هه‌ڵه‌بجه….ستاره عارف
هه‌ڵه‌بجه
16/3/2001
ستاره عارفئهم سپێده‌یه هه‌ڵه‌بجه به‌هاری حوزنێكی ره‌شه، وه‌ك به‌رگی دایكێكی شه‌هید
ئه‌م سوبحه شه‌ونمی كه‌نار گه‌ڵای دره‌ختی به‌یانیه‌كیان به‌خه‌رده‌ل خنكاند
هه‌ڵه‌بجه نیشتمانێك له‌وه‌نه‌وشه له‌تارترین به‌یانیدا شه‌هید كرا،
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م كامه رازت بلاوێنم، كه‌هه‌موو قاژووه‌كانی دۆزه‌خ بۆی ده‌ڕوانن
ئه‌م به‌یانیه هیجره‌تی عیشق‌و نیگاكانی كازیوه‌یه، كام بست له‌خاكه‌كه‌ی نالی‌و شه‌م‌و مه‌وله‌ویت له‌باوه‌ش بكه‌م
ئه‌ی خاك‌و مرۆڤ و شاره شه‌هیده‌كه‌م هه‌ڵه‌بجه
ئه‌و رۆژه‌ی كه‌شكه‌ڵانی گه‌ردوون، بۆ سێ خوله‌ك گوێیان ئاخنی
شه‌مه‌نده‌فه‌ری رێگرتوی سه‌ر هێڵی ئاسنینی ژیان ڕه‌وه‌و به‌ست بوو
به‌سار، بابڕوزی ژاراوی هه‌ڵیكرد.
سپێده‌یه‌كی دۆزه‌خی زریكه‌ی نه‌وه‌یه‌كی ته‌مه‌ن ناسكۆڵانه، تێكه‌ڵ به‌قاقای جه‌للاده‌كه‌ی بوو.
شاره هه‌ست خاپور كراو‌و هه‌واره خانومانه‌كه‌م خامۆش كرای،
هه‌نوكه هه‌واری گه‌رمه كۆڕت هه‌واری كۆستن
ئێستا گردی جه‌ڵجه‌تایه
ئه‌م به‌یانیه هه‌ستێك له‌دامێنی ئه‌م شۆسته‌یه‌دا شه‌هیدكرا
به‌ر له‌وه‌ی له‌هه‌ڵبه‌ستێكدا بهۆنرێته‌وه
ئه‌م به‌یانیه مژده‌یه‌كی ڕوو به‌بزه له‌كوچه‌ی گه‌ڕه‌كێكی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌خاچدرا
به‌ر له‌وه‌ی خۆش مژده‌یی لێ بكرێت
ئاوات‌و هیوایه‌ك شه‌هیدكرا، كه ژیان ملوانكه‌یه‌ك بو له‌ملی كردبو
فرسخی به‌مردن نه‌ده‌دا
ئه‌م سپێده‌یه چرۆیه‌كی ناكام به‌دیار دوكه‌ڵی گریانی ئه‌م شاره‌وه هه‌ڵایژابو
پڕ به‌دڵه هه‌ڵشۆه‌كه‌ی بۆنی گوڵی ژینی هه‌ڵنه‌مژی، به‌بۆنی سێ‌و شه‌هید كرا
داخۆ! سێڵاوی كام غه‌زه‌ب بوو، له‌به‌هاردا ته‌كانی دا‌و هه‌تاوی مه‌مله‌كه‌تێكی خنكاند.
له‌ئامێزی به ئاخوندی ئه‌و زستانه بۆ نه‌هاته‌ی سه‌رپۆشی سپی فڕێ و
به‌هاری بزركرد، زریانی نوانیاری ره‌وانه كرد
وا ئێستاكه‌ش سه‌ر ناچه‌مێ‌و به‌هار ده‌ڕوێته‌وه له‌هه‌ڵه‌بجه
16/3/2001———————————————————————————————————-
هه‌ڵه‌بجه
ستاره عارف
شینی ئه‌مساڵی هه‌ڵه‌بجه جارێكی دی به‌یاد هێنرایه‌وه، له‌نوێوه پرسه دانرایه‌وه كه‌كورد هێشتا له‌نیوه‌ی رێگادایه‌و تا ئه‌م سه‌ده‌یه‌ش به‌قه‌واره‌یه‌ك نه‌گه‌یشتوون برینی كورد هه‌رچه‌نده تا راده‌یه‌ك ساڕێژبون، به‌ڵام دوا چاره‌ی قه‌تماغه‌گرتنی په‌یڕه‌و نه‌كراوه، دروشمی نوێی ئه‌م سه‌ده‌یه قوڵتر پێی له‌سه‌ر شوناسنامه‌ی كوردان داده‌گرێت‌و هاوار ده‌كه‌ن"هه‌ڵه‌بجه ناسنامه‌ی كوردانه" ئه‌م سیمبۆڵه كه‌وێنه‌ی كه‌مه مێژوویه‌كی ئافراندووه، چونكه له‌هیچ مێژوویه‌كدا نه‌بوه‌و یان ده‌گمه‌نه دوێنێ ئه‌م شینه دڵته‌زێنه له‌دوره‌وه هاواری ده‌نگی ده‌دایه‌وه، به‌گوێی هه‌ر مرۆڤ په‌روه‌رێك ده‌گه‌یشت، ئێمه‌ش بۆ دیده‌نی‌و سه‌وزایی‌و پاراوی تازه به‌هار بڵاوبوینه‌وه، هه‌ر دوێنێ كه رووی گوڵه‌زه‌رد‌و مۆر‌و شینی ئه‌م به‌هاره پرسه ئامێزه‌م ده‌دیت، ملكه‌چ‌و كز ده‌یانڕوانی زویر بێ‌ناز هه‌رچه‌ند جوان‌و ته‌ڕ‌و پاراو بون، لێ وام ده‌بینین پێ ناكه‌نن، روو زویر‌و كه‌م ره‌نگن، چیا‌و ڕه‌وه‌ز خاپور‌و كه‌م‌و كزۆڵه بون‌و ئاسمانیش نم نم شینی بۆ رۆژی هه‌ڵه‌بجه ده‌گێڕا، به‌ناو زه‌وی‌و زاردا ده‌گه‌ڕاین هیچ له‌دڵم ده‌رنه‌ده‌چوو له‌زمانم هه‌ڵنه‌ده‌وری ئه‌م ئازاره پێناسه بكه‌م به‌هه‌موو هێزی حه‌زكردنمه‌وه ده‌مویست له‌ناو ئێسك‌و پروسكی پیرۆزی ئه‌وان دابومایه‌و له‌سه‌ر گۆڕستانی به‌نرخ‌و ئه‌و گۆڕستانه بچكۆلانه‌یه‌ی منداڵاندا بومایه‌و كه‌بونه‌ته ناسنامه، تێر ئه‌شك‌و ئه‌سرینم له‌وێ بباراندایه چی رۆژێكی جه‌رگبڕه هه‌ڵه‌بجه له‌هه‌ر به‌هارێكدا شه‌هید ده‌بێت، تازه به‌هاری هه‌موو مرۆڤێك هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و هه‌ڵه‌بجه به‌هاری هه‌ر ساڵ ژیانه‌وه‌و شكۆڤه‌كردنه‌وه‌ی گیانی به‌رگری كورده‌و گوڵی هه‌ڵپڕوچقاوی ئه‌م شاره‌یه.
5هه‌زار شه‌هیدی به‌هاری هه‌ڵه‌بجه‌و 10هه‌زار برینداری رۆح به‌زامم دڵی جیهانیان هێناوه‌ته گریان، هه‌ڵه‌بجه شاره شه‌هیده‌كه‌م هێشتا برینی هه‌ر قوڵن‌و خوێنی لێده‌چۆڕێت، چونكه هه‌ر به‌ش به‌شین كه‌ی ده‌بینه ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین دڵۆپێك له‌زامی هه‌ڵه‌بجه تیمار ده‌بێت، ده‌مپرسی چۆن ده‌توانرێت كاره‌ساتی تراژیدی هه‌ڵه‌بجه باگۆی بدرێته‌وه؟ ته‌نها به‌یه‌ك هه‌نگاویی ده‌بێت، تا ئه‌و رۆحه یه‌كگرتوه به‌كردار پێكدێت، كه‌هێشتا ئه‌و خه‌ونه خۆشه یۆتۆبیایه‌كی كورده هه‌رچه‌نده ته‌واو و ده‌قاوده‌ق گه‌یشتینیش به‌م هیوایه برینی خوێنی لێ زه‌رد نه‌بووی هه‌ڵه‌بجه تیمار ناكات، تا مرۆڤایه‌تی له‌بره‌و دابێت هه‌ر مۆركه‌و هه‌ر هێمایه.
رۆژی 16ی ئازار هه‌موو ساڵێك شه‌سته‌بارانێكی هێنده به‌گوڕه كه‌نازانم شینی ئاسمان‌و په‌ریه‌كانێتی بۆ یاد‌و كۆستی هه‌ڵه‌بجه یان بێ به‌ختی ئه‌م گه‌له‌یه كه لێشاوی ره‌هێڵه بوار نادات‌و میهره‌بانی سروشتی ئاده‌میزاده پڕ سۆزه‌كان بچنه سه‌ردانی گیانی شه‌هیدان‌و ده‌ستی نه‌وازش به‌سه‌ری په‌پوله رۆح به‌فرینه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا بهێنن‌و له‌دوا ویستگه‌دا كزكز چراخانی دڵیان ده‌كوژێته‌وه.
رۆژی 16/3/2002نوسراوه‌و بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.