Skip to Content

Monday, November 4th, 2024
هاونیشتمانی ئازاد ! ….هه‌ژێن

هاونیشتمانی ئازاد ! ….هه‌ژێن

Closed
by March 23, 2009 گشتی

هاونیشتمانی ئازاد!

هه‌ژێن
جانیوه‌ری 1998*
تۆ کێی  ،
قه‌د له‌ خۆت پرسیوه‌
تۆ‌ کێی؟
گه‌ر که‌مێ، بیری به‌یتێ
له‌ ڕابوردوویه‌کی زۆر نزیکا
له‌ مه‌یدانه‌کانی یۆنان
له‌نێو کێڵگه‌کانی کوردستان
ده‌ستبه‌سه‌ر، خۆت ده‌ناسیته‌وه‌‌

پێرێ، وه‌ك مه‌ڕ و ماڵات
له‌ جه‌نگه‌ڵه‌کانا ڕاوده‌کرای
ده‌سته‌مۆ له‌نێو قه‌فه‌س،
له‌ مه‌یدانێکدا به‌شه‌ر ده‌درای
یا به ‌که‌شتی،
له‌بری ئاسن و گه‌نم
له‌م کیشور به‌و کیشوه‌ر
ده‌فرۆشرای

دوێنێ، ژیان و بوونت
به‌شێك بوو، له‌ دارای ئاغا
گه‌ر به‌ بوێری سورانه‌‌ت نه‌دابا
یاخی ده‌بووی له‌ فه‌رمانی خوا

ئه‌وڕۆ هه‌مان کۆیله‌ی، هه‌مان جوتیار
له‌ کارخانه‌ بی، یا له‌سه‌ر جاڕ
ناچاری‌ بۆ مانه‌وه‌،
بفرۆشی هێزی کار
چرکه‌ چرکه‌، ژیانت ده‌که‌یته‌ به‌رهه‌م،
تا هه‌ڕاجی که‌ی له‌ بازار

ده‌سته‌ ده‌سته‌، چه‌کدار ده‌بی
به‌ خه‌یاڵ بۆ نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان!
به‌ نۆره‌بڕێ له‌نێوان ئه‌م و ئه‌و
بۆ‌ چه‌وسێنه‌ر، ده‌چیته‌ پای ده‌نگدان
له‌ خه‌ونی  نه‌ته‌وه‌ و به‌هه‌شت
هیچت ده‌ستگیر نابی، هه‌ر جار
شه‌که‌ت و برسی و ڕه‌نجاو
ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ مه‌ینه‌تاوای ژیان

پێشتر له‌ ژماره‌ (3)ی ئه‌پڕیڵی 1998ی گۆڤاری «ژیله‌مۆ»دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌. لێره‌دا به‌ که‌مێك چاکسازی له‌ دارشتن و ڕێنووسدا دووباره‌ بڵاوی ده‌که‌مه‌وه‌.


Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.