خێوی مه‌رگ ….هه‌ژێن
خێوی مه‌رگ
هه‌ژێن
نۆڤه‌مبه‌ری 1996*
پێش چه‌ند ساڵ
ته‌نیا..
مهمه و
جۆلانه و
نه‌ڕه‌ی بابه‌ی ده‌ناسی.
گریان و پێکه‌نین
هه‌ڵهاتن و ئاوابوونی خۆر
برسیه‌تی و ڕشانه‌وه
هه‌زار و یه‌ك پرسیاریان،
له بیریا ڕواند
دوێ شه‌و
چراخانی ئاسمان،
بیری هه‌ژان
پرسیار دوای پرسیار،
بابه‌ی حه‌به‌سان؛
" کچم بنوو، دره‌نگه بنوو"
خه‌و مناڵێکی چه‌قاوه‌سوو
له ماڵ یاخی.. بۆی نه‌گیرا
تا پێڵوی چاوه‌کانی له‌سه‌ر داخا
پرسیار دوای پرسیار
بابه گوڕاندی:
" شه‌و دره‌نگه بنوو، ڕۆڵه بنوو،
دێوه‌زمه ده‌تخوات!"
شریخه‌ی ده‌ستڕێژێ، بابه‌ی تلاند
توند توند قیژاندی:
"بابه بابه..
ئه‌وانه بۆ ناخه‌ون،
بۆ خێو نایان خوات؟"
به‌ڵام بابه،
بۆ هه‌میشه خه‌وتوو،
چیتر ده‌نگی لێوه نه‌هات.
*پێشتر له ژماره (2)ی دێسه‌مبه‌ری 1997ی گۆڤاری «ژیله‌مۆ»دا بڵاو کراوه‌ته‌وه. لێره‌دا به که‌مێك چاکسازی له دارشتن و ڕێنووسدا دووباره بڵاوی ده‌که‌مه‌وه.