لێمببوره ئه‌ژده‌ر وه‌هبی ….چاودێرێکی هونه‌ری
لێمببوره ئه‌ژده‌ر وه‌هبی
چاودێرێکی هونه‌ری
chawder09@windowslive.com
ئه‌م بۆچون و ڕه‌خنه‌یه ڕووی له‌و ماڵپه‌ڕ و که‌سانه‌نییه به فکرێکی ڕوونه‌وه ده‌یانه‌وێ په‌یامه جوانه‌کان بگه‌یه‌نن.
ماوه‌یه‌کی که‌مه هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی به ئه‌لبومێکی پڕ له که‌موکوڕییه‌وه که‌وته‌وه سه‌ر شه‌قامی ئه‌م دنیا شڵه‌ژاوه‌ی هونه‌ری کوردی . ئه‌لبومێک پڕ له ئاواز‌و، تێکست‌و، موزیکی کۆپیکراوی به‌سه‌رچووی، چه‌ند ساڵێکی له‌مه‌وبه‌ری هونه‌ری ده‌رودراوسێ . بوونی تێکست‌و هۆنراوه‌ی شاعیرێک و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ناوی که‌سێکی تره‌وه . پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌کانی ئه‌لبومه‌که‌ی به ووشه‌و میلۆدی نه‌شاز و ناباو وه‌ک له خواره‌وه ئاماژه‌یه‌کی کورت به‌هه‌ندێ خواروخێچییه‌کان ده‌که‌م که هه‌تا ئێستا په‌ی پێ نه‌براوه.
سه‌ره‌رای ئه‌مه، به‌داخێکی زۆره‌وه له‌وه‌ته‌ی ئه‌م ئه‌لبومه بڵاوبۆته‌وه هه‌ندێک له ڕاگه‌یاندنه‌کان و ماڵپه‌ڕه هونه‌ریه کوردیه‌کان هیچ کێشه‌و مه‌سه‌له‌یه‌کی تریان نه‌ماوه، جگه له پیاهه‌ڵنان و زلکردنی ئه‌م ته‌پڵه به‌تاڵه.
خۆشبه‌ختانه خه‌ڵکانی ڕۆشنفکر و چاوکراوه به تێگه‌یشتنی ووردی خۆیان، ناگرنگیو بێبایه‌خی ئه‌لبومه‌که‌یان به باسنه‌کردن و ئیهتیمام پێنه‌دانی، پێشاندا. به‌ڵام هه‌ندێ شاعیرۆکه و خه‌ڵکانی ساویلکه به ئه‌دایه‌کی نه‌شاز و به ده‌ستوخه‌تێکی بێبه‌هره‌وه، هه‌ندێ ره‌خنه که به‌وشێوه ده‌ربڕینه هیچ جێگایه‌ک ناگرێت، که‌وتنه سه‌ر رووی ماڵپه‌ڕه‌کان. بێئه‌وه‌ی بێن به‌شێوازێکی جوان و له چوارچێوه‌یه‌کی هونه‌ری یان ئه‌ده‌بیدا ڕه‌خنه‌کانیان داڕێژن و ئاماژه‌یه‌کی تێر‌و ته‌سه‌ل به ناوه‌ڕۆک و باگراوه‌ندی هه‌ر یه‌که له تێکست‌و ئاوازه‌کانو ئه‌و هه‌ڵه زه‌ق و بێبنه‌مایه‌نه بکه‌ن که سه‌رتاپای ئه‌لبومه‌که‌ی داپۆشیوه.
به‌داخه‌وه زۆر تاکه‌م به بچڕ بچڕ و نیوه‌ناچڵی، هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕه‌خنه‌کان له قورسایی ڕه‌خنه‌گرانیان که‌م کرده‌وه‌و له‌وانه‌یه ڕووبدات سبه‌ی ڕۆژ هه‌ردوو به‌ڕێزان (ئه‌ژده‌ر و هه‌ردی) لافی ئه‌وه لێبده‌ن که کاره‌که‌یان جێگای سه‌رنجی زۆرینه‌ی خه‌ڵک بووه بۆیه ڕه‌خنه‌ی زۆری ئاراسته ده‌کرێت .
ئه‌وه‌ی لای من گه‌ڵاڵه بووه وه‌ک چاودێرێکی هونه‌ری، ته‌نها خه‌مخواردنه له‌و بێئاگایی و له‌و خه‌وه‌قوڵه‌ی گه‌نجی کوردی تێدا به‌جێماوه. که چۆن بێباکانه جورئه‌تی ئه‌وه‌ده‌که‌ن به گوێیکی پڕله‌سۆزه‌وه گوێ بۆ ئه‌م جۆره به‌رهه‌مه دزراو و نه‌شاز و کۆپیه‌ده‌ره‌کییانه بگرن که له‌ئێستادا ده‌که‌ونه" بازاری هونه‌ری ناڕه‌سه‌ن" ی کوردیه‌وه . دیاره به ناڕه‌سه‌ن ناوبردنی هونه‌ری کوردی ته‌نها ئه‌م جۆره کارانه ده‌گرێته‌وه که بناغه‌یه‌کی ناشرین و پوچه‌ڵیان هه‌یه و خاوه‌نه‌کانیان ده‌بنه شۆڕه‌سواری هونه‌ری میله‌تێک .
یان خه‌مخواردنه له‌و ڕه‌خنه‌گره نه‌شاره‌زا و ناکامڵانه‌ی که ده‌بنه شۆڕشگێڕ و سه‌رقافله‌ی ڕه‌خنه‌گران له دیدی هه‌ندێ له گه‌نجی که‌مته‌رخه‌مه‌وه له‌کاتێکا پریاسکه‌که‌یان خاڵییه به مه‌عریفه‌ت.
زۆر به کورتی چه‌ند ڕه‌خنه‌یه‌کی باسنه‌کراو له ئه‌لبومی ناوبراو:
گۆرانی ماچ : " به نیگایه‌ک نابم تێره" ووشه‌ی تێره له‌م شوێنه‌دا شێواندنی ڕێزمانی کوردییه‌و نه‌ک هیچ مانایه‌ک نابه‌خشێت بگره ته‌نها پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌کانو چاوی خه‌ڵکیه به ووشه‌ی ناشیاو.
گۆرانی لێره‌وه: دوو بابه‌تی زۆر جیاواز و لیه‌ک نه‌چوو " سڵاو له گشت عاشقان…. له‌گه‌ڵ . که زولفی تۆ دای له‌ده‌ستم …." هیچ ڕه‌بتێک نییه، دووبابه‌تی جیاواز ، ئایا مه‌به‌ست سڵاوه‌که‌یه بۆ هه‌مو عاشقان یان په‌یامه‌که‌یه بۆ یاره‌که‌ی ، ئا لێره‌دا گوێگر بێتاقه‌ت ده‌بێت ، گۆرانیه‌که ته‌واو ده‌بێت ئه‌و هێشتا نازانێ مه‌سه‌له‌که " لێره‌وه‌یه یان زولفی تۆ " . ئینجا خواهه‌ڵناگرێ ووشه‌ی لێره‌وه زۆر زۆر به‌کار ده‌هێنێ .
گۆرانی دڵی من: ئه‌م گۆارانیه‌ی به باشی ئه‌داکردووه، ١ / به‌ڵام تێکسته‌که‌ی که‌سێکه‌و ناوی که‌سێکی تر له شوێنی دانراوه*، که ئه‌مه شه‌رمه‌زارییه بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ناو ماڵی هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کوردی‌دا ئه‌م کاره ده‌کات، وه ئه‌گه‌ر خاوه‌نه راستیه‌که‌ی بیه‌وێت ده‌توانێت داوای مافی خۆی بکات و به پێی یاسا هه‌موو قه‌ره‌بوویه‌کی بۆ ده‌کرێته‌وه. ٢/ ووتنه‌وه‌ی تێکسته‌که به‌شێوه‌ی شیعر یان خوێندنه‌وه که شێوازێکی به‌سه‌رچوی تورکه‌کانبوو، پێش ساڵانێک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م هونه‌ره‌یان داهێنا. ٣/ لێک جیانه‌کردنه‌وه‌ی " حه‌سره‌ت و حه‌زره‌ت" ئه‌مه پێمان ده‌ڵێت هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی هیچ باگراوه‌ندێکی ڕووناک‌بیری نیه و بێئاگایه له گه‌وره‌ترین چه‌مک که پێویسته هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک هه‌یبێت وه‌ک چۆن پێویسته مرۆڤێکی ته‌واو خاوه‌نی دوو قاچ بێت بۆ ڕۆشتن. ٤/ واهه‌ستده‌که‌م هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌نده له‌خۆرازییانه کاره‌که‌ی ئه‌نجامداوه، له‌ودیو خۆیه‌وه هیچکه‌سێکی به ڕه‌وانه‌زانیوه کاره‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگێنێت، ده‌نا هه‌رگیز نه‌ده‌که‌وته هه‌ڵه‌ی له‌مشێوه‌یه‌وه، که ده‌کرێت بڵێین شه‌رمه بۆ هونه‌رمه‌ندێک. جێگای ئاماژه‌یه " هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا له ساڵانی ڕابووردودا هه‌مان هه‌ڵه‌ی کرد " ته‌حل ی کرد به په‌حل"
گۆرانی شه‌ونمو شیلان : له سه‌ره‌تاوه باس له شه‌ونمو شیلان ده‌کات ، به‌ڵام هه‌ر له هه‌مان چرکه ساتدا ده‌ڵێت " کیژان کیژۆڵه‌ی شاره" له‌کاتێکدا کیژان هیچ ده‌وری نییه له گۆرانیه‌که‌دا . ده‌بوایه بیوتایه "شیلان کیژۆڵه‌ی شاره ، شه‌ونم چاوی به‌خوماره". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " جوان یان لێده‌بارێ " جوان نابارێت به‌ڵکو "جوانی" ده‌بارێت .
گۆرانی لێمببوره : ئه‌وه‌نده به‌سه بڵێم موزیکی ئه‌م گۆرانیه له گۆرانییه‌کی" کازم ساهر " وه‌رگیراوه ئه‌ویش گۆرانی" ممنوعة انتي" له ئه‌لبومی "حبیبتي والمطر". پاشان پێشاندان و هاندانی لاوان بۆ ئه‌و بێهیوابوون و گه‌یشت به یه‌قینی خۆکوشت و کۆتایی هێنان به‌ژیانی خۆ، ئه‌مه رێخۆشکه‌ری شتێکی باش نییه. نازانم بۆچی ده‌بێ ته‌نها خۆله‌ناوبردن و بێهیوایی پێشانی به‌رامبه‌ره‌که‌مان که گه‌نجه بده‌ین.
گۆرانی ده‌نگت نییه: ١ / جارێکی تر خوێندنه‌وه‌ی تێکسته‌که به‌و لاساییه تورکیه‌وه گۆرانیه‌که ناخۆش ده‌کات. ٢/ ئاوازی مه‌قامه‌که‌ی هیچ فه‌رقێکی وای نیه له‌گه‌ڵ گۆرانی " ته‌بیبی عه‌شق" یی ئه‌لبومی پێشوتری خۆی.
گۆرانی په‌شیمانم : موزیکی پێشه‌کیه‌که‌ی هی گۆرانیه‌کی هیندییه، پێش ٣ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وانه‌ی گوێیان له گۆرانی بیانی گرتبێت ، به‌تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌زانن ئه‌م گۆرانیه ڕۆژانه له " ئێم تیڤی و ڤیڤا تیڤی" لێده‌درایه‌وه
گۆرانی ناز نه‌کریم: ئاوازه‌که‌ی ، گۆرانی" بێریڤانم " له ئه‌لبومی پێشووی که‌مێک چه‌کوشکاری تێدا کردووه و تێکه‌ڵی کردوه له‌گه‌ڵ گۆرانی "فیرات" ی ئیبراهیم تاتلیساس .
ئه‌مه ته‌نها کۆمه‌ڵێک شتی زه‌ق و دیار بوون که من و هه‌زاران که‌سی ساده‌ی تری وه‌ک من هه‌ستی پێده‌که‌ن ، ئه‌ی ده‌بێ چه‌نده هه‌ڵه‌ی موزیکی و فێڵ له ئاوازه‌کانداکرابێت و موزیکسازه‌کان هه‌ستی پێبکه‌ن؟
کاتێک ئه‌لبومێک به‌م هه‌موو که‌موکوڕیه‌وه ده‌که‌وێته به‌ر گوێ و چاوی گوێگر و بینه‌ر، ئیتر بێڕێزیی نیه ئه‌گه‌ر به ئه‌لبومێکی سه‌قه‌ت ناوببرێت . به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه پڕفرۆش‌ترین ئه‌لبوم ده‌رده‌چێت و کۆمپانیاکان خه‌نی و دڵخۆشبوون به‌م پێشوازییه‌گه‌رمه .
پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌وه گه‌نجه له خه‌وێکی قوڵدا جێماوه‌و نایه‌وی به‌دوای مه‌عریفه و ڕۆشنبوونه‌وه‌ی فکری‌دا بگه‌ڕێت ، یان هونه‌رمه‌ندانن ده‌یانه‌وێ کاڵا سه‌قه‌ته‌کانیان هه‌ڵبواسن به فه‌رهه‌نگی میلله‌تێکدا به‌بێ هه‌ستکردن به‌و لێپرسراوێتیه گه‌وره‌یه؟
ئایا راده‌ی تێگه‌یشتنی گه‌نجه ئه‌وه‌نده لاوازه که ناتوانێت چاک و خراپی هونه‌ری میلله‌ته‌که‌ی ببینێ؟ یان لاوازی هونه‌ره‌که‌یه که نه‌یتوانیوه ڕووه جوانه‌که‌ی خۆی بسه‌پێنێ به‌سه‌ر بیر و هۆشی گه‌نج دا.
ئه‌ژده‌ر وه‌هبی ته‌نها نییه له که‌موکوری و خاوه‌نی کاڵایه‌کی سه‌قه‌ت له‌ناو هونه‌ری کوردی‌دا، به‌لکو زۆرینه‌ی هونه‌رمه‌ندانی نوێی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌م حاڵه‌ته ناته‌ندروسته‌دا به‌م شێوازه نه‌خۆشه‌وه ده‌چنه ناو مێژوویه‌که‌وه که گه‌لێک له سبه‌یڕۆژدا خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانێت، به‌ڵام له ئێستادا باسه‌که له‌سه‌ر ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه.
ئه‌ژده‌ر وه‌هبی یه‌کێکه له‌وده‌نگه پڕ له‌سۆزانه‌ی که ناوازه‌و ده‌گمه‌نه له کورددا، خاوه‌نی تۆنێکی ساف و توانایه‌کی زیندووه له‌ده‌نگیدا، به‌لام به‌داخه‌وه خۆ خاڵیکردنه‌وه‌ی به‌م به‌رهه‌مه کاڵوکرچانه له قورسایی ده‌نگی خۆی که‌م ده‌کاته‌وه. پێشانی ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌دا که جیاوازی هونه‌ر و ده‌نگخۆشی چییه، پێمان ده‌ڵێت ئه‌و ده‌نگخۆشێکه و هیجی تر.
پێشنیار ده‌که‌م : موسیکسازه‌کانو شاره‌زایانی هونه‌ر گرووپێکی فلته‌ری درووست بکه‌ن بۆ پاڵاوتنی هه‌ر به‌رهه‌مێکی نوێ که دێته ناو بازاڕی هونه‌ری کوردییه‌وه، هه‌تا ئه‌م پاشاگه‌ردانییه نه‌بێته هۆی لادان و ڕێگاوونکردنی کوردبوونی هونه‌ره‌که‌مان. دواتر له میدیایه‌کی تایبه‌ت به‌م فیلته‌ره‌دا هه‌ڵسه‌نگانده‌کان به‌بێ جیاوازی و چاوپۆشی بڵاو بکرێته‌وه، هه‌تا هونه‌رمه‌ندان به‌حه‌زه‌ر و ده‌ستپاکییه‌وه خه‌ریکی داهێنانی به‌رهه‌مێکی نوێبن.
کۆتایی: ئه‌وکه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت وه‌لامی ئه‌م نوسینه بداته‌وه با هه‌وڵبدات هه‌ڵه‌کانی من ده‌ستنیشانبکات و ئه‌گه‌ر شتێک له‌و ڕه‌خنانه راستنییه بیخاته‌روو، نه‌ک له‌ژێر کاریگه‌ری ڕه‌حمو سۆزی بۆ هونه‌رمه‌نده‌که جارێکی تربه پیاهه‌ڵنانی ئه‌و و ناونه‌تۆره له‌من بابه‌ته‌که‌ی دابڕیژێ .
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن بۆ خۆده‌رخستن و ناوده‌رکردنه، ئه‌م بابه‌ته ته‌نها له‌ژێر ناوی " چاودێرێکی هونه‌ریدا بلاو ده‌که‌مه‌وه" به‌و هیوایه‌ی توانیبێتم خزمه‌تێکی بچوک بکه‌م.