
16/3 له هه‌ڵه‌بجه زیندانی كراین
16/3 له هه‌ڵه‌بجه زیندانی كراین
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له مه‌راسیمی 16/3 ڕۆژی شه‌هیدكردنی هه‌ڵه‌بجه، ئێمه له تیپی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری كه‌ركوك ویستمان نمایشێكی شانۆیی له‌م یاده له‌شاری هه‌ڵه‌بجه نمایش بكه‌ین، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سێیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی تیپه‌كه‌مان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خه‌ركیی پڕۆژه‌یه‌كی شانۆیی بووین به‌ناوی (شه‌رابی سێ‌و) لیژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیمه‌كه‌شمان ئاگادار كرده‌وه، ئه‌وه بوو له 14/3 ئێمه له كه‌ركوكه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێ كه‌وتین، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پێشوازیه‌كی ساردمان لێكرا، له‌نه‌بوونی شوێنی حه‌وانه‌وه‌و خۆدزینه‌وه‌ی لیژنه‌ی پێشوازی لێمان، دواتر كه له به‌شی ناوخۆیی دوو ژووریان پێداین، بڕی (500) هه‌زار دیناریشیان پێداین كه پاره‌ی كرێی هات وچۆ بوو، دوای نانخواردنی ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه و به‌یانیه‌كه‌ی 15/3 پاسێكیان بۆ ته‌رخان كردین له‌گه‌ڵمان بێت، به‌ڵام دوای دابین كردنی پاسه‌كه لیژنه‌كان به‌ته‌واوی خۆیان لێ دزینه‌وه، ئێمه‌ش ناچار بووین ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر گیرفانی خۆمان نان بخۆین، چه‌ند جارێك ویستمان بگه‌ڕێینه‌وه كه‌ركوك، به‌ڵام دواتر له‌به‌ر خۆشه‌ویستیمان بۆ ئه‌و دوویاده پاشگه‌ز بووینه‌وه، به‌یانی 16/3 سه‌یرترین ڕووداو ڕوویدا، كاتێ ته‌له‌فۆنمان بۆ خاوه‌ن پاسه‌كه كرد كه بێته شووێنمانه‌وه، كه‌چی ووتی "من ته‌نیا دوێنێ له‌گه‌ڵتان بووم، با قائیمقام ته‌له‌فۆن بكات له‌خزمه‌تتان دا ده‌بم" هه‌وڵماندا په‌یوه‌ندیی به‌زۆر كه‌سه‌وه بكه‌ین، به‌ڵام كه‌س ئاماده نه‌بوو بێت به ده‌نگمانه‌وه، تا سه‌ره‌نجام براده‌رێك پێی ووتین "ئێوه باجتان نیه بێنه ده‌ره‌وه ده‌گیرێن، هیچ به‌رپرسێكیش ئاماده نیه بێت به ده‌نگتانه‌وه هه‌موویان له‌هۆڵی مه‌راسیمه‌كه‌دان" ئێمه‌ش ووتمان ئه‌گه‌ر وابێتئێستا ئێمه دیلین، براده‌ره‌كه‌ش زۆر ڕاشكاوانه ووتی "به‌ناوی خۆمه‌وه نه‌ك ئه‌وانیتر داوای لێبووردنتان لێ ده‌كه‌م، به‌ڵام ئێستا ئێوه دیلن، تا دوای نیوه‌رۆ ناتوانن بێنه ده‌ره‌وه" ئه‌وه بوو تا سه‌عات (2) دوای نیوه‌ڕۆ به‌م حاڵه ماینه‌وه كه (له‌وێنه‌كه‌دا ده‌یبینین) تا هاوڕێی ئازیزمان (سه‌لامی حاجی عه‌لی) به ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی خۆی و ته‌كسیه‌كی تر هاتن له زیندانه‌كه‌ی به‌شی ناوخۆیی ئازادی كردین، ئێمه‌ش چووینه شوێنی نمایشه‌كه‌مان و شه‌و شانۆگه‌ریه‌كه‌مان نمایش كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌رپرس بۆ كاره‌كه‌مان بانگ بكه‌ین، و جه‌نابی قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تی خۆی بكات ئاماده نه‌بوو ته‌نانه‌ت له‌كاتی كاره‌كه‌شمان ئاماده بێت، ڕێك به‌پێچه‌وانه‌ی قائیمقامی ڕانیه كاتێ مانگی پێشوو چووین بۆ ڕانیه شانۆگه‌ری (جوانترین مردن) مان نمایش كرد، له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه پێشوازی كردین تادواین ساته‌كانی نمایشه‌كه‌و كۆرڕه ڕه‌خنه‌یه‌كه‌ش ئاماده بوو، كه‌چی قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه بۆ ماوه‌ی (6) سه‌عات له ڕۆژی 16/3 بڕیاری زیندانی كردنی دابووین، ده‌ستخۆش جه‌نابی قائیمقام، خۆ ئێمه بۆلای تۆ نه‌هاتبووین، بۆیه گله‌ییمان لێتان نیه، به‌ڵام تیپه شانۆیه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، با له 16/3 نه‌چنه هه‌ڵه‌بجه دوای زیندانی ده‌كرێن.
تیپی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری كه‌ركوك