چه‌ند لایه‌نێکی په‌یوه‌ندیه‌کان و ڕێکخراوبوون ئاسۆ حامدی
پێشه‌کی:
بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان شیته‌ڵ بکه‌ین ، بۆئه‌وه‌ی بتوانین له‌گه‌ڵ زانستی په‌یوه‌ندیه‌کان مامه‌ڵه بکه‌ین و له‌گه‌ڵ هه‌موو مۆدێل و کاراکته‌ره‌کانی بتوانین بژین ئه‌وا ده‌بێ له خودی په‌یوه‌ندیه‌کان و گرفته‌کان و مۆدیله‌کان و هه‌موو لایه‌نه دیار و شاراوه‌کانی بگه‌ین.
له دونیای ئه‌مڕۆ دا له هه‌موو شتێ گرنگتر په‌یوه‌ند‌یه‌کانه. له په‌یوه‌ندیه‌کانیشدا گه‌لێ مه‌سایلی شاراوه و ئاڵوگۆڕ هه‌یه، بۆیه بۆ زۆر مرۆڤ ئه‌وه‌نده ئاسان نیه هه‌موو وه‌زعیه‌ته‌کان بتوانێ تاسه‌ر تێ بگات و هه‌موو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی بتوانێ لێ حاڵی ببێت و له‌گه‌ڵ گشت و تایبه‌تیه‌کانی بتوانێ مامه‌ڵه بکات. له هه‌مووشیان گرنگتر په‌یوه‌ندیه بێ ده‌نگه‌کانه که هه‌سته لاشعوریه‌کان ڕووشه‌ن ده‌که‌نه‌وه و مه‌سه‌له‌ی گوێگرتنه.
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م هه‌موو وه‌زعانه به کۆنکریتی ڕۆشه‌ن بوونه‌وه ئه‌وه دروستکردنی دونیایه‌کی جیاواز له دونیای ئێستا کارێکی ئاسان بوو.
له‌هه‌مان کاتدا بۆئه‌وه‌ی هه‌موو مه‌سه‌له‌کان ڕۆشنایی و دروستی ببینن له گشت‌دا و له تایبه‌تدا ده‌بێ زیاتر به‌دوای وورده‌کاریه‌کانیانه‌وه بێت.
پێش ئه‌وه‌ی ڕێکخراو بگۆردرێن ده‌بێ تاکه‌کان و ئه‌و ڕه‌وشه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگیه ئاماده‌یی گۆڕانیان هه‌بێ.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه به‌رهه‌می خوێندنه‌وه‌و گه‌لێ کۆرسی تایبه‌تن به به‌ڕیوه‌بردن و ڕێکخراوبوون، ڕه‌نگه دووباره‌کردنه‌وه‌ی گه‌لێ مه‌سه‌له‌ی سێگۆشه‌یی تێدا بێت. ئه‌مه‌ش به هۆشیاریه‌وه هه‌ڵبژاردراون.له کاری تیم و کاری تاکه‌که‌سی دا به گشتی ئینێرژی گرنگترین مه‌سه‌له‌یه، مرۆڤ توانایه‌کی شارراوه‌ی زۆری هه‌یه، ئه‌و کاره‌ی فێر نه‌بووی یان نه‌تکردووه ئه‌وه ناتوانی بیپێوی که تواناکانت له‌م باره‌وه چه‌نده؟ به کورتی په‌یوه‌ندیه‌کان له کاری تیم دا یانی کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئینێرژیه‌کانه بۆ کارێکی دیاریکراو هه‌ر بۆیه‌ش له په‌یوه‌ندیه‌کاندا یه‌ک کۆ یه‌ک له دوو زیاتره وه‌کو له بیرکارییدا ده‌کاته دوو له هاوکێشه‌ی خۆشه‌ویستی و دڵداره‌کانیش ده‌کاته یه‌ک!.
لێره که‌م باس له سه‌رچاوه کراوه چونکه سه‌رچاوه‌کان زۆر زۆرن و ڕه‌نگه هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ش زۆریان له یه‌کتر وه‌رگرتووه بۆیه زۆر ناوی سه‌رچاوه‌م نه‌هێناوه، به‌نموونه مۆدێله‌کانی په‌یوه‌ندیه‌کان زۆربه‌یان له سه‌رچاوه‌کانی سه‌ره‌کیان دیار نین یان له سه‌رچاوه ئه‌مریکایه‌کان یان به‌ریتانیایی و هۆله‌ندی وه‌رگیراون. هه‌موو مه‌سه‌له‌کان به گشتی باسکراون و که‌متر بۆ نێو ناوه‌رۆکی مه‌سه‌له‌کان قووڵبوومه‌ته‌وه. ئه‌مه‌م بۆ خوێنه‌ران جێهێشتووه.
به‌هیوام خوێنه‌ران له کاتی خوێندنه‌وه‌دا بیر له باسه‌کان بکه‌نه‌وه و له بیری خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ریان ده‌ست بۆ هۆیه‌کانی په‌یوه‌ندیه‌کان ببه‌ن. له هه‌مووی گرنگتر دیسان ئینێرژی و ئامانجه‌کانه، مرۆڤ ده‌توانێ ئامانجه‌کانی خۆی چڕ بکاته‌وه‌و چه‌قبه‌ندی بکات دواتریش ئینێرژی بۆ بخاته کار. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش ئینێرژیه‌کی زۆری ویستووه و بۆ ئه‌وه‌ی له ناوه‌رۆکیشی بگه‌ی پیوستی به ئینێرژی هه‌یه. خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌گه‌ر له هه‌موو مه‌سه‌له‌کانیش حاڵی بووی ئه‌وه ئینێرژیه‌کی زۆریشت پێده‌به‌خشێ.
ئاسۆ حامدی
سه‌ره‌تای 2009بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە فایلەکەی خوارەوە داگرە