له یادی مه‌رگی ماركسدا: كرێكارانی جیهان یه‌كگرن!
له یادی مه‌رگی ماركسدا: كرێكارانی جیهان یه‌كگرن!
موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
mozafar_as@yahoo.com
ئه‌مرۆ 14-3- 2009، سه‌دو بیست شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگی كارڵ هنریخ ماركسدا تێپه‌ر ده‌بێت. ماركس هه‌روه‌ك فریدیك ئه‌نگلزی هاوڕێ و هاوبیری له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی له ساڵی 1883 دا له گۆڕستانی هایدگێت له له‌ندن له وتاری به‌خاك سپاردنی ئاماژه‌ی پێداوه‌و ده‌ڵیت:ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی كۆكردۆته‌وه‌و خۆی به‌جێی هێشتوین و بۆ یه‌كجاری چاوی لێك ناوه كارڵ ماركسه.ماركس به‌ر له‌هه‌ر شتێك ڕابه‌رێكی شۆرشگێری جیهانی بووه‌و ناویشی له پاڵ توراسه شۆرشگیری یه‌كه‌یدا تا هه‌تایه ده‌مێنیت و ته‌نانه‌ت ناوی له سه‌ده‌كانیش تێپه‌ر ده‌كات.
جا ئه‌گه‌ر له‌م ووته به‌نرخه‌ی ئه‌نگلز ورد بینه‌وه مانا‌و مه‌غزایه‌كی زۆر قوڵی هه‌یه كه ده‌ڵیت ماركس به‌ر له‌هه‌ر شتێك شورشگێر بووه .مه‌به‌ستی ئه‌نگلز ئه‌وه‌یه كه ماركس ئه‌گه‌رچی فه‌یله‌سوف ،و بیرمه‌ند و تیوری داریژه‌ری چه‌نده‌ها مه‌یدانی جۆراوجۆر بووه‌و گرینگی هه‌یه به‌ڵام له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه شۆرشگیر بووه.له راستی دا ئه‌م ده‌ربرینه‌ی ئه‌نگلز پراوپری ژیانی سیاسی و فكری و كرده‌یی ماركسه و ڕێك ره‌نگ دانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكه‌یه كه خودی ماركس بۆ مرۆڤ هه‌یبوه كه له یانزه تێزه به‌ناو بانگه ڕه‌خنه‌یه‌ی یه‌كه‌ی بۆ فیورباخ هه‌یبوه كه له سه‌ره‌تاوه ده‌ڵێت :فه‌یله‌سوفه‌كانی پێش‌و ته‌نها جیهانیان لێكداوه‌ته‌وه، له كاتێدا ئه‌وه‌ی گرینگه گۆڕینێتی.ئه‌م ووشه‌و چه‌مكی گۆرینه مانای عه‌مه‌لی سیاسی چینایه‌تی و ئینسانی فراوانی هه‌یه. رووه چینایه‌تی سیاسی یه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له دونیای ئه‌مرۆدا ئه‌وه ته‌نها چینی كریكاره به حوكمی جێوشوێنه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كه‌ی له به‌رهه‌مهیناندا تاكه چینی شۆرشگیر‌و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئه‌م دونیایه بگۆریت و بیكاته سه‌ر پێی خۆی.له رووه ئینسانی یه‌كه‌یشی یه‌وه ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ به پیچه‌وانه‌ی تیروانینه ماتریالیزمه میتافیزیكی یه‌كه‌ی فیورباخی فه‌یله‌سوفه‌وه كه مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی به ده‌سته‌پاچه ده‌زانی به‌رانبه‌ر هه‌لومه‌رجو سروشت ،ماركس پێی وابو كه مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی ئه‌گه‌ر چی هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی بیری كۆمه‌ڵایه‌تی دیاری ده‌كات به‌ڵام پێی وابوو بیری كۆمه‌ڵایه‌تیش به رۆڵی خۆی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌لومه‌رج و ئاڵوگۆری شته موجوده‌كان وه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆی تایبه‌تمه‌ندێتی و سیفه‌تێكی شۆرشگیرانه‌ی خودی مۆرڤ و مرۆڤایه‌تی یه.
بێ گومان هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه بوو كه هه‌مو هه‌وڵی ماركس، به تایبه‌تی له نوسینی مانیفیستی حزبی كۆمۆنیسته‌وه، ئه‌وه‌بوو كه چۆن ئه‌م دونیا پیچه‌وانه‌یه كه مرۆڤایه‌تی تیایدا ده‌ژێت بگۆڕدریت كه شایسته‌ی خودی مرۆڤ و جهانیكی به‌راستی مرۆڤایه‌تی بێت.وه هه‌موو تێكۆشانی فكری و سیاسی و فه‌لسه‌فی و عه‌مه‌لی ماركس له‌ده‌وری ئه‌م خاڵه‌دا خولاوه‌ته‌وه.یانی هه‌موو تێزه‌كانی له مه‌یدانه‌كانی تری وه‌ك فه‌لسه و ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و..هتد هه‌موو بۆ ئه‌وه‌بوو كه چۆن ئه‌م دونیا پێچه‌وانه‌یه هه‌ڵگێریته‌وه‌و بیكاته‌وه سه‌ر پێی خۆی. هه‌موو ئه‌مه‌شی له مانیفستی حزبی كۆمۆنیست دا خولاسه كرده‌وه‌و پێمانی ووت كه به بێ حزبی پێشره‌وی كارگه‌ری هه‌رگیز ممكن نی یه ئه‌م دونیا پیچه‌وانه‌یه بگۆڕدێت . ئه‌مه‌ش به‌ر له‌وه‌ی كارێكی فكری بێت كارێكی كرده‌یی یه‌و ڕاسته‌وخۆ گرێی خواردوه به كار‌و ئیراده‌ی وشیارانه‌ی كرێكاران و كۆمۆنیسته پێشره‌وه‌كانه‌وه. بۆیه ماركس هه‌تا مرد زۆرترین وه‌خت مه‌شغه‌له‌تی ئه‌م كاره بووه. یانی ڕێكخستن و ڕێكخراوی كردنی كرێكاران به شێوه‌ی جۆراو جۆر بۆ به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی چینی كریكار و بنیاد نانی سۆسیالیزم و به‌دی هینانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بی چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی ،یانی كۆمه‌ڵگای كۆمۆنیستی .دیاره ئه‌مه‌ش هه‌رگیز مه‌یسه‌ر نابێت به بێ شۆڕشی سۆسیالیستی كرێكاری . هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ڕێكخراوی جۆراوجۆری پێكهیناوه له‌وانه: كه زۆر گرینكن، یه‌كێتی كۆمۆنیسته‌كانو پاشان ئه‌نته‌رناسیونالی یه‌كه‌م و دوه‌م كه به‌هۆی ئه‌م دوو ڕێكخراوه سیاسی یه‌وه، ماركس به هاوكاری ئه‌نگلز ،توانی له نوسینی مانیفسته‌وه له ساڵی 1848 تا مردنی، سوسیالیزمی زانستی و كۆمۆنیزم بكاته ئاڵای شه‌كاوه‌ی به‌رزی چینی كرێكار‌و هه‌ر سێ سه‌رچاوه فه‌لسه‌فی و ئابوری و سیاسی یه‌كه‌ی، كه ماتریالیزمی دیاله‌كتیكی و مێژوویی، و تێوری ئابوری زیده‌بایی ،و خه‌باتی سیاسی_حزبی چینایه‌تی تێكه‌ڵ به بزوتنه‌وه‌ی چینایه‌تی كرێكاران كرد‌و لێكی هه‌ڵپێكان هه‌روه‌ك له كۆتایی مانیفستدا له ڕسته‌یه‌كدا نوسێوێتی و ده‌ڵێت: با چینه چه‌وسینه‌ره‌كان به‌رانبه‌ر شۆڕشی كۆمۆنیستی سه‌رتاپان بێته له‌رزین ،كرێكاران له‌م شۆڕشه‌دا بێجگه له زنجیره‌كانیان هیچ له ده‌ست ناده‌ن به‌ڵام جیهانێك به‌ده‌ست دێنن .كرێكارانی جهان یه‌كگرن !.
بۆیه له ڕوانگه‌ی كارڵ ماركسه‌وه كلیكی چاره‌سه‌ری هه‌موو كیشه‌و گرفته‌كان یه‌كگرتنی جیهانی كرێكاران وئه‌نجام دانی شۆرشی سۆسیالستی كریكاری یه.
كه‌واته با له یادی مه‌رگی ماركسدا دروشمی كرێكارانی جهان یه‌كگرن! هه‌میشه به‌رز راگرین.
14-3-2009