌و قڕكردنی نه‌ته‌وه‌ی به‌درێژایی مێژوو زوڵملێكراوی كورده، بۆ ئێستای رۆژهه‌ڵاتیان (تلیاك، هیرۆین، كریستال….هتد) ترسناكترین چه‌كی ده‌ستی رژێمی ئاخوندی ئێرانه بۆ له‌نێو بردنیان و ئاڵوده‌و سه‌رمه‌ستكردنی رۆڵه‌كانیان، وێڕای سه‌رخستنی شۆرش و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی بۆ هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك گه‌نج هێزی كار‌و به‌رهه‌مهێنه‌بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری هه‌روڵاتێك، وه‌لێ له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رێك پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینین، هۆكاره‌كه‌شی په‌یڕه‌وكردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانه له‌لایه‌ن ده‌زگا سیخوڕیه‌كانی ئێران، له‌به‌رامبه‌ریشدا حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵات به‌هۆی لێكترازانی ریزه‌كانیان ده‌ستیان له‌ئه‌ژنۆوه‌رێناوه‌و هیچ پرۆگرام و پلانێكی تۆكمه‌و زانستیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پیلانه گڵاوه‌كانی رژێمی داگیركه‌ری ئێران نیه، ئه‌مه‌ش هانده‌رێكه بۆ باشتر ره‌خساندنی هه‌ل بۆ جێبه‌جێكردنی پیلانه دوژمنكاریه‌كانی ئه‌م دوژمنه سه‌رسه‌خته‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی و نه‌ته‌وه په‌رستی و خۆشه‌ویستیم به‌رامبه‌ر به‌خاك و نیشتیمانه‌كه‌م داواكارم له‌پارته‌شۆرشگێره‌كانی رۆژهه‌ڵات وه‌ك ده‌سپێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی له‌نێو بردنی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن كۆماری به‌ناو ئیسلامی هه‌ڵمه‌تێكی وشیاركردنه‌وه بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌ی هاونیشتیمانیانمان له‌مه‌ترسیه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و چۆنیه‌تی خۆپاراستنیان له‌رێگای كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌ئاسمانیه‌كانیان به‌چڕو پڕی و له‌ڕێگه‌ی پرۆگرامی جۆراو جۆر‌و زانستی ده‌ستپێبكه‌ن، هه‌نگاوی دووه‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌كی گونجاوو بنه‌ڕه‌تی بۆ ڕێگرتن و بنبڕكردنی دیارده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌و ئاڵوده بوونی گه‌نجانمان به مادده هۆشبه‌ره‌كان پێویسته كۆنگره‌یه‌كی فراوان به‌به‌شداری ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌مافه‌كانی مرۆڤ و كه‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زاو وڵاتانی زلهیزی جیهان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی دژ به‌سیاسه‌ته‌كانی ئێرانن له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كانی شۆرشگێڕی رۆژهه‌ڵات ڕێكبخرێت، له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ به‌نێو ده‌وڵه‌تی كردنی پرسی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن ئێران بۆله‌نێو بردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ناساندنی ئه‌م رژێمه دڕنده‌یه به‌جیهان و ده‌رخستنی پیلانه دژبه‌مرۆڤایه‌تیه‌كانی و له‌به‌رامبه‌ریشدا پیشاندانی مه‌زڵومیه‌تی كوردی ژێرده‌سته، بیریشمان نه‌چێت له‌پێشدا كورد چاوه‌ڕێی رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵیه‌تی و سه‌ركه‌وتن له‌یه‌كڕیزیتاندایه.