پیاوێك له پیاوان….نه‌وزاد به‌ندی
پیاوێك له پیاوان
شیعری: نه‌وزاد به‌ندی
پیاوێك به ژێر بارانا ئه‌ڕوا و
له ده‌ست غه‌ریبی شێواوه و
هۆن – هۆن ئه‌گری
خه‌ڵكی ووڵاتێكی ڕوخاوه و
ئه‌م مه‌نفایه‌یش هه‌ر ڕوخاوه
ئیتر نازانم بۆ ئه‌گری ؟
خه‌ڵكی به‌شێكی گه‌نیوی گۆی زه‌مینه و
ڕای كردووه بۆ به‌شه گه‌نیوه‌كه‌ی تر
جا ئیتر جیاوازی چیه ؟؟
بۆچی ئه‌گری ؟؟
پیاوێك به‌ژێر بارانا ڕێ‌ئه‌كا و
غه‌ریبی قوڕگی گرتووه
هۆن _هۆن ئه‌گری
له‌وێ پڕ بوو له مناڵ و هه‌ور و دره‌خت
لێره‌یش پڕه له دره‌خت و هه‌ور و مناڵ
له‌وێ پڕ بوو له داڵ و نه‌جمه ومه‌دالیا
لێره‌یش پڕه له مه‌دالیار و نه‌جمه و داڵ
له‌وێ پڕ بوو له دز و جه‌رده و درۆزن
لێره‌یش پڕه له درۆزن و جه‌رده و دز
له‌وێ پڕ بووه و لێی ده‌رژێ
لێره‌یش لێی ده‌ڕژێ و پڕ بووه
له‌وێ پڕ بوو له فیشه‌ك و موشه‌ك و گڕ
لێره‌یش پڕه له گڕ و موشه‌ك و فیشه‌ك
له‌وێ پڕ بوو له هیوا و ئاواتی مردوو
لێره‌یش پڕه له مردنی هیوا و ئاوات
ئیتر نازانم بۆ ئه‌گری
پیاوێك به ژێر بارانا ڕائه‌كا و
غه‌ریبی یه‌خه‌ی گرتووه و
هۆن _ هۆن ئه‌گری
چونكه له‌وێ شه‌و دوای ڕۆژ بوو
كه‌چی لێره ڕۆژ دوای شه‌وه
ئه‌یشتوانێ هه‌ر ئه‌مشه‌و
تكتی فڕۆكه ببڕێ و
بگه‌ڕێته‌وه بۆ نیشتمان
كه‌چی هه‌ر به ئاره‌زوو ناگه‌ڕێته‌وه و
هه‌ر بۆ مه‌زاج شیعر ئه‌نووسێ و
هه‌ر بۆ زه‌وق به‌ژیر بارانا غار ده‌دا و
هۆن_هۆن ئه‌گری