ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له دیدگای ئه‌وروپیه‌کانه‌وه
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له دیدگای ئه‌وروپیه‌کانه‌وه
چاوپێکه‌وتنی هه‌فته‌نامه‌ی ئاڵای ئازادی له‌گه‌ڵ گۆران ههڵهبجهیداپ/ ئه‌وه‌نده‌ی له ئه‌وروپا ئاگاداربیت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه چۆنه له دیدگای
ئه‌وروپیه‌کانه‌وه چ ڕێکخراو کۆمه‌ڵه‌کان چ حکومه‌ته‌کان ؟
و / ده‌توانم به ڕاشکاوانه بێژم نه‌ک هه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه یا کاره‌ساته‌کانی دیکه که به‌سه‌رمیلله‌ته‌که‌ماندا هاتووه، وه‌ک ئه‌نفال و بارزانیه‌کان و فه‌یلیه‌کان و تاد بایه‌خیان لای ئه‌وروپیه‌کان نه‌بووه‌و نیه ،به‌ڵکو دۆزی کو‌رد به‌گشتی بایه‌خێکی ئه‌وتۆی نیه.ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سرووشتی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی و تێڕوانینی حکومه‌ته‌کانیان بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌و وڵاتێک له دیدی به‌رژه‌وه‌ندیه‌وه.هاوکات که‌مته‌رخه‌می خۆشمان چ وه‌ک سه‌رکرده‌و ئه‌حزاب یا چ وه‌ک جالیه ڕوویه‌کی دیکه‌ی مه‌سه‌له‌که‌یه.
دیاره گرنگیدان یا په‌یوه‌ندی هه‌ر حکومه‌تێک به وڵاتێک یا ده‌ڤه‌رێکی جیهان داینه‌مۆ و بزوێنه‌ره‌که‌ی به‌پله‌ی یه‌که‌م به‌رژه‌وه‌ندیه، ئه‌وجا مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌تنیکه‌کان و مه‌سه‌له‌ی دیموکراتی دیت.
تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابیت دۆزی کو‌رد به‌گشتی له کن نێوه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارو بڕیارده‌ره‌کان نه‌بووه‌ته مه‌له‌فێکی گرنگ و گه‌رم. ته‌نها له‌م ساڵانه‌ی دویدانه‌بیت جۆرێک گۆڕانکاری به‌خۆوه دی، به‌تایبه‌ت پاش هه‌رسی ڕژێمی سه‌دام و ڕۆڵی به‌رچاوی کو‌رد له‌و مه‌سه‌له‌دا وده‌رکه‌وتنی وه‌ک هێزێکی حساب بۆکراو له ده‌ڤه‌ره‌که‌دا ،وه‌پێشوازی له‌سه‌رانی کو‌رد له‌سه‌ر ئاسته جیهانیه‌کاندا.به‌تایبه‌تی پێشوازیکردنی بۆش سه‌رۆکی پێشوی ئه‌مریکا له سه‌رۆک بارزانی و تاله‌بانی به جیا له کۆشکی سپی،کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی کوردستان به‌ڕوی کۆمپانیه ئه‌وروپیه‌کاندا وه‌ک بازاریکی مه‌زن بۆ به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه گوزاری .ئه‌مانه هه‌مووی پاڵی به ئه‌وروپیه‌کانه‌وه نا که هه‌نگاو به‌ره‌و کوردستان بنین پترگرنگی پێبده‌ن و زیاتر له کو‌رد نزیک ببنه‌وه. وه‌ک ده‌بینین ئێستا کێبڕکێیه له نێوانیاندا بۆ کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌و نووسینگه‌ی بازارگانی و ئابوری و که‌لتووری له کوردستاندا.
ئه‌مانه‌هه‌مووی ده‌چنه چوارچێوه‌ی کار‌و په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی و بازرگانی وشتی تره‌وه که دوورن له کرۆکی مه‌سه‌له‌که ئه‌ویش هه‌ڵوێستی سیاسی یا پشتگیرییه له مافه‌کانمان ،یاهاوسۆزی و گرنگی دانه به نه‌هامه‌تیه‌کانمان .جا بۆیه گه‌ر بڵێین سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌وروپی شاره‌زاییان له مه‌ر نه‌هامه‌تیه‌کانی میله‌ته‌که‌مان هه‌یه به هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه ده‌ڵێم به‌ڵی هه‌یانه وه‌لی گرنگی پێناده‌ن . ده‌زانن کو‌رد به‌گشتی له‌هه‌مووپارچه‌کاندا چه‌وساوه‌یه به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌وان تێڕوانینیان بۆ کێشه‌ی کو‌رد تێڕوانینێکی سیاسی نیه به‌ڵکو ئینسانیه، هه‌ڵوێستیان گه‌ر دژ نه‌بیت ئه‌وا له‌گه‌ڵ مافه‌کانیشماندا نین ،یاخو‌د زۆر جار هه‌ڵویستیان دووفاقیه به‌وه‌ی به‌شێک له نه‌ته‌وه‌که‌مان به ته‌رۆریست ناوزه‌ند ده‌که‌ن و به‌شێکی دیکه‌ش به چه‌وساوه.ده‌شێ له کاتی ڕودانی کاره‌ساته‌که‌دا لێره‌و له‌وێ مه‌حکومیان کردبێت و به‌وهۆیه‌شه‌وه دۆزی کو‌رد تاڕاده‌یه‌ک بۆ ماوه‌یه‌ک ناسرابیت .من له‌و ده‌مه‌دا له ئه‌ورپا خوێندکاربووم، هێنده‌ی له یادم مابیت له هه‌ڵوێستی جوامێرانه ودلێرانه‌ی چه‌ند وه‌زیروپه‌رله‌مانتاریک بترازێت هیچ حکومه‌تێکی ئه‌وروپی به‌فه‌رمی ئیدانه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ی نه‌کرد.ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و به‌رژه‌وندیه ئابووریانه‌ی له‌وده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌عسدا هه‌یانبوو،چونکه نه‌یانخواستووه ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه بکه‌نه قوربانی چه‌ند هه‌زارکه‌سیک . ده‌توه‌انم بێژم کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه یا هه‌ر کاره‌ساتێکی دیکه که به‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌مانداهاتووه له نیوه‌نده جه‌ماوه‌ریه‌کاندا باشتر ناسراوه وه‌ک له نێوه‌نده فه‌رمیه‌کاندا ،چونکه ئه‌و نیوه‌نده جه‌ماوه‌ریانه پترگرنگی و پاڵپشتی له کۆمه‌ڵ و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه ژێرده‌ست و چه‌وساوه‌کان ده‌که‌ن و هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کیشیان له‌ته‌ک ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته داگیرکه‌رو چه‌وسینه‌ره‌کاندا نیه، ته‌نها هه‌ستی مرۆڤایه‌تی و سۆڵیداریه‌تی پاڵنه‌رو بزوێنه‌ریانه. وه‌ک تاکی ئه‌وروپیش باوه‌رناکه‌م شتێکی ئه‌وتۆ له‌باره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه بزانن،ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاکی ئه‌وروپی وه‌ک ڕۆژهه‌ڵاتی نه‌چوته ناو سیاسه‌ته‌وه‌و ئاره‌زوویشی لێی نیه ،به‌لایه‌وه زیاتر گرنگه بزانیت چی له‌وڵاته‌که‌ی خۆیدا ڕوده‌دات وه‌ک له‌ده‌ڤه‌رێكێ دیکه. پێده‌چیت توێژێک له ڕۆژنامه‌نووسان و بڕێک له سیاسه‌تمه‌دارو په‌رله‌مانتارانی دۆستانی میلله‌تانی چه‌وساوه زیاتر له باره‌ی کاره‌ساته‌کانی کو‌رد به‌گشتی بزان .به‌ڵام گه‌ر باس له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ین له دیدگای ئه‌وروپیه‌کانه‌وه له له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا فه‌رمیه‌کان یا نێوه‌ندو کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراوه‌کاندا ،ئه‌وه‌ده‌توانم بێژم به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌و ره‌نگدانه‌وه‌یه له ئاردا نیه ،به‌ئومیدم له ئاینده‌دا درووست بێت.
پ/ له‌سه‌ر ئاستی کۆڕوکۆبوونه‌وه‌و جالیه‌ی کوردی توانراوه چیبکریت بۆ به‌جیهان بوونی ئه‌و کاره‌ساته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات؟
و/ دیسان له‌م باره‌شه‌وه وه‌ڵامه‌که‌م دڵخۆشکه‌ر نیه.ئه‌وه 21 ساڵه کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه روویداوه،بوونی کوردیش وه‌ک جالیه له‌ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له‌و ڕووداوه به‌چه‌ندین ساڵ.که‌واته گه‌ر ویست و ئاره‌زوو هه‌بوایه تائێستا کاری سودمه‌ندده‌کرا به ئارسته‌ی به جیهانکردنی کاره‌ساتی هه‌له‌بجه. له‌وانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ربڕینه‌م گله‌یم بیته‌سه‌ر لی پێویسته ڕاشکاوانه تێڕوانینی خۆم ده‌ربڕم سه‌باره‌ت با جالیه‌ی کوردی له هه‌نده‌ران، به‌ڕاستی کو‌رد جالیه‌یه‌کی پاسیڤه ،زۆر به‌ته‌نگ نه‌ته‌وه‌که‌یانه‌وه نین خه‌مخۆر نین .ئه‌م قسه‌ی من گشتگیر نیه‌و هه‌موو کو‌رد ناگرێته‌وه ،چونکه به‌راستی هه‌ر وڵاتێک بگرین کۆمه‌ڵیک هه‌ن که دڵسۆزانه زۆربه‌ی ژیان و کاتی خۆیان بۆ خزمه‌تی میلله‌ته‌که‌یان ته‌رخان کردوه و ناسراویشن.به‌ڵام گه‌ر باس له زۆرینه بکه‌م ئه‌وا وه‌ک پێشتر گووتم چالاک نین.سه‌یریش له‌وه‌دایه زۆربه‌یان به سیفه‌تی په‌نابه‌ری سیاسی وه‌رگیراون به‌ڵام ئه‌وه‌ی توخنی ناکه‌ون سیاسه‌تکردنه بۆ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌یان.
سالانه له‌زۆربه‌ی وڵاته‌کان یادی هه‌له‌بجه ده‌کریته‌وه به‌ڵام ئه‌و یادکردنه‌وه‌یه ته‌نها بۆ خۆمانه، بۆنمونه گه‌ر ڕیپێوانبیت هه‌ر کو‌رد به‌شداره ،گه‌ر مه‌راسیمێک بێت له هۆڵێکدا هه‌ربۆ کورده ،گه‌ر کۆڕوسه‌مینار بێت هه‌ر دیسان بۆکورده. ئه‌ز کورده‌کانی نیشته‌جێی دانمارک به نمونه دێنمه‌وه‌چونکه خۆم لێره‌ده‌ژیم ،ساڵانه یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌مان به ڕیپێوان ده‌کرده‌وه ،له‌سه‌ره‌تادا واته له‌ساڵانی پاش کاره‌ساته‌که چه‌ند سه‌دکه‌سێک ئاماده‌ده‌بوون و گوورووتینێکی هه‌بوو، به‌ڵام ساڵ دوای سال تاده‌هات به‌شداران که‌م ده‌بوونه‌وه ،تاوای لێهات له یادێکدا نزیکه‌ی 50 که‌سێک ئاماده‌بوون. ئیتر داوی ئه‌وه واز له ڕێپێوان هێنرا. ئاخر شه‌رمه‌زاریه له بوونی چه‌ند هه‌زار کو‌رد له کۆبنهاگن و ده‌ورووبه‌ری ته‌نها 50 که‌س ئاماده‌بن .به‌مه‌رجێک یاده‌که شتێک نیه هه‌موو رۆژدووباره بێته‌وه ،ته‌نها ساڵی جاریکه .ئیدی تۆ چی به‌و جۆره کوردانه ده‌ڵییت که هێنده ئاماده‌ییان تیدانه‌بیت له ساڵیکدا چه‌ند کاتژمێرێک ببه‌خشنه نه‌ته‌وه‌که‌یان. که‌واته تاجالیه‌ی کوردی به‌م ڕاده‌یه که‌مته‌رخه‌م بێت و یادکردنه‌وه‌کانیش به‌م چه‌شنه بروات چاوه‌ڕیی به‌جیهان ناساندن له‌حاڵه‌تی ئێستادا ئه‌سته‌مه. به‌ڕووه‌که‌ی دیکه‌دا ده‌توانم بێژم تابلۆکه هه‌مووی ڕه‌ش نیه به‌ڵکو خالی گه‌شیشی تێدایه،واته که‌سانی دڵسۆز هه‌ن که هه‌وڵی ناساندنی تراژیدیا‌کانی میللله‌ته‌که‌یان ده‌ده‌ن و له‌و بواره‌شدا به‌رده‌وامن له خه‌بات. من ده‌توانم ڕیخراوی چاک{چاودێری کوردۆساید} به نمونه بهێنمه‌وه که به‌ڕاستی هه‌وڵه‌کانیان مایه‌ی شانازی و ڕێزه .له‌م ساڵانه‌ی دویدا له‌چه‌ندین ولات په‌یوه‌نیان به بڕێک له حیزبه‌کان و په‌رله‌مانتاران و ڕێخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان کردووه و واژۆی زۆرێک له وه‌زیرو په‌رله‌مانتارانیان وه‌رگرتووه که ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌یان وه‌ک جینۆسایدی گه‌لی کو‌رد ناساندووه ،وێرای ئه‌مه یادکردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال به شیوازێکی نوێ ئه‌ویش له‌ڕیگه‌ی کۆڕوسه‌مینارو کۆبوونه‌وه له‌گه‌ل که‌سانی پسپۆر‌و ئه‌کادیمی و مامۆستای زانکۆ‌و سیاسه‌تمه‌داران. له ئاکامدا ئه‌م کارانه ده‌چنه خانه‌ی ئاشنا بوون ونزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره که‌سانه له دۆزی کورد‌و کاره‌ساته‌کانی . جۆرێکی دیکه‌ی چاڵاکی په‌یوه‌ست به‌ناساندنی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به ئه‌وروپیه‌کان ،ئه‌و چالاکیانه‌ن که‌چه‌ند ساڵێکه له دانمارک کۆمیه‌ته‌ی چاک به‌شێوازێکی نوی په‌یڕه‌وی ده‌کات ،که به بڕوای من پێشتر کاری وانه‌کراوه یا به ده‌گمه‌ن کراوه، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی شوێنانی وه‌ک کلیسا ،په‌یمانگا .ئاماده‌ییه‌کان. هاوکات یادکردنه‌وه له گۆره‌پانی شاره‌کاندا که تێیدا وێنه‌ی شه‌هیدانی کاره‌ساته‌که له‌ته‌ک نووسینی به‌یان به‌و بۆنه‌وه به به‌زمانی دانمارکی ودابه‌شکردنی به‌سه‌ر ئاماده‌بوان و ڕیبواراندا که زۆربه‌یان دانمارکین. من وه‌ک ئه‌ندامێکی چاک ده‌توانم بیژم تا ڕاده‌یه‌کی باش سه‌رکه‌وتووبووین . بۆیادی ئه‌مساڵێش وه‌ک چاک به نیازین له گه‌وره‌ترین که‌نیسه‌ی کۆبنهاگندا یادی بکینه‌وه.هاوکات له گۆڕه‌پا‌نی سه‌ره‌کی باژێڕی کۆبنهاگنیش مه‌راسیمێک هه‌ر بۆ دانمارکیه‌کان سازده‌که‌ین و به‌رنامه ڕێژیمان بۆ هه‌ردوو چالاکیه‌که کردووه. وه له به‌رنامه‌ماندایه بۆ یادی ئه‌نفالیش له په‌رله‌مانی دانمارک سه‌مینارێک سازبکه‌ین گه‌ر سه‌ربگرێت.
ده‌توانم بێژم ئێمه‌ی جالیه‌ی کو‌رد گه‌ر له هه‌نده‌ران به‌م ئاراسته‌یه‌کار بکه‌ین که چاک[چاودێری کوردۆساید] ده‌یکات بێگومان له ئاینده‌دا به‌رهه‌می باشی ده‌بیت له‌رووی ناساندنی هه‌ڵه‌بجه‌وئه‌نفال به کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ورووپی.پ/ وه‌ک هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ک پێتوایه چۆن ده‌توانریت جگه له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی که‌لاوه‌کان ڕۆحی مرۆڤه‌کانی ناو شار ئاوه‌دان بکرێته‌وه؟
و/ له‌یادی 14 ساله‌ی کاره‌ساتی هه‌له‌بجه‌دا بابه‌تێکم نوسی به‌ناوی {تائێساش برینی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان ساڕ‌ێژ نه‌کراوه} تێیدا ئاماژه‌م به‌وه‌کردبوو که ڕاسته له‌ده‌ستدانی خۆشه‌ویستترین که‌س و ئازیز به‌هیچ شتێک قه‌ره‌بووناکرێته‌وه و کاریگه‌ری له‌ده‌ستدانیان هه‌رگیز وننابێت .هه‌ر له‌وێدا نووسیبووم[ لێ ده‌کرێت بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازار‌و مه‌ینه‌تیه گرنگی به‌و زیندۆانه بد‌رێت و ژیان و گوزه‌رانیان که‌مێک باش بکریت.] به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا له یادی 21 داین و گۆڕانکاریه‌کی ئه‌وتۆ له ژیانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌دا رووینه‌داوه.
به‌ڕاستی من سه‌رم له خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه سووڕماوه که‌چه‌ند به ته‌حه‌مولن ،تۆ سه‌یرکه 5000 که‌سیان لێ شه‌هیدبوو شار وێران کرا ماڵ و سامانیان به‌تاڵانبرا ،برینداریکی زۆریان بۆماوه‌ته‌وه ، بێ‌کاری و نه‌بوونی یه‌خه‌ی گرتوون. که‌چی سه‌رباری ئه‌مانه هه‌مووی خۆیان هاتنه‌وه باژێڕوماڵ و که‌لاوکانیان ئاوه‌دان کردوه‌ته‌وه .شاریک نه کاری تێدایه، نه پرۆژه‌یه‌کی به‌رهه‌م هێنه‌ر، نه شتێکی وا سیمایه‌کی پێشکه‌وتن و شارستانی ببه‌خشێت به شاره‌که ودانیشتوانی سه‌رقاڵ بکات .به‌ڕاستی.ئه‌مه‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کانداهات له‌سه‌دا یه‌کی ئه‌وه به‌سه‌ر هه‌ر کۆمه‌ڵه‌که‌سێک له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا بهاتبایه ئه‌وها پشتگوی بخرانایه، عه‌رشی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌له‌رزان و چه‌ندین حکومه‌تیان پێده‌روخان. له‌م وڵاتانه ده‌میک گه‌ره‌کێک یا خیزانیک دووچاری کێشه‌یه‌ک سه‌دمه‌یه‌ک یا ڕووداوێکی سروشتی ده‌بنه‌وه و به‌هۆیه‌وه زیانی ماڵی و ده‌روونیان پێده‌گات ،خیرا په‌یوه‌نیداران وده‌سه‌لاتداران به‌هه‌موو چه‌شنیک یارمه‌تیان ده‌ده‌ن به.کۆمه‌کی مادی ، دکتۆری ده‌روونی ،سه‌فه‌ر پیکردن ،ئه‌مانه ته‌نها بۆئه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌و کاره‌ساته‌یان له‌سه‌ر نه‌مێنیت. له‌مه‌ڕ خۆشمان هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان 21 ساله له‌نێو کاره‌ساته‌که‌دا ده‌ژین.و به‌رده‌وام له‌ڕووی ته‌ندروستی و ده‌روونیه‌وه کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ریان جێده‌هێڵیت .ده‌سه‌ڵاتیش که به‌رپرسی یه‌که‌مه له حاڵ و گوزه‌رانیان، له دابینکردنی ژیانێکی ئاسوده‌و ته‌ندرووست، به قسه هیچی نه‌هێشتووه. من ناڵێم هیچ نه‌کراوه به‌ڵی له‌م یه‌ک دووساڵه‌ی دوایدا به‌تایبه‌تی پاش سوتانی مۆنۆمێنته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه که ده‌سه‌ڵاتی ڕاچڵه‌کان ،هه‌ستان به هه‌ندێک کاری ئاوه‌دانکردنه‌وه ،به‌ڵام ئه‌وه له چاو قه‌باره‌ی کاره‌ساته‌که‌دا زۆر که‌مه.من له بۆنه‌و دیداری ڕاگه‌یاندا وتوومه که‌زۆرێک له خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌له ئاکامی ئاسه‌واری چه‌کی کیمیاوی به‌سه‌ریانه‌وه نه‌خۆشی جه‌سته‌یین هاوکات نه‌خۆشی ده‌روونیشن وپیویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه .چونکه 21 ساڵه‌غه‌م ناسۆری ناخۆشی نه‌بوونی و بێ‌کاری و نه‌خۆشی له ده‌رون و ڕۆح و مێشک و جه‌سته‌یاندا که‌ڵه‌که‌بووه .بۆیه زۆر گرنگه له پاڵ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی که‌لاوه‌کاندا ڕۆحی زیندوه‌کانیش ئاوه‌دان بکرێنه‌وه. گه‌ره‌که ده‌سه‌ڵات چه‌ند گرنگی به ئاوه‌دانکردنه‌وه ده‌دات سه‌دهێنده گرنگی به ژیانی زیندوه‌کان بدات ،ئه‌ویش به مه‌یسه‌رکردنی پێداویستیه سه‌رتاییه‌کانی ژیان، ئه‌و پێداویستیانه‌ی که هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان وا لێبکات هه‌ست به بوونی خۆیان بکه‌ن و ژیانیان لا شیرین بیت و چیدی ته‌مه‌نی خۆیان له به‌رده‌وامیه‌تی تراژیدیاکه‌دا نه‌به‌نه‌سه‌ر.تێبینی/
ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له هه‌فته‌نامه‌ی[ ئاڵای ئازادی]ژماره799دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.