51 §…هه‌ژێن
51 §
هه‌ژێن
دێسه‌مبه‌ری 1997*
به هه‌ناسه‌بڕکێوه، له فارگۆنی پله‌دوودا خۆی گه‌یانده کورسییه‌کی خاڵی، له پیره‌ژنێکی پرسی:
– ڕۆژ باش، شوێنی که‌سێکه؟
پیره‌ژنه‌که: (به‌لالوته‌وه) نه‌خێر.
لاوه‌که: زۆر سوپاس.
دانیشت، هه‌ناسه‌بڕکێ په‌رێشانی کردبوو، سه‌روملی ئاره‌قاوی، ده‌ستی به گیرفانه‌که‌یدا کرد و ده‌سڕی له‌بیر چووبوو، له کۆڵه پشته‌که‌یدا خاولییه‌کی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ده‌رهێنا، به‌رده‌وام ئاره‌قه‌ی سه‌روگه‌ردنی ده‌سڕییه‌وه. سه‌ری هه‌ڵبڕی، کوڕ و کچێك له به‌رامبه‌ریدا دانیشتبوون و سه‌رنجی ئه‌ویان ده‌دا، له ته‌نیشتیشی پیره‌ژنێك دانیشتبوو، سه‌یری ئه‌می ده‌کرد و ده‌می داچه‌قاندبوو. لاوه‌که له‌دڵی خۆێدا، ڕوو له پیره‌ژنه‌که"قسه بکه، ده‌زانم پرسیارێکت هه‌یه، له‌وانه‌یه گومانم لێ بکه‌ی، بۆیه توند باوه‌شت به جانتاکه‌ی شانتدا کردووه. ئای ئێستا تێگه‌یشتم، سه‌رم پاك تاشراوه و مووڕه‌شیشم، بۆیه ده‌ترسی، ها؟ له‌وانه‌یه وابزانی له ده‌ستی پۆلیس هه‌ڵهاتووم، ئاوا هه‌ناسه‌بڕکێ گرتوومی". سه‌ری داخسته‌وه، پاش که‌مێك دیسانه‌وه ده‌ستی به سڕینه‌وه‌ی ئاره‌قه‌ی پشتملی کرده‌وه، له‌پڕ ده‌نگی پیره‌ژنه‌که دایچڵه‌کاند …
پیره‌ژنه‌که: تۆ تورکیت؟
لاوه‌که: نه‌خێر، له عیراقه‌وه هاتووم.
پیره‌ژنه‌که‌به‌ده‌نگێکی به‌رز، پێی وابوو که لاوه‌که تێنه‌گه‌یشتووه، له‌وه ده‌چوو که به‌خۆی گوێی سه‌نگین بێت : ئێرانیت؟
لاوه‌که له دڵی خۆیدا، ده‌ترسم وا بزانێت که حزبوڵڵاییم، ئه‌گینا ده‌م وت به‌ڵێ : ببوره وتم عیراقی!
پیره‌ژنه‌که: ئا عیراقی، عه‌ره‌ب یا کورد؟
لاوه‌که دووباره له دڵی خۆیدا " ئه‌ی به‌دبه‌ختی، وابزانم زۆری به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌م هه‌موو زانیارییه‌ی له کوێ هێنا، ده‌ڵێی ڕۆژنامه‌گه‌ره. ئه‌گه‌ر بڵێم کورد، خێرا پرسیاری (پ‌ک‌ک)م لێ ده‌کات، ئه‌گه‌ر بڵێم عه‌ره‌بم، حه‌ماسی بیر ده‌که‌وێته‌وه و یه‌ك له‌یه‌ك خراپتر، وه‌ك داچڵه‌کانێ …
-: عیراقیم و به‌س، به‌پێی په‌ره‌گرافی (51) په‌نابه‌رم.
کوڕ و کچه لاوه‌که‌ی به‌رامبه‌ری که تا ئه‌و کات، بێده‌نگ گوێیان ڕاگرتبوو، دایانه قاقای پێکه‌نین، پیرژنه‌که خۆی کێشایه دواوه و خۆی خزانده گۆشه‌ی کورسییه‌که‌وه. لاوه‌که زۆر په‌شۆکا و په‌رێشان بوو، له دڵی خۆیدا "تۆ بڵێی مه‌بسته‌که‌مم به هه‌ڵه ده‌ربڕیبێت، مه‌گه‌ر واناڵێن په‌نابه‌ری مرۆیی، په‌ره‌گرافی (51)؟". له‌م کاته‌دا شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که له وێستگه‌یه‌کدا وه‌ستا و دوو لاوه‌که‌ی به‌رامبه‌ری هه‌ستانه‌وه و دایانه قاقا….
لاوه‌که زۆر شڵه‌ژا و ناچار له دابه‌زیندا خۆی دواخست، له کاتی دابه‌زیندا ئاوڕێکی دایه‌وه و به پیره‌ژنه‌که‌ی وت "من په‌نابه‌ریم به‌پێی په‌ره‌گرافی (16) وه‌رگرتبوو، به‌ڵام لێیان سه‌ندمه‌وه!
قسه‌که‌ی بۆ پیره‌ژنه‌که سه‌رنجراکێش نه‌بوو، له‌وه ده‌چوو شاره‌زایی وای له به‌نده‌کانی په‌نابه‌ری نه‌بێت. لاوه‌که به‌رده‌وام له خه‌یاڵیدا ئه‌و قسه‌وباسانه‌ی لێده‌دایه‌وه و زیاتر سه‌خڵه‌ت ده‌بوو. به په‌له به قادرمه‌کاندا چووه خواره‌وه، جوڵانه‌وه‌کانی به‌جۆرێك باری ده‌روونیان نیشان ده‌دا، له‌پڕ شانی به‌ر ڕێبوارێك که‌وت. ئاوڕی دایه‌وه تا داوای لیبوردن بکات، یه‌کسه‌ره به حه‌په‌ساوییه‌وه وتی:
– ئاسۆ، ئه‌وه تۆی، له کوێ بووی؟
ئاسۆ: چۆنی کاك ئامانج، ئه‌وه خه‌وه یا ڕاستی؟ پاش چه‌ند ساڵ له‌یه‌ك دابڕان، له کوێ، له هانۆڤه‌ر؟
توند یه‌کتریان له ئامێز گرت و له خۆشیاندا دایانه قاقای پێکه‌نین..
ئامانج به‌شڵه‌ژاوییه‌وه: ئه‌وه له کوێی، من له بن زه‌وی بۆت ده‌گه‌ڕێم، به‌ڕاستی ڕێکه‌وتێکی خۆشه، به‌پێی خۆت هاتیته به‌رڕێم.
ئاسۆ: ئه‌ی من بۆ ناڵێی، زۆر له دووت گه‌ڕاوم و زۆر پرسیارم کردووی. ئێستا له کوێی و خه‌ریکی چیت، بۆ وا لاوازی و وا شڵه‌ژاوی؟
ئامانج: هه‌ر مه‌پرسه، له‌وه‌ته‌ی هاتووم، بووم به ده‌ردی خۆمه‌وه؛ ڕه‌تبوونه‌وه، بێ‌کاری، سه‌ختی زمان، ئێستاش… (ئاهێکی هه‌ڵکێشا)
ئاسۆ: بڵێ، ئێستا چی؟
ئامانج: له وه‌ڵامی پرسیاری پیره‌ژنێكدا وتم، عیراقیم و به‌پێی په‌ره‌گرافی (51)، په‌نابه‌ری مرۆییم هه‌یه.
له‌م کاته‌دا ئاسۆش، دایه قاقای پێکه‌نین…
ئامانج ڕه‌نگی سوور هه‌ڵگه‌ڕا: بۆ هه‌ڵه‌م وتووه؟ بڵێ!
ئاسۆ: نا هه‌ڵه‌ت نه‌وتووه، وا دیاره به هه‌ڵه لێت گه‌یشتوون.
ئامانج: چۆن، مه‌گه‌ر وا ناڵێن؟
ئاسۆ: ئاخر لێره که‌سێك ته‌واو نه‌بێت، خۆیان پێی ده‌ڵێن په‌نجاویه‌کی.
ئامانج بزه‌یه‌ك که‌وته سه‌رلێوی: ئه‌ی به‌دبه‌ختی له هاووڵاتییه‌کی زمان به‌ستراوه‌وه، کراین به په‌نابه‌ری شێت و وێت!
ئاسۆ: نا، وا نییه. په‌نابه‌ری به‌پێی بڕیاری (51) له‌ته‌ك په‌ره‌گرافی § 51 جیاوازن.
ئامانج: به‌دبه‌ختییه، بۆ هه‌ردووکیان هه‌ر (51)ن، بۆ ژماره بڕان بوو، نه‌ده‌کرا ژماره‌یه‌کی تر بێت؟
ئاسۆ: له‌وه ده‌چێت، به‌نده‌کانی یاسا هێنده زۆر بن، ژماره‌ی به‌تاڵ نه‌مابێت!*پێشتر له ژماره (2)ی دێسه‌مبه‌ری 1997ی گۆڤاری «ژیله‌مۆ»دا بڵاو کراوه‌ته‌وه. لێره‌دا به که‌مێك ده‌ستکاری له دارشتن و ڕێنووسدا دووباره بڵاوی ده‌که‌مه‌وه.