ره‌هه‌نده‌كانی خوێندنه‌وه…..عومه‌ر جه‌لال
ره‌هه‌نده‌كانی خوێندنه‌وه
عومه‌ر جه‌لال
یه‌كێك له‌و وته به‌ناوبانگانه‌ی كا ساتی خۆی (جۆرج بێرنارد شۆ 1856-1950) كردی له ستایش وسه‌رسامی خۆی به‌رابه‌ر به(ئێدگار ئاله‌ن پۆ) ئه‌وه‌بوو كه ده‌یووت (ئه‌مریكا به ته‌واوی دۆزرایه‌وه وه‌لێ تا هه‌نووكه نه‌توانراوه –پۆ- به ته‌واوی بدۆزرێته‌وه)
ئه‌كه‌رچی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك به سه‌ر مردنی (پۆ) دا رۆشتووه كه‌چی تا هه‌نووكه ئیش له‌سه‌ر نهێنییه په‌نهانه‌كانی ژیانی و تێكسته‌كانی ده‌كرێت .
ئه‌وه‌ی گرینگه بۆ خوێندنه‌وه‌ی تێكست جدییه‌تی و فره دیدگاییه بۆ خوێنه‌ر ,ئه‌شێ زۆر سات خوێنه‌رێك زۆر به سانایی باز به‌سه‌ر تێكستێكی باڵادا بدات بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ره‌هه‌نده‌كانی ته‌كنیكی ئه‌و تێكسته بكات,یان به‌مانایه‌كی دی خوێندنه‌وه له هه‌ناوی خۆیدا میتۆدگه‌لێكی قوڵی هه‌ڵگرتووه و به‌ئه‌ندازه‌ی نووسینی تێكستێك پێویستی به هارمۆنی هه‌یه.
هه‌روه‌ك چۆن خوێندنه‌وه كۆمه‌كی نووسه‌ر ده‌كات بۆ ئافراندنی تێكستێك به هه‌مان فۆرم گرینگی دان به تایتڵ و ناوه‌ڕۆكی تێكست كۆمه‌كی خوێنه‌ر ده‌كات بۆ به‌ده‌ست هێنانی چێژی خوێندنه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوونی نووسینه‌وه ئامانجی سه‌رنج راكێشانی خوێنه‌ر هه‌بووه به پێی قۆناغه‌كان و گۆڕینی سه‌رده‌مه‌كان خوێندنه‌وه له‌ته‌ك خودی نووسیندا قوڵتر بووه‌ته‌وه له كلاسیك‌دا به‌سانایی تێكست خۆی واڵا ده‌كرد بۆ خوێنه‌رو به سانایی خۆی ده‌دا به‌ده‌سته‌وه, وه‌لێ ئه‌مه له مۆدێرنه‌دا كه‌متر ده‌بێته‌وه هه‌ر له فه‌لسه‌فه‌و رۆمانه‌وه تا ده‌گاته شیعر و چیرۆك ئیش له‌سه‌ر ونكردنی خوێنه‌ر و ئازاردانی خوێنه‌ر ده‌كات بۆ زیاتر گه‌ڕان به دووی نهێنییه‌كانی نوسیندا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌گی خوێنه‌ر له‌به‌رده‌م جه‌نگی ته‌كنیكی و هونه‌ری نووسیندا.
ناكرێت ئه‌وه‌ش له یاد بكه‌ین هه‌روه‌ك چۆن تی ڤی و سینه‌ما بووه به‌شێك له به‌ده‌ست هێنانی چێژی خوێندنه‌وه به و ئه‌ندازه ره‌هه‌نده‌كانی خوێندنه‌وه گۆڕینی به‌سه‌ردا هات,
ئه‌شێ (خوێنه‌ر) هه‌مان چێژ له بینینی فیلمێك ببینێت كه له رۆمانێك یان روداوێكه‌وه وه‌رگیرابێت و كاریگه‌ری بۆ خودی خوێنه‌ر به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه بێت ئه‌مه له لایه‌ك و گه‌ڕان به‌نێوی باخچه‌یه‌كدا یان گه‌شتێك به ده‌ریایه‌ك له لایه‌كی دی ئه‌شێ هه‌مان چیّژی به‌دواوه بێت ئه‌گه‌ر چی په‌یوه‌ندی راسته‌وانه‌ی به خودی كه‌سه‌كه(خوێنه‌ر)ه‌وه هه‌یه.
له ئه‌ده‌بی كوردی هه‌ست به نه‌بوونی خویندنه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمیانه‌و سیستماتیك ده‌كرێت چ له (مه‌حوی و نالی) تا ده‌گاته (به‌ختیار عه‌لی) لایه‌نه شاراوه‌كانی تێكست و ئایدیای چه‌ندین نووسه‌ر له په‌راوێزیدایه و فه‌رامۆشكردنی چه‌ند ده‌نگێكی نه‌وه‌ی نوێ به روونی ده‌بینرێت,چ جای ئه‌وه‌ی ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی وه‌ك زانكۆ نیو هێنده‌ی قه‌ڵه‌مه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ كاریگه‌ر نه‌بوونه له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و ئه‌ده‌بی كوردیان له دۆخێكی ترسناكدا راگیركردوه به‌هه‌موو ژانره‌كانیه‌وه له كاتێكدا له هه‌موو ناوه‌نده‌كانی زانكۆ جیهانییه‌كان به به‌رده‌وام ئیش له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی فه‌یله‌سوفان و نووسه‌ران وشاعیران ده‌كرێت جگه له‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی نووسه‌رانی رۆژئاوا خودی خۆیان به‌رهه‌می ئه‌و زانكۆ و خوێندنگه تایبه‌تانه بوونه كه ئومێدێكیان به‌خشی به ئه‌ده‌به‌كه‌یان و كاریان له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی جدیی و ئه‌كادیمییانه كرد.
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه چاوێكی دی بێت بۆ روانین له ژیان, ئه‌وه گرینگه ئه‌و چاوه ته‌نیا ئامانجی چێژی خودی تایبه‌ت نه‌بێت له‌ته‌ك ئاوێته‌بوونی به تێكسته‌وه كار له‌سه‌ر ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌و نووسینه‌دا بكات كه هه‌ندێ سات خودی نووسه‌ریش په‌ی به‌و نهێنییه شاردراوانه ناكات كه خودی خوێنه‌ر ده‌یبینێت به راڤه‌ی دی و دیدگای دی ده‌ست بۆ په‌رچووی ئه‌و ته‌لیسمانه به‌رێت كه له پشت هه‌مان تێكسته‌وه خۆی ون كردووه و ته‌نیا چاوی خوێنه‌ر ده‌توانێت ئه‌و تخوبه ببینێت.
هه‌نووكه خوێندنه‌وه له ئه‌ده‌بی كوردیدا دوو ئاراسته‌ی وه‌رگرتووه,مه‌رجه كه ئه‌و كه‌سه‌ی خوێندنه‌وه بۆ تێكستێك ده‌كات یان ده‌بێت هاورێیه‌كی نزیكی بێت یان ناچاره تێكسته‌كه‌ی بنێریت بۆ خوێنه‌رانێك و داوایان لێبكات وته‌ی خۆیان له‌باره‌یه‌وه هه‌بێت ئه‌گه‌ر چی له‌دونیادا خوێنه‌ر بۆ لای نووسه‌ر راده‌كات نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه , ئاراسته‌یه‌كی ترسناكی دی بۆ خوێندنه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر خوێنه‌رێك نووسه‌رێكی به‌دڵ نه‌بوو یان ئیره‌ییه‌ك له ناخی دا هه‌بێت كار بۆ شكستی ئه‌و تێكسته ده‌كات و بێنرخی ده‌كات .له ره‌خنه‌ی چاو‌دێر ژماره (157) ی 16/3/2009 بڵاوبووه‌وه