نامه‌یه‌کی عیشق بۆ سلێمانی…به‌ندی عه‌لی
نامه‌یه‌کی عیشق بۆ سلێمانی
له‌وێ ، ئاسمان
ڕه‌نگێکی که‌ی هه‌یه‌و چه‌میش
ده‌نگێکی که‌ی هه‌یه‌و
زه‌وی ، بۆنێکی که
له‌وێ ژانی هه‌وری دووگیان
که‌م خایه‌نه‌و
که‌چی باران
به‌ئاسته‌م له‌دایک ده‌بێ
به‌ڵام که‌دێ
شار پڕ ده‌کات له‌به‌رامی نه‌رم و نیانی
باخی دڵیش
پڕ نێرگزی ئومێدی نوێ
له‌وێ هه‌تاو
تامێکی که‌ی هه‌یه‌و چیا
سامێکی که‌ی هه‌یه‌و تێکه‌ڵ
به‌هه‌یبه‌ت و سیحر‌و جوانی
ئه‌گه‌رچی ووشک و ڕوته‌ڵ بێ
له‌وێ شه‌ماڵ
کۆدێکی که‌ی هه‌یه‌و خه‌یاڵ
مۆدێکی که‌ی هه‌یه‌و ماهیش
خه‌زێنه‌ی ڕازی په‌نهانی
ئه‌گه‌رچی ڕه‌وتی هه‌ڵکه‌وتیش
به‌له‌نجه‌ولاری کیسه‌ڵ بێ
له‌وێ شه‌قام
غه‌رقی ئاره‌قه‌ی ئاپۆڕه‌و
روح په‌ڕه‌نده‌ی
نێو هێلانه‌یه‌که ، ئه‌نتیک
نیگا سه‌رقاڵی چاوبڕکێ
ئه‌گه‌رچی په‌نجه‌ره‌ی ئاسۆ
گه‌وزاوی ته‌م و دوکه‌ڵ بێ
له‌وێ قاقا
ڕیتمێکی که‌ی هه‌یه‌و گریان
قوڵپێکی که‌ی هه‌یه‌و خه‌ونیش
شه‌رح و ته‌فسیرێکی ساده
ئه‌گه‌رچی حافیزی روحی
په‌پووله‌ی شادی به‌رباده
له‌وێ مه‌رگیش
شه‌وقێکی که‌ی هه‌یه‌و ئازار
زه‌وقێکی که‌ی هه‌یه‌و هاوار
ڕه‌نه‌قێکی بێ عه‌یب و عار
ئه‌گه‌رچی ئازادی به‌نده‌و
حه‌سره‌تی باڵدار ، ئازاده
به‌ندی عه‌لی .. مارسی 2009