دوورست بوونی شوراکان له زۆربه‌ی گه‌ره‌ک و کارگه‌کان
دوورست بوونی شوراکان له زۆربه‌ی گه‌ره‌ک و کارگه‌کان یه‌کێک له گه‌وره‌ترین هه‌نگاوی مێژووی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی چینی کرێکار و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان بوو بۆ رزگار بوون له‌ژێر سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری.
وه‌ستا جلال
wastaja@yahoo.com
به‌هۆی ئه‌و ئالووگۆره سیاسی و ئابووریه‌ی که‌له جیهان و ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له کۆتای ده‌یه‌ی هه‌شتاکان و سه‌ره‌تای نه‌وته‌کان ده‌ستی پێ‌کرد، حکومه‌تی عێراق یه‌کێک بوو له‌و وولاتانه‌ی که تووشی قه‌یرانێکی سیاسی و ئابووری داخلی و خارجی قوول ببوو، پاش شۆرشی 1979ی ئێران و روخانی حکومه‌تی مه‌حه‌مه‌د ره‌زا شا و دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندو هاوکێشه سیاسی و ئابووریه‌ی که پێشتر به‌هۆی رژێمی پاشای ئێران له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بۆ وولاته زلهێزه ئیمپریالیسته‌کان به‌تایبه‌تی ئه‌مریکا پارێزرابوو له‌به‌ر یه‌ک هه‌لوه‌شایه‌وه. رژێمی به‌عس ئه‌و باروودۆخه‌ی به فرسه‌تێکی باش زانی که‌به وولاته ئیمپریالیسته‌کان نێشان بدات که ده‌توانێ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووری ئه‌وان له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بپارێزێ و خۆشی وه‌ک پاسه‌وانێک له ناوچه‌که بالاده‌ست بێت. به‌و مه‌به‌سته هێرشی سه‌ربازی کرده سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌شت سال شه‌ری له دژی ئه‌و وولاته درێژه پێدا که بووه هۆی کوشتنی هه‌زاران هه‌زار خه‌لکی بێتاوانی عێراق، له‌ناوه‌خۆی عێراقیش ناره‌زایه‌تی کرێکاران و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش له دژی شه‌ر و بێ‌کاری و گرانی و هه‌ژاری و نه‌بوونی ئازادی سیاسی له دژی رژێمی به‌عس رۆژ به‌رۆژ زیاتر په‌ره‌ی ده‌ستاند. رژێمی به‌عسیش بۆ ده‌رباز بوون له‌و قه‌یرانه‌و پێش‌گرتن له بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی خه‌لکی عێراق و کوردستان ده‌ستی کردبوو به گرتن و ئیعدام و کوشتنی به‌کۆمه‌ل و سه‌رکوتکردنی بچوکترین داواکاریه‌کانی خه‌لکی عێراق و کیمیاباران و ئه‌نفال کردنی خه‌لکی کوردستان. سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و شه‌رو سه‌رکوتکردنه نا مرۆڤانه‌ی رژێمی به‌عس دژ به کۆمه‌لانی خه‌لکی عێراق هێشتا نه‌ی ده‌توانی ئه‌و رژێمه له‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه رزگار بکات و پێش له ناره‌زایه‌تیه‌کانی کۆمه‌لانی خه‌لکی عێراق بگرێت. بۆیه دوا هه‌نگاوی ئه‌و رژێمه بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه په‌له‌ماردان و داگیرکردنی ده‌وله‌تی کوێت بوو.
به‌هۆی زالبوونی داموو ده‌زگا جاسوسی و سه‌رکوت گه‌ره‌کانی رژێمی دیکتاتۆری به‌عس کۆمه‌لانی خه‌لکی عێراق نه‌یان ده‌توانی به ئاسانی ئه‌و رژێمه له‌ناوبه‌رن. به‌لام به‌هۆی شه‌ری ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانای له‌دژی عێراق له سالی 1991 ده‌ستی سه‌رکوت کردنی هێزه دیکتاتۆره‌کانی رژێمی به‌عس له به‌رامبه‌ر کۆمه‌لانی خه‌لکی عێراق و کوردستان لاواز و بێ هێز کرد.
له‌گه‌ل لێدانی ئه‌مریکا له هێزه سه‌ربازی و ده‌زگا ده‌وله‌تیه‌کانی رژێمی به‌عس کۆمه‌لانی خه‌لکی عێراق و کوردستان ئه‌و هه‌لوومه‌رجه‌یان به فرسه‌تێکی باش زانی بۆ هێرش کردنه سه‌ر رژێمی دیکتاتۆری به‌عس و هێزه سه‌ربازی و دام و ده‌زگا جاسوسیه‌کانی.
راپه‌رین و هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری عێراق و کوردستان له‌دژی رژێمی دیکتاتۆری به‌عس که خه‌ون و ئاوات و ئامانجی چه‌ندین ساله‌ی خه‌لکی ئه‌و وولاته‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رژێمه دیکتاتۆره باوه‌ری به سه‌ره‌تای ترین ماڤه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی خه‌لکی عێراق نه‌بوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستی نه ده‌پاراست له کوشتن و ئیعدام و ئه‌نفال کردنی خه‌لکی عێراق و کوردستان.
بۆیه له‌سه‌رتای مانگی 3 خه‌لکی عێراق و به‌تایبه‌تی کۆمه‌لانی خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش له کوردستان به ژن و پیاو گه‌وره‌و بچوک هێرشیان کرده سه‌ر دا‌مووده‌زگا سه‌رکوت گه‌ره‌کانی رژێم و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکی که‌م زۆربه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستانیان له هێزه‌کانی رژێمی به‌عس پاک کرده‌وه.له‌گه‌ل رزگار کردنی شاره‌کان له ژێر ده‌سه‌لاتی رژێمی به‌عس له‌لایه‌ن کۆمه‌لانی خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش هه‌موو هێزه سیاسیه‌کان به به‌رنامه‌و پلاتڤۆرمی جیاوازه‌وه له هه‌ولی دورست کردنه‌وه‌ی کۆمه‌لگای کوردستان بوون به‌پێێ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی خۆیان.
هێزه ئیسلامی و ناسیۆنالیسته‌کان وه‌ک دوو هێزی بۆرژوازی له سه‌ره‌تاوه له هه‌ولی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌لاتی سیاسی و ئابووری بوون. هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژیانه‌وه ده‌ستیان کرد به رێک که‌وتن له‌گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌ی که پێشتر هاوکاری رژێمی به‌عس بوون و ده‌ستیان سوربوو به خوێنی خه‌لکی کوردستان، ده‌ستکردن به کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان، رێک که‌وتن له‌گه‌ل جاش و مسته‌شار و پیاوانی سه‌ر به‌رژێم، توانیان له ماوه‌یه‌کی که‌م هێزێکی زۆر له‌و بابه‌ته له‌ده‌وری خۆیان کۆبکه‌نه‌وه، جا ده‌ستیان کرد به‌تالانکردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌لکی کوردستان و دابه‌شکردنی سامانی کوردستان به‌سه‌ر حیزب و سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و تایڤه و که‌س و کاری خۆیان، 18 سال له ده‌سه‌لاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باشترین نمونه‌ی ئه‌و هێزه سیاسیانه‌یه له چه‌ند سالی رابردوو که چۆن خه‌ریکی به‌تالان بردن و دزی و گه‌نده‌لی و دابه‌ش کردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌لکی کوردستانن، له‌ولاشه‌وه گرانی و بێ‌کاری و هه‌ژاری و کوشتنی ژنان و نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاریه‌کان و تیرۆری رۆژنامه‌نوسان روو له‌زیادبووندایه.
بزووتنه‌وه‌ی شورایی هه‌روه‌ک بزووتنه‌وه سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی تری ناو کۆمه‌لگای عێراق و کوردستان به‌لام به به‌رنامه‌و پلاتڤۆرمی جیاوازه‌وه له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی چینی کرێکار و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێشی عێراق و کوردستان بوو، بۆ رووخانی نیزامی سه‌رمایه‌داری و رژێمی دکتاتۆری به‌عس و دامه‌زراندنی کۆمه‌لگایه‌کی ئازاد و به‌رابه‌ر.
دوورست بوونی شوراکان له زۆربه‌ی کارگه‌و گه‌ره‌که‌کان یه‌کێک له گه‌وره‌ترین هه‌نگاوی مێژووی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی چینی کرێکار و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان بوو بۆ رزگار بوون له‌ژێر سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری و رژێمی دیکتاتۆری به‌عس.
هه‌ولی هێزه دینی و ناسیۆنالیسته‌کان بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌لاتی سیاسی و ئابوری و شه‌ریک بوون له ده‌سه‌لاتی سیاسی له گه‌ل بۆرژوازی عێراقی بوو، بزووتنه‌وه‌ی شورایی هه‌ول و خه‌باتی له پێناو گۆرینی کۆمه‌لگای بۆرژوازی بۆ کۆمه‌لگای یه‌کسان و بێ چین و چه‌وساندنه‌وه بوو له‌رێگای کۆبوونه‌وه‌ی گشتی له کارگه‌و گه‌ره‌که‌کان،له شوێنی کار و ژیان دا.
یه‌کێک له جیوازیه‌کانی نێوان بزووتنه‌وه‌ی شورای له‌گه‌ل بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی و مه‌زهه‌بی که ئێستاش کاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر کۆمه‌لگای کوردستان، هه‌ولدان بۆ به‌ده‌سه‌لات گه‌یاندنی کرێکاران و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش بوو. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له رێگای کۆبوونه‌وه‌ی گشتی و پێک هێنانی شوراکانه‌وه ئیداره‌ی کۆمه‌لگای کوردستان بگرنه ده‌ست و به‌رێوه‌ی به‌رن و کۆتای به هه‌ژاری، بێ‌کاری، شه‌ر و نایه‌کسانی و زولم و چه‌وساندنه‌وه بێنن،بۆ ئه‌وه‌ی کرێکاران و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش چیتر نه‌بنه قوربانی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و حیزبه بۆرژوازیانه و یاری به چاره‌نووسیان نه‌که‌ن،له رێگای کۆبوونه‌وه‌ی گشتی و شوراکانه‌وه بریار له سه‌ر چاره‌نووسی داهاتووی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی خۆیان بده‌ن.کاتێک شوراکان خه‌ریکی چه‌کداری کردنی خه‌لکی کوردستان بوون بۆ به‌رگریکردن له گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌کانی رژێمی دیکتاتۆری به‌عس، هێزه ناسێۆنالیست و ئیسلامیه‌کان خه‌ریکی گڤتوگۆ بوون له‌گه‌ل رژێمی به‌عس و حکومه‌تی کۆنه‌په‌رستی ئێران و رژێمی دکتاتۆری تورکیا.
کاتێک شوراکان خه‌ریکی دادگای کردنی جاسوسان و پیاو کوژان وتاوانبارانی سه‌ر به‌رژێمی دیکتاتۆری به‌عس بوون، هێزه ناسیۆنالیست و دینیه‌کان خه‌ریکی دابه‌شکردنی خه‌لات بوون به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستیان سوور بوو به خوێنی خه‌لکی کوردستان،پێشوازیان ده‌کرد له مسته‌شار و ره‌فیق حیزبیه‌کان.
ئه‌و کاته‌ی هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کان خه‌ریکی دزی و به‌تالان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان بوون، شوراکان پارێزگاریان له نه‌خۆشخانه‌و مه‌دره‌سه و شوێنه گشتیه‌کانی خه‌لکی کوردستان ده‌کرد له په‌لاماردانی ئه‌و حیزبانه، کاتێک ئه‌و هێزه کۆنه په‌رستانه نه‌یان ده‌هێشت کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان له‌سه‌ر چاره‌نووسی داهاتووی خۆیان بریار بده‌ن و کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ببه‌ستن، شوراکان شیعاری ئازادی بێ قه‌یدوو شه‌رتی سیاسیان به‌رزده‌کرده‌وه.
کاتێک که رژێمی به‌عس گه‌رایه‌وه‌و شاره‌کانی کوردستانی داگیر کرده‌وه هه‌لسوراوانی شورای چه‌ندین خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیان له شاره‌کان له دژی هێزه‌کانی رژێم به‌رێخست و داوای ده‌ست به‌جێ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی رژێمیان له شاره‌کان ده‌کرد، هێزه ناسیۆنالیسته‌کان له گه‌ل رژێم سه‌رگه‌رمی مفاوه‌زات بوون.
شیعاری کار یان بیمه‌ی بێ‌کاری،یه‌کسانی ژن و پیاو، ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسی، نان،کار،ئازادی،حکومه‌تی شورای، هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای رژێمی به‌عس،ئازادی به‌رابه‌ری حکومه‌تی کرێکاری، به‌خۆرایکردنی خوێندن و نوخۆشخانه‌کان،چاودێری کردنی مندالان و به‌سالاچوان،به‌ره‌سمی ناسینی مافی نه‌ته‌وه‌کان، ئه‌مان و چه‌ندین شیعاری تر که شیعاری شوراکان بوو کرێکاران و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش له کوردستان پشتیوانیان لێ ده‌کردو به شیعاری خۆیان ده‌زانی،
هۆی سه‌رنه‌که‌وتنی ده‌سه‌لاتی شورای له کوردستان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ک،1- بزووتنه‌وه‌ی شورایی به بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ده‌ناسرایه‌وه، ئه‌وکاتیش گه‌رمه‌ی ده‌هۆل کوتانی رووخانی روسیا بوو له ژێر ناوی رووخانی کۆمۆنیزم. سه‌ره‌تای گه‌شه‌و ره‌ونه‌قی ته‌بلیغاتی غه‌رب بوو دژ به کۆمۆنیزم و سه‌رکه‌وتنی دیموکراسی و بازاری ئازاد.
2-بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری له ئاستی دونیا له ژێر هێرشی سه‌رمایه‌داری دابوو زۆربه‌ی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که چینی کرێکار له‌چه‌ند سالی رابردوو به‌ده‌ستی هێنابوو که‌م که‌م له‌ده‌ستی ده‌دا. به‌تایبه‌تی چینی کرێکاری عێراق و کوردستان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی رێکخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی کرێکاری نه‌بوون، رژێمی به‌عسیش له هه‌ولی سرینه‌وه‌ی ناوی چینی کرێکار بوو که وه‌کو چینێک باوه‌ر به بوونی نه‌کات.3- کاریگه‌ری شه‌ری عێراق ئێران، هه‌ژاری و بێ‌کاری،چه‌ند سال گه‌مارۆی ئابووری له لایه‌ن ئه‌مریکاوه، نه‌بوونی سه‌ره‌تایترین مافی ئازادی و رێکخراوبوون، هه‌موو ئه‌مانه هێزو توانای چینی کرێکاری له مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی و ئابووری لاواز کردبوو.
4-پێک هێنانی شوراکان یه‌که‌م ته‌جرووبه‌ی کۆمۆنیسته‌کان بوو له عێراق و کوردستان،یه‌که‌م جار بوو کۆمۆنیسته‌کان بکه‌وه‌نه به‌رده‌م مه‌سئولیه‌تێکی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی گه‌وره‌وه و له چارچێوه‌ی کاری ته‌شکیلاتی ژێرزه‌مینی بێنه ده‌ره‌وه.
5- رابه‌رانوو هه‌لسووراوانی شوراکان خۆیان خاوه‌نی به‌رنامه‌و پلاتڤۆرمی سیاسی دیاریکراو نه‌بوون که‌پێشتر ئاماده‌کرابێ، شوراکان ئیلهام و په‌یامیان له شوێنێک وه‌رده‌گرت که ئه‌وانیش لێکدانه‌وه‌و تێگه‌یشتنی دورستان له‌سه‌ر باروودۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی ئه‌وکاتی عێراق و کوردستان نه‌بوو.
بۆیه هێزه ئیسلامی و ناسیۆنالیسته‌کان که ئاماده‌ی سیاسیان له چینی کرێکار و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش زۆرتر بوو توانیان به ئاسانی جله‌وه‌ی ئه‌و راپه‌رینه به‌ده‌سته‌وه بگرن و به‌لارێدابه‌رن.وه‌ستا جلال 16/3/2009
wastaja@yahoo.com