لیستی دووه‌می پشتگیریكردن له كه‌مپه‌ینی نیونه‌ته‌وه‌ی
لیستی دووه‌می پشتگیریكردن له كه‌مپه‌ینی نیونه‌ته‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
با پێكه‌وه به ته‌نگ ماف و ئازادیه‌كانی دۆستان و ئازیزانه‌مانه‌وه بچین
بۆ داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران !ئه‌مڕۆ هه‌موو ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان و نووسه‌ران، ئاگاداری دۆخی نائه‌من وپڕمه‌ترسی وولاتین ده‌زانین كه‌بۆچی ئه‌و خه‌ڵكه ناچار به‌قبوڵكردنی ئه‌و دۆخه ناله‌بارو پڕ كاره‌ساته ده‌بن و ڕووده‌كه‌نه ئه‌م وولاتانه. دیاره ئامانج له‌و كاره به‌هره‌مه‌ندبوونه له ژیانێكی ئاسایش وئینسانیتر، كه ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه زۆرجار به‌نرخی گیان له‌ده‌ستدانی دۆستان وئازیزانمان كۆتایی هاتووه‌و هه‌موومان ئاگاداری گه‌لێك ڕووداو كاره‌ساتی دڵته‌زین و هه‌ژێنه‌رین.
ئه‌وه‌ی له‌مڕۆژانه‌دا گوێ بسیستی ده‌بین و له نزیگه‌وه ئاگادارین بڕیاره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌م وولاتانه‌یه بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی هه‌زاران په‌نابه‌ری كورد‌و عیراقی له‌م وولاتانه‌دا. ئه‌گه‌رچی له‌م قۆناغه‌دا زیاتر ڕه‌شبگیری وشه‌یپۆری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران زیاتر له به‌ریتانیا و سوید به‌رچاوه، به‌لام به‌دڵنیای تارمای ئه‌م مه‌ترسیه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ماڵی هه‌موومان و یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌م وولاتانه به‌م ڕیگه‌و ڕه‌وشته‌ی حكومه‌تی سوید‌و به‌ریتانیاوه په‌یوه‌ست ده‌بن و له‌هه‌وڵی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی پۆل پۆلی ئازیزانماندا ده‌بن.
هه‌ربۆیه ئه‌مه لێپسراویه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رشانی هه‌موومانه‌وه ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر به‌م دۆخ و بڕیارانه‌دا ڕاوه‌ستینه‌وه‌و كارێك بكه‌ین بۆ پاشه‌كشه پێكردنی ئه‌م حكومه‌تانه. بۆیه په‌یوه‌ست بوونی یه‌ك به‌یه‌كی ئێمه‌و هه‌ر حزب و ڕێكخراو لایه‌نێك به كه‌مپه‌ینێك كه فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ری عیراقی ده‌ستی بۆ بردوه هه‌نگاوێكی شایسته‌یه‌و ئه‌ركی ئینسانی و مۆرالی سه‌رشانی ئێمه‌شه كه ئه‌م جولانه‌وه‌یه به‌هێزتر بكه‌ین و داكۆكی له هه‌موو داواكاریه ڕاگه‌ینراوه‌كانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه بكه‌ین. بۆیه لێره‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نین كه خوازایاری جێ به‌جێكردنی هه‌موو داخوازیه‌كانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ین و داوا له ( UNHCR )و وولاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین كه‌چاوێك به سیاسه‌ته‌كانی خۆیاندا بخشێنه‌وه‌و په‌یڕه‌وی ڕیكه‌وتنامه نێونه‌ته‌وه‌یه په‌یوه‌نداره‌كان و جارنامه‌ی مافی مرۆڤ بكه‌ن و په‌نابه‌ران له مافه‌كانی خۆیان به‌هره‌مه‌ندبكه‌ن.• فایه‌ق سعید / نووسه‌ر / سوید
• به‌رزان هه‌ستیار / شاعیر
• د. كه‌مال سه‌ید قادر / نووسه‌رو یاساناس / نه‌مسا
• گوران عه‌لی / نووسه‌ر
• د. هه‌ژار مه‌عروف / نووسه‌ر / ئه‌لمان
• گۆران هه‌له‌بجه‌ی / نووسه‌ر / دانیمارك
• نه‌به‌ز گۆران/ رۆژنامه‌نووس/ هه‌ولێر
• كه‌مال ڕه‌وف / سه‌رنووسه‌ری هاولاتی / كوردستان
• عه‌داله‌ت عبدلله / نووسه‌ر / كوردستان
• نوری تاله‌بانی / یاساناس ، ئاكادمیك / كوردستان
• دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید / پارێزگاری سلیمانی / كوردستان
• ئاودێر شێخ عومه‌ر / به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین (رۆژنامه)/ كوردستان- سلێمانی
• أسعد أربیل/ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری باریشی توركمانی / ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان
• …..نووسه‌ران ، هونه‌مه‌ندان ، ئه‌دیب و سیاساتمه‌داران
به‌شداری كردنتان له‌م جولانه‌وه‌یه‌دا هێمای به غه‌مبوون و هه‌ستی لێپسراویه‌تیه‌كی گه‌وره‌یه‌و به‌هیواین هیچ به‌رژه‌وه‌ندی و به‌هانه‌یه‌ك ڕێگه به هه‌ڵوێستی شایسته‌ی ئینسانیمان نه‌گرێت و پاراستنی ژیانی ئه‌و ئینسانانه خاڵی یه‌كانگیری هه‌ڵوێستمان بێت.ڕێبوار عارف
لێپسراوی كه‌مپه‌ینی نیونه‌ته‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی بۆداكۆكیكردن له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران
ده‌توانن به‌م ئیمله له پشتگیرو هه‌ڵوێستی خۆتان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه rebwar.arif@hotmail.comلیستی یه‌كه‌می پشتگیریكردن له كه‌مپه‌ینی نیونه‌ته‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
• هیوا قادر / نووسه‌ر / سوید
• سه‌حه‌ر ڕه‌سایی / چیرۆكنووس / سوید
• كازێوه سالح / نووسه‌ر / ڕۆژنامه‌نووس و چالاك له بواری مافی مرۆڤ / كه‌ندا
• مه‌ریوان سه‌فادین / گۆرانی بێژ / ئایسلاند
• تاڤگه محمه‌د علی / ئه‌ندام په‌رله‌مانی گوردستان / كوردستان – عیراق
• حه‌مه‌شوان شریف / شاعیر / سوید
• جیهاد محه‌ممه‌د حه‌مه‌كریم / چالاك له بواری مافی مرۆڤدا
• ح . س . سۆران / نووسه‌ر / ئیران
• كاوه ئه‌مین / نووسه‌ر / سوید
• دلێر محمه‌د شریف / پارێزه‌ر/ ڕۆژنامه‌سوس / ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان
• پێشره‌وی سه‌ید برایمی / نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس / ئه‌لمَان
• جه‌میل قاسم / ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان – عیراق
• ……..