به‌شێک له قه‌سیده‌ی زبڵ … نامۆ سامان
به‌شێک له قه‌سیده‌ی زبڵ.
به قاره‌مانی تێگه‌یشتین ئه‌م دووپێیه، تاسوکایه‌تی‌و خیانه‌تێک!
نامۆ سامان
ماڵمان پشتی دابوو به‌زبڵخانه‌ی شاره‌وه.. ده‌مبینی په‌نجه‌ناسكه‌كان ..
ده‌مبینی ده‌سته بچكۆله‌كان .. ده‌مبینی ره‌نگه هه‌نارێكانی عه‌شق..
حه‌زه تۆزاوێكان چۆن دروێنه‌ی ژیانیان ده‌كرد..
ده‌مبینی خه‌ونه‌كان چۆن هه‌ناسه‌كانی سه‌رده‌بری..
ده‌مبینی ریشۆڵه‌كان چۆن ده‌كوژران، داڵه‌كان چۆن خۆڵیان ده‌خوارد
به‌فرچۆن ره‌نگه‌كه‌ی سوور ده‌بوو، ئاسمان چۆن خۆی گێل ده‌كرد
شه‌وه‌كان چۆن ده‌رشانه‌وه
ڕۆژه‌كان چۆن به‌شه‌له‌شه‌ل ده‌گه‌یشتنه ئێواره
ئێواره‌كان چۆن له‌دوایی سه‌رابی بروسكه‌یه‌كدا له‌خاچ ئه‌دران
ماڵمان رووه قیبله‌ی زبڵی شار‌بوو..هه‌ناسه‌مان تێكه‌ڵ زێرابه‌كانی شار‌بوو
ده‌مبینی لاشه تیرۆر كراوه‌كان چۆن فرێ ده‌دران..زبڵ ده‌یگرتنه خۆی
ساوه زۆڵه‌كان چۆن فرێ ده‌دران..زبڵ ده‌یگرتنه خۆی
ده‌مبینی په‌نجه‌كان چۆن ده‌قرتان ..
هه‌ناسه‌كان چۆن ده‌سوتان..
هه‌وره‌كان چۆن ره‌ش ده‌بوون..
ده‌مبینی مناڵه‌كان چۆن باوه‌شیان بۆ زبڵ ده‌گرته‌وه
دڵداره قاچاخچیه‌كان چۆن حه‌زه‌كانیان به‌تاڵده‌كرده‌وه
گوڵم..له‌سه‌ر لمی ده‌ریاكان ناوه‌كه‌تم نوسسییه‌وه
[با]ی شێت چۆن هاتوو به‌كۆكه كۆك سریه‌وه
[با]ی شێت چۆن هاتوو یاده‌كانی ده‌ستما هه‌ڵوه‌ران
چۆن هاتوو ئه‌م خه‌ونه‌می سپارد به‌سه‌راب
ئه‌م ئازاره‌ی چۆن له‌خۆما لولكرد
ئیتر منیش ئه‌كه‌ومه‌رێ..
ئیتر منیش له‌م زیندانی ڕۆح‌و چه‌قۆییه هه‌ڵدێم ..
له‌حوزنی ئه‌م ئێواره‌یه ده‌رده‌چم
له‌دوای خۆم ته‌نها وشه‌یه‌ك
له‌دوای خۆم ته‌نها تارماییه‌ك
بۆ موحیبه‌ت به‌جێدهێڵم
به‌ته‌یره‌كانی شار بڵێن
ئیتر نایبینه‌وه
به‌كه‌نه‌سمه ره‌نگینه‌كانی ئێواره‌ی دڵ بڵێن
ئیتر ئه‌و رۆحه پر له‌حوزنه نابینه‌وه
به‌كچانی شار بڵێن
مه‌خابن..به‌دیار قه‌یره‌ی بوونی خۆتانه‌وه
گۆره‌یتان ده‌چنی
نیگایه‌كتان نه‌گرته ئه‌و كوره
به‌ژنانی گه‌ره‌ك بڵێن
عه‌شق هه‌ڵیگرت
عه‌شقێكی سۆزانی دڵی فراند
ئیتر نایبینه‌وه
به‌منداڵانی گه‌ره‌ك بڵێن
سه‌رخۆشه مه‌سته كه‌سه‌ری هه‌ڵگرت
ئیتر تۆپه كه‌تان نادرێ
ئیتر ته‌نه‌كه‌ی خۆڵی به‌رماڵتان نادزرێ
ئیتر دوای من كه‌س
میز به‌دیواری ماڵتانا ناكات
رێگه‌م بده‌یت چۆن هه‌ڵبێم …
رێگه‌ت ئه‌ده‌م تا‌بزانیت
چۆن له‌م سوتانی عه‌شقه بگه‌یت..
ئه‌كه‌ومه‌رێ به‌ئه‌سپای شه‌وێكدا هه‌ڵدێم …
ئه‌گه‌ر ئه‌تاتووركه‌كانی شار لێمگه‌رێن
هه‌ر ئه‌م شه‌و ئه‌كه‌ومه‌ڕێ..
ئه‌گه‌ر میته‌كانی گه‌ڕه‌ك لێمگه‌رێن
هه‌ر ئێستا ئه‌كه‌ومه‌ڕێ..
به‌ئاسته‌ی داگیرساندنی سیگاره‌یه‌ك ئه‌گه‌مه‌لات..
ئه‌گه‌ر به‌عسێكانی ماڵه دراوسێ لێمگه‌رێن
له‌گه‌ڵ شه‌ماڵدا خۆم هه‌ڵده‌كه‌م
به‌یانی زوو ئه‌گه مه‌لات
هاورێ ..
لێره زۆر باسی نیشتیمانی چاوه شینه‌كانی عه‌شقیان بۆ كردووم
لێره زۆر باسی هه‌تاو سێبه‌ری‌و ماچیان بۆ كردووم..
ئیتر من به‌م پرچی ماش‌و برنجیه‌وه بۆ عه‌شق ئه‌ژیم ..
ئیتر من به‌م هه‌موو گوناحه‌وه ئه‌كه‌ومه‌ڕێ ..
به‌م هه‌موو كۆچ‌و ئه‌نفاله‌وه ئه‌كه‌ومه‌ڕێ
ئیتر من به‌م دڵه پر له‌حوزنه‌وه
به‌م خه‌می مرۆڤ‌و سێبه‌ری په‌پووله‌یه‌وه
قردێله‌یه‌ك له‌عه‌شق ئه‌ده‌م
تا‌سیمام تۆزی خیانه‌ت لێنه نیشتووه هاورێ
تا‌كێڵگه‌ی ته‌مه‌ن جه‌نگ نه‌یدۆراندووه ئه‌كه‌ومه‌ڕێ.
من له‌م گوناحه دوو پێیه رزگارم نابێت‌و
زۆریش ئه‌ترسم له‌م مه‌زادخانه‌ی ئازادییه هه‌رزان فرۆشكرێم ..
ئه‌وه‌ی راستی بێت هاورێ!
ئه م نیشتیمانه‌كه بۆته هوتێل كوردستان!!
پاره‌ی چه‌ند رۆژێكی هوتێلم نه‌داوه‌و
زۆر ئه‌ترسم خاوه‌ن هوتێل
كه‌نازانم كوێنه‌رییه له‌شه‌وێكی وه‌ك ئه‌م شه‌ودا
كه‌سه‌رما په‌نجه‌كان ده‌گه‌سێ بمكاته ده‌ره‌وه
ئیتر من‌و شار یه‌ك جه‌سته‌ی سارد بین تا‌به‌یانی به‌له‌دێیه‌ك !!
٭٭ ٭ ٭٭ ٭ ٭٭ ٭ ٭٭
كه‌من لێره گوڵكم نه‌بێت بۆ سنگ‌و به‌رۆكی یار
ئیتر سێبه‌ری باخی میر به‌من چی
كه‌من لێره دڵێكم نه‌بێت بۆ ژوان
ئیتر ماچ‌و موچی كچانی شار به‌من چی
٭٭ ٭ ٭ ٭ ٭٭ ٭ ٭٭ ٭
هاورێ ژیان بۆنی گۆره‌ییه كانمی گرتووه …. حیزب خیانه‌ت
من جارێكه سه‌رم له‌هێلكه شه‌یتانۆكه‌ی ئه‌م ئافره‌ته سیحربازه‌دا نه‌جوقابوو
باوكم له زیندانی فاشێكاندا بوو ، خه‌ونم به میهره‌بانی باوكێكه‌وه ده‌بینی
له‌ئازاری خێزانێكدا ته‌نیایی ده‌یكوشتم
ته‌نیایی به‌حیزبی سپاردم
حیزب به‌خیانه‌ت
سه‌یر بوو ژیان به‌تاڵه مووی جه‌نگا هه‌ڵواسرابوو
سه‌یر بوو منداڵ جه‌نگ گه‌وره‌ی ده‌كرد..
وه‌ك به‌ردی سه‌رشه‌خس
خانۆكان ناقۆڵا هه‌ریه‌كی به‌نیازێك هه‌ڵچنربوون..
هه‌ر یه‌ك به‌ئازارێك له‌خاچ درابوون ..
ئێمه موحیبه‌تمان ده‌به‌خشێوه
حیزب.. خیانه‌ت
ئێمه له‌عه‌شقا ده‌كوژراین
حیزب ..خیانه‌ت
هاورێ 30 به‌هار بژمێره..
30 به‌هار به‌ر له‌ئێستاكه گوێكانم به‌ته‌قه‌ی شه‌وانه ئاشانبوو
30 به‌هار به‌ر له‌ئێستاكه من خه‌ونم به‌جه‌هالیه‌تی سه‌ركرده‌یه‌كه‌وه ده‌بینی
30 به‌هار به‌ر له‌ئێستاكه شاعیرێك وتی:
شه‌وانه هه‌ڵوی شاخ خۆیان ده‌كه‌ن به‌دڵی شاردا
هه‌ربۆ عیبره‌ت چه‌ند كه‌متیارێك ئه‌كه‌ن به‌په‌نگ بۆ خه‌ڵكی شار!
هاورێ ئیستاكه‌یش شه‌وانه گوێم له‌ده‌نگی ته‌قه‌یه !
جا‌نازانم هه‌ڵون یان كه‌متیاره‌كانی ناو شارن
ده‌كرێن به‌عیبره‌ت بۆ خه‌ڵكی شار
هۆ خه‌ڵكی شار
هۆ دڵه گه‌وره‌كه‌ی ئینسان
بۆ‌چی هێدی هێدی
بۆ‌چی جه‌لاد جه‌لاد
بۆ‌چی مێژوو مێژوو
ده‌كرێن به‌عیبره‌ت بۆ خه‌ڵكی شار
لێم مه‌روانه هاورێ
من سیمام تۆزی خیانه‌تی لێنیشتووه
چاوه‌كانم سور به‌تاوان
ده‌سته‌كانم بێ‌ویژدان
30 به‌هاره من ده‌سته‌كانم به‌خوێنی قاحبه‌و
جاشه‌كانی شار سووره هاورێ
30 به‌هاره من قاحبه‌و جاش ده‌كوژم كه‌چی هه‌ر كۆتای نه‌هات
وه‌ك شاره مێرووله تێم ئاڵانو من له‌وانم كوشت
كه‌چی بێ ئه‌نجام كۆتای قه‌حبه‌و جاش نه‌هات هاورێ
ئه‌مه مه‌مله‌كه‌تی جاش‌و قاحبه‌یه،
یان کوشتتنی مه‌له‌کانی عه‌شقه هاورێ؟
نیازمه پێش رۆشتنم به‌شقارته‌یه‌ك ئاگر له‌شار به‌ربده‌م
٭٭ ٭ ٭٭ ٭ ٭٭ ٭ ٭٭
كه‌من لێره په‌نجه‌ره‌یه‌كم نه‌بێت بۆ ژیان
ئیتر حیلكه حیلكی سۆزانێكانی شار به‌من چی
كه‌من لێره چڵێكم نه‌بێت بۆ سڵاو
ئیتر له‌رینه‌وه‌ی په‌نجه‌كان به‌من چی
٭٭ ٭ ٭٭ ٭ ٭٭ ٭ ٭٭
ئای خۆزگه‌م به‌رۆژانی كه‌رایه‌تیم هاورێ
ئه‌و رۆژانه‌ی كه‌دووپێ له‌مه‌مله‌كه‌تی مندا نه‌ده‌ژیان
ئه‌و رۆژانه‌ی خیانه‌ت له‌دڵی مندا نه‌بوو
ئه‌ورۆژانه‌ی كه‌وه‌رز تیا سه‌وز
عه‌شق له‌ئاسمانی كه‌رایه‌تیمدا ده‌باری
هاورێ..وانه‌ماوه شاره‌كه‌ی جارانه‌كه‌م!!
لایه لایه شاره‌كه‌م
لایه لایه دیده‌كه‌م
دنیان دره‌نگه‌و
چاوانی تۆ بۆ خه‌ونی نایه
دنیا دره‌نگه‌و
خه‌می تۆ بۆ دوایی نایه
لایه لایه شاره‌كه‌م
لایه لایه دیده‌كم
چاوانی تۆ بۆ خه‌ونی نایه
هاورێ 200 ساڵ دوور له‌ئێستاكه
ده‌سته‌كانم سوور به‌خوێنی ئه‌رمه‌نێكان
200 ساڵ پێش ئێستاكه چاوه‌كانم سوور به‌یه‌زیدێكان
من جاشایه‌تیم پێش بوونی خۆم كه‌وتووه هاورێ!!!
من هه‌موو رۆژێك رێگایه‌ك ده‌برم
كه‌له‌و پێش هه‌نگاوی رێم نه‌ی بریوه
من هه‌موو رۆژێك ئاوازێ دێته گۆێم
كه‌له‌و پێش گوێ بیستنم پێئاشنا نه‌بووه
من هه‌موو رۆژێك خیانه تێك ده‌مكوژێ
كه‌له‌و پێش خیانه‌تی وام هه‌رگیز نه‌بینیوه
٭ ٭٭ ٭ ٭٭ ٭ ٭٭ ٭ ٭٭
به بیابان بڵێن
له لم چۆن توانی
ئمپراتۆرێك دروست بكات
به خودا بڵێن
له قور چۆن توانی
هه‌ناسه‌یه‌ك چێبكا
به‌و دوو پێیه‌یش بڵێن
له‌خیانه‌ت چۆن توانی
شۆرشێك به‌رپا‌بكات
٭ ٭٭ ٭ ٭٭ ٭ ٭٭ ٭ ٭٭
ئێستا له‌وێ ئاسمان شین شین
وه‌ك چاوه‌كانی ئێنگلا پرشنگ ئه‌دات
له‌وێ ئه‌و بۆ ساباتی ئێواران ده‌راوانی
من له‌وێ نینم… له‌وێ نینم
لێره وه ئێنگلا چاوه‌كانی شین به‌هێمنی ئه‌مدوێنی
من لێره نینم… لێره نینم
هاورێ…
ئه‌م هه‌نده‌رانه‌م لابۆته سه‌ره ده‌رزیه‌ك
نه‌تێم ده‌چه‌قێو نه‌تێده‌چه‌قم
ئه‌م ژیانه سۆزانیه
ئه‌م ژیانه سێبه‌ری دوای تنۆكه تكاوه‌كانه
ئه‌م ژیانه…
هه‌موو گیانم بۆته تارمای گوناحه‌كان..
دڵم وه‌ك به‌رد ره‌ق هه‌ڵهاتووه
قه‌ت بینیووتانه به‌رد بگرێ هاورێ!
قه‌ت بینیووتانه سێبه‌ر له‌به‌رد هه‌ڵبێت
به‌رد له‌خیانه‌ت
قه‌ت بینیووتانه میوان له‌په‌نجه‌ره‌وه
خۆیكات به‌ژووردا‌و
هه‌تاو له‌زینداندا هه‌ڵبێت
هاورێ له‌نێو خۆردا بووین په‌نجه‌كانمان تاجی سه‌رمان بوو
كه‌چی نه‌مانتوانی بستێك
له‌حه‌وشه‌كه‌مان روناك كه‌ینه‌وه
كه‌چی نه‌مان توانی له‌م ئازادییه
سێبه‌رێ له‌عه‌شق بچنینن
هاورێ.. كات دره‌نگه‌و
شه‌مه‌نه‌فه‌ری مه‌رگ جێهێشتوم
ته‌نها له‌دوایی پسوله‌ی ئاوابونێك به‌ئاسته‌م دیارم
به‌ئاسته‌م له‌نگه‌رده‌گرم
بۆ خۆشه‌ویستی هاتمه ئه‌م دنیایه
بۆ خۆشه‌ویستی سه‌رم به‌خشی به‌ژینته‌وه
بۆ خۆشه‌ویستی دڵمدا به‌م دوو پێییه
هه‌ر به‌خۆشه‌ویستییش به‌خیانه‌تت سپاردم
ماڵمان پشتی دابوو به‌زبڵخانه شاره ..
ئای [وه هاب] گیان ئێستاكه ده‌زانم بۆ زبڵ خانه‌كانت كرد به‌نیشتیمانی خۆت!!
ئای [شه هاب] گیان ئێستاكه ده‌زانم بۆ كچان بۆ لاوان ئه‌نوشتایته‌وه
بۆ هۆرینی شۆفێره‌كانیش جرتێك!!
دێمه‌وه بۆ باوه‌شی نیشتیمان
دێمه‌وه بۆ هه‌ناسه ته‌زیوه‌كانی ڕۆح
دێمه‌وه بۆ په‌نجه گه‌مژه‌كانی سڵاوی ئێوارانی شار
دێمه‌وه له‌گه‌ڵ كزه‌ی كۆستێكدا
له‌گه‌ڵ خه‌می نیشتیمانێكدا
سه‌ر ده‌نێم به‌خۆمه‌وه
به‌لاڕێی ئێواره‌یه‌كدا رێده‌كه‌م له‌به‌رخۆمه‌وه خۆم ده‌ڵێمه‌وه ..
له‌به‌رخۆمه‌وه به‌خۆما ئه‌نوشتێمه‌وه..
له‌جیاتی سه‌ردانی گۆره‌كه‌ی باكم خۆم ده‌كه‌م به‌زبڵخانه‌ی شاردا‌و
ڕۆحم پر ده‌كه‌م له‌بۆنی خۆڵ‌و
خۆم له‌ره‌شایی ده‌سوومو ئه‌نوشتێمه‌وه له‌كه‌مه‌ریدا
له‌گه‌ڵ خۆما چه‌پكێ گوڵ!
له‌گه‌ڵ خۆما كیلۆیه‌ك فافۆن!
له‌گه‌ڵ خۆما كێبڵك مس‌و مشتێ زه‌رد ئه‌كه‌م به‌هه‌ناویا
چاوه‌كانم پرده‌كه‌م له‌كلی ره‌شوو پێیده‌ڵێم:
تۆ بوویت نه‌تهێشت منداڵانی شاره‌كه‌م له‌برسا نه‌مرن
تۆ بوویت نه‌تهێشت ماڵه هه‌ژاره‌كان له‌شی سپی‌و ئه‌نفالیان نه‌فرۆشن
تۆ بوویت نه‌تهێشت…تۆ بوویت نه‌تهێشت
تێبینی&
شه‌هاب‌و وه‌هاب دوو شێتی شاری سلێمانی بوون له هه‌شتاکاندا