Skip to Content

Tuesday, April 30th, 2024
راگەیاندنی‮ ‬كوردی‮ ‬عێراقی‮ ‬تێكداوە….ئاسۆ عەلی‮ ‬فەرەج

راگەیاندنی‮ ‬كوردی‮ ‬عێراقی‮ ‬تێكداوە….ئاسۆ عەلی‮ ‬فەرەج

Closed
by March 18, 2009 گشتی

راگەیاندنی‮ ‬كوردی‮ ‬عێراقی‮ ‬تێكداوە

 ئاسۆ عەلی‮ ‬فەرەج

عێراق شتێكی‮ ‬نەماوە بە ساغی‮ ‬مابێتەوە‮ ‬یاخود رەنگی‮ ‬ئاسایی‮ ‬خۆی‮ ‬پێوە دیار بێت،‮ ‬تەنیا ناوەكەی‮ ‬مابووە كە ئەویش(عێراق‮) ‬بوو،‮ ‬بەڵام ئەسەف ئەویشیان تێكدا و ئێستا هەست دەكەی‮ ‬لە نێو راگەیاندنی‮ ‬خۆماندا جۆرێك لە نارێككەوتنێك هەیە لەسەر ناوەكەی‮.‬
بۆ نموونە رۆژنامەی‮ ‬خەبات كردوویەتی‮ ‬بە(ئێراق‮) ‬واتا خەبات كار لەسەر نەهێشتنی‮(‬ع)دەكات كە پێوایە پیتی‮(‬ع‮) ‬لە كوردیدا نیە‮ و خەڵكانێكیش دەپرسن ئەمەیان ماقوڵە، بەڵام بۆ عەلیەكانیش ناكەن بە(ئەلی)؟
لەولایشەوە لە رۆژنامەی‮ (‬هەولێر‮) ‬نووسراوە(عێڕاق‮) ‬و و تەنیا حەوتێكی‮ ‬لە ژێر(ر)كەدا بەكارهێناوە‮. ‬زۆرجاریش لێم پرسیون دەبێت سڕی‮ ‬ئەم(عێڕاق)ەی‮ ‬ئەوان چی‮ ‬بێت؟ وەڵامم دەست نەكەوتووە‮.‬
لە هەفتەنامەی‮(‬چاودێر‮)‬یش ئەو عێراقەی‮ ‬كە باسمان كرد بەشێوازێكی‮ ‬دیكە دەنووسرێتەوە ئەوان دەنووسن(عراق‮). ‬لێرە(ێ)كەشیان لێكردۆتەوە‮! ‬دەبێت نهێنی‮ ‬ئەم جۆرە دەستكارییە لەچیدا بێت،‮ ‬تۆ بڵێت‮: ‬هەموومان لە خەمی‮ ‬خوێنەر و زمانەكەیداین بۆ ئەوەی‮ ‬تێبگات بە كاتێكی‮ ‬كەمتر؟
خۆشتر ئەوەیە رۆژنامەكانی‮ ‬دیكەش هەوڵی‮ ‬دۆزینەوەی‮ ‬جۆرێكی‮ ‬نوێ(عێراق‮) ‬دەدەن‮. ‬وەك بڵێت دەیانەوێ تایبەتمەندی‮ ‬بدەنە رۆژنامە و هەفتەنامەكانیان بە گۆڕینی‮(‬عێراق‮) ‬بەبێ رەچاوكردنی‮ ‬لایەنی‮ ‬زمانەوانی‮. ‬لێرە من دەردەچم لە باسكردنی‮ ‬زمانەوانی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬ئەو بوارە جێ دەهێڵم كە بە هیوام بەجیددیتر بیری‮ ‬لێبكەنەوە و هەڵوەستەی‮ ‬لەسەر بكرێت‮.‬
رۆژنامەی‮(‬ئاسۆ‮)‬یش خۆی‮ ‬دۆزیەوە لە دانانی‮(‬عێراق‮) ‬بۆ ئەوەی‮ ‬تایبەتمەندی‮ ‬خۆی‮ ‬دیاری‮ ‬بكات و دەستی‮ ‬هەبێت لەو تێكدانەی‮(‬عێراق)دا‮. ‬ئەویش هاتووە تەنیا حەوتی‮ ‬سەر(ێ)كەی‮ ‬لاداوە و دەنووسێت(عیراق‮) ‬بەبێ حەوت واتا تەنیا ئەو حەوتەی‮ ‬لابردووە‮.‬
گریمان پێكهاتە سیاسیەكانی‮ ‬عێراق كۆك نەبوون لە بونیادنانی‮ ‬ئەو عێراقەی‮ ‬كە ببێتە دەوڵەتێكی‮ ‬دەستووری‮ ‬و دیموكراسی،‮ ‬بەڵام ناكرێت ئێمە ناوی‮(‬عێراق)مان پێ رێك نەخرێت و بە میزاجی‮ ‬شەخسی‮ ‬ناوەكە‮ ‬یاری‮ ‬پێوە بكەین وەك زۆر ناوی‮ ‬دیكەی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬و وڵاتی‮ ‬دیكە كە راگەیاندنەكانی‮ ‬كوردستان بەئارەزووی‮ ‬خۆیان بڵاوی‮ ‬دەكەنەوە‮.‬

تێبینی:
ئەم بابەتەم بۆ پرۆفایلی خەبات نووسی، بەڵام بەهۆی لابردنی ناوی رۆژنامەكانەوە رەتم كردەوە بڵاو بكرێتەوە، دواجار رۆژنامەی ئاسۆ لە رێگای رۆژنامەنووسێكیانەوە داوایان كرد كە بڵاوی دەكەنەوە ئەوانیش بڵاویان نەكردەوە.
aso_ali2003@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.